تیشکناسی: لقێکی پزیشکی

ڕادیۆلۆجی یان تیشکناسی (بە ئینگلیزی: Radiology) لقێکی پسپۆڕیی زانستی پزیشکییە کە لە تیشکی ئێکس و جۆرەکانی دیکەی تیشک و شەپۆل بۆ ناسینەوە و چارەسەری نەخۆشییەکان کەڵک وەردەگرێت.

      بابەتی ئەم وتارە ڕادیۆلۆجی لە زانستی پزیشکییە.

مەبەستی سەرەکیی ئەم لقە، ناسینەوەی نەخۆشییەکانی جەستەیە بە یارمەتیس شێوە پێشکەوتووەکانی وێنەگری.
ئەم لقە لە چەن ئاستی جۆراوجۆر (لە بەکالۆریۆسەوە تا پسپۆڕی) لە زانکۆ پزیشکییەکان دەخوێندرێت.

تیشکناسی: پێناسە, مێژووی ڕادیۆلۆجی, باری ئیش
پزیشکێکی ڕادیۆلۆجیست لە کاتی
Dr. Macintyre's X-Ray Film (1896)
لێکدانەوەی وێنەکانی پزیشکی لە تۆڕی پەکس(PACS)، ساڵی ٢٠١٠، شیکاگۆ

پێناسە

ڕادیۆلۆجی لقێکی تایبەت لە زانستی پزیشکییە کە دەپەرژێتە سەر لێکۆڵینەوە و بەکارھێنانی تەکنۆلۆژیای وێنەگری بە یارمەتیی پرشنگ و تیشکی ئێکس بۆ ناسینەوە و چارەسەر کردنی نەخۆشییەکان.
پێشتر وشەی ڕادیۆلۆجی تەنیا ئاماژەی بە شێوەکانی وێنەگری بە تیشکی یۆنیزان دەکرد، بەلام ئەمڕۆکە «ڕادیۆلۆجی» لەگەڵ شێوەکانی تری وێنەگری بێ تیشک، وەک ئێم ئاڕ ئای و سۆنۆگرافیش تێکەڵ بووە. بە وتەیەکی تر لە ڕادیۆلۆجیدا (وەک سیتی سکەن، مەمۆگرافی و شێوە باوەکانی ڕادیۆگرافی)، بەھۆی بڵاوەی تیشکەکانی ئێکس لەسەر پەڕەکانی فیلم، ژمێرۆکەکان یا وەرگرە دیجیتاڵییەکان، وێنە پێک دێت. بەڵام لە بڕێ شێوەی تر (وەک ئێم ئاڕ ئای و سۆنۆگرافی و …) شەپۆلەکانی موگناتیسی و دەنگی و … وێنەکان پێک دەھێنن.

وشەی ڕادیۆلۆجی ئەمڕۆکە سەرجەم شێوەکانی وێنەگریی پزیشکی دەگرێتەوە.

تیشکناسی: پێناسە, مێژووی ڕادیۆلۆجی, باری ئیش 
بندانگشتی

مێژووی ڕادیۆلۆجی

پزیشکی ناوداری یۆنانیی کۆن، بوقرات، بۆ یەکەم جار لە مێژوو شێوەیەکی بۆ ھەڵسەنگاندنی گەرمای لەش داھێنا کە زۆر لە شێوەکانی تێرمۆگرافی ئەمڕۆ دەچوو، بەم بۆنەوە ئەمە بە کۆنترین شێوەی وێنەگریی پزیشکی دەژمێردرێت.

سەرەتای تیشکناسیی مۆدێرن دەگەڕێتەوە بۆ ھێنری بێکرێل و دۆزینەوەی ڕادیۆ ئەکتیڤیتە. دوابەدوای ئەو و لەگەڵ یەکەمین وێنەی ڕادیۆگرافی لە لەشی مرۆڤ لەلایەن ڤیلھێڵم ڕۆنتگێن لە ساڵی ١٨٩٦، زانستی فیزیکی پزیشکی نوێ لەدایک بوو. ھەر لەو ساڵەدا بۆ یەکەم جار لە دەزگا گەڕۆکەکانی ڕادیۆگرافی لە گۆڕەپانەکانی شەڕ کەڵک وەرگیرا. زۆری پێ نەچوو کە پێشکەوتنەکانی پیەر و ماری کووری لە دۆزینەوەی ڕادیۆم و چەن توخمی تیشکدەر، کەوتە سەر خوانی زانستی فیزیک و پزیشکی.

باری ئیش

ڕادیۆلۆجیست یان تیشکناس، پزیشکێکی پسپۆڕە کە بۆ ناسینەوە و چارەسەر کردنی نەخۆشییەکان ھەوڵ دەدات.

شێوەکانی ڕادیۆلۆجی

ئەم شێوانە بۆ ناسینەوەی نەخۆشییەکان لەلایەن پزیشکی ڕادیۆلۆجیستەوە بەکار دێن:

شێوەکانی تیشکی یۆنیزان

  • ڕادیۆگرافی
  • فلورۆسکۆپی
  • تۆمۆگرافی کەمپیوتەری
  • مەمۆگرافی

شێوەکانی تیشکی نایۆنیزان

شێوەکانی پزیشکی ناوکی

  • سکەنی ئێسک: وەشاندنی ماکی تیشکدەر، کۆبوونەوە لە مێشکی ئێسک و وێنەھەڵگرتن بە یەکێ لە شێوەکانی وێنەگری. توومۆرەکان کە ڕێژەیەکی زۆرتر ماکی ڕادیۆئەکتیڤ وەردەگرن، بەجوانی دەردەکەون.
  • سکەنی مێشک: وەشاندنی دەرمانی تیشکدەر، تێپەڕین لە بەندی خوێنی مێشک، کۆبوونەوەی لە شوێنە زیان کەوتووەکانی مێشک (وەک توومۆر)، وێنەگری و ناسینەوەی بە یەکێک لە شێوەکانی وێنەگری.
  • سکەنی گالیۆم
  • سکەنی پێت و سپێکت
  • سکەنی سی
  • سکەنی تیرۆیید
  • و…

سەرچاوەکان


Tags:

تیشکناسی پێناسەتیشکناسی مێژووی ڕادیۆلۆجیتیشکناسی باری ئیشتیشکناسی شێوەکانی ڕادیۆلۆجیتیشکناسی سەرچاوەکانتیشکناسیتیشکی ئێکسزمانی ئینگلیزیشەپۆل

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانتیک تۆکڕۆژنامەی ژینزانیاریخالید ئێرتوغروڵدیپلۆماسیشۆڕشی ئەیلوولجینشێرپەنجەی سیکەریم کابانبەختیار عەلیکۆمەڵگەتەکنۆلۆژیای زانیاریمەلا مستەفا بارزانیجامی کیشوەرەکانی فیفاسیواکسەید ڕەزاناسر ڕەزازیدڵزارکوردستانھزرکلۆرجینۆسایدفایەق بێکەسئەی سی میلانپیرەمەگروونمێرگەپانئەندازیاریبەڕازیلماری سلێستفەیلییەکاننیزامیی گەنجەویڕەپبوونی کێرقەڵای کەرکووکھێڵی قەدەغەکراو (تۆپی پێ)میقداد میدحەد بەدرخانعەبدوڵڵا ئۆجەلانشەکرەفەلسەفەیاسای ھەڵبژاردننێچیرڤان بارزانیگەنمحەجکاربۆن دی ئۆکسیدزیاد ئەسعەدئایدیۆلۆجیسەید سادقلەیزەردەنگوەیباک مەشینزمانی کوردیئەرژەنتینسوقراتقەزای پشدەرنرخدانانئادیابینجافڕۆژنامەمافی مناڵانجوگرافیامریشکپەروەردەمستەفا پاشای یاموڵکیقەزای سۆرانسێکسی خێرالەتیف ڕەشیدجوگرافیای شاریمایەسیریڕێنێ دێکارتدووریماوسویکی🡆 More