کانۆ تاکانۆبو (狩野 孝信, لەدایکبووی ١ی کانوونی یەکەمی ١٥٧١ تا ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٦١٨) وێنەکێشێکی ژاپۆنی سەربە قوتابخانەی کانۆ بوو لە سەردەمی مۆمۆیاما باوکی ھونەرمەند کانۆ تاینو بوو کە یەکێک بوو لە وێنەکێشە سەرەکییەکانی قوتابخانەکە.
لە کۆیۆتۆ لەدایکبووە لە ڕۆژی ٢٥ی مانگی ١١یەمی دووەم ساڵی گێنکی کوڕی بچووکی پێشڕەوی قوتابخانەی کانۆ بوو (کانۆ ئێیتۆکو). وە برا بچووکی کانۆ متیسونۆبو بوو.
لەکاتی جڵەوگیربوونی زنجیرە فەرمانڕەواییەتی تۆکوگاوا لە پایتەختی ئێدۆ (ئەمڕۆی تۆکیۆ (مۆدێرن)) لە نێوان ساڵانی ١٦١٠-١٦١٥، تاکانۆبو لە کیۆتۆ مایەوە، و لەو ساتە چەندین ڕاسپاردەی پێدرا بوو لەلایەن دادگاوە. چونکە بەھرەیەکی نایابی ھەبوو لە وێنەکێشی و بەڕێوەبەری قوتابخانەکەش بوو.
بەو پشتگیرییە دارایانەی لەلایەن شۆگن تۆکوگاوا دابین دەکرا، تاکانۆبو پلانی دانا بۆ ئەوەی وێنە بۆ کۆشکی نوێی ئیمپراتۆر گۆ-میزونو دروست بکات، کە لە ١٦١٤ تەواوی کرد،
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کانۆ تاکانۆبو تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کانۆ تاکانۆبو, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.