ڕۆمانیا: وڵات لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا

ڕۆمانیا (بە زمانی ڕۆمانی: România (بیبیسە)) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەورووپا.

پايته‌ختى (بوخارێست)ه ، رووبارى دانووب به‌ باشوورى خاكه‌كه‌يدا ره‌ت ده‌بێت. هه‌ڵكه‌وتى رۆمانيا له‌ ناو جغزى ولاتانى به‌لكانه‌و كه‌وتۆته‌ باكووريه‌وه‌.‌ ده‌لتاى دانووب له‌ ناو خاكى رۆمانيادا ده‌رژێته‌ ده‌رياى ره‌ش. چياكانى كاربات له‌ باشوورو ناوه‌ڕاستن. سنووره‌كانى:‌ له‌ باكوور ئۆكرانيايه‌و له‌ باكوورى رۆژهه‌ڵات مۆلداڤيا و له‌ باشوور بولگارياو له‌ رۆژهه‌ڵات سربيا و هنگاريا. ده‌وڵه‌تى نوێى رۆمانيا پێكهاته‌ى يه‌كگرتنى ده‌وڵه‌تى رۆمانياو مولدۆڤيا به‌ سه‌ركردايه‌تى ئه‌ليكساندروا ئيوان كۆزا. ساڵى 1918 ترنسلڤانياو بوكوڤيناو بيسارابيا چوونه‌ ناو ئه‌و يه‌كێتيه‌و ناونرا رۆمانياى مه‌زن به‌ رووبه‌رى 295.641 كيلۆمه‌تردوجا2. كۆمارى رۆمانيا (نيوه‌ سه‌رۆكايه‌تي)ه و نۆهه‌مه له‌ ئاستى ئه‌وروپا‌ له‌ رووى رووبه‌ره‌وه‌ (238.391) و حه‌فته‌مينيشه‌ له‌ رووى دانيشتووان(22 مليۆن).‌ ئه‌ندامه‌ له يه‌كێتى ئه‌وروپا و‌ ناتۆ و يه‌كێتى لاتينى و رێكخراوه‌ زمانه‌فه‌ره‌نسيه‌كان ناسراو به‌ فرانكۆفۆن.

كۆمارى رۆمانيا
România
ڕۆمانیا
ڕۆمانیا: ناوى رۆمان, دانیشتوان, سه‌رچاوه‌كان ڕۆمانیا: ناوى رۆمان, دانیشتوان, سه‌رچاوه‌كان
سروود: Deșteaptă-te române!
Awaken thee, Romanian!
ڕۆمانیا: ناوى رۆمان, دانیشتوان, سه‌رچاوه‌كان
پایتەختبوخارێست
گەورەترین پايته‌خت
زمانە فەرمییەکان زمانى رۆمانشى
گرووپە ڕەگەزییەکان  89،5% رۆمانى
6،6% هنگارى
2% دۆم
2% هيتر
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی  ١٩٬٠٥٣٬٨١٥ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە 
دراو ليۆ (RON)
ناوچەی کاتی +2 (UTC+3)
لای لێخوڕین راست
پاوانی ئینتەرنێت .ro

ناوى رۆمان

ناوه‌كه‌ român يان rumân له‌ بنه‌ڕه‌تدا له‌ ووشه‌ى لاتينى رومانوس-romanus هاتووه‌ كه‌ به‌واتاى (كه‌سێكى دانيشتووى شارى رۆما)ى كۆن دێت. گه‌شتياره‌ ئيتاڵيه‌كان له‌ سه‌ده‌كانى پازده‌هه‌مى زايين له‌ كاتى گه‌شته‌كانيان بۆ خاكى ترانسلڤانيا و ڤالاخياو مولداڤيا ئه‌م ناوه‌يان له‌ دانيشتووانى ئه‌وێده‌ر ناوه ريشه‌ى نه‌ته‌وه‌ى رۆمانيا دوگه‌ڕيته‌وه‌ بۆ رۆژگارى (داكيا) كه‌ ناوى ئه‌و هه‌رێمه‌ بوو له‌ رۆژگارى رۆميه‌كان و بريتى بوو له‌ تێكه‌ڵبوونى هۆزه‌ رۆمانيه‌كان له‌گه‌ڵ دوو هۆزى دێرينى هاوزار به‌ ناوى تراك و گيت كه‌ هه‌ريه‌ك له‌ سترابۆن و هيرۆدۆتى مێژوونووسى گريك ناويان هێناون له‌ باسى شه‌ڕى شاى فارس داريۆشى گه‌وره‌و تراجانى رۆمى ، ئه‌مانه‌ به‌ ريشه‌ى زمانه‌وانى هيندۆ-ئه‌وروپى بوون له چاخى برۆنزى دا‌ له‌ رۆمانيادا ژياون به‌ڵام له‌ ژێر هه‌ژموون و كاريگه‌رى ده‌سه‌ڵاتى ئيمپراتۆريه‌تى رۆما زمان و نه‌ريتى ده‌سه‌لاتدارانيان په‌يڕه‌و كردووه‌ .‌ له‌ سه‌ده‌كانى ناوه‌نددا رۆمانيه‌كان له‌ سێ ده‌ڤه‌ر ده‌ژيان : ڤالاك (ئه‌فلاخيا)و مولداڤيا و ترانسلڤانيا كه‌ دواتر ترانسلڤانيا بووه‌ به‌شێك له‌ شانشبنى(هنگاريا) و له‌ سه‌ده‌ى شازده‌هه‌م كرا به‌ ميرنشيمێكى سه‌ربه‌خۆ به‌ هه‌مان ناو وتا 1711 درێژه‌ى كێشا. له‌ ڤالاك و مولداڤياش زۆر ميرنشينى په‌يدابوون بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ى هه‌ژموونى توركه‌ عوسمانيه‌كان كه‌ دواى سه‌ده‌ى چوارده‌هه‌م په‌لي بۆ ناو ئه‌وروپا ده‌هاوێشت. له‌ ساڵى 1541 وڵاتى به‌ڵكان به‌ گشتى و به‌شێكى هنگاريا مه‌جه‌ڕ كه‌وته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتى توركه‌كان و تا سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌م هه‌رسێ ده‌ڤه‌رى ڤالاكيا و مولدۆڤياو ترانسلڤانيا وه‌ك ويلايه‌تى سه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵاتى عوسمانى مانه‌وه‌. به‌شێكى رۆمانياى ئه‌مرۆ به‌به‌ر شانشينى هنگاريا كه‌وت و دواتر بوون به‌ به‌شێكى ئيمپراتۆريه‌تى نه‌مسا-هنگارى. كه‌ دواترينيان ناوچه‌ى ئۆلتينيا بوو له‌ ساڵى 1718. ساڵى 1878 به‌ گوێره‌ى په‌يماننامه‌ى سان ستيڤانۆ ى نێوان تورك و رووس ، رۆمانيا له‌ ژێر نيرى ده‌وڵه‌تى عوسمانى رزگارى بوو. سه‌ربه‌خۆيي راگه‌ياند و پاش يه‌كگرتنه‌وه‌ى ده‌ڤه‌ره‌كانى و هه‌لبژاردنى بۆخارست وه‌ك پێته‌ختى شانشينى رۆمانيا ساڵى 1881. له‌ جه‌نگى جيهانى يه‌كه‌مدا لايه‌نگرى هاوپه‌يمانان بوو. له‌ جه‌نگى دووه‌ميش لاينگره‌ ئه‌ڵمانه‌كان بوو له‌ دژى سۆڤيه‌ت كه‌ ساڵى 1944 رۆمانيايان داگيركردو ساڵى 1945 حكومه‌تێكى شيه‌عى دامه‌زرا و ساڵى 1947 رژێمى شانشينى لادراو كۆمارێكى گه‌لى راگه‌يه‌نرا و بووبه‌ به‌شێك له‌ فراكسيۆنى كۆمۆنيستى سه‌ر به‌ سۆڤيه‌ت و له‌ 1974 نيكۆلاى چاوچيسكۆ كرايه‌ سه‌رۆكى رۆمانيا و ده‌سه‌ڵاتى ديكتاتۆريانه‌ى تا ساڵى1989خاياندو به‌ شێوه‌يه‌كى دراماتيكى له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ى كوژران. ئيوان ئيلسكۆ جێگه‌ى گرته‌وه‌و وتا ساڵى 1996 دواتر له‌ هه‌ڵبژاردنى 2000 دووباره‌ بوو به‌ سه‌رۆك تا 2004 و ترايان باسيسكۆ هاته‌ شوێنى.

دانیشتوان

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی ڕۆمانیا ٢١,٦٤٠,١٦٨ کەس بووە کە دەکاتە ٠.٣٠ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣٩.٧ ساڵە. ھەروەھا ٥٣ لەسەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.

پێكهاته‌ى دانيشتووان

به‌گوێره‌ى سه‌رژمێرى ساڵى 2002 ژماره‌ى دانيشتووان بريتيه‌ له‌ 21,680,974 كه‌س كه‌ 89.5%يان رۆمانين ،6.6% هنگارن ، 2.5% (دۆمن) كه‌ به‌ رۆمنى خۆيان ناو ده‌به‌ن 535,250 كه‌س ئه‌وانى تر ئۆكرانى و جێرمان و تورك و ته‌ته‌رن. كه‌مى زايين كێشه‌يه‌كى دياره‌ له‌ رۆمانيا و ژماره‌ى مردووه‌كان زياتره‌ له‌ ژماره‌ى له‌ دايكبووان له‌به‌ر گه‌لێك هۆى كۆمه‌ڵايه‌تى و ئابوورى و مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت تا ساڵى 2050 دابه‌زێته‌ 15.9 مليۆن.

  • 1920: |||||||||||||||| 16,010,000 كه‌س.
  • 1930: |||||||||||||||||| 17,870,000 كه‌س.
  • 1940: ||||||||||||||||||| 19,934,000 كه‌س.
  • 1950: |||||||||||||||| 16,311,000 كه‌س.
  • 1960: |||||||||||||||||| 18,403,000 كه‌س.
  • 1970: |||||||||||||||||||| 20,253,000 كه‌س.
  • 1980: |||||||||||||||||||||| 22,201,000 كه‌س.
  • 1990: ||||||||||||||||||||||| 23,207,000 كه‌س.
  • 2000: |||||||||||||||||||||| 21,698,181 كه‌س.
  • 2010: |||||||||||||||||||||| 21,466,174 كه‌س.

زمان

زمانى فه‌رمى (رۆمانشى)ـه‌ و له‌ خێزانى لاتينيه‌له‌ ريشه‌ى هيندۆئه‌وروپى. نزيكه‌ له‌ زمانى ئيتالى و ئيسپانى و فه‌ره‌نسى و پورتوگالى و كه‌تالانى. نزيكه‌ى 26 مليۆن كه‌س به‌ رۆمانشى قسه‌ده‌كه‌ن. زمانى ئه‌ڵمانى نزيكه‌ى 45000كه‌س ده‌بن و كه‌مينه‌يه‌كى تر به‌ توركى ده‌ئاخڤن و ژماره‌يان 32000 كه‌س ده‌بێت و له‌ شارى كونستانچا ده‌ژين.

ئايين

به‌گوێره‌ى خشته‌ى خواره‌وه‌ ئايينه‌كانى رۆمانيا ده‌رده‌كه‌ون.

ئايين له‌ رۆمانيا
ئايين رێژه‌
ئۆرثوذكسي رۆژهه‌ڵات
  
٨٦٫٧٪
بروتستانت
  
٥٫٢٪
كنيسه‌ى رومان كثوليك
  
٤٫٧٪
كنيسه‌ى كاپوليكى رۆژهه‌ڵات
  
٠٫٩٪
ئيسلام
  
٠٫٣٪

له‌ رۆمانيا ئايين به‌ ره‌سمى نه‌ناسراوه‌و ده‌وڵه‌تێكى علمانى لائيكيه‌. ده‌سته‌ى زاڵ كه‌نيسه‌ى ئۆرثۆذۆكسى رۆژهه‌ڵاته‌ و ئه‌ندامانى 86،7٪ ى دانيشتووانن (شه‌رژمێرى 2002). پرۆتستانت(4.7 ٪) له‌گه‌ڵ كه‌مينه‌يه‌كى موسڵمان له‌ دوبروگا كه‌ زۆرينه‌يان توركن به‌ ژماره‌ 67,500 كه‌سن.له‌ رۆمانيا نزيكه‌ى 74 مزگه‌وت هه‌ن 24يان كۆنن وه‌ك مزگه‌وتى هونكيار كه‌ ساڵى(1278هـ -1861م)درووستكراوه‌و،مزگه‌وتى ئانادولكيوى، و مزگه‌وتى ئه‌صمه‌هان سولطان كه‌ سه‌ده‌ى شازده‌هه‌م درووستكراوه‌. ارست.

شاره‌كان

بوخارست پايته‌خته‌و گه‌وره‌نريم باژێره‌كانى وڵأته‌ به‌ دانيشتووانه‌كه‌ى كه‌ نزيكه‌ى( 2 مليون كه‌س) پێنج شارى ترى رۆمانيا له‌ 100 شاره‌ هه‌ره‌گه‌وره‌كانى ئه‌وروپان له‌ رووى دانيشتووان: شارى ياش ( 285,868 كه‌س)، كلوج-نابوكا (نزيكه‌ى 298,156 كه‌س)، تيميشوارا( 283,121), كرايوفا( 296,079 ) هه‌ره‌ها شارۆژكه‌ى كه‌متر له‌ 200 هه‌زار كه‌س وه‌ك : گالاتس، براشوف، بلويشت، برايلا وئوراديا.

گه‌وره‌ترين باژێره‌كانى رۆمانيا
پله‌ باژێر ده‌ڤه‌ر دانيشتووان
1 بوخارست ده‌ڤه‌رى ئيلفوف- 1.944.451
2 تيميشوارا تيميش 311.440
3 ياش ياش 308.663
4 كلوج-نابوكا كلوج 307.215
5 كونستانتسا كونستانچا 301.951
6 كرايوفا دولژ 299.579
7 گالاتس گالاتس 290.467
8 براشوف براشوف 277.569
9 بلويشت براهوفا 227.981
10 برايلا برايلا 211.161
11 ئوراديا بيهور 204.880
12 باكو باكو 175.867
13 بيتيشت ئه‌رگيش 167.017
14 ئاراد ئاراد 165.014
15 سيبيو سيبيو 154.080
16 ترجو موريش موريش 144.370
17 بايا ماري ماراموريش 138.529
18 بوزو بوزو 131.644
19 بوتوشاني بوتوشان 115.751
20 ساتو ماري ساتو ماري 112.143
ژماره‌ى دانيشتووان به‌گوێره‌ى قرساندنى 2001

سه‌رچاوه‌كان

Tags:

ڕۆمانیا ناوى رۆمانڕۆمانیا دانیشتوانڕۆمانیا سه‌رچاوه‌كانڕۆمانیاRo-România.oggئەورووپابوخارێست

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئەرژەنتینمیدیاویکیماڵ بە کۆڵخەلافەتی ڕاشدینخۆشەویستیجوگرافیای باشووری کوردستانناروتۆڕۆژژمێرڕۆژژمێری زایینیقازعوسمان کوڕی عەفاننەوید محەممەدزادە٢٢ی تەممووزجەلال تاڵەبانیفەلسەفەمەدینەپیرەمێردژاپۆنمەسعوود بارزانیڤلادیمیر پوتینمێشکئەفسانەزانیسێگۆشەجاک نیکڵسننوێژی عەسرمەولانا خالیدی نەقشبەندیفەتحی مەککەسێکسی کۆمیمیرنشینی مەروانیسەرۆکی پەرلەمانی کوردستانبەھارئایینئایینی زەردەشتیزۆمبیقوزپزیشکجامی نەتەوەکانی ئەورووپائایەتەلکورسیشەڕی بەدرشیعرئیمام شافعیعەلی باپیرئاڕ کەی ئۆ پیکچەرزسوقراتڕەخنەی ئەدەبیمافی دەنگدانگوێزشەکرەدەریای مردوومحەممەد شاڕۆمانشەریف پاشاشەنسلۆڤاکیاقازی محەممەدپارێزگای قەرسمەلا مەحموودی بایەزیدیڕەگی دووجادەرگای گەڕەک (دراما)سووڕی ئاوتۆپی پێژمارەی ڕێژەییوەزارەتئەسیریتێنسدەروونناسیی پەروەردەییئەدۆڵف ھیتلەردەستپێکسیخوڕ🡆 More