چارتار گرووپێکی مۆسیقیی ئێرانییە کە لە چوار کەس پێکھاتوون و مۆسیقای ئەلیکترۆنیکی و ئاوازی ئێرانییان تێکەڵی یەکتری کردووە و لە ساڵی ٢٠١١وە تا ئێستا چالاکییان ھەیە.
ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیا. (نیسان ٢٠١٧) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
چارتار تا ئێستا سێ ئەلبومی ھەیە و لەماوەی کارکردنیدا ھەوادارانێکی زۆریان بۆ خۆیان کۆ کردووەتەوە.
دەستەی چارتار | |
---|---|
زانیارییەکان | |
بنەچە | ئێران |
چەشنەکان | مۆسیقای فیوژنی فارسی |
ساڵانی چالاکبوون | ٢٠١١–ئێستا |
ئەندامان | ئارمان گەرشاسبی (گۆرانیبێژ) ئارش فەتحی (ئاوازدانەر) ئیحسان حائیری (شاعیر) ئاین ئەحمەد فەر (دابەشکار) |
ئارمان گەرشاسبی گۆرانیبێژی گرووپ لە گفتوگۆیەکدا دەڵێت:
« | من و ئارش دۆستایەتییەکی کۆنمان ھەبوو، ھەروەھا لەگەڵ ئیحسانیش ھاوڕێ بووم. ئاینیش ھاوڕێی ئارش بوو. ئارش مۆسیقای لێ دەدا و منیش گۆرانیم دەوت، بەڵام ئارش لە توانای گۆرانیوتنی من بێئاگا بوو. ڕۆژێکیان بە ڕێکەوت ئارش مۆسیقای لێ داو منیش گۆرانیم وت، ئارش وتی: «چەنێک بە باشی گۆرانی دەڵێیت! چاوەڕێکە ھەواڵت پێ دەدەمەوە.» نەمزانی چ بڕیارێکی ھەیە. دواتر ئارش ئاوازێکی سوننەتیی دانا و ئاینیش دابەشکاری ئەلکترۆنیی بۆ کرد، دواتر پەیوەندی بە منەوە کرد و یەکدیمان بینی و مۆسیقاکەی خستەسەر و وتی ئێستا پێویستمان بە شاعیرێکە، و منیش ئیحسانم پێ ناساندن و ئیحسان ھۆنراوەیەکی نووسی و کاتێک ھەر چوارمان ڕێککەوتین لەسەر ھۆنراوەکە، من گۆرانییەکەم وت. دواتر بینیمان بەرھەمێکی باش لە کارەکەمانەوە دروست بووە بۆیە بێئەوەی ھیچ بڵێین دەستمان کرد بە کاری دووھەممان. | » |
—ئارمان گەرشاسبی |
ئیحسانی شاعیری گرووپ لە ھەمان گفتوگۆدا دەڵێت:
« | ھەڵبەتە ھۆنراوەی یەکەم قبوڵ نەکرا، بەڵام مافیان پێ دەدەم کە قبوڵیان نەکرد چونکە من بەپێی حاڵی خۆم ھۆنراوەکەم نوسیبوو، دواتر زانیم دەبێت بەپێی حاڵ و دۆخی گرووپەکە بنووسم و دواتر ھۆنراوەی لە حەسرەتی مانگدام نووسی و قبوڵ کرا. | » |
—ئیحسان حائری |
ئاینی دابەشکاری گرووپ لەبارەی ناوی گرووپەکەیەوە دەڵێت:
« | دەربارەی ناوی گرووپەکە قسەمان زۆر کرد، چارتار ناوی سازێکی کۆنە، ئێمە خۆشمان چوار نەفەرین. | » |
—ئاین ئەحمەد فەر |
ئارشی شاعیری گرووپ دەڵێت:
« | ئێمە چوار نەفەرین بە چوار سەلیقەی جیاوازەوە. بیھێنە پێش چاوت سازێک چوار تاڵی ھەیە ھەر تاڵەو دەنگ و ئاوازی خۆی ھەیە، بەڵام کاتێک ھەر چوار تاڵەکە پێکەوە دەنگ دەردەکەن ھارمۆنییەکی تایبەت دروست دەبێت. | » |
—ئارش فەتحی |
ئەندامانی گرووپ:
کارەکانی چارتار لە جۆری فیوژنن واتە تێکەڵەی دوو جۆر کاری جیان کە ئاوازی ئێرانی و مۆسیقای ئەلکترۆنییان تێکەڵ کردووە و ھەندێک جاریش ھیپ ھۆپ بە چەشنێکی کارەکانی چارتار دادەنرێت.
ھەندێک لە ڕەخنەگران ئەم گرووپە بە گرووپێکی نوێگەر دادەنێن و پێیان وایە چارتار باشترین گرووپی فیوژنی ناو ئێرانە و لەنێوان ڕکابەرەکانیشیدا پڕھەوادارترینە و کۆنسێرتە ناوخۆیییەکانیش بەڵگەی ئەوەن و ھەندێکی دیکەش پێیان وایە کارەکانی ئەم گرووپە دووبارەکردنەوەی کارە کۆنەکانە. ئەندامانی گرووپەکە پێیان وایە چارتار ڕێگایەکی تایبەتە و بیرۆکەیەکی جیایە.
چارتار پیاسەیەکە بە ئومێدی ھیچ، سەرگوزەشتەی ساتە ھاوشێوەکانە، لە ترسەوە تا ئومێد، لە گومانەوە تا باوەڕ (باوەڕێک کە کەم سۆراغی کردین)، ئاواز ھۆنراوە و ھەست سەما و تێپەڕینە.
لە سەرەتای ھەر گۆرانییەک ئێمە دێینە دونیا دوای ھەر گۆرانییەک دەھێنینە دونیا ماوەیەکی زۆرە ئەمە بووەتە نەریتی ئێمە.
یەکەم بەرھەمی گرووپەکە گۆرانیی لە حەسرەتی مانگدا بوو پاشان لە ساڵی ٢٠١٤ یەکەم ئەلبومیان بە ناوی تۆ بارانیت بڵاو کردەوە و پێشوازییەکی چاوەڕوان نەکراوی لێکرا، و لە ساڵی ٢٠١٥ دووەمین ئەلبومیان لەژێر ناوی جادە سەما دەکات بڵاو کردەوە.
ژمارە | ناو بە فارسی | ناو بە کوردی | ماوە |
---|---|---|---|
١ | اشوبم | ئاشوبم - نائارامم | ٤:٥٢ |
٢ | مرا بە خاطرت نگەدار | لە یادەوەریتا بمھێڵەرەوە | ٣:٢٦ |
٣ | ھندسە | ئەندازە | ٤:١١ |
٤ | باران تویی | تۆ بارانیت | ٣:٥٢ |
٥ | زن دیوانە | ژنی دێوانە | ٣:٥٠ |
٦ | کلاغ | قەلەڕەش | ٣:٤٠ |
٧ | عاشقانە تنھاست | عاشقانە تەنھایییە | ٣:٥٠ |
٨ | حرفی بزن | شتێک بڵێ | ٣:٤٣ |
٩ | خوشا با من | خۆش بەحاڵی من | ٣:٠٦ |
١٠ | شبیە یک مرداب | ھاوشێوەی زەلکاوێک (مرداو) | ٣:٤٨ |
١١ | در حسرت ماە | لە حەسرەتی مانگدا | ٤:٠٠ |
١٢ | قطار | شەمەندەفەر | ٤:٠٢ |
ژمارە | ناو بە فارسی | ناو بە کوردی | ماوە |
---|---|---|---|
١ | لیلاچە | لەیلا چکۆڵ | ٣:٢٧ |
٢ | آسمان ھم زمین میخورد | ئاسمانیش دەکەوێت بە زەویدا | ٣:٥٢ |
٣ | ببر | پڵنگ | ٣:٤٥ |
٤ | جادە میرقصد | جادە سەما دەکات | ٣:٢٦ |
٥ | حضوری اتفاقی | ئامادەبونی ڕێکەوت | ٤:٣٢ |
٦ | ھیچ در ھیچ | ھیچ لە ھیچ | ٣:٣١ |
٧ | من دھانم | من دەمم | ٣:٤١ |
٨ | غزل نشد | نەبووە غەزەل | ٢:٣٤ |
٩ | دریچە | دەرچە | ٣:٣٥ |
ژمارە | ناو بە فارسی | ناو بە کوردی | ماوە |
---|---|---|---|
١ | اغوش | باوەش | ٣:٢١ |
٢ | دور | دوور | ٤:٣٦ |
٣ | ھجرت | کۆچ | ٣:٥٧ |
٤ | دریا کجاست | دەریا لەکوێیە | ٤:٢٥ |
٥ | برگرد | بگەڕێوە | ٤:٠٢ |
٦ | بنویس | بنوسە | ٣:٣٣ |
٧ | غروب | ئاوابوون | ٤:٣٧ |
٨ | تردید رفتن | گومانی ڕۆیشتن | ٣:١٣ |
٩ | چشم بی برابر | چاوی بێ بەرابەر | ٣:٤٥ |
١٠ | خلق | خەلق | ٣:٣٨ |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە چارتار تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article چارتار, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.