ڕەگەزپەرستی لە تورکیا

لە تورکیا، ڕەگەزپەرستی و دووچاوەکیی ڕەگەزی ھەر وەک ڕەگەزپەرستی دامەزراوەییی دژی کەمینە ناموسوڵمان و ناسوننییەکان، بە درێژاییی مێژوو ھەتا ئێستا بوونی ھەیە.

ڕەگەزپەرستی لە تورکیا
'بژی نەژادپەرستی تورکیا' سپرای نوسراو لەلایەن خەڵکی نەناسراو لەسەر دیواریێکی کڵێسا ئەرمەنی لە ئیستانبوول

ئەمە بەشێوەیەکی سەرەکی لە شێوەی نەرێنی ھەڵوێست و کار دەر دەکەوێت لەلایەن تورکەکان بەرەو خەڵکێک کە بەنەژادیی تورک ڕەچاو ناکرێن. بەشێوەیەکی سەرەکی وەکو جیاکاری بەرەو کەمینەیە ڕەگەزی نا- تورکەکان وەکو کورد، زازا، ئەرمەنی، ئاشووری، یۆنانی، و جوولەکە، ھەروەھا دژایەتی کەمینەکانی ئیسلام وەکو عەلەوی، سۆفی، و شیعەکان.

لە ساڵانی دووایی، ڕەگەزپەرستی لە تورکیا گۆڕیووە بەرەو پەنابەرانی سووری و عەرەب بەگشتی.

تاوتوێیەکی خێرا

دانیشتووانی موسوڵمان و ناموسوڵمان لە تورکیا، ١٩١٤–٢٠٠٥ (لە ھەزار)
ساڵ ١٩١٤ ١٩٢٧ ١٩٤٥ ١٩٦٥ ١٩٩٠ ٢٠٠٥
موسڵمان ١٢٬٩٤١ ١٣٬٢٩٠ ١٨٬٥١١ ٣١٬١٣٩ ٥٦٬٨٦٠ ٧١٬٩٩٧
یۆنانی ١٬٥٤٩ ١١٠ ١٠٤ ٧٦ ٨ ٣
ئەرمەنی ٣٬٦٠٤ ٧٧ ٦٠ ٦٤ ٦٧ ٥٠
جوولەکە ١٢٨ ٨٢ ٧٧ ٣٨ ٢٩ ٢٧
ئەوانی دیکە ١٧٦ ٧١ ٣٨ ٧٤ ٥٠ ٤٥
سەرجەم ١٥٬٩٩٧ ١٣٬٦٣٠ ١٨٬٧٩٠ ٣١٬٣٩١ ٥٧٬٠٠٥ ٧٢٬١٢٠
% ناموسوڵمان ١٩٫١ ٢٫٥ ١٫٥ ٠٫٨ ٠٫٣ ٠٫٢

ڕەگەزپەرستی و دووچاوەکیی ڕەگەزی لە تورکیا دەتوانێت بگەڕدرێتەوە بۆ ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی. لە ١٨٦٠کان ھەندێک ڕۆشنبیری تورکی عوسمانی وەکو عەلی سواڤی ڕایان گەیاند کە:

  1. تورک لە بواری سیاسی، سەربازی و کەلتووری سەرترن لە نەژادانی دیکە.
  2. زمانی تورکی زمانە ئەوروپی لەی چەوری و نایابی تێدەپەڕێنێت.
  3. تورکەکان شارستانێتی ئیسلامیان دروست کرد.

لەگەڵ بنیاتنانی کۆماری تورکیا، ھاووڵاتییە ناموسوڵمانەکانی وڵات بەر زۆر حالەتی جیاکاری لایەنگری کراو لە لایان دەوڵەت کەوتوون. بۆ نموونە، زۆرێک لە ناموسڵمان لە کار دەرکران و دامەزراندنیان لە دام و دەزگای ئیداری قەدەخە کرا. یاسای فەرمانبەرانی دەوڵەت لە ١٩٢٦ دەر کرا بە مەبەستی تورکی کردنی ژیانی کاری لە تورکیا. ئەم یاسا تورک بوونی ھەروەک مەرجێک کە پێویستە بۆ ھەر کەسێک کە خوازیاری بوون بە فەرمانبەری دەوڵەتە پێناسە کرد. نەژادپەرستانی سەرە‌تایی لە تورکیا نیھال ئاتسیز و ڕەھا ئۆگوز تورککان بوون، کە ھەردوو لە ڕێگای جیا پێشبڕکێیان دەکرد لە بەکار ھێنانی ناساندنی تورک بوون دەکرد.

بزووتنەوە ئارمانجخوازی تورکی لەژێر کاریگەری ڕوانینی ڕەگەزپەرستی لەلایەن ئەدۆڵف ھیتلەرە. کتێبی نەبەردی من (تورکی: Kavgam)، لەنێو سیاسەتمەدارانی باڵی ڕاست زۆر بەناوبانگە، و ئەوکاتەی بولەنت ئەجەڤت ویستی فرۆشتنی لە تورکیا قەدەغە بکا، ئەوان ڕێیان گرت.

بەدژایەتی کوردان

مەحمووت عەسات بوزکورت، وەزیری پێشووی دادگای تورکیا لە ساڵی ١٩٣٠ نەژادی تورکی بە کوردەکان نیسبەتدا و بە غەیری تورکەکان تەنیا مافی خزمەتکردن و نۆکەری دەدا. کۆمەڵکوژی دەرە زیلان لە ساڵی ١٩٣٠ لە ڕاپەڕینی ئاگریدا کە ٨٠٠ ھەتا ١٥٠٠ کەسی چەکدار تێیدا بەشدار بوون، یەک کۆمەڵکوژی بەرامبەری کوردانی دانیشتوو لە تورکیا بوو. بە بڵاوکراوەی ڕۆژنامەی کۆمارییەت لە ١٦ی تەممووزی ساڵی ١٩٣٠، دەوروبەری ١٥٫٠٠٠ کەس کوژران و ڕووباری زیلان پر لە مردوو کرا. لە ٣١ی ئابی ١٩٣٠، ڕۆژنامەی میلییەت قسەکانی سەرۆک وەزیرانی تورکیا، عیسمەت ئینۆنوی بڵاوکردەوە: تەنیا نەتەوەی تورک مافی نەژادی و نەتەوەیی لەو وڵاتەی ھەیە. ھەر نەتەوەیەکی تر ئەم مافەی نییە ئەوان تورکەکانی ڕۆژھەڵاتین کە لەداوی ڕیکلامەکانی بێ ئەساس کەوتوون و ڕێگەی خۆیان ون کردووە. کوردەکان مێژووی درێژی دووچاوەکیی ڕەگەزی و ڕەشەکوژیان ھەبووە کە لەلایەنی حکوومەتی تورکی دژی ئەوان ئەنجام دراوە.

سەرچاوەکان

Tags:

تورکیادووچاوەکیی ڕەگەزیڕەگەزپەرستی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

تۆماس ئێدیسۆنمیرنشینی بابانمەسعوود محەممەدکیمیانزار قەبانیحامید بێھدادوێنەمیسرقەزای قەرەداغباشووری ئەفریقاغەزالیبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەبیلالی حەبەشیئادیابینناونیشانی ئای پیچەکسەڵاحەددینی ئەییووبیڕاپەڕینی ١٩٩١مەلا کرێکارخورماگۆران (تیرە)تیشکە مادییەکاندۆڵمەشازادە دایاناھاوسەرگیریی کاتیمۆرکۆئەندامی زاوزێی نێرینەکووزەڵەدۆناڵد ترامپ٢٠٢٤شاخەوان عەبدوڵڵاسێجۆنگی مەزننەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێنجوگرافیای دانیشتووانتیک تۆکنەبەز گۆرانتورکیادەنگناسی (زمانەوانی)دەنیز ئونداڤدواھەمین ھەناری دونیامێلاتۆنینخۆشەویستیژمێریاریتۆپی سەبەتەحیزبی بەعسی عێراقگڵاوپێستیخشتەی خولیڕۆژھەڵاتی کوردستاندەستوورعەبدولڕەحمان قاسملووناحیەی ڕزگاریڕۆژژمێری کوردیسنیلشەڕی ٢٠٢٣ی ئیسرائیل و حەماسکلیتۆریسمەرزیە فەریقیعومەر کوڕی خەتتاببەردشێخ سەعیدسەعید نوورسیپێڕستی شارەکانی کوردستانحاجی قادری کۆیییارانی ئەشکەوت (زنجیرە)کلۆربوونی ددانئاسیاسێڵئێکس ڤیدیۆسچادئیدارەی گەرمیانڕیالیزمڕەزا شاڕێبازە ئەدەبییەکانمحەممەد ماملێتاجیکستانکەلارئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستانئاکرێ🡆 More