ژول ڕیمێ (بە فەڕەنسی: Jules Rimet؛ لەدایکبووی ١٤ی تشرینی یەکەمی ١٨٧٣ – مردووی ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٦) کەسایەتییەکی فەڕەنسی بوو، سەرۆکی سێیەمی یەکێتیی تۆپی پێی جیھان بوو لە نێوان ساڵانی ١٩٢١–١٩٥٤، ھەروەھا سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەڕەنسا بوو.
خاوەنی جێبەجێکردنی بیرۆکەی جامی جیھانی فیفایە لە ١٩٣٠دا، پاش ئەوەی بوو بە سەرۆکی فیفا؛ و دواتریش جامی پاڵەوانییەتییەکە تا ساڵی ١٩٧٠ بە ناوی ئەوەوە بوو.
ژول ڕیمێ | |
---|---|
Jules Rimet | |
لەدایکبوون | Jules Ernest Séraphin Valentin Rimet ١٤ی تشرینی یەکەمی ١٨٧٣ Theuley |
مەرگ | ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٦ (٨٣ ساڵ ژیاوە) Suresnes |
گۆڕ | Cimetière parisien de Bagneux |
زانکۆ | |
پیشە | پارێزەر، sports executive |
شوێنکار |
|
خەڵاتەکان | |
واژوو | |
پلە | Dictator of fifa (١٩٢١–١٩٥٤)، سەرۆک (ناونیشانی کۆمپانیا) (French Football Federation، ١٩١٩–١٩٤٢)، سەرۆک (ناونیشانی کۆمپانیا) (French Football Federation، ١٩٤٤–١٩٤٩)، سەرۆک (ناونیشانی کۆمپانیا) (National Sports Commitee، ١٩٣١–١٩٤٧)، سەرۆک (ناونیشانی کۆمپانیا) (Red Star F.C.، ١٨٩٧–١٩١٠) |
پاش ئەوەی لە ١٩٠٤دا فیفا دامەزرا، بڕیاریدا پاڵەوانییەتییەکی جیھانی ئەنجام بدات بەڵام بەھۆی ئەو بەربەست و دژایەتییانەی لێژنەی ئۆڵۆمپی نێونەتەوەیی بۆی دروست کرا نەتوانرا ئەم بڕیارە جێبەجێ بکرێت، بەڵام جارێکی دیکە لە ١٩٢١دا بیرۆکەی ئەنجامدانی پاڵەوانییەتی جامی جیھانیی فیفا لەلایەن ژول ڕیمێ باس کرایەوە، ھەوڵی زۆریدا بۆ ئەوەی ئەم پاڵەوانییەتییە ئەنجام بدرێت، ئەم ھەوڵانەی زیاتر بوو کاتێک بوو بە سەرۆکی سێیەمی فیفا، دواجار دوای حەوت ساڵ لە کۆبوونەوەیەکی مێژوویدا لە ٢٥ی ئایاری ١٩٢٨ ڕەزامەندی لەسەر ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانییەتییە درا لەلایەن فیفاوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ژول ڕیمێ تێدایە. |
ژول ڕیمێ لە گۆڕێک بدۆزەوە
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ژول ڕیمێ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.