لە ڕێکەوتی ٩ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٤٨ دا پەیمانامەی ڕێگریکردن و سزای تاوانی کۆمەڵکوژی لەلایەن (ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان - United Nations General Assembly )ەوە بەشێوەیەکی کۆدەنگی پەسەندکرا بە (یاسای ٢٦٠ ی ئەنجومەنی گشتی) ناسێنرا و ڕێکەوتنامەکە لە ڕێکەوتی ١٢ ی کانوونی دووەمی ١٩٥١ دا چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
ڕێکەوتنامەکە هەڵدەستێت بە پێناسەکردنی کردەی کۆمەڵکوژی بەشێوەیەکی یاسایی. ڕێنمایی هەموو وڵاتانی بەژدار کراوە کد هەستن بە ڕێگریکردن و سزادانی کردەکانی کۆمەڵکوژی لە کاتی جەنگ و ئاشتی دا. دوای تێپەڕینی ٤٠ ساڵی تەواو بەسەر دامەزراندنی پەیمانامەکەدا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی ١٩٨٨ هەستا بە واژۆکردنی ئەویش بە مەرجی دانانی چەند مەرجێك کە ڕێگر دەبن لە سزادانی ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەگەر تۆمەتبار کرا بە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی. هەتا تەمموزی ٢٠١٩، ١٥٢ وڵات دانیانناوە بە ڕێکەوتنامەکەدا.
بەندی ژمارە ٢ لە ڕێکەوتنامەکەدا بەم شێوەیە پێناسەی کۆمەڵکوژی دەکات:
هەر یەکێك لەم کردانە ئەنجام بدرێت بە مەبەستی لەناوبردنی تەواوی یان بەشێکی کۆمەڵە نەتەوەیی، نەژادیی، ڕەگەزی یان ئایینییەکان. وك:
بەندی ژمارە ٣ لە ڕێکەوتنامەکەدا هەڵدەستێت بە پێناسەکردنی ئەو تاوانانەی دەکرێت سزابدرێن بەپێی پەیمانامەکە:
پەیمانامەکە پەسەندکرا مەبەستی قەدەغەکردنی کردە هاوشێوە و لێکچووەکانی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان و هۆلۆکۆست. لە یەکەمین ڕەشنووسی پەیمانامەکەدا کوشتنی سیاسیش بوونی هەبوو بەڵام یەکێتی سۆڤییەت لەگەڵ چەند وڵاتێکی دیکەدا هاوڕا نەبوون و لە کۆتایی دا بەندەکە لابرا تێیدا.
لە ساڵی ١٩٨٨ دا دوابەدوای هەڵمەتی هێرشی چەکە کیمیاییەکان و کۆمەڵکوژیی کوردەکان لە باکوری عێراق، پرۆژە یاسایایەك پێشکەش بە (بارەگای نوێنەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکان - United States House of Representatives ) کرا بە ناونیشانی (ڕێگریکردن لە کردەی کۆمەڵکوژی) بەڵام ڕەشنووسەکە ڕەتکرایەوە و پەسەند نەکرا بە هۆکاری بەکارهێنانی "چەمکی نەشیاو". ڕۆشنبیرە نوێیەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان پێیان وایە "هەڵمەتی ئەنفال" کردەیەکی کۆمەڵکوژی بووە کە لە جەنگی ئێران-عێراق دا ڕوویداوە و بۆتە هۆی کوشتنی هەزاران هاوڵاتی بەڕەچەڵەك کورد. لەسەر ئاستی جیهان سەدام حسێن لەگەڵ چەند هاوبەش و یاریدەدەرێكی دا بە تاوانی کۆمەڵکوژی و جینۆساید تۆمەتبار دەکرێن.
بۆ یەکەمین جار کە یاسای ساڵی ١٩٤٨ جێبەجێکرا بریتیی بوو لە ڕێکەوتی ٢ی ئەیلوولی ١٩٩٨ کاتێك (دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بۆ ڕواندا - International Criminal Tribunal for Rwanda) هەستا بە سزادانی (جان پاوڵ ئاکەڤیزۆ) بە نۆ بڕیاری تاوانی کۆمەڵکوژی کە پارێزگاری پێشووتریی شارێکی بچووكی وڵاتی ڕواندا بوو و دوای دوو رۆژ (جان کامباندا) کە سەرۆك وەزیرانی ڕواندا بوو یەکەمین سەرۆکی حکومەت بوو کە بە کۆمەڵکوژی تاوانبار کرا.
لە دوای پەسەندکردنی ڕێکەوتنەکە و چوونە بواری جێبەجێکردنەوە یەکێك لە یەکەمین تۆمەتەکانی کۆمەڵکوژی کە پێشکەش بە نەتەوە یەکگرتووەکان بکرێت بریتیی بوو لە داوایەك لە دژی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەربارەی شێواز و چۆنیەتی مامەڵە کردن لەگەڵ ئەمریکییە ڕەشپێستەکان دا. (ئەنجومەنی مافە مەدەنییەکان) هەستا بە دانانی سکاڵانامەیەکی ٢٣٧ لاپەڕەیی و ئاماژەی بەوە دەدا کە لە ساڵی ١٩٤٥ بەدواوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەرپرسیارە لە سەدەها گیانلەدەستدانی ناڕەوا و چەندین پێشێلکاریی کۆمەڵکوژی. ئەم سکاڵانامەیە لەلایەن چەند سەرکردەیەکەی کۆمەڵەی ڕەشپێستەکانەوە پێشکەشکرا کە ئەوانیش ئەمانە بوون (ویڵیام پاترسن، پاوڵ رۆبسن و و.آ.ب دوبۆیس).
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پەیمانامەی کۆمەڵکوژی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.