سیاسەتی ھەڵبژاردن و دەنگدان بە بەڕێوەبەران لە ویکیپیدیا پاڵێوراوی و داواکردنی مافی بەڕێوەبەرایییەتی کردارێکە لە ویکپیدیا بۆ دەستنیشانکردنی بەرێوەبەرانی ویکیپیدیا بۆ بەڕێوەبردن و لەخۆگرتنی ئەرکانەی سپێردراوە بە بەرێوبەەران وەک سڕینەوەی پەڕەکان، جێبەجێکردنی سیاسەت و ڕێساکان لەناو ویکیپیدیادا کە لەلایەن کۆمەڵگاوە پەسەندکراوە.
ئەم پەڕەیە سیاسەتێکی فەرمیی ویکیپیدیای کوردی. ئەم سیاسەتە لەلایەن زۆربەی بەکارھێنەران پەسەند کراوە و دەبێت ھەموو بەکارھێنەران پەیڕەوی لێ بکەن. پێش گۆڕینی ئەم پەڕەیە، دەبێت لەسەری یەکدەنگی ھەبێت. |
ھەرکەسێکی گونجاو بییەوێت دەتوانێت خۆی کاندید بکات بۆ بەڕێوەبەرایییەتی لە ویکیپدیا، یان بەکارھێنەرێکی تر دەتوانێت بەکارھێنەرێکی تر بۆ بەرێوەبەرایییەتی بپاڵێوێت، یان پێشنیاری بەرێوەبەربوونی بۆ بکات بەپێی ئەو مەرجانەی بۆ بەڕێوەبەران دانراوە لە ویکیپیدیای کوردی سۆرانی
ئەو مەرجانەی خوارەوە بەبێ جیاوازی بۆ ھەموو بەکارھێنەرانی ویکیپیدیاوە، تازەکار، ناوەند، شارەزا لە چۆنییەتی بەشداریکردن لە پاڵاوتنەکان بۆ مافی بەڕێوەبەرایییەتی و ئەو بەکارھێنەرەی دەیەوێت بەکارھێنەرێکی تر بپاڵێوێت پێویستە خۆی بە لایەنی کەم بۆ ماوەی سێ مانگ لێرە ئەندام بێت و بەکارھێنەر بێت، و بەلایییەنی کەمەوە ژمارەی بەشداریکردنی دەستکارییەکانی لە ٥٠٠ کەمتر نەبێت، نیوەی ئەم بەشدارییانە پێویستە بکەونە ژێر پەڕە فەرمییەکانی ویکیپیدیا وەک (بەشداریکردن لە وتارەکان).
تاکە مەرجی بەشداریکردن:
بەکارھێنەرانی بەشداریکەر پێویستە کەسی پاڵێوراو بناسنەوە و بزانن کە دەتوانێت و توانای بەرپرسیارییەتی ھەیە بۆ مافەکە.
زانیارییە تایبەتییەکانی بەکارھێنەر گرنگ نییە وەکوو نەتەوە، ھۆز، ڕەنگ، شوێنی لەدایکبوون، ناوچە، ناو، ڕەگەز، ئایین، تەمەن، ھیچ کێشەیەک نابێت گەر بەڕێوەبەر ھەبێت لە ھەمان نەتەوە، وڵات، تەمەن، ئایین، ڕەگەز.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ویکیپیدیا:سیاسەتی دەنگدان بە پاڵێوراوان بۆ بەڕێوەبەرایەتی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.