موعەمەر قەزافی سەرۆکی لەکارلادراوی لیبیا لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ لە دوای جەنگی سیرتەوە دەستگیرکرا و کوژرا.
قەزافی لەڕۆژئاوای سیرت دۆزرایەوە دوای ئەوەی کاروانەکانی لەلایەن فڕۆکەکانی ناتۆوە ھێرشی کرایە سەر. پاشان لەلایەن ھێزەکانی ئەنجومەنی نیشتیمانی ئینتیقالی بەدیل گیرا و پاش ماوەیەکی کەم کوژرا.
کۆشتنی موعەمەر قەزافی | |||
---|---|---|---|
بەشێک لە شەڕی ناوخۆییی لیبیا (٢٠١١) | |||
ڕۆژ | ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ | ||
شوێن | سیرت، لیبیا 31°11′44″N 16°31′17″E / 31.19556°N 16.52139°E 16°31′17″E / 31.19556°N 16.52139°E | ||
ئەنجام | موعەمەر قەزافی کوژرا
| ||
بەشداری حیزبەکان | |||
|
ھێزەکانی ئەنجومەنی نیشتیمانی ئینتیقالی لە سەرەتادا بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە قەزافی بەھۆی برینەکانیەوە گیانی لەدەستداوە کاتێک هێزە دڵسۆزەکانی ھەوڵیان داوە ئازادی بکەن.
دوای کەوتنی تەرابلوس لەلایەن ئەنجومەنی ئینتیقالی نیشتمانی لە ئابی ۲۰۱۱، قەزافی و خێزانەکەی لە پایتەختی لیبیا هەڵھاتن. دەنگۆیەکی زۆر هەبوو کە ھەڵھاتووە بۆ بەرەو باشووری وڵات، بەڵام قەزافی بە کاروانێکی بچووکەوە هەڵاتبوو بو شاری سیرت دوای ئەوەی تەرابلوس کونترۆڵکرا لەلایەن یاخیبووەکان. کوڕەکەی کە ناوی موعتەسەم قەزافی بوو، لە کاروانی دوومدا ھەڵھات.
لە ۱۹ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۱ سەرۆک وەزیرانی لیبیا مەحمود جبریل، وتی کە پێدەچێت سەرۆکی پێشوو لە بیابانی باشوور بێت، حکوومەتەکەی لە ناو ھۆزەکانی لایەنگری قەزافی لە ناوچەکە دامەزراندووە. و تا ئەو کاتە یاخیبووەکان شارۆچکەی بەنی وەلیدیان کۆنتروڵکردبوو.و نزیک بوونەوە لە کۆنترۆڵکردنی شارۆچکەی قەزافی. ناوچەی خێڵەکی سیرت، لە ڕۆژهەڵاتی تەرابلوس.بەپێی زۆربەی گێڕانەوەکان قەزافی لەگەڵ چەکدارە دڵسۆزەکانی له چەند باڵەخانەیەک له سیرت بۆ ماوەی چەند مانگێک و دواتر یاخیبووەکان شارەکەیان کۆنتروڵکرد.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کوشتنی موعەمەر قەزافی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کوشتنی موعەمەر قەزافی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.