United Nations High Commissioner for Refugees Haut Commissariat des Nations unies pour les réfugiés
کومیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران | |
---|---|
بنکەی سەرەکی | ژنێڤ، سویس |
زمانەکانی فەرمی | ئینگلیسی و فەڕەنسی و ئیسپانی و ڕووسی و چینی و عەرەبی |
ژمارەی ئەندامەکان | ٦٨ وڵات |
فەرمانبەری بەرز | ئانتۆنیۆ گووتێرێس |
دامەزران | ١٩٤٩ |
ماڵپەڕ | [١] |
کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران (بەئینگلیزی: United Nations High Commissioner for Refugees، کورت دەکرێتەوە بۆ UNHCR یان HCR لە زمانی فەرانسەوی دا) یان بە کورتی کۆمیساریای پەنابەران پرۆگرامێکی نەتەوە یەکگرتووەکانە و بنکەی ھەمیشەیی لە شای ژنێڤ دایە. ئامانجی سەرەکی ئەو دامەزراوەیە پاراستنی پەنابەرانە، دۆزینەوەی چارەسەرێکی درێژماوە بۆ گرفتەکانیان و چاودێری کردنی جێ بە جێ کرانی کونوانسیونی ژنێڤ بۆ پەنابەران (١٩٥١) ە. دوای لاچوونی روود لووبێر، لە ساڵی ٢٠٠٥ دا، و جێگرتنەوەی لە لایەن ئانتۆنی گووتێر، ژمارەی ئەو مرۆڤانە کە سوودیان لە تواناکانی کومیساریای پەنابەران وەرگرتبوو ٢٢،٣ ملیۆن کەس، واتە یەک کەس لە ٢٦٩ ی حەشیمەتی ڕووی زەوی بوو. ئەو ژمارەیە لە چاو ژمارەی ١٢،١ ملیۆن مرۆڤ لە ساڵی ٢٠٠٠ دا ٤% زیادی کردبوو.
کومیساریای پەنابەران، لە ساڵی ١٩٤٩ دا بە مەبەستی پێڕاگەیشتن بە پەنابەرانی ئۆرووپی درۆست کراوھ: کونوانسیۆنی ٢٨ی ژوولای ١٩٥١ی پەیوەندیدار بە پەنابەران. لە ساڵی ١٩٦٧، لە ژێر کاریگەری گوشارەکانی دژ بە کولۆنیگەری دا، ئەو دامەزراوەیە بە ڕووی دونیا دا کرایەوە.
لە ٢٠٠٩ دا، بوودجەی پێشبینی کراو ١،٢٧٥ ملیارد دۆلاری ئەمریکی بوو بۆ پرۆگرامی ساڵانە و ٥٣٥ ملیۆن دۆلاری دیکە بۆ پڕۆگرامی تەواوکاری. بە گشتی لە لایەن وڵاتانی سێانھ( ئەمریکا، ژاپۆن، ئۆرووپا) وە دابین دەکرێ. لە ساڵی ٢٠٠٧ دا وڵاتانی وە ئەستۆگری یارمەتییەکان: ١)وڵاتە یەکگرتووەکان ٢)کومیسیۆنی ئەورووپا ٣)ژاپۆن ٤)سوێد ٥)شانشینی یەکگرتوو ٦)هۆڵەندا ٧)ئاڵمانیا ٨)نۆرویژ ٩)دانمارک ١٠)کانادا ١١)سویس ١٢)فینلاند ١٣)ئیتالیا ١٤)ئوسترالیا ١٥)فەڕەنسا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.