پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە دانیمارک

پەتای جیهانیی کۆڤید-١٩ لە وڵاتی دانیمارك بەشێکە لە پەتای جیهانیی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩ (COVID-19) کە هۆکارەکەی نەخۆشی سەختی کۆئەندامی هەناسەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢ (SARS-CoV-2).

لە ڕێکەوتی ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٠دا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بە وڵاتی دانیمارك دا پشتڕاست کرایەوە. هەتا ڕێکەوتی ١٤ی ئابی ٢٠٢٠ بارەکانی تووشبوون ١٥،٣٧٩ کەس و بارەکانی گیانلەدەستدان ٦٢١ کەس و بارەکانی چاكبوونەوە ١٣،٢١٦ کەس بوو.

دانیمارك یەکێك بوو لە یەکەمین وڵاتە ئەوروپییەکان بۆ جێبەجێ کردنی ڕێکارەکانی قەدەغەی هاتووچۆ لە ١٣ی ئازار بە دواوە. دوای ماوەیەکی بەردەوام لە بەزربوونەوەی خاواندن لە نەخۆشخانەکان دواتر لە کۆتایی مانگی ئازاردا ژمارەی تووشبووانی کۆڤید-١٩ لە نەخۆشخانەکان بەرەو کەمبوونەوە دەرۆیشت وە هەروەها ژمارەی ئەو تووشبووانەی پێویستیان بە یەکەی چاودێری چر و ئامێرەکانی هەناسەدان بوو لە خوار ڕێژە و ژمارەی سەرچاوەکانەوە بوو بە واتایەکی دی بەردەست بوونی سەرچاوە تەندروستییەکان بەشی هەموو تووشبووەکانی دەکرد. لە ١٥ی نیسان بە دواوە دووبارە کردنەوە و ئاسایی کردنەوەی شوێنەکان هەنگاو بەهەنگاو دەستیپێکرد.

لە هەوڵێك دا بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە ئابوورییەکانی پەتا جیهانییەکە حکومەتی دانیمارك هەستا بە پێشکەشکردنی پێشنیار بۆ هەموو حیزبەکانی پەرلەمان بۆ جێبەجێکردنی چەند یارمەتی و پاڵپشتییەكی ئابووری گەورە. بەڵام سەرەڕای ئەم هەوڵانە چاوەڕوان دەکرێت کە لە ساڵی ٢٠٢٠دا (کۆی بەرهەمی ناوخۆیی - GDP ) بەڕێژەی %٣-١٠ کەم بکات.

شوباتی ٢٠٢٠

لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٠ دا دانیمارك یەکەمین تووشبووی پشتڕاست کردەوە کە پیاوێك بوو خەڵکی شاری رۆسکلید بە ناوی (جەیکۆب تاگ ڕاملینگ) و پشکنینەکەی لە (نەخۆشخانەی زانکۆی زیلاند – رۆسکیلد) بۆ کۆڤید-١٩ ئەرێنی دەرچوو. لە چەند رۆژی پێشووتردا لە ناوچەی لۆمباردی وڵاتی ئیتاڵیا خەریکی وەرزشکردن ببوو وە لە ٢٤ی شوبات دا گەڕابۆوە بۆ دانیمارك. پەتاکەی بەشێوەیەکی سوك گرتبوو وە نیشانەکانی پەتاکە بە کەمی لەسەری دەرکەوتبوون و خرایە ژێر کەرەنتینەوە لە ماڵەکەی خۆی دا.

لە ٢٨ی شوبات دا، پیاوێكی دانیمارکی پشکنینەکەی لە کۆپنهاگن ئەرێنی دەرچوو کە لە ١٥ شوبات دا لە باکوری ئیتاڵیا گەڕابۆوە و خرایە ژێر کەرەنتینەوە لە ماڵەکەی خۆی دا. ئەم دیاردەیە بە کێشە دادەنرا چونکە ماوەیەکی زۆر هەبوو لەنێوان گەڕانەوەی کەسەکە و پەیوەندی کردنی بە نەخۆشخانەوە کە دەکرا لەو ماوەیەدا (١٥ی شوبات هەتا ٢٨ی شوبات) چەندین کەسی تووشکردبێت و کارەکەی بۆ بەرپرسانی تەندروستی گرانتر دەکرد بۆ دەستنیشانکردنی هەموو ئەو کەسانەی بەرکەوتەیان لەگەڵی دا هەبوو.

لە ٢٩ی شوبات دا، پیاوێك دوای گەڕانەوەی لە کۆنفرانسێك لە (میونخ – ئەڵمانیا) پشکنینەکەی لە (نەخۆشخانەی زانکۆی ئاهوس) بۆ ڤایرۆسەکە ئەرێنی دەرچوو کە نیشانەیەکی کەمی نەخۆشییەکەی هەبوو وە خرایە ژێر کەرەنتینەوە لە ماڵەکەی خۆی دا. دواتر زانرا کە کەسێكی دیکەی بەڕەچەڵەك ئیتاڵی لە هەمان کۆنفرانس دا تووشبووی ڤایرۆسەکە بووە و بە سەرچاوەی تووشبوونی پیاوە دانیمارکییەکە دادەنرێت.

قەدەغەکردنی هاتووچۆ

لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٠ بەدواوە هەموو ئەو کەسانەی لە کەرتە گشتییە ناسەرەکییەکان دا کاریان دەکرد فەرمیان پێدرابوو کە لە ماڵەکانی خۆیان بۆ ماوەی دوو هەفتە بمێننەوە و خۆیان کەرەنتین بکەن. لە کەرتی تایبەتیش دا حکومەت داوای بەپەلەی لە خاوەن کارەکان کرد ڕێگەبدەن لە هەمان کاتی کەرەنتین دا کارمەندەکانیان لە ماڵەوە بمێننەوە و کار بکەن. بە هیچ شێوەیەکیش ڕێگەنەدەدرا قەدەغەکردنەکە کاریگەریی هەبێت لەسەر ئەو کارانەی سەرەکییەن بۆ کۆمەڵگە (وەك کارمەندی دەرمانخانە، کارمەندنی فرۆشتی خۆراك و ئەو کەسانەی لە بواری چاك کردنەوەی هەستیاری لایەنەکانی ژێڕخان دا کاریان دەکرد.) هەروەها هەر لە هەمان رۆژدا (١٣ی ئازار) هەموو خوێندنە ناوەندییەکان، زانکۆکان، کتێبخانەکان، پەیمانگاکانی کلتوریی و شوێنە هاوشێوەکان بۆ ماوەی دوو هەفتە داخران و پاشان لە ١٦ی ئازاردا هەموو قوتابخانە سەرەتاییەکان و دایانگەکانیش بۆ ماوەی دوو هەفتە داخران. پارێزگاکان هەستان بە دانانی دایەنگە بۆ ئەو بەخێوکەرانەی نەیاندەتوان لە ماڵەوە بمێنەوە و چاودێری منداڵەکانیان بکەن بەهۆی سروشتی کارەکانیانەوە. بەهۆی بەرزی ئەگەری تووشبوون و لاوازی بەساڵاچووان بەرامبەر ڤایرۆسەکە، حکومەت بەتوندی پێشنیاری دەکرد کە داپیرە و باپیرەکان هەڵنەستن بە کردەی چاودێری کردنی کوڕەزا و کچەزاکانیان.

سەرچاوەکان

Tags:

دانمارکنەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئۆتیزممستەفا زەڵمیئیسرائیلقەڵای دمدمسیاسەتگوڵی ڕەشبەھارشێخ سەعیدڕەپبوونی کێرفێمینیزمخولی نایابی کوردستانھۆڵەندادەمارگیریکاردۆخیئوسترالیاپاراسایکۆلۆژیکۆساریچاندی کوردیدەنگناسی (زمانەوانی)یانەی وەرزشی بابانپاپاعەرەبستانی سعوودیڕووناکیکۆڵەکەکانی ئیسلامھۆلاکۆ خانپێرستی مانگە کوردییەکان بەرامبەر بە مانگە سریانییەکانقەزای داقووقشۆڕشی فەڕەنساگەشەکردنی منداڵئەمریکای لاتینیجۆسۆنگەرمبوونی زەویگۆڕەپان و مەیدانلۆژیکگەردوونڕەخنەی ئەدەبیکیبۆردی کۆمپیوتەرفیفامێژووی ڕۆژنامەوانیئەلبێر کاموفاشیزمقەڵای مەریوانڕۆژھەڵاتی ئاسیاڤایرۆسسەردەمی پێغەمبەرایەتیعەبدولمەلیک کوڕی مەروانبەختیار عەلیشەڕی سەفینکۆیەزیگمۆند فرۆیدکوردی (شاعیر)ستیڤن ھۆکینگتەختەکلیلی کۆمپیوتەرموکریانیلەندەنزازاکیچیلییەکەکانی پاراستنی گەلئێرانحەسار و سەگەکانی باوکمفەرھاد پیرباڵتەکنۆلۆژیای زانیاریتیشکی گامالیۆنارد ئۆیلەرمیسرکریستیانۆ ڕۆناڵدۆژمارەی ڕێژەییکانی ماران، حاجیاواڕیالیزمی فەلسەفیمیرنشینی سۆرانمێژووی مایکرۆسۆفت وۆردئاشتیسەید عەلی ئەسغەر کوردستانی🡆 More