بایەخداری
ژمارەیەکی زۆر کۆمپانیا و ڕێکخراوە ھەن کە گونجاوە باسیان ببێتە وتارێکی ویکیپیدیا. لە ھەموو کۆمپانیاکانی دونیا شایەد یەک لە ھەزار ھێندە بایەخیان ھەبێ کە بێنە ناو ویکیپیدیاوە.
بۆ ئەوەی کۆمپانیایەک بێتە ڕیزی وتارەکانی ویکیپیدیاوە دەبێ:
ئەگەر سەبارەت بە بەرھەم یان خزمەتگوزاری کۆمپانیایەک دەنووسیت. ئەو بەرھەمە دەبێ:
دژایەتی خواستەکان \ ڕیکلام
ئەگەر پێوەندی نزیکت ھەیە بەو کۆمپانیای لەبارەیەوە دەنووسی، لەگەڵ دژایەتی خواست ڕووبەڕوو دەبیت و بە دەگمەن بتوانی وتارێکی باش و بێلایانەی شایانی ویکیپیدیا بنووسیت. زۆر دژوار دەبێت بۆ ئەوەی دەینووسی وەک ڕیکلام نەیێتە بەرچاو بەکارھێنەرانی دیکە؛ بەکارھێنانی ویکیپیدیا وەک شوێنێ بۆ ڕیکلام، ماوەیەکی زۆرە بە پێی یاسا و ڕێبازەکان قەدەغەیە. پوختەی بابەت ئەوەیە کە ئەگەر وتارێک بنووسیت وەک ڕیکلام وابێت و لەگەڵ پێوەرەکانی بایەخداری ویکیپیدیا ڕێک نەکەویت دەبێتە ئاکامی سڕینەوەیەکی زۆر خێرا. باشترین پێشنیار بۆ ئەو باسە ئەوەیە کە ھیچ نەکەیت؛ ئەگەر کۆمپانیاکە بایەخداربێت زوو یا درەنگ کەسێکی دیکە(کە تووشی دژایەتی خواستەکان نابێت) ھەڵدەستێ بە دانانی وتارێک سەبارەت بەو کۆمپانیا. لە ئێستەدا دەتوانی ھەوڵی نووسینی وتارێکی لە بابەتێکی دیکە بدەی.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سێحرباز-بایەخداری-کۆمپانیا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.