چیاکانی ئەتلەس (بە عەرەبی: جبال الأطلس) زنجیرەی چیایەکن لە باکووری ئەفریقیا لە مەغریب.
ئەم زنجیرە چیایە کەنارە ئاوییەکانی دەریای سپی ناوەڕاست لە بیابانی مەزنی ئەفریقیا جیادەکاتەوە، لە نێوان مەغریب و جەزائیر و تونسدا ھەڵکەوتووە، نزیکەی ٢٥٠٠ کم درێژ دەبێتەوە بەرزترین لووتکەی زنجیرەکە لووتکەی تۆوبکالە کە لە ناوەڕاستی مەغریبدایە و بەرزایییەکەی ٤١٦٧ مەترە. چیاکانی ئەتلەس لە بنەڕەتدا شوێنی نیشتەجێی دانیشتووانی بەربەرییەکانن. ھەروەھا ئەم چیایانە ماڵی ژمارەیەک ئاژەڵ و ڕوەکن کە ھەمان ئەو جۆرانەن کە لەناو ئەفریقادا دەدۆزرێنەوە بەڵام بەشێکیان لە ئەورووپا دەدۆزرێنەوە، زۆربەی جۆرەکانی لە مەترسیدان و ژمارەیەکی کەم لە ئێستادا لەناوچوون.
چیاکانی ئەتلەس | |
---|---|
بەشێکە لە | Alpide belt |
کیشوەر | ئەفریقا |
وڵات | مەغریب، جەزائیر، توونس |
جێ | باکووری ئەفریقا |
پۆتانی شوێن | |
بەرزترین خاڵ | Jbel Toubkal |
بەرزی لە ئاستی دەریا | ٤٬١٦٥ مەتر |
سەردەم | Precambrian |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە چیاکانی ئەتلەس تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article چیاکانی ئەتلەس, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.