پێنێلۆپی کروز سانچێز (لەدایکبووی ٢٨ی نیسانی ١٩٧٤ لە شاری مەدریدی ئیسپانیا) خانمە ئەکتەرێکی تەلەڤیزیۆنی و فیلمی ئیسپانییە و لە چەندین جۆری جیاوازی فیلمدا بەژداری کردووە.
پێنێلۆپی بۆ یەکەم جار لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بەرچاو کەوت کاتێک لەناو ٣٠٠ کچی دیکەدا ھەڵبژێردرا لە کێبڕکێیەک، ئەمە بووە ھۆی ئەوەی کە لە تەلەفزیۆن و لە ڕیکلامەکان کاری نواندنی پێ بدرێت و دواتر لە یەکەم فیلمیدا دەرکەوت لە ساڵی ١٩٩٢. پێنێلۆپی لە ساڵی ٢٠١٠ەوە ھاوسەرگیری لەگەڵ خاڤیر باردەم کردووە و دوو منداڵیان ھەیە.
Penélope Cruz | |
---|---|
لەدایکبوون | پێنێلۆپی کروز سانچێز ٢٨ی نیسانی ١٩٧٤ مەدرید، ئیسپانیا |
نەتەوە | ئیسپانی |
پیشە |
|
چالاکبوون | ١٩٨٩-تا ئێستا |
ھاوسەر | خاڤیر باردەم (ھاوسەرگیری ٢٠١٠) |
مناڵ(ەکان) | ٢ |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پێنێلۆپی کروز تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پێنێلۆپی کروز, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.