پەیکەر یان کۆتەڵ شێوەی کەسێک یان شتێکە کە لە بەرد بتاشرێت یان لە قوڕ، تەختە، کانزا، یان هەر کەرەستەیەکی تر دروست بکرێت، بتوانرێت بە قنجی دابنرێت و هەر چوار لای بۆش بێت.
بەو کەسەی پەیکەران دروست دەکات دەڵێن پەیکەرتاش، و بە پیشەکەش دەوترێت پەیکەرتاشی (یان پەیکەرسازی). ئەو پەیکەرانەی لە شێوەی مرۆڤ دروست دەکرێن، بە گشتی ھەمان قەبارە و شێوەی کەسە ڕاستەقینەکەیان ھەیە، بەڵام ھەندێکیان گەورەتر دروست دەکرێن، بەتایبەتی ئەوانەی تەنیا بەشی سەرەوەی کەسەکە دەنوێنن. مەبەست لە دروستکردنی پەیکەرەکان بۆ یادخستنەوەی کەسە گرنگەکانە، یان ڕووداوێکی گرنگ، یان بۆ دەربڕینی بیرۆکەکان. بە گشتی لەژێر زۆربەی پەیکەرەکان نووسینێک ھەیە، کە زانیاریێکە لەبارەی پەیکەرەکە، بە تایبەتی گەر پەیکەری کەسێک بێت.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پەیکەر تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پەیکەر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.