مەبەست لە نووسینی ئەم شێوازنامەیە یەکسانکردنی نووسینی وتارەکانی ویکیپیدیایە چونکە ئەوە دەبێتە ھۆی دۆزینەوە، چاکسازی و خوێندنەوەی ئاسانی وتارەکان.
ئەم پەڕەیە ڕێسایەکی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی دەخاتە ڕوو. ئەم پەڕەیە ستانداردێکی پەسەندکراوە و پێشبینی لە ھەموو بەکارھێنەران دەکرێت کە گوێڕایەڵی بن. لەوانەیە ھەندێکجار بۆ باشترکردنی ویکیپیدیا پەسەند بکرێت کە یەکێک لەم ڕێنماییانە پشتگوێ بخرێت. ھەر جۆرە دەستکارییەک لەم پەڕەیەدا بکرێت پێویستە لەسەر یەکدەنگی ئەنجام درابێت. ئەگەر گومانێکت ھەیە، لەسەر پەڕەی وتووێژ باسی بکە. |
یاساکانی ژێرەوە بە پێویست باشترینەکان نین و دوایین شێوازیش نین. بەڵام ئەگەر ھەمووان لە شێوەیەکی یەکسان کەڵکوەرگرن دەبێتە ھۆی بەکارھێنانی ئاسانتری ویکیپیدیا.
نووسینی وتارێکی ڕوونکەرەوە و بێلایانانە زۆر گرنگترە لە شێوازی بەرچاوخستنەکەی. نووسەرەکان زۆرلێکراو نین بۆ پابەندی بە ھەموو یاساکان. یەکێک لە باشییەکانی ویکینووسین ئەوەیە کە باشترین پێویست نییە.
تەواوی پیتەکان و نیشانەکان دەبێ بە نووسە دروستەکەیان بنووسرێن. پەڕەی نووسینی کوردی، زانیاریی زۆرتری سەبارەت بە شێوەی تایپکردنی دروستی کوردی تێدایە.
بۆ یەکگرتووکردنی شێوازی نووسینی وتارەکان ھەندێک یاسا ھەن کە دەبێ لەبەرچاو بگیرێن. پەڕەی ڕێنووسی کوردی، زانیاریی زۆرتری سەبارەت بەم مەبەستە لە خۆ دەگرێت.
شێوازی نووسینی ناوەڕۆکی نووسراوەکان وەک ھەموو زانستنامەکانی دیکە دەبێ بە شێوەی فەرمی بێت. بەڵام وا نەبێت کە نووسراوەکە قورس بێت یان وشەی وای تێدا بەکاربھێندرێت کە کەس لێی تێنەگات.
نموونەیەک لە فەرمیبوونی نووسراوەکان ئەوەیە کە لە جیاتیی ئەوە شتێک لە زمانی خۆمانەوە بگێڕینەوە، واتە یەکەم کەسی، لە زمانی کەسێکی نادیار بیگێڕینەوە. بە جێگەی «لە خوارەوە سەبارەت بەم بابەتە زیاترم نووسیوە» دەبێ بنووسیت «لە خوارەوە سەبارەت بەم بابەتە زیاتر نووسراوە».
زمانی نووسراوەکان دەبێ لەو زمانەی قسەی پێ دەکەین نەختێ جیاواز بێت. وشەکان بە تەواوی بەکار بێن. ھەڵە: «ڕۆی» - دروست: «ڕۆیشت».
لە لاپەڕەکانی لێدوان دەکرێ نافەرمی بنووسرێت بەڵام وا باشترە کە لەوێشدا ھەر بە فەرمی بنووسرێت.
کاتی باسکردنی ڕووداوێک کە لە ڕابردوودا ڕووی داوە، باشتر وایە شێوازی باسکردنەکە بۆ ڕابردوو بێت. «ئەمڕۆ لە بەغدا تەقینەوەیەک ڕوو دەدات» باشتر وایە بنووسرێت «ئەمڕۆ لە بەغداد تەقینەوەیەک ڕووی دا». ئەوە بەو مانا نییە کە نوووسەران مافی بەکارھێنانی ئەو شێوازی گێڕانەوەیان نییە، لە ھەندێک شۆیندا لەوانەیە جوانتر بێت ئەگەر ھەروا باس لە ڕووداوەکان بکەین.
خاڵەکان بۆ ڕاحەتتر خوێندنەوەی نووسراوەکان بەکاردێن کە لەسەر دوو جۆرن.
کاتی بەکارھێنان (.) و (،) دەبێ دوو شتمان لەبیربێت:
بۆ نموونە
ئەو خاڵانەی دوانیی بەکاردێن، لە دوو نووسە پێکھاتوون. نووسەیەک کە دەیکاتەوە، نووسەیەک کە دەیبەستێ. کاتی بەکارھێنان ئەوانەی خوارەمان لەبیربێت:
لە نووسینی کوردیدا ھەردوو «» (لە فارسیدا) و "" (لە ئینگلیزیدا) بۆ نیشاندانی گێڕانەوە بەکاردێن. ویکیپیدیا شوێنی کۆکردنەوەی گێراوەکان نییە، بەڵام ھێنانی گێڕانەوەیەک لە نێوان نووسراوەی وتار گرفتی نییە. ویکیپرۆژەیەکی خوشکی ھەیە بەناوی وتەویکی کە بۆ کۆکردنەوەی گێڕاوەکانە بەکار دێت.
تا بۆتان دەکرێ لە کۆدەکانی html لە نێوان نووسراوەکەتان کەڵک وەرمەگرن. ئەو کۆدانە زۆر بەکاردەبرێن و دەبێتە ھۆی کێشە:
بۆ لارکردنی دەقئەو نووسانەی کە لە کوردیدا بەکاردێت بۆ ژمارەکان:١٢٣٤٥٦٧٨٩٠ کە جیاوازە لە ژمارەکانی فارسی و لاتین.
سەردێری وتار ناوێکە کە وتارەکە لەسەر ویکیپیدیا بەوە پاشەکەوت دەکرێت. بۆ نموونە ئەم وتارەی ئێستا دەیخوێنیتەوە ناوی ئەمەیە: «ویکیپیدیا:شێوەزار» کە دەتوانی بە نووسینی ئەوە لە شوێنی ناونیشانی وێبگەڕ بڕۆیتە ئەو لاپەڕەیە
http://ckb.wikipedia.org/wiki/ویکیپیدیا:شێواز
واتە دەتوانی ھەر لەو ناونیشانە بۆ دروستکردنی لاپەڕەیەک کە بوونی نییە کەڵک وەرگریت. بە زیادکردنی ناوی سەردێر بە کۆتایی ئەم ناونیشانە:
http://ckb.wikipedia.org/wiki/
بۆ نموونە
http://ckb.wikipedia.org/wiki/دڵخواز
لێرە دەتوانی لاپەڕەی تایبەت بەوە چاو لێبکەی.
ئەو خاڵانەی سەبارەت بە سەردێری وتار گرنگن:
لەم جۆرەدا دەبێ لاپەڕەیەک ھەر بەو ناوە، بێ ()، تەرخان بکرێت بۆ لاپەڕەی ڕوونکردنەوە. لەو لاپەڕەدا بەستەرەکانی پەیوەندیدار بەوە و ھێندێ لێکۆڵینەوەی تێدا بێت. لەم نموونەدا کازابلانکا دەبێتە لاپەڕەی ڕوونکردنەوە.
شێوازی دروستی دانانی () ئەوەیە کە بۆشایی لە نێوان ناوی سەرەکی و () ھەبێ واتە «کازابلانکا (فیلم)»
ئەگەر ئەگەری ئەوە ھەیە کە خوێنەر بۆ بینینی وتارەکەت لە شوێن ناوێکی دیکە بگەڕێت، لاپەڕەیەک بەو ناوە دروست بکە و لە ناوەڕۆکی ئەم لاپەڕەیەدا دەستووری ڕەوانەکەر بنووسە:
#ڕەوانەکەر [[ناوی پەڕەی مەبەست]]
لارکردنی دەق بۆ نیشاندانی گرنگی و سووربوون لەسەر وشەیەکی تایبەت بەکاردێت. دەق ئاوا لار دەبێ:
''دەقی لار''
ئەنجامەکەی:
دەقی لار
ئەو کاتانەی دەبێ دەقی لار بەکاربێنن ئامانەن:
ھەر وتارێک بە دوو یان چەند ھێڵ دەست پێ دەکات کە پێناسەی سەرجەمی وتارەکەیە. ئەگەر وتارەکە درێژ بێ، بە چەن بەش لەت دەکرێت.
پێناسەی وتار == بەشی یەکەم == === ژێربەشی یەکەمی بەشی یەکەم === . . . . == بەشی ئەوەندە == === ژێربەشی یەکەمی بەشی ئەوەندە === == نووسراوە پەیوەندیدارەکان == == پەراوێزەکان == == سەرچاوەکان == == بەستەرە دەرەکییەکان ==
لە یادتان ببێت کە سەردێری گرنگترین بەشەکانی وتار لە نێوان (== ) دێت. ==وێنەکان== *بۆ ھێنانی وێنە لە ناوەڕۆکی وتاردا لە قاپی تایبەتی خۆی کەڵک وەردەگیڕێت.
لە لاپەڕەی دەستکاری ھەموو وتارێکدا لەژێر چوارچێوەی دەستکاری، چوارچێوەیەکی تر ھەیە بۆ زیادکردنی ھۆکاری ئەو دەستکارییە. ئەوە بۆ یارمەتیدانی دەستکاریکەرانی دوای تۆ زۆر بەسوودە. ھەوڵ بدە ھەمیشە پێناسەیە بەسوود لە چاکسازییەکەت لەوێدا بنووسیت.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ویکیپیدیا:شێواز, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.