پارەی کاغەزی (بە ئینگلیزی: Banknote یان Bill یان Paper money) یان بە کورتی پارە کە ئەمڕۆکە لە ھەموو جیھاندا بەکاردێت یەکەم جار لە سەدەی دەیەمی زایینی لە سەردەمی خانەدانی سۆنگ لە چینی باشووردا بووە باو.
ھەروەھا لە چینی باکووردا بەرلە دەرکەوتنی چەنگیزخان، پارەی کاغەزی بەڵاو کرایەوە کە ئیعتیبارەکەی حەوت ساڵ بوو.
مرۆڤ سەرەتا کەلوپەیلی ئاڵوگۆڕ دەکرد. پاش ماوەیەک ھەندێ لە کەلوپەلەکان نرخیان بەرز بووەوە و بە کردەوە جێگای پارەیان گرتەوە. لە نموونەی ئەم کەلوپەلانەدا لە یۆنانی کۆن، گا لە سریلانکا فیل و لە بروونایدا کەلەسەری ئینسان بوون. لەگەڵ پێشوەچوونی شارستانیەتی مرۆڤ، کۆمەڵگاکان ڕوویان ھێنایە بەکارھێنانی چتە کانزایییەکان وەک زێڕ و زیو و یەکەم جار لە ئاسیای بچووک سککە داڕێژرا. ساڵانێکی زۆری خایاند تا مرۆڤ لەجیاتی پارەی کانزا، پارەی کاغەزی بەکار بێنێ. چینییەکان لە ناوەندی سەدەی دەیەمی زایینیدا چتێک وەکە پارەیان داھێنا و ناوی 'چاو'یان لێنا. بەکارھێنانی کردەوەیی و یەکپارچەی پارەی کاغەزی لە سەرانسەری چین، لە سەردەمی خانەدانی یووئاندا دەست پێ دەکات و ئەم پارەیە یەکەمین پارەی کاغەزییە لە جیھاندا. بەڵام یەکمین پارەی کاغەزی ئەمڕۆیی لە ساڵی ١٦٩١ لە بانکی ستۆکھۆلمدا چاپ کرا و ئێستاکە لە مۆزەخانەی ئەم بانکەدا بوونی ھەیە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پارەی کاغەزی تێدایە. |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پارەی کاغەزی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.