ڕاژەی وێب میتۆدێکی ئاڵوگۆڕکردنی پەیام و دامەزراندنی پێوەندییە لەنێوان دوو کەرەستەی ئەلەکترۆنیکی سەر تۆڕێکی کۆمپیوتەری.
W3C بەم شێوەیە "ڕاژەی وێب" پێناسە دەکا: سیستەمێکی نەرمەکاڵایی کە داڕێژراوە بۆ پشتیوانی لە ئاڵوگۆڕی زانیاری لەنێوان دوو ئامێری کارلەیەکپەژیر (interoperable) -ی سەر تۆڕێکی کۆمپیوتەری. ڕاژەی وێب ناوبەستێکی ھەیە کە بە فۆرماتێکی شیاوی پێوەئاژۆتن بۆ ئامێر (واتە بە زمانی ڕاڤەی ڕاژەکانی وێب) ڕاڤە کراوە. سیستەمەکانی تر بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ڕاژەی وێب لە پەیامگەلی SOAP کەڵک وەردەگرن و بەو شێوازەی کە لە ڕاڤەکەدا نوێندراوە بەکاریان دێنن. زۆرتر پەیامگەلی SOAP لە ڕێگای HTTP-یەوە دەگوازرێنەوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕاژەی وێب تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڕاژەی وێب, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.