پارێزگای مەعان بریتیە لەگەورەترین پارێزگاکانی ئوردەن لە ڕووی ڕووبەرەوە، یەکەم ناوچە بوو کە لەدەرەوەی جیھانی عەرەبی ئاینی ئیسلامی پێ گەیشت، بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١٥ ژمارەی دانیشتوانیان ١٤٤٬٠٨٢ کەسە، ئەم ڕێژەیەش دابەش بووە بۆ دوو بەش دەشتەکی و شارنشیین، شۆڕشی مەزنی عەرەبی لەم دەڤەرە دەستی پێکرد و کاتێک شازادە فەیسەڵ سەردانی عەممانی کرد بەم ناوچەیە تێپەڕ بوو.
کەدووری نێوان مەعان و عەممان ٢١٦کم ە. کاتی خۆی عومەری کوڕی مەعان کوڕی بەنی ئومەییە ماڵێکی لەسەر ڕێی کاروانانی حەج دروستکردبوو ناوی نابوو شاری نەتەوەی شوعەیب، لەنزیک ماڵەکە بازاڕێکی درووستکرد بۆ کاروانچی و حاجیەکان. دواتر ھاشمیەکان برەوی زیاتریان پێدا لە ١١/٢/ ١٩٢٠ شازادە عەبدوڵلا سەردانی ناوچەکەی کرد لەلایەن خەڵکەکە پێشوازی گەرمی لێکرا، کاتێک شازادە عەبدوللا سەردانی مەعانی کرد چوارمانگ بوو فەرەنسیەکان سەربەخۆییان بە سووریەکان بەخشیبوو. بۆیە مەعان ببوە زێدی چاوپێکەوتنی شۆڕشگێرانی عەرەبی لە سووریا و عێراق و ئوردەن کە دواتر چوون بۆ عەممان.
پارێزگای مەعان کەوتۆتە بەشی باشووری میرنشینی ھاشمیی ئوردەنی بە دووری ٢١٠کم لە عەممانی پایتەخت دوورە.
بەرزی و نزمی پارێزگاکە بۆ دوو چینی سرووشتی دابەش کراوە ئەوانیش بریتین لە:
ڕووبەری گشتی پارێزگاکە ٣٣١٦٣ کم کە سێ چارەگی شانشینەکە پێکدێنێت .
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پارێزگای مەعان تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پارێزگای مەعان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.