لە زانستدا، پێوان بریتییە لە ڕەوتی بەدەستھێنانی گەورەییی چەندێتییەک بەگوێرەی یەکەی پێوان، وەکوو: مەترێک یان کیلۆگرەمێک.
یەکەکانی پێوان لە یەکەمین ئامرازەکانی چێکراوی دەستی مرۆڤن. کۆمەڵگا سەرەتایییەکان بۆ زۆر کار پێویستییان بە پێوان بووە: درووستکرنی خانوو یان جلوبەرگ بە قەبارە و شێوەی پێویست، یان مامەڵە و دانوستانی سەربەسەری خواردەمەنی یان کاڵا.
بەرانبەری ئینگلیزی بۆ پێوان وشەی measurementە کە لە وشەی یۆنانیی metronەوە گیراوە و واتە ڕێـژەیەکی سنووردار. مێژووی پێوانەکردن لە بابەتەکانی مێژووی زانست و تەکنۆلۆژیایە.
یاساکان بۆ پێوانەکردنی دروست، لە بنەڕەتەوە بە مەبەستی بەرگری لە گزی پەرەیان پێدراوە. ئەمڕۆکە، بە شێوەیەکی گشتی، یەکەکانی پێوان لە سەر بنەما زانستییەکان پێناسەدەکرێن و لەلایەن پێکھاتنامەگەلی ناونەتەوەیییەوە دادەمزرێن.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پێوان تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پێوان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.