کۆریۆگرافی ھونەر یان ڕاھێنانێکە بۆ دیزاینکردنی جووڵەی دوا بە دوا یەکی لەسەر کەسێک (یان تەنھا باسکراو یان وێنەدرووستکراو) کە جووڵە و شێوە یان پێکەوە دیاریکراون.
کۆریۆگرافی دەتوانرێ تەنھا دیزاینەکە بێ
بەتەنیا. کۆریۆگرافەر کەسێکە کە کۆریۆگرافی درووستدەکات دوای مەشقکردن لە ھونەری کۆریۆگرافی. کۆریۆگرافی لە زۆر لە بوارەکاندا بەکاردەھێنرێت، وەک شانۆی میوزیکی، سیناماتۆگرافیا، جیمناستیک، شانۆ، بەرھەمھێنانی یارییە ئەلیکترۆنییەکان، فیلم کارتۆنەکان و زۆرانی تر. لە جۆرەکانی کۆریۆگرافی بەکاردەھێنرێت بۆ جووڵەی مرۆڤ و شێوەکەی. لە سەمادا، وەک کۆریۆگرافیی سەماکردن و ئاوازدانانی سەماکردن بەکاردەھێنرێت.
مانای وشەی کۆریۆگرافی لە زمانی یۆنانی ھاتووە کە مانای «نووسینی سەما» دەگەیەنێت، "χορεία" (سەماکردنی چەماوەیی)، "γραφή" (نووسین). دەرکەوتنی یەکەمی لە فەرھەنگە ئینگلیزییەکان بۆ پەنجایەکان دەگەڕێتەوە و وشەی «کۆریۆگرافەر» بۆ یەکەم جار بەکارھێنرا وەک سوپاسێک بۆ کۆریۆگرافەر «جۆرج بالەنشین» لە درامای On Your Toes (لەسەر پەنجەپێکانت) لە ساڵی ١٩٣٦. پێش ئەوە، کۆریۆگرافەرەکان لە کۆتایی فیلم و شانۆکان سوپاس دەکران بە وتەی "سەماکان لەلایەن.." وەک ئاماژەکردنێک بۆ کۆریۆگرافەرەکان.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆریۆگرافی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کۆریۆگرافی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.