کوردایەتی ئیسلامی ئایدیۆلۆژیایەک کە ناسیۆنالیزمی کوردی تێکەڵ بە ئیسلامیزم دەکات، زۆرێک لە کوردەکان ئەو ئایدیۆلۆژیایەیان گرتووەتە بەر چونکە دژی عێراق و تورکیا و ئێران و سووریا دەڕوات.
ئەو ئایدۆلۆژیایە دوای شکستی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و دروستکردنی وڵاتی تورکیا هاتە ئاراوە، دوو ڕووداو کە کوردەکانی توڕە کرد. زۆرێک لە کوردەکان کە هەستیان دەکرد بەهۆی چاکسازییەکانی ئەتاتورکەوە کلتور و ئایین و زمان و مرۆڤەکانیان لە مەترسی لەناوچوونە، دەستیان کرد بە ڕووکردنە ئیسلامیزمی کوردی. شێخ سەعید سەرکردایەتیان دەکرد.
تەنانەت یەکێک لە کوردە ئیسلامییە توندڕەوەکانی وەک مەلا کرێکار، ھەتا ڕادەیەک بیروڕای ناسیۆنالیزمی هەیە. لە هەندێک ڤیدیۆدا ئەو باس لە پرسی کورد و پشتیوانیکردن لە سەربەخۆییی کورد دەکات، لە کاتێکدا کە ھەمیشە توندڕەویی ئیسلامیی خۆی پاراستووە. ھەرچەندە ناوبراو جارێک لێدوانی سیاسی و نەتەوەیی بڵاو دەکاتەوە و جارێکی دیکەش خەریکی بڵاوکردنەوەی لێدوانی جیھادییە. مەلا کرێکار کە ئیسلامییەکی پۆپۆلیستییە و جەماوەری لە باشووری کوردستان لە نێوان ساڵانی ٢٠١٧ بۆ ٢٠١٩ بەرز بووەوە، بەتایبەت لەناو ئەو گەنجانەدا کە دژی حکوومەتی کوردی بوون. حەمە غەریب، ڕۆشنبیرێکی کورد داکۆکیی لەوە دەکرد کە پێویستە ناسیۆنالیزمی سەرەکیی کوردی چاکسازی بکرێت بۆ ئەوەی ئیسلامیش بگرێتەوە. مەلا کرێکار هەروەها ڕایگەیاندووە کە کوردایەتی لە سێ خاڵ پێکدێت کە ئیسلامییەکان لە دوو خاڵی یەکەمدا لەگەڵ گرووپەکانی تر بیروڕای ھاوبەشیان ھەیە، بەڵام لە خاڵی سێیەمدا کە بابەتی سێکۆلاریزمە ئەوان دژی جیاکردنەوەی ئیسلام لە سیاسەتن کە بەھۆیەوە ناکۆکی و کێشەیان لەگەڵ گرووپە ناسیۆنالیزمەکانی تر ھەیە. ئەو ھەروەھا وتوویەتی کە سێکۆلاریزم بەهاکانی کوردی لەناوبردووە.
هەروەها زۆر کەسی تر ئەو ئایدۆلۆژیایەیان بە فاشیست، توندڕەو، دژە تورک، دژە عەرەب، دژە مەسیحی، دژە جوولەکە و مەترسی بۆ سەر هەر کەسێک کە کورد و موسڵمان نەبێت ناو بردووە. ئەمە لە کاتێکدایە کەسانێکی ئیسلامیی وەکوو شێخ عێزەدین دژی تێکەڵبوونی ئیسلام لەگەڵ سیاسەت بوون.[ژێدەر پێویستە]
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کوردایەتیی ئیسلامی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.