ڕێزدێنت ئیڤڵ (بە ژاپۆنی: バイオハザード - بایۆھازادۆ • بە ئینگلیزی: Resident Evil) یارییەکی ترس و مانەوەی ژاپۆنییە کە دروست کراوە لەلایەن شینجی میکامی و تۆکورۆ فوجیوارا.
ئەم یارییە ڤیدیۆییە بەرھەمی کاپکمە و ئەوان خاوەنین. کۆمپانیاکە تیشکیان خستۆتە سەر چەند یارییەکی ترسناک، لەو کاتەوە چەند لقێکی لێ بۆتەوە و ئێستا کۆمیک، ئەنیمەیشن، کتێب و ڕۆمانیش بەرھەم دەھێنن. ئەم یارییە بە دەوری چەند کەسایەتییەکدا دەخولێتەوە لەکاتی ڕوودانی ڕووداوێک کە زۆمبی بەناو شارەکاندا بڵاو دەبێتەوە و باس لە چۆنییەتی دەربازبوونیان دەکات و پەیوەندی نێوان کەسایەتییەکان ئاشکرا دەکات. کەسایەتییەکان خۆیان لە شەڕێکی بایۆلۆجیدا دەدۆزنەوە بەھۆی ئەوەی کە کۆمپانیای ئەمبرێلا (یان چەتر) ڤایرۆسێک بەرھەم دەھێنن کە وا لە مرۆڤەکان دەکات بمرن و دواتر زیندو ببنەوە و برسێتییەکەیان بە مرۆڤخۆری بشکێنن.
ڕێزدێنت ئیڤڵ | |
---|---|
شیواز | ترس و مانەوە بینا-ھاوێژی کەسی سێیەم |
پەرەپێدەر | کاپکم |
بڵاوکەرەوە | کاپکم |
داهێنەر |
|
ئاوازدانەر | ئۆرکێسترای بایۆھەزارد |
سەکۆی یارییەکە | List
|
سەکۆی سەرەکی | پلەی ستەیشن |
یەکەم دەرچوون | ڕێزدێنت ئیڤڵ ٢٢ی ئازار، ١٩٩٦ |
کۆتا دەرچوون | ڕێزدێنت ئیڤڵ ٧: بایۆهازارد ٢٤ی کانوونی دووەم، ٢٠١٧ |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕێزدێنت ئیڤڵ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڕێزدێنت ئیڤڵ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.