پۆکیمۆن گۆ

یاری Pokémon Go كە یارییەکی بێ بەرامبەری مۆبایلە زیرەکەکانە و پشت بە شوێنی بەکارهێنەر دەبەستێت، ڕۆژ بە ڕۆژ بەکارهێنەرانی ڕووی لە زیادبوونە و لە ئێستاشدا گەرمترین هەواڵەکان لەسەر ئەو یارییەن.

ئەم یارییە کە یارییەکی ڕاستەقینەی خۆڕاییە، لەسەر بنەمای شوێنی بەکارهێنەر کاردەکات ئەمەش بۆ دۆزینەوەی ئەو دروستکراوانەی کە لە یارییەکەدا بوونیان هەیە. ئەم یارییە لەلایەن کۆمپانیای Niantic ـی ئەمریکی گەشەی پێدراوە و بۆ دروستکردنی یارییەکەش پشت بە بزوێنەری Unity بەستراوە، هەروەها لەلایەن کۆمپانیای Pokémon بڵاوکراوەتەوە.  

Pokémon Go
پۆکیمۆن گۆ
پەرەپێدەرNiantic
بڵاوکەرەوەNiantic
دەرھێنەرTatsuo Nomura لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھوونەرمەندDennis Hwang
ئاوازدانەرJunichi Masuda
زنجیرەPokémon
بزوێنەرUnity
سەکۆiOS, Android
بڵاوبوونەوە
چەشنAugmented reality
شێوازSingle-player, multiplayer

یارییەکە لەم مانگەدا بڵاوکرایەوە و سەرجەم بەکارهێنەران لە هەردوو سیستمی وەگەڕخەری Android و iOS دەتوانن یاری پێبکەن. ئەم یارییە ڕێگە بە بەکارهێنەر دەدات بۆ گرتن، پێکدادان و هەروەها ڕاهێنانی دروستکراوەکانی ناو یارییەکە، کە ئەم دروستکراوانە ناونراون بە Pokémon. هەروەها یارییەکە سوود لە هەردوو تایبەتمەندی کامێرا و شوێن (GPS) ـی بەکارهێنەر دەبینێت بۆ ئەنجامدانی تەواوی تایبەتمەندییەکانی ناو یارییەکە. Pokémon Go لە بنەڕەتدا یارییەکی بێ بەرامبەر و خۆڕاییە و سەرجەم بەکارهێنەران دەتوانن دایبمەزرێنن لەسەر مۆبایلەکانیان، بەڵام لە هەمان کاتدا پشتگیری لە کڕینی ناوخۆیی دەکات بۆ یارییەکە.  

ئەم یارییە بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو و زۆر خێرا توانی گەشەبکات، بەشێوەیەک کە لە ماوەیەکی زۆر کەمدا چەندەها تۆماری پێوانەیی شکاند و بوو بە یەکێک لەو ئەپانەی کە زۆرترین جار بەکارهێنراون. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پێگەی SimilarWeb چەند ئامارێکی لەسەر بەکارهێنەرانی ئەو یارییە بڵاوکردەوە بە بەراورد لەگەڵ ئەپ و یارییەکانی تر، لە ئامارەکانیشدا دەردەکەوێت کە Pokémon Go لەڕووی بەکارهێنانەوە تۆماری پێوانەیی هەریەک لە فەیسبووک و سناپچات و تویتەری شکاندووە، هەروەها لە یارییەکانیشدا سەرکەوتووە بەسەر یارییەکانی Candy Crush Saga و Clash Royale و Slither.io.

Tags:

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

بازرگانیھەوکردنی گوێی ناوەڕاستمیا خەلیفەنەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێنقەزای کۆیەدوبەیھەرێمی کوردستانڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردیبەڕێوبردنی کاتکانزایاسای کیمیاییعەلی تەرەماخیھیندستانگەرمبوونی زەویتۆڕی میدیاییی ڕووداوبەکتریابواری کارەباییبافڵ تاڵەبانیمحەممەد مەلا فایەققیاسمافی مناڵاندەنگداندەستوورمیرنشینی سۆرانناسیۆنالیزمجوگرافیاپێشێلکردنی مافی لەبەرگرتنەوەچیای ئیڤرستکوردستانی نوێ (ڕۆژنامە)مێژووچاوگ (ڕێزمان)خاکەلێوەقوڕقوشمچاکەشاسوار عەبدولواحیدشیعەعەبدوڵڵا گۆرانمافی کارکردنبەقەرەشەڕی بەدرفیۆدۆر دۆستۆیەڤسکیئەڤەتارڕۆژی جیھانیی کرێکارانسۆسیالیزمکتێبە پیرۆزەکان لە ئیسلامدابانککۆئەندامی زاوزێی نێرینەبەرزنجەئاژانسی ھەواڵگیوی موکریانیکێری مرۆڤفێرمین لۆپێزجەنگی جیھانیی دووەمئیدارەی گەرمیانشەووالکەڵھوڕڕۆژھەڵاتی کوردستانسۆدیۆمخواڕێزمانی کوردیکار (ڕێزمان)سەروەریی یاسابزوێنەری گەڕانی وێبدەستپەڕشاعیرئێدواردۆ کاماڤینگاکۆنگرەی نەتەوەییی کوردستانئاڵای کوردستاننرخدانانجوود بێلینگھامڕیالیزمدەنگناسی (زمانەوانی)شێرکۆ بێکەسوێژەی کوردیکیمیای ئەندامیڕاستیکۆندۆمکەویاریگای سانتیاگۆ بەرنابیۆ🡆 More