سیاسەتی سڕینەوە لە ویکیپیدیادا، یارمەتی ڕوونکردنەوە و دیاریکردنی وتارە نازانستنامەیییەکان دەدات و ڕێنمایی دەدات لەسەر چۆنێتی سڕینەوەیان.
ئەم پەڕەیە سیاسەتێکی فەرمیی ویکیپیدیای کوردی. ئەم سیاسەتە لەلایەن زۆربەی بەکارھێنەران پەسەند کراوە و دەبێت ھەموو بەکارھێنەران پەیڕەوی لێ بکەن. پێش گۆڕینی ئەم پەڕەیە، دەبێت لەسەری یەکدەنگی ھەبێت. |
ئەم پەڕەیە بە کورتی: بەڕێوەبەران توانای سڕینەوەی وتار و پەڕەکانی تریان ھەیە، ھەروەھا دەتوانن ئەو پەڕانەشی کە پێشووتر سڕدراونەتەوە بھێننەوە. ھەموو بەڕێوەبەران ئەم کردارانە بە گێڕایەڵی سیاسەت و ڕێساکانی ویکیپیدیا ئەنجام دەدەن، بۆیە ھێرشکردنە سەر بەڕێوەبەران لەبەر سڕینەوە بە ھەموو شێوەیەک قەدەغەیە. |
سیاسەتەکانی سڕینەوە |
---|
|
زۆرێک لەو وتارانەی کە لە ویکیپیدیا دەنووسرێنەوە ھەموو ڕۆژێک، دەسڕدرێنەوە لەبەر ئەوەی لەگەڵ سیاسەت و ڕێساکانی ویکیپیدیا ناگونجێن. سڕینەوەی پەڕەیەک واتای ئەوە دەدات کە ھەموو پێداچوونەوەکانی ئەو پەڕەیە دەسڕدرێنەوە و خوێنەرانی ویکیپیدیا (جگە لە بەڕێوەبەران) چی تر ناتوانن بیبینن. تەنھا بەڕێوەبەران توانای سڕینەوە و پیشاندانی پەڕەیەکی سڕدراوە و ھێنانەوەیان ھەیە. ھەموو ئەم کردارانە لە لۆگی سڕینەوەدا تۆمار دەکرێن. لەوانەیە بەڕێوەبەران پەڕەیەک نەسڕنەوە ئەگەر سڕینەوەکە یەکدەنگی لەسەر بوو، لەوانەیە چاوەڕێ بکەن تاکوو کێشەکان چارەسەر دەکرێن.
ئەم بەشە باس لەوە دەکات ھەموو شتێک بە سڕینەوە چارەسەر ناکرێت و ئەو حاڵەتانە دەخاتە ڕوو کە پێویستیان بە سڕینەوە نییە نموونە ئەگەرھاتوو بە دەستکاریکردن پەڕەیەک بەرەو پێش دەچوو، پێویستە لە ڕێگەی دەستکارییەوە پەڕەکە بەرەو پێش بچێت لەجیاتی ئەوەی بسڕدرێتەوە، خراپکاریکردن لە پەڕەیەک ئەتوانرێ لەلایەن ھەر بەکارھێنەرێک بێت پووچەڵ بکرێتەوە،
ھەبوونی ناکۆکی لە پەڕەیەک لە ڕێگەی سڕینەوە مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت مەگەر حاڵەتێکی ناچاری و فریاگوزاری بێت، ناکۆییەکە پێویستە لە لێدوانی پەڕەکە وتووێژی لەسەر بکرێت، وە پێویستە بە ڕێگاکانی تری وتووێژ چارەسەری بکرێت وەکوو ویکیپیدیا:داواکردنی لێدوانی کۆمەڵگە لە ڕێگەی سڕینەوە مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت
ئەگەر بابەتێکی بایەخدار شکستی ھێنا لە شوێنکەوتنی ویکیپیدیا:سەلماندنیبوون، یان ویکیپیدیا:بێلایەنی ڕوانگە، ئەوا دەتوانرێ کورت بکرێتەوە بکرێتە کۆلکە. یان بسڕدرێتەوە لە ڕێگەی کۆکردنەوەی یەکدەنگی لە ویکیپیدیا:وتارەکان بۆ سڕینەوە
تاگەکان دەتوانرێن بۆ ئەو پەڕانە زیاد بکرێن کە کێشەیان ھەیە، بەڵام وەک چارەسەری کێشە بەکار ناھێنرێن، تاگەکان بەکاردەھێنرێن بۆ دیاریکردنی کێشەکانی وتارێکی دیاریکراو بۆ ئەوەی بەکارھێنەران بتوانن کێشە ئاماژە پێدراوەکان چارەسەر بکەن. ھەنێک لەو تاگانەی کە زۆر بەکاردەھێنرێن لەخوارەوە ئاماژەیان پێدراوە:
ئەو پەڕانەی ناوێکی ھەڵەیان ھەیە پێویستە بە شێوەیەکی سادە ناویان بگۆڕدرێت، ناکۆکی لەسەر ناوی پەڕەیەک پێویستە لە پەڕەی وتووێژی پەڕەکە گفتووگۆی لەسەر بکرێت و بگەنە ئەنجام لەسەر ناوێکی شیاو.
ئاگاداربە لە تاگلێدان لە وتارەکانی تایبەت بە ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکان چونکە ئەم وتارانە ھەستیارن و پێویستیان وردبینی زیاتر ھەیە نموونە ھەبوونی بایەخداری و سەرچاوەی باوەڕپێکراو لەسەر کەسایەتییە زیندووەکان پێویستە.
ئەو وتارانەی کە بچووکن وە ناتوانرێت گەورە تر بکرێن، ئەوا تێکەڵ دەکرێن لەگەڵ وتاری پەیوەندیداری گەورەتر یان پێرستی پەیوەندیدار بە بابەتەکە.
پەڕەیەک دەتوانرێت ناوەڕۆکەکەی واڵا بکرێتەوە و ڕەوانە بکرێت بۆ پەڕەیەکی گوونجاو، بەڵام گەر ھاتوو ڕەوانەکردنەکە گوونجاو نەبوو و گەڕێنرایەوە، و گۆڕانکارییەکە ناکۆکی تێکەوت پێویستە سەرەتا وتووێژ بکرێت پێش ئەوەی دووبارە ھەمان کرداری واڵاکردن و ڕەوانەکردن ئەنجام بدرێتەوە. شوێنی گوونجاو بۆ گفتووگۆکە دەکرێت بریتیی بێت لە پەڕەی وتووێژی پەڕەی مەبەست بێت.
ئەو وتارانەی بەم دوایانە درووست دەکرێن و گوونجاون، بەڵام ھێشتا شوێن سیاسەتی ستانداردی ویکیپیدیا ناکەون بۆ ئەوەی لەژێر ناوی وتار بمێنننەوە، لەوانەیە بکرێت بگوازرێنەوە بۆ ژێر ناوی درووستکەرەکەی بۆ باشترکردنی، بۆ ئەوەی دووبارە بگەڕێنرێنەوە ژێر ناوی وتار. ھەرچۆنێک بێت گەر ھاتوو ڕەشنووسێک بۆ ماوەی شەش مانگ دەستکاری نەکرا، ئەوا شایەنی سڕینەوە دەبن لەژێر پێوەری سڕینەوەی خێرا گ١٣. گواستنەوەی داڕێژەیەک بۆ ژێر ناوی درووستکەرەکەی پێشنیارکراوە کە تەنھا خزمەت بە یەک بەکارھێنەر دەکات، یان ئەو داڕشتنانەی کە تەنھا ڕوانگەی یەک بەکارھێنەر دەخەنە ڕوو.
"پەرەسەندن" نابێت وەک دەرگاییەک بەکاربھێنرێت بۆ سڕینەوەی وتارەکان. لەبەر ئەوەی ئەو پەڕانەی دەکەونە ژێر ناوی درووستکەرەکەی لەدوای شەش مانگ لە باشترنەکردن و دەستکارینەکردنی بۆ سڕینەوە گوونجاو دەبن، ئەوا گواستنەوەی وتارەکان بۆ ژێرناوی درووستکەر تەنھا بۆ وتارە تازە و نوێییەکان شیاوە (بەشێوەیەک وەک پێداچوونەوەی پەڕە نوێییەکان مامەڵەی لەگەڵ بکرێت). ئەو وتارانەی تەمەنیان زیاترە لە ٩٠ ڕۆژ پێویست ناکات بگوازرێنەوە بۆ ژێر ناوی درووستکەرەکەی بەبێ یەکدەنگی.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ویکیپیدیا:سیاسەتی سڕینەوە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.