دیوەخان

  نەکرا -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٣، ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)

زمانی کوردی لە وەڕگێڕی گۆگڵ

    ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو بەرێزان @Aram: @Aza: @Calak: @Kushared: @Pirehelokan: @Min.neel: @دیاکۆ: @ساکاتا گینتۆکی: @Eng.dilan86: @Arya sarhan: @Sorou6sh: @Ismail.Sharifi: @بنار: پێموابی بەشێک لە ئێوە ئاگاداری ئەوەن کە لە سیستەمی وەرگێڕی گووگڵ (زمانی کوردی) زیادکرایە و دەتانی ووشە و ڕستەی کوردی بکەیە هەر زمانێکی خواستراو کە دەتەوێ، هەرچەندە لە ئێستادا بەرامبەرەکەی بەردەست نیە، واتا ناتانی ئینگلیزی بکەیەوە کوردی بەڵام بێگوومان لە داهاتووی نێزیک وەرگێرەکە ئەو بەشەیەش زیاد ئەکا و زمانی کوردی بەشی سۆرانی بەرەو پێشچوونەکی باش بەخۆیەوە دەبینێ، جێگەی سەرنجە کە هەر یەکێک لە ئێوە دەتانن تاقیبکەنەوە و ببینن ئەویش (لە سیستەمی وەرگێری گۆگڵ) گرنگیەکی تەواو تەواوی بە ووشەی ناوچەیی دایە و هیچ خۆی پەیوەست نەکردیە بە کەسێک و حکومەتێک و کۆمەڵە و رێکخراوێک تەنها گرنگی بە زمانەکە دایە ، بیگوومان لۆ ئەوەی زیاتر وەرگێرەکە هەروەها زمانەکەش دەوڵەمەند بی گرنگیەکی تایبەتی بە زۆر ووشەدایە کە من چەندین ساڵە لێرە لە ویکیپیدیا هەوڵی بۆ ئەدەم و دەمەوێ بیکەمە ستاندارد و زیاتر زمانی کوردی پێ دەوڵەمەند بکەم، بێگوومان ئامانجی دووەمی سیستەمی وەرگێرەکە ئەوەیە کە زۆرترین خەڵکی لە زۆرترین ناوچە و شوێن کە بە کوردی قسە دەکەن و دەنووسن بتوانن بە ووشە و رستەی خوازراوی خۆی بنوسێت و لە بەرامبەردا سیستەمی وەرگێرەکە کرداری وەرگێرانی بە خواستی ئەو بۆ بکا، لە پێشتردا کێشەی بەشەک لە بەرێوبەران لە بەرامبەر بەشێک لە ووشەی ناوچەیی ئەوە بوو کە لە داهاتوو سیستەمی وەرگێڕی گووگڵ نایکاتە ئینگلیزی یاخوود زمانێکیتر بەڵام لە ئێستادا دەتانن خۆیان تاقیبکەنەوە کە سیستەمەکە پشتگیری لەو جۆرە ووشانە دەکا و بێگوومان بە هەوڵ و ماندی بوونی چەندین گەنج تواندرا بەو جۆرە گرنگی بە زمانی کوردی بدرێ لە سیستەمەکە بێگوومان گۆگلیش لە رێگەی پسپۆر شارەزایانی خۆی بریار لەسەر زیاد بوون و ووشەکان و رستەکانی وەرگێرانەکەی ئەدا، کەواتە لێرە داوای دەکەم پاشی چەسپاندنی (وەرگێرانی کوردی لۆ ئینگلیزی زمانەکانی دیکە) و (ئینگلیزی زمانەکانی دیکە لۆ کوردی) لە سیستەمی وەرگێڕی گووگڵدا ئەوا پێم باشە بەرێوبەران و ئەندامان بە جدی بەدوای ئەو پێشنیارەم بکەون کە چەندین مانگە لەسەر یەک دەیڵێمەوە، هەروەها یاسا و رێگایەکی تایبەت بە ویکی کوردی دابندرێ دەربارە دەوڵەمەند بوونی زمانەکە لە ڕێگەی بەکارهێنانی بەشێک لە ووشەی مانادار و گرنگ کە لە ئێستادا لە ویکیپیدیا هەروەها لە ناوەندەکانی پەروەردەی حکومەتی هەرێمیش گرنگی پێ نادرێ.. بە هیوای بەردەوامی لۆ هەر هەمووتان و سوپاس لۆ بەژداری و ماندی بوونتان لە وییپیدیای کوردی ناوەندیدا... Shahid tahir (لێدوان) ‏١٠:٠١، ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

    سڵاو کاک @Shahid tahir: ئەوەی ڕاستی بێت من ھەفتەیەک دەبێت نە ئاگام لە فەیسبووکە و نە بەرگوێشم کەوتووە کە لە گووگڵ ترانسلەیت چی ڕووی داوە. ھیچ بووە؟ بەڵام سەبارەت بەو دەستەواژانەی کە ئێوە دەکارتان دەھێنا من ئێستایش سوورم لەسەر قسەی خۆم (کە کۆمەڵگەی ویکیپیدیا وایان وتووە و پێیەوە پابەندیشم.) -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٠٦، ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
      سڵاو کاک @Shahid tahir: بەڵێ ئاگادارم لە وەرگێڕانەکەی گووگڵ کە بەھۆی تێکەڵاوبوونی داتاکان زمانی کوردی وەردەگێڕیت، بۆ بەشێکی تریش لە قسەکانت منیش لەگەڵ ڕای کاک ئارامم چونکە پێویستە ئێمە وتارەکانمان بە ستانداردی بنووسین بەواتایەکی تر ڕیزمانی ئەگەر سێری لقوپۆپەکانی زمانی کوردی بکەی چەندین شێوەمان ھەیە ئەگەر ھەر کەسێک بەشێوەی ناوچەی خۆی شت بنووسیت کەس لە وتارەکان تێناگات، بۆ نموونە من خەڵکی کەرکوکم کە لە کاتی قسەکردندا وشەی عەرەبی زۆر بەکاردێنین، نموونەیەکی تر ئەگەر کەسێک خەڵکی کلار بێت و ئەگەر بەشێوەی خۆیان وتار بنووسێت کەس تێناگات، زۆر سپاس بۆ بەژدارییەکانت.Arya sarhan (لێدوان) ‏١٣:٢١، ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سوپاس @Aram: @Arya sarhan: دەربارەی کاکە ئارام کە ئاگادار نین، بێگوومان دەتانی لەو لینکە بە فۆنتی کوردی بنووسی لە بەرامبەر دەکاتەوە ئینگلیزی (لینکی وەرگێر) ، وە دەتانی ووشەکانیش تاقی بکەیەوە، بێگوومان ئەمن ویکیپیدیام پێ جیاوازە لەگەر گۆگڵ ترانسلێیت وە ناشمەوێ کارێکی هاوشێوە بکەین، بەڵام لە سەردەمی نوێ و لەو ١٠ ساڵەی کۆتایی هەر وەک زمانەکانی دوونیا زیاتر بەرەوو پێش دەچی پێموایە کەسانەک هەبن زمانی کوردی بەرەوپێشتر ببەن هەر وەکی ئێمە خۆبەخش پێویستە زانست و زانیاریەکانی کۆمەڵگایی و زمانی و ئیدی تەکنەلۆژی پێشکەش بکەین ئەوەندەی دەتانین و لە توانامان هەیە خزمەت بەو بوارەش بکەین لەبەر ئەوەی هەر ئەندامەکی ویکیپیدیا دەبی پێوابی گرنگترین شوێنی هەماهەنگی و کلتوری و تەکنەلۆژی و زانستی و بەرەوپێش چوون زمانەوانەی لە ویکیپیدیاوە هەڵدەقووڵێ لۆ کۆمەڵگایەکی ووشیار و زیندی، هەروەک کردیتمان و دەشیکەین و بێگوومان ئەمن پێموایە خەڵکی زۆر چاویان لە ویکیپیدیا هەیە و لە داهاتووش بەرەوو گەشتر دەچی لەوەی خراپتربی لۆەی دەبێ ویکیپیدیا یەکەم ناوچەی زمانەوانی نوێ بی دەربارەی زانست و کلتور و تەکنەلۆژیا و تەندروستی و هەموو کایەکانی ژیانیش، لۆیە ئەو هەنگاوەی دەەمەوێ بیهاوێین تاک و دەگمەن و باش بی و سوود بە هەموو کۆمەڵانی خەڵكی کوردستان بگەیەێنێت، دەربارەی کۆمەڵگای ویکیپیدیا دەتانین بیخەینە دەنگدان و ووشەکانیش پۆڵێن بکەین و سیاسەتە تایبەتەکان بەشێك بگرۆین بە زۆرینەی دەنگ یاخوود بە خواست هەرچەندە ئەستەمیشە... هەروەها کاکە ئاریان ئاماژەی بەوەدا کە ناکرێ هەر کەسەک هەستی و بابەت لە ویکی کوردی بنووسی بەوەی بەخۆی پێی خۆشە، نەخێر کاکە ئاریان هەر لە زووەوە پێشتر ئاماژەم پێدا کە بە دەنگدان ئەو پرۆسەیە دەکەین و هەروەها بەرێوبەران و بەکارهێنەرە چالاکەکان بەشێک لە ووشەکان هەڵدەبژێردرێن کە ئاسایین بەکاربهێندرێت لە ووتارەکانی ویکیپیدیا، جگە لەو ووشانەی هەڵدەبژێردرێن هیچ ووشەیەکی دیکە ناکرێ بەکاربهێندرێن لەبەر ئاستەنگ دروستکردن لە تێگەیشتنی خوێنەر، ئەمنیش رەزامەمند نیمە لەسەەر ئەوەی هەر کەسەک بە ویستی خۆی بابەت بنووسی لە وییکیپیدیا بەڵکوو دژی ئەوەشم، بەڵام کەپێشنیاری پرۆژەیەک دەکەم بێگوومان پلانیشم هەیە لۆی. سوپاس لۆ سەرنجەکانتان خۆشحال دەبم بە بەردەوامیتان لە گفتووگۆیەکەو لێکتێگەیشتنی زیاتر. Shahid tahir (لێدوان) ‏٠٨:٥٢، ٢ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

    سپاس @Shahid tahir: ئەمڕۆ زانیم بابەتەکە چییە! ویکیپیدیا لەسەر یەکدەنگیی کۆمەڵگە بەڕێوەدەچێت. بەڕێزتان چەندین جاری تریش ئەم بابەتەتان باس کردووە، بەڵام تاکە بەکارھێنەرێکیش پشتگیریی خۆیی دەرنەبڕی. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:١١، ٢ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
      کاک @Aram: بەڵکو کاک (پیرەهەڵۆکان) پشتگیری بیرۆکەکەم بوو، هەرچەندە هەموویان لەسەر هێڵ نینە بەردەوام و لێدوانیان نەدا دەربارەی بابەتەکە بەڵام بەشێک لە بەکارهێنەران بیرۆکەکەیان لەلا پەسنەدە، بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە بە هەفتە کەسیان نایانە سەر هێڵ و بەخۆشت لە وتووێژی WPCleaner ئەو گلەییەت هەبوو، بەداخەوەم و ئەسەفم کە ویکیپیدیا گرنگی تەواوی پێنادرێ و پشتگیری و هەوڵی جدی نیە دەربارەی و کەسیش هەوڵی کۆکردنەوەی کەسانی چالاک و نا چالاک نادا، کەس بەکارهێنەرانی چالاک و نا چالاک جیاواز ناکاتەوە و گرنگی بە خوودی تاکەیی دەدرێ بەداخەوەم کە ویکیپیدیای کوردی ئەو کێشە گەورەیە و دەیان کێشەی ئەوها گەورەی هەیە کە چارەسەرکردنیان ئاسانە و هەوڵی لۆ نادرێ Shahid tahir (لێدوان) ‏١٠:١٦، ٣ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
        لەبەرئەوەی بابەتەکە درێژە نەکێشێت ئەمە دەکەمە کۆتا لێدوانم. کاک @Shahid tahir: پیرەهەڵۆکان تەنیا وتی بیرۆکەکە باشە، بەڵام نەیوتووە لە ویکیپیدیا ئەوە بکرێت! سەبارەت بە بەشداری نەکردنی بەکاربەرانیش مادام خۆبەخشانە و ئارەزوومەندانەیە ھیچمان لە دەست نایەت، و منیش لە وتووێژەکەی سەرەوەدا تەنیا تووڕەیی خۆمم خاڵی کردەوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٢٧، ٣ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

    ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


وشە نالەبارەکان

دیوەخان  کرا -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٦، ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)

    ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو لە سەرجەم بەکارھێنەران @Aza: @Calak: @Kushared: @Pirehelokan: @Serchia: @Min.neel: @Shahid tahir: @دیاکۆ: @Arya sarhan: و ئەوانی تریش! پێشەکی داوای لێبووردن دەکەم کە لە بەشی WPCleaner بەو شێوەیە دوام و جڵەوم لەدەست دا! ئێستا دەمەوێت دووبارە وتووێژی وشە خراپەکان (کە دەستەواژەکەی Pirehelokan (وشە نالەبارەکان)م بەلاوە گونجاوتر بوو بۆیە، گۆڕیم)م دەست پێ بکەمەوە. داوام کرد کە پاڵێوەرێکمان بۆ دروست بکەن و خۆشبەختانەیش دروستیان کرد. کە ئەمە ھەڵدەستێت بە تاگکردن (بە ڕەنگی پرتەقاڵیی پەمەیی)ی ئەو دەستکارییانەی کە وشە نالەبارەکانی تێدا بەکارھاتووە (نم: (بەکارھێنانی وشەی نالەبار)). تاگەکە لەلایەن پاڵێوەری ٣٨ دۆزراوەتەوە.

مەرج: بەکارھێنانی وشەی نالەبار لەسەر پەڕە ناوتووێژەکان لەلایەن بەکارھێنەرە نوێیەکان (ئەوانەی کەمتر لە ١٠٠ دەستکارییان کردووە). ھۆشدار؟ بەڵێ! لە ئێستادا بۆ تاقیکردنەوە بۆ ھەمووان کار دەکات (بۆ تاقیکردنەوە تکایە تەنیا لەسەر وتاری سخ تاقیکردنەوەکانتان ئەنجام بدەن). خۆشحاڵ دەبم گەر وتووێژ لەسەر ھەر شتێکی پەیوەندیدار بەم بابەتەوە بکەن. تکایە وشەکان کە لە وتووێژەکەی پێشووتر بەجێمان ھێشتن دەستکارییان بکەن تا بە ئەنجامێکی باشتر بگەین. سپاسی بێپایان! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٠٧، ٣ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

    @Aram:، سپاس، بڕێک دەستکاریم کرد. بڕێک وشەکان وەک cool و awesome تەنانەت خراپیش نین. من ھەمیشە لە قسەکردندا دەیانڵێم، بەڵام بۆ نووسین نابن. ئینجا وەک وتم ڕەشپێست و ڕەش و کۆیلە و... خراپ نین و پێویست ناکات لەم خشتەیەدا ببن. بیر بکەنەوە بزانن بەکارھێنەرە خراپکارەکان چ وشەگەلێکی نالەبار بەکار دەھێنن ئەوانەی تێبخەن. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:٠٩، ٨ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
      سڵاو @Pirehelokan: زۆر سپاس بۆ ھاوکاریکردنت لەم پرۆژەیەدا! وشەکانم (کە نزیکەی ١٦٠ دەبن) زیاد کردن [بڕوانە ئێرە.] زۆرجاران خراپکاران کەڵک لە وشەی «خۆش» وەردەگرن. سەبارەت بە «کۆیلە» و ئەوانی تر وەکوو سووکایەتیپێکردن بەکاردێن. جارێ ئەمە دەستپێکێکە و بەدڵنیایییەوە لە داھاتوودا دەستکارییان دەکەینەوە. لەبیرتان بێت! ھەنووکە تاگ و ھۆشدارەکە کار دەکەن، بەڵام تەنیا بۆ ئەو یاسایانەی کە لەسەرەوەدا باسم کردوون. گەر ویستتان یاسایەکان بگۆڕدرێن، تکایە لێدوان بدەن. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٥٧، ١١ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

خشتە

کوردی ستوونی زیادە English
کوونی، گاندەر، قووندەر، قنگەر، قنگدەر، گایراو faggot
قوزمژ کوزلێس، قوزلێس، کوزپەرست suck
فەک، فاک، گان، گانکردن، گاندان، گاندان، گانکردن fuck
کوونی، گاندەر، قووندەر، لووسکە fag
عەقەبماندە، عەقەبماندە، گەوج، شێت، فەحە، گێل، کەر retard
نێرەمووک، نێرەموک، دوجنسە، دووجنسە shemale
خۆش cool
گەمژە، گێل، حۆل، گەوج، کەلەپوت، کەللەپوت stupid
گایین rape
گایین raping
bla
سێکس، گان sex
مەمک، مەمك، مەمکۆڵە، مەمکۆڵان، گوان، گەڵ و گوان tits
پۆرن، پۆڕن porn
ئا، ئەھا yeah
yea
yee
گون، گەڵوگون، گەڵ و گون، ناوگەڵ، ھێلکەگون، ھێلکە گون balls
گوڵ، حەشیش weed
سمت، قوون، قنگ، قن arse
ھاوڕەگەزخواز homosexual
کێرەکان، کیرەکان dicks
پیسکە، ناشیرین، ناحەز، بێتام، نابار، نالەبار ugly
تڕ، تس fart
کێر، کیر dick
crackhead
bieber
گوو، پیسایی crap
lmao
bruh
rofl
بلابلابلا blabla
swag
ئەحمەق، کەر، وڵاخ، باوەحیز، دایەحیز، سەگباب، لاژگ scumbag
wiener
weiner
قسەی حیز، قسەی قۆڕ، قسەی ھیچ و پووچ، قسەی بێ مانا، قسەی بێمانا، تەڕەماش، فڵتەفڵت، تڕەھات، توڕەھات، تووڕەھات، لاژەلاژ، لاژە لاژ bullshit
مشتە، دەسپەڕ، دەستپەڕ wank
سڵاوی لێ بێت، سڵاوی خودای لێ بێت peace be upon him
گوو، پیسایی، فیڕان، تووڕکە، تووڕان shit
گەی gay
لێزبیان lesbian
قەحبە، قەحپە، دەڵەسەگ، دێڵەسەگ، داوێنپیس، سۆزانی، جندە، حیز، قۆڵتڕ bitch
کێر، کیر penis
میز، گمێز، گمیز، ھەڵمیزان piss
وشەیەکی خراپ نیە awesome
گەیس، گەیەکان gays
faggots
suck
مژین sucks
مەمک، مەمك boobs
قوز، کوز pussy
گووکردن، سلپە گوو poop
گوو poo
lesbo
dyke
گێژ، حیز، هەتیو queer
زیناکار، قۆڵتڕ، شەواڵپیس، داوێنپیس whore
cockass
حیز، خوێڕی، بێشەرەف، بێنامووس، بێ شەرەف، بێ نامووس asshole
thicc
asshat
fucknugget
دایکحیز، باوەحیز، حیزباب motherfucker
fucktard
arsehole
گوێدرێژ، کەر، قنگ، قون، گێل ass
قنگ، قون، کۆم butt
dipshit
dipstick
asswipe
قوز، کوز، کەر cunt
قوز، کوز twat
yolo
fuckoff
fuck off
گەواد، گەوواد، دەیووس، دەییووس، داکت بگیەم fuck you
shithole
wanker
sucks dick
مشتاو، مشتە، کابلەمە masturbate
fucking
ڕەشپێست، ڕەش پێست nigger
قولی ،قولەڕەش، niga
کۆیلە nigga
derp
derpy
weiner
butthole
tit
bum

    ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


کێشەی پیتی «ی»

دیوەخان  کرا -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٨، ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)

    ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو ھاوڕێیان، بەپێی ئەوەی کە کێشەی ڕێنووس لەم ویکیپیدیایەی ئێمەدا زۆرە و، نەنووسینی پیتی «ی» بەپێش ئەوانی تریش کەوتووەتەوە. ئێستا من یاسایەکم نووسیوە کە پیتی «ی» لەڕێگەی تووڵامراز زیاد دەکات. یاسایەکە بەمشێوەیە کار دەکات: بڕۆ بەدوای ھەر وشەیەکدا (چ لەسەرەتا یان ناوەڕاست یانیش کۆتایی بێت) بگەڕێ کە ھەردوو پیتی یەی بەیەکەوە تێدا بێت، و لەپێش ئەوانیش تاکە پیتێکی نەبزوێنت بینی، ئەوا پیتێکی «ی» بخەرە نێوانیانەوە. بۆ نموونە:

  • نیە ← نییە
  • ئەوە چیە؟ ← ئەوە چییە؟
  • کۆترە سپیەکە ← کۆترە سپییەکە

سەرنج:- ئەم یاسایە زیانی لاوەکیشی ھەیە بۆ نموونە:

  • شاری ڕانیە ← شاری ڕانییە
  • کونیە ← کونییە
  • ڤیەننا ← ڤییەننا

بەڵام دڵنیا بن کە کەڵکی یاسایەکە دەھێندەی زیانەکانییەتی، و ئێمە بەرپرسیارین لە بەکارھێنانی تووڵامراز و نابێت چاومان داخەین و بەکاری بھێنین بەڵکوو، دەبێت بە چاو سەیری گۆڕانکارییەکان بکەین و ھەڵەکانی تووڵامراز بەدەست چاک بکەینەوە و ئینجا پاشەکەوتی بکەین. تکایە بە زووترین بۆچوونی خۆتان دەربڕن. لەگەڵ سپاسی -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٣١، ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بوونی سێ پیتی «ی» (نموونە: ئاساییە یان ئاسایییە؟)

سڵاو @Serchia: @Pirehelokan: @Kushared: @Calak: @Aza: @Arya sarhan: و ئەوانی تریش، ھەر سەبارەت بە درێژەی ئەم بەشە و کێشەی پیتی «ی» زۆرجار ئەم کێشەیەش لە ڕێنووس دا بەدی دەکەم. لە لایەکەوە ھەندێ کەس دەڵێن لەبەرئەوەی بوونی سێ پیتی «ی»ی یەک بە دوای یەک ناشرینە و نابێت بۆیە، دەبێت ھەر بە دوو «ی» بنووسرێت، و ھەندێکیش دەڵێن یەکێک لە پیتە یائەکان ون دەبێت. لە لایەکی تریشەوە لە چەندین سەرچاوە باس لەوە کراوە کە دەبێت ھەر سێ پیتە یائەکە بەدوای یەک دا بنووسرێت وەکوو:

  1. کێشەی (یە) لە diyako.yageyziman.com
  2. کتێبی ڕێنووسی یەکگرتووی کوردیی بەدران ئەحمەد حەبیب، لاپەڕە ١٠

ئیتر لێرەدا پێم باشە کە ئێمەیش ئێرە بکەینە کۆتا خاڵ و یەکلایی بکەینەوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٥٥، ٨ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وشە دوو ی سێ ی ڕێژە
ئاساییە/ئاسایییە 454000 6490 70
خۆڕاییە/خۆڕایییە 57900 420 138
خۆجێییە/خۆجێیییە 633 4 158
تەباییە/تەبایییە 2950 79 37
              سڵاو کاک @Pirehelokan: ڕاستییەکەی من ڕێک تێنەگەیشتم کە بۆچی لەگەڵی نین! بۆ مەسەلەی ئەم گەڕانانەی گووگڵیش دەمێکە نیازم وایە ئەم باسە بکەمەوە کە نابێت پشت بە گەڕانەکانی گووگڵیش ببەستین لەبەر ئەوەی کە:
              • گەڕانەکان بەپێی شوێنی جوگرافی دەگۆڕێن بۆ نموونە: ئەو ئەنجامانەی کە نیشانت داین لە عێراق کەمترە لەوەی سەرەوە.
              • ئاشکرایە کە زۆرینەی نووسەری پێگە سەرھێڵەکان بەڕاستی و بەداخەوە شارەزایییەکی وایان لە نووسینێکی دروست و ڕەوان نییە و کە بەھەڵەیش بنووسن دیارە کە لە ئەنجامەکانی گووگڵ دەردەکەون و ئێمەیش نابێت ھەڵەی ئەوان دووبارە بکەینەوە.
              • گەڕانەکانی گووگڵ کار لەسەر سترینگ دەکەن. با پرسیارێک بکەم. ئایا حەز دەکەیت یەک میلیۆن ئەنجامی وشەی ئاسایییە بۆ ئەنجامەکانی گووگڵ زیاد بکەم؟
              • ئێمە نابێت چاو لە ھەڵەی خەڵکی بکەین و شێوازە دروستەکە لە ویکیپیدیا پەسەند دەکەین چوونکە ئاشکرایە کە ویکیپیدیا گەورەترین سەرچاوەی زانیارییە و گەر ئێمەیش ھەڵەی ئەوانی تر دووبارە بکەینەوە، ئەوا دەبێت [بۆ خۆتان بە شتێک تەواوی بکەن.]
              ھیوادارم ڕوونم کردبێتەوە کە بۆچی نابێت پشت بە ئەنجامەکانی گووگڵ ببەستین. لەگەڵ سپاسی -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٠٨، ٩ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐─────────────────────────────────└
سپاس ئارام گیان. من خۆیشم زۆر پشت بە دەرەنجامی گووگڵ نابەستم لەبەر ئەو کێشانە و ئەوەی کە زۆرێک خەڵک تەنانەت کیبۆردی کوردیشیان نیە. بەڵام لێرە بۆ نیشاندانی تەواو دەگمەن بوونی ئەو ستایلە کەڵکم لێ گرت. مەبەستم ئەوە بوو ئەگەر بمانھەوێت ئەو یاسایە بە ڕێوە بەرین "بووە" ئەشێ بنووسرێت "بوووە" یانی دانەیەک /و/ی ناوجیکەر بێتە بەینی دوو پیتە دەنگدارەکە. بە ھەرحاڵ من ھیچکارەی زمان نیم و ئەم جۆرە بڕیارانە بنکە و ڕێکخراوە دیاریکراوەکان ئەشێ بیدەن. ئەگەر ئەکادیمیای کوردی یا چەند شوێنی ناسراو پشتگریی دەکەن و لەسەری کۆکن لاریم نیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٠٥، ٩ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەمە لە ڕێنووسی ئارامیدایە کە سێ پیت بە شوێن یەکا دێن، دەنا لە ڕێنووسی لاتیندا وا نییە. ئاسایییە بە لاتین ئەبێتە asayîye. ئەڵبەت ھەر وا کە پیرەھەڵۆ وتی ئێمە چاوی خۆمان لە حەنای «بووە» و «چووە» ئەقووجێنین. چی لێ ئەکەی؟ ھەڵەی ھەمووانی باشترە لەوە ھەر کەسەو بەرەو لایەک بڕوات. -Aza (لێدوان) ‏٢٠:٤٤، ١٠ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

    بۆ مەسەلەی سێ واوەکەش ئاگادارم، بەڵام لە ھیچ کوێیەک ئەمەیان نەبووەتە کێشە و وتراوە کە ھەر بە دوو واو بنووسرێن. وابزانم کاک @Aza:یش پەشیمان بوویەوە. بەھەرحاڵ، من تەنیا ویستم بڵێم کە توانای چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەم ھەیە، بەڵام ئەوە منیش دەستم لێی ھەڵگرت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٣:٠٧، ١٠ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

    ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


ویکیپیدیا کوردییەکان

دیوەخان  نەکرا -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٧، ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)

    ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

@Calak:، @Aza:، @Serchia:، @Aram:، @Amine yousefi:، @Kushared:،@Min.neel:،@Pirehelokan:، @Paraw: هەر ئەمانەم لەبیرا بوو ئێستا: ئازیزان؛ هەروەک دەزانن ویکیپیدیای سۆرانی بە هۆی کێشە تەکنیکییەکانەوە لە کورمانجی جیا بووەتەوە بەڵام ئەم کێشەیە بۆ زاراوەکانی تری کوردی نییە چونکە لەکی و هەورامی و کوردیی باشووری بەم ئەلفوبێیەی خۆمان دەنووسرێن و ئێستا لە Incubatorدان ئەگەر بتوانین یەکیان خەین و لەسەر ئەوانیش لەگەڵ ویکیپیدیای کوردی ناوەندی کار بکەین سووی زۆری دەبێت بۆمان و خزمەتێکی مەزنە بە یەکگرتووییی زمانەکەمان هیوادارم بەباشی بابەتەکە هەست پێ بکەن و پاڵپشت بن. سپاس کاردۆ جاف (وتووێژ)‏١٢:٥٦، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

    ئەم ویکیپیدیا وا دامەزراوە کە زمانی نووسینی کوردیی ناوەندی (سۆرانی) بێت. کۆدی (ckb)یش ھەر تایبەتە بەو دیالێکتە. پێم وانییە بتوانێت کارێک بکرێت کە بە زارەکانی دیکەش تێیدا بنووسرێت. تەنیا شتێک دەتوانرێت بکرێت ئەوەیە کە لەنێو وتارەکان ئاماژە بە ناوی وتارەکە بکرێت بە زاراوەکانی دیکە، ئەویش لە ھەندێک بابەت (وەک وتارەکانی وەرزەکان، گوڵەکان، گیانداران، ...) و ڕەوانەکەریان بۆ دروست بکرێت. سەرچیا‏١٣:١٦، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
      ڕێزم بۆ هەموو زاراوەکان هەیە، بەڵام ئەوە بابەتە بەباش نازانم چونکە زیاتر ویکی دەشێوێنێک و تێکەڵی دەکات ئەمەش بۆ خوێنەران باش نابێت، نموونە وتارێکی درێژ و هەڵبژێردراو بەشێکی بە سۆرانی بنووسرێت، بەشێکی بە بادینی لەولاشەوە پەڕەگرافێک بێت بە هەورامی بنووسرێت ئەوا ڕاستەوخۆ خوێنەر تووشی مەلەل و بێزاری دەکات جگە لەوەش بۆ پێداچوونەوە و بڕیاردان لەسەر وتارەکان ئەوەندەی دیکە کێشەمان بۆ درووستدەکات. لەناو ویکیپیدیا عەرەبی میسڕی جیاکراوەتەوە لە عەرەبی گشتی، ئەوانیش بەهەمان ئەلف و بێ دەنووسن. -- Kushared (لێدوان) ‏١٣:٢٢، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
        کوردی ئێستا دوو ستاندار لێ دروست بووە، سۆرانی و کورمانجی. باشترە خەڵکی زارەوەکانی دیکەش یەکێکیان ھەڵبژێرن بۆ نووسین بەپێی نزیکی زارەکەیان لە یەکێک لەو دوو زارە. ڕەنگە لە ئایندەش یەکێک لەمانە ببێتە زمانی یەکگرتووی ھەموو کوردان. ئەمە ڕەنگە ئاسان نەبێت بۆ ئاخێوەرانی زارەکانی دیکە، بەڵام ڕەنگە تاکەڕێگەبێ. بەکارھێنانی ھەر زاراوەیەکی دیکە بەڕای من تەنیا دوورمان دەخاتەوە لەیەکدی نەک یەکگرتووییی زیاتر. ئەمە دەبێت جیاوازی بکەین لەنێوان زمانی ئاخافتن و زمانی نووسین، کوردی چەند زاری ئاخافتنی ھەیە، بەڵام ئەوانەی کە بوونەتە زمانی نووسین ھەر سۆرانی و کورمانجین. ئەو زارەی منیش پێی دەئاخڤم یەک دونیا جیاوازی ھەیە لەگەڵ ئەوەی ئێستا پێی دەنووسم، بەڵام ئەوەش ناکرێ وام لێ بکات بە زارەکەی خۆم بنووسم. وەک پێشتریش بەکارھێنەرێک دەیویست ھەندێک شێوەی ئاخاوتنی زاری ھەولێری لە وتارەکان بەکاربێنێت، من لەگەڵ ئەوەش نەبووم. سەرچیا‏١٣:٣٤، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
          ::: سەرەتا سپاس بۆ بۆچوونەکانتان، یەکەم بابەت کاک سەرچیا لەیەکەم ڕۆژەوە نێوانویکیی کوردیی ناوەندی ھەر وەک "کوردی" دیاریکراوە نەک کوردیی سۆرانی یان ناوین یان ناوەڕاست یا ھەر شتێکی تر. دووەم بابەت بەڕێز Kushared: خۆ مەبەستم ئەوە نییە بکرێ بە شپرزەکاری و بشێوە بەڵام ئەم کێشە بچووکانە چارەسەر دەبن ھەر وەکوو لە ویکیپیدیای کوردیی باکووریشدا ھەر باوەڕیان وایە کە ھی ھەموو کوردییە و ھەموو زاراوەکان مافی نووسینیان تێیدا ھەیە لەبەر ئەوەش وشەی کورمانجی بەکارناھێنن و ھەر دەڵێن Kurdî. بۆ نموونە سەیر کەن | ئەم وتارە کە بە کوردیی باشووری نووسراوە و لە سەرپەڕەکەشیدا ئاماژەی پێکراوە. بابەتی تریش ئەوەیە کە ئێمە بە ویستی خۆمان ckbمان بەکارنەھێناوە تەنانەت ستانداردەکەشی ھەر کاری ئێمە نییە و چونکە ku پێشتر تەرخانکرابوو ئێمەش بەناچار ئەمەمان بەکار ھێنا. جارێ کات ھەیە لەسەر بابەتە تەکنیکییەکان بدوێین کە من دڵنیام کێشەیەک نییە.کاردۆ جاف (وتووێژ) ‏ ‏١٣:٤٩، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC) -- کاردۆ جاف (وتووێژ)‏١٣:٥٩، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
          ئەوەی لە نێوان ویکییەکان یان لە شوێنێکی دیکە نووسراوە «کوردی» ئەوە تەنیا ڕووکارە و ناوەڕۆک شتێکی دیکەیە. خۆ گەر لە ویکیپیدیاکانی دیکەش ماوسەکەت ببەیتە سەر وشەی «کوردی» ئەوا دەنووسرێت (Sorani Kurdish) یان (Central Kurdish). واتە گومانێک لەوە نییە کە ئەم وەشانەی ویکیپیدیا تایبەت کراوە بە دیالێکتی سۆرانیی زمانی کوردی. وەشانەکەی دیکەش تایبەتە بە کورمانجی، ئەوەش کە کۆدی (ku)ی زمانی کوردی بەر ئەوان کەوتووە، ئەو کۆدە سەرەتا ئەوان بەکاریان ھێنا. مەسەلەش ھەر ئەوە نییە کە ئەو زارانەی یەک ئەلفوبێیان ھەیە گەر لە یەک ویکیپیدیا بنووسن کێشەیان نابێت. ئەی ویکپیدیای زازاکی بۆ دروست کرا، بۆ تێکەڵ نەکرا لەگەڵ ویکیپیدیای کوردی (کورمانجی)؟ لێرە بۆ ئاخێوەرانی زارەکانی دیکە تەنیا دوو ڕێگە ھەیە؛ یان ئەوەی بێن لە ویکیی کوردیی سۆرانی و کورمانجی بەشداری بکەن یان وەک ئاخێوەرانی زازاکی ویکییەکی نوێ بکەنەوە، کە من ئەوەی یەکەمم پێ باشترە. سەرچیا‏١٤:٠٩، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
            کاک سەرچیابۆ ئەو بابەتەی کە دوایی باست کرد، بەداخەوە پێکەوە نووسیمان و تێکچوو بەڵام لێرە باسی ئەکەم، لەگەڵ هەموو ڕێزم بۆت دژی بۆچوونەکانتم و دیارە کە زۆر شارەزای ئەم بابەتانە نیت، ئێستا لە ڕۆژهەڵات کابرا ئەگەر بتوانێ بە کوردی بنووسێت و بخوێنێتەوە وابزانە کە دکتۆرای زمانی کوردی هەیە، کاکە لە پارچەکانی تر خەڵک زاراوەی خۆشیان نازانن ئێستا ئێمە بڵێین وەرە سۆرانی بنووسە، دەبێت سەرەتا لە زاراوەی خۆیانەوە دەست پێ بکەین کە ئەڵێم خۆیان یانی کوردی، هیچ جیاوازییەک نییە لە نێوان کوردی و کوردی، ئێمە کوردین و برینی ئەم فکرە جەرگمانی دڕیوە، ئەمە ڕێک بۆچونی فارس و تورک و عەرەبە بەرامبەر بە کوردی، ئێستا ئێمە بەرامبەر بە زاراوەکانی کوردی بەکاری بێنین!!. هەروەک وتم ڕێزی زۆرم هەیە بۆت و قسەکانیشوو تێدەگەم بەڵام قەت ناتوانین بڵێین زمانی نووسین تەنیا یەکێکە ڕاستە لە حکوومەتی کوردستانی گەورەدا دەبێ وا بێ و یەک زاراوە بۆ هەموومان کە هەموو بیزانن و پێی بنووسن و لەگەڵ ئاخێوەرانی زاراوەکانی تر پێی بدوێن، بەڵام لەو حاڵەتەشدا هەر زاراوەیەک دەبێ بۆخۆیان بنووسن و زمان و وێژەی خۆیان پەرە پێ بدەن. زۆر وڵاتێک هەیە کە بتوانم بۆ نموونە پێتی بڵێم بۆ نموونە ئەفریقای باشوور یازدە زمانی فەرمی هەیە یان لە کەنەدا هەر کەس لە قوتابخانەکانیدا بخوێنێت کە دەردەچێ هەر دوو زمانی ئینگلیزی و فەڕەنسی دەزانێ. جا ئەمانە زمانن ئێمە باسی شێوەزار دەکەین یانی ئێمە نەتوانین بۆ هەر کەسێک زاراوەی خۆی و زاراوەیەکی تری پێ فێر کەین. بابەتی تریش ئەگەر بە دادەوە قسە بکەین ئەو زاراوەیە کورمانجییە نەک سۆرانی چونکە ئەوان زۆرترن جا دەبێ بڵێین ئێمەش واز لە سۆرانی بێنین و کورمانجی بنووسین. زمانی ئاخافتن و نووسین فەرقیان هەیە!!!! هیوادارم مەبەستی خۆمم گەیاندبێ بەتەمای بێڕێزی کردنیش نەبووم تەنیا بۆچوونمم باس کرد. بەڕێزەوە کاردۆ جاف (وتووێژ)‏١٤:٢٥، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
              بۆ بابەتی ویکیپیدیای زازاکیش ئەوان خۆیان لە کورمانجی جیابوونەوە چونکە زۆربەیان کورمانجی نازانن و زمانی سەرەکی نەرمامێرەکە هەر کورمانجییە بەڵام بۆ هەورامی و کەڵهوڕی ئەم کێشەیە نییە ئەوان لە سۆرانی تێدەگەن و ئێمەیش لەوان. هەر چەند ئەمە هۆکاری تریشی هەبوو.کاردۆ جاف (وتووێژ)‏١٤:٢٧، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
                دژی بۆچوونەکانمی کێشەیەک نییە، بەڵام ئەوەی کە دەڵێی شارەزاییت نییە شتێکی جوان نییە. ئەم بابەتی عیلمی فەلەک نییە. منیش پێم خۆش بوو ھەموو کورد یەک ویکیپیدیای ھەبا، بەڵام دیارە بەم شێوەیە ڕێک ناکەوێت کە ئێوە باسی دەکەن. وەک گوتم زاری ئاخافتنی منیش زۆر جیاوازە لەوەی ئێستا لە ویکی پێی دەنووسم، من ناچم بە زاری ناوچەییم بنووسم، لەبەرەوەی زارەکە نە ئەوەندە کتێبی پێ نووسراوە و نە لە پەروەردە و ڕاگەیاندن بەکاردێت. ئەوەش مانای دەستبەرداربوونی نییە، ڕۆژانە قسەی پێ دەکەم و زۆر جار لە چاتکردنیش بەکار دێنم. کابرا کە کوردی نازانێت ئەوە کێشەی ویکیپیدیای کوردی نییە کە ئەوەی بۆ چارەسەر بکات و فێری کوردی بکات. ئەوان چۆن فێربوون کە وەک زمانی دایکییان بە فارسی و تورکی قسەبکەن و بنووسن، با واش فێری زمانی خۆیان و فێری کوردیی سۆرانی و کورمانجی ببن. لە سەرەوەش گوتم کە کێشە نییە گەر لەنێو وتارەکە بە زارەکانی دیکەش ئەو ناوانە بنووسین کە لەو زارانە بەکاردێن و ڕەوانەکەریان بۆ دروست بکەین. کە بەم شێوەیە ئەوان دەتوانن وتارەکان بدۆزنەوە کاتێک لە گووگڵ بۆی دەگەڕێن، بەڵام بەکارھێنانی ئەو زارانە وەک زمانی نووسینی وتارەکان گونجاو نییە و کێشەی زۆر دروست دەکات. سەرچیا‏١٥:٤٩، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    من پشیتیوانی خۆم ڕادەگەیێنم کە ھەر کوردیک بێتە ئێرە و بە ئەلفوبێی عەرەبی بابەت بنووسێ جا بە ھەر شێوەزارێک بێ. بیروڕای وەک ھی کاک سەرچیا کە لەم دیو و بەتایبەت لەودیو یەکجار زۆرە مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر زمانی کوردی. خۆم ھەورامیم زۆر دیتووە دەڵێن ئێمە کورد نین. دەڵێن ئێمە ھەورامین و ئێوەیش کوردن ھەر لەبەر بۆچوونی مرۆڤگەلێک وەک کاک سەرچیا کە دەیانەوێ تەواوی زمانی کوردی و شێوەزارەکانی قوربانی کرمانجی و سۆرانی بکەن. کرمانجیش ھەر وا فکر دەکەنەوە کە دەبێ ھەموو کوردێک کرمانجی بدوێن بۆیە لەوێش ئێستا زازا دەڵێ من کورد نیم و زازام. ویکی خۆیشان داناوە.
    ئەم بیروڕایە لە داھاتوودا وا لە ھەموو شێوەزارەکانی تر دەکا کە زوڵمیان لێ کراوە و لەبەر سۆرانی و کرمانجی خەفە کراون.
    @Kushared: بۆ نووسینی بابەت بە زمانەکانی تریش ئاوا نییە و نابێ ئاوا بێ پاراگرافێک سۆرانی بێ و پاراگرافێک ھەورامی. کەسیک بابەتێک دەنووسێ یا ھەمووی سۆرانییە یا ھەمووی شێوەزارێکی تر. شێوەزاری سەرەکیش ھەر دەبێ سۆرانی بێ. ئەگەر بابەتێک بە شێوەزارێکی تریش لەبەر دەست بوو ئەوا دوگمەیەک لێ دەدا بۆ نموونە ھەورامی و بابەتەکە بە ھەورامی دەخوێنێتەوە.
    ئەگەر لە ھەوەڵەوە ڕێگامان بە ھەموو شێوەزارەکان دابا بەشداری بکەن ئە ئێستا زۆر لەمە زیاتر ویکی کوردی پەرەی سەندبوو و بەکارھێنەری ھەبوو. نەک من دوای دە ساڵان ھەر بیکێڵم. شتەکە بۆ ماوەیەک تاقی بکەنەوە وا زوو ڕەتی مەکەنە و بڕیار یەکلایی نەدەن. ھەوڵێکی بۆ بدەین دیتمان نابێت ڕێگای گەڕانەوە ھەمیشە ئاوەڵەیە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٥٩، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
      سپاسی هەمووتان دەکەم بۆ دەنگ و ڕاتان، داوای لێبووردنیش دەکەم لە کاک سەرچیا نەدەبوو وام گوتبا، بەخوا ڕێبازەکەمان یەکێکە و ئەو قسانەی منیش لەڕووی خۆش ویستنی خۆمانە ئێمە پێکەوە مانامان هەیە، من دەزانم کە هەموومان لێرە بۆ یەک مەبەست خەریکین و تەنانەت ئێوە لە من خزمەتی زۆرترتان بە زمانی کوردی کردووە و بەتەمەنتریشن؛ سەبارەت بە زمانی ئاخافتن وایە زمانی ئاخافتنی هەموومان زۆر جیاوازە لەمەی کە دەینووسین بەڵام ئەوەی من و تۆ لەگەڵ هەورامی، کەڵهوڕی، لەکی یان زازاکی و کورمانجی هەڵناسەنگێندرێت. بابەتی تریش هەر ئەوەیە کە کاک چالاک گوتی هەوڵی بۆ دەدەین ئەگەر کەڵکی نەبێ وانازم زەرەری هەبێ. دڵگرانی کێشەی تەکنیکیش نەبن چارەسەری دەکەین. سپاس کاردۆ جاف (وتووێژ)‏١٧:٣٥، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
        ڕاستی پێم وایە ئەو ڕایەی کە پێی وایە ھەموو نووسینێکی کوردی وەک یەکە و دەبێت لە شوێنێک کۆبکرێتەوە زۆرترین زیانی بە کوردی گەیاندووە. ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی ئەو کاتە پەرەی سەند کە لە ٢٠٠٩ جیابوویەوە، و ئێستاش پرۆژەیەکی زۆر باشە و پێم وانییە کەس بڵێ جیابوونەوەی لە کورمانجی خراپ بوو. کوردی تازە بەتازە خەریکە دوو ستانداری لێ دەردەچێت، ئەویش بەناوی خەمخواردن بۆ زارەکانی دیکە خەریکن لە بەینی دەبەن. ئەوەی ئێوە باسی دەکەن لە ھیچ ویکیپیدیایەک جێی نەبۆتەوە، میسرییەکان ویکییەکی سەربەخۆیان دروست کردووە لە کاتێک زمانیان ھیچ فەرقێکی وای نییە لەگەڵ عەرەبیی ستاندارد، یان تاجیکی، ئازەریی ئێران، کرواتی، و سربی کە ویکپیدیای سەربەخۆیان ھەیە. ئێوەش پێتان کێشە نییە ھەورامی لێرە بنووسرێت لە کاتێک ئاخێوەری کوردیی سۆرانی یەک وشەی لێ تێناگات. کێشەی بەشدارنەبوونی ئەوانیش ئەوە نییە کە شوێنێکیان نییە لێی بنووسن، خۆ ھەر ویکیپیدیا نییە، گەر ئەوان ئەوەندە خەمی زاری خۆریان بان دەبوایە ئێستا دەیان ماڵپەڕی ھەورامی و زارەکانی دیکە لەسەر ئینتەرنێت ھەبان. با سەرەتا خەمخۆرییان بەو کارانە نیشان بدەن، ئەو کات ویکیپیدیاش دەبێت. خەڵک ھەیە لە سەردەشت و شوێنەکانی دیکە ھەموو وزەی خۆی لە ویکی فارسی و شوێنی دیکە سەرف دەکات، خۆ ئەوان کوردیی سۆرانی دەزانن، بۆ لێرە نانووسن؟! کەمیی بەشداربووانی ویکییەکەمان پەیوەندی بەوەوە نییە، ھەر ئاخێوەری سۆرانی حەوت ھەشت ملیۆن کەسن، گەر خەمخۆربان ھەر ئەوەندە بەس بوو کە ویکییەکی زۆر گەورە دروست بکەن، بۆیە ئێستاش گەر ڕێبدرێت کە ھەورامی و لووڕی و زارەکانی دیکە لێرە بنووسرێن دەزانم ھیچ باشدارییەکی وا ناکرێت. بۆ کوردیی باشووری وەشانی تاقیکارییش ھەیە گەر ئەوەندە خەمخۆرن بۆ لەوێ خزمەت ناکەن؟ سەرچیا‏١٨:١٩، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
          سەرەڕای جیاوازییە ڕێزمانییەکانی جۆرەکانی کوردی، ئەمڕۆ دەتوانین زۆر شت بە تەکنۆلۆژی چارەسەر بکەین. بۆ نموونە، لە سەدەی بیستەمدا (و تەنانەت ئیستەش) ئەو ھەموو مشتومڕە لەسەر ڕێنووسی عەرەبی یا لاتین بووە. ئەمڕۆ لە ویکیی کرمانجیدا بە کلیکێک ڕێنووسەکە لە لاتینەوە دەگۆڕێ بۆ عەرەبی. بۆیە ئەوەی چالاک وتی خراپ نیە بە بڕوام، چون ھەم ھەورامی ھەم کوردیی خوارین بە ڕێنووسی عەرەبی دەنووسرێن. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٢٤، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
            ئەمڕۆکە ئەگەر بۆ بابەتێک وشەیەکی سۆرانی نەبێ من بڵێم لە کەڵھوڕیدا ھەیە ھی وەک کاک سەرچیا دەڵێن نابێ و قایلن وشەی بیانی بەکاربێنین بەڵام وشەی شێوەزارێکی تر نا! ئەو سیستمە کە بۆ نموونە وەک ئێران دەڵێن دەبێ ھەموو کەس زمانی خۆی وە لا بنێ فارسی فێر بێ لەمێژە کۆ کراوەتەوە. ئەو ستەمەی ئێستا لە ئێمە لە ڕۆژھەڵات دەکرێ ئێستا ئێوە خەریکن لە شێوەزارەکانی تری کوردی دەکەن و لە ناویان دەبەن. وا مەزانن فەرقتان ھەیە لەگەڵ ئەوان. سپاس بۆ گشت لایەک من ڕای خۆم نووسی و کاک سەرچیایش ھەروا و ئەوانی تریش بزانین چی لێ دێتەوە. چی تر درێژە بەم باسە نادەم.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٤٣، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    ئەمە وەک بابەتی گۆڕینی ئەلفوبێ نییە کە بەئاسانی بکرێت. ڕەنگە بە پەنجا ساڵی دیکەش شتێک دروست نەبێت کە ھەورامی بگۆڕێ بۆ سۆرانی یان پێچەوانە. کێشەش لەوە نییە کە وشەی زارەکانی دیکە بەکاربێت، کێشە لەوەیە کە وتار بە شێوەیەک بنووسرێت کە زۆرینەی ئەوانەی سەردانی ویکییەکەمان دەکەن تێی نەگەن، کە زۆرینەیان ئاخێوەری کوردیی ناوەندیین. ڕێگرییەکانیش ھەر من نیم. کێشەکان وەک ئەو کاتەیان لێدێت کە ویکیی کورمانجی و سۆرانی بەیەکەوەبوون. پێم وایە ویکیمیدیاش ڕێگە بە شتێکی لەم شێوەیە نادات، خۆ گەر تەماشای ویکیی ئینگلیزیی بکەن دەبینین کە ھەورامی ھەر وەک زارێکی کوردی دانەنراوە. سەبارەت بەوەی کەسێکیش ستەمی کردبێ، گەر لە سیستەمی خوێندن و کاروباری حکوومی زۆرداری ھەبێ بەڵام خۆ لە ئینتەرنێت ئازادن. زۆرینەی کوردیی ڕۆژھەڵات لە ئینتەرنێت بە فارسی دەنووسن، حککوومەت زۆریی لێ کردوون وا بکەن، کێ ڕێی لێ گرتوون بە زمانی خۆیان بنووسن؟! بە ھەمان شێوە ئەوە لە پارچەکانی دیکەش دەبینرێت. ڕاستی ئەوەیە کورد خۆی نایەوێ خزمەتی خۆی و زمانی بکات لەولاوەش ڕەخنەدەگرێ کە ڕێگری لێ دەکرێت. ھەرکەس بە ھەرچی ناوم دێنێ، خائین یان نەزان کەیفی خۆیەتی. من لێرەم بۆ خزمەتکردی کوردی، لەنێویان زاری سۆرانی. واتە ئێرە بە ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی دەزانم نەک ھەموو زارەکان، دەتوانین کەڵک لە وشەی ھەموو زارەکان وەربگرین ھەر کاتێک پێویست بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوە نیم بۆ زمانی نووسینی وتارەکان بەکاربێن لەم ویکییە. سەرچیا‏١٨:٥٩، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
      کاک سەرچیا گیان ئەو دەم کە ویکی کورمانجی و سۆرانی پێکەوە بوون جنابت ھەر نەبووی چەند ساڵ دوایی ھاتی نازانم باسی چی دەکەی بۆ بیانووھێنانەوە. ئیتر قسەی خۆت کرد کە ئێرە ھەر بە سۆرانی دەزانی و پێت خۆش نییە شێوەزارەکانی تر بەشداری بکەن ئەمەیش ئەوھەموو ئاسمان ڕێسمانەی ناوێ. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٢١، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیارێک: لەم چەن ساڵە کێ ھاتووە لێرە بە باشووری یا ھەورامی بنووسێت ئێمە نەمانھێشتبێ؟ بیرم دێ ڕایەک کەسێ بە ھەورامی وتاری ئەستێرەناسی نووسی (یا شتێکی لەم بابەتە) بەڵام بیرم نایێ کەسێ دژایەتی کردبێ. بووە؟ Aza (لێدوان) ‏٢٠:٠٩، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

      ھەر ئیستە کە خەریکی قسەین چەند کەس لە ئێران تەنیا لەسەر کوردی نووسین و قسەکردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا زیندان کراون. لە تورکیاش کە ئاگادارن و قسەی ناوێت، دوێکە مناڵێکیان تلانی خوێن کرد. بەڵام با باسەکە لا نەدەین. وەقایعنگار لە سەدەی نۆزدەدا دەڵێت یەکەم زمانی کورد گۆرانی بوو. جا باسی وشەی سۆرانی ھەر ناکات و بە کرمانجیی دادەنێت. ئەوە ڕاستە کە ھەورامی لە ڕووی فۆنۆلۆجییەوە فەرقگەلێکی لەگەڵ کرمانجی ھەیە. بەڵام دەی خۆ سۆرانی و کرمانجی بە حساب یەکێکن! ئەوانیش فەرقیان ھەیە، بەڵام بە بڕوام ئەلفوبێکە وەھای کردووە کە لە سەدەی بیستدا ھێند لە یەکتری بسڵەمێنەوە. مەککنزی و لیزنبرگ دەڵێن سۆرانی ھەمان کرمانجییە تێکەڵی گۆرانی بووە. بە ھەر حاڵ گوێ بۆ ئەو زمانناسە ئەورووپیانەش بگرین (کە ھەڵەیان تەواو زۆرە) و بڵێین گۆرانی فەرقی زمانناسیانەی زۆرە، ئەی کوردیی خوارین؟ ئەمە دیاردەیەکی سەیرە. بۆ نموونە ئەم کەسە گوتوویەتی سۆرانی مەترسیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆرترە بۆ کورمانجی! ئەمە لە حاڵێکدایە کرمانجی سەدان وشە و تەنانەت فۆرمی سینتاکتیکی عەرەبیی وەرگرتووە (کە زمانێکی سامییە)، ئەوە ڤیرووس نیە، بەڵام زاراوەیەکی تر ڤیرووسە! پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:١٦، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    ئەوە ئاساییە. منیش ئەگەر ھەورامی بم یا زازاکی یا لەک بم و نەھێڵن بە زمانەکەی خۆم بنووسم، دەچم بە عەرەبی و فارسی دەنووسم کە دووسەد ملوێن کەس بیخوێنێتەوە نە بە کرمانجی و سۆرانی. ئەمە شتێکە تاقی کراوەتەوە. بەڵگە ھەیە لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا کە لەژێر دەسەڵاتی ئینگلیزەکاندا دەنگ بەوە درا کە قوتابخانەکان بە سۆرانی بن، زۆرێک لە بادینییەکان مناڵەکانیان دەناردە مەدرەسەی عەرەبی چون حاڵی نەئەبوون. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٢٤، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
        سڵاو، تکایە با لێدوانەکانمان نەبنە ھۆی زویربوونی یەکتری. من دڵنیام کە ئەوەی لێرە بەشداریی کردووە و تا ئێستاش بەردەوامە نە بۆ پارە کردوویەتی و نە بۆ ناوبانگ و شتی تریش. ئێستا بۆ بابەتەکە با ڕاشکاوانە بڵێم کە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی بەو شێوەیە زەبرێکی گەورەی بەر دەکەوێت بەجێگەی پتەوترکردنی. بەخوا من لێرە قوڕگم دڕا ئەوەنەی بە ئەم بەکارھێنەرانەی خۆمان بڵێم کە ئاوا بکەن و ئاوا مەکەن! ھەر لە ئێستاوە مووچرکەم پێدا دێت کە ئەوکاتە ئەستەمە بەرگەی ئەو گشتە شێوازە بگرم و کۆڵ دەدەم وەک لە بەشداریکردن. من وەکوو خۆم لە ھەورامی تێ ناگەم، بەڵام ئەوان چاک لە سۆرانی تێ دەگەن و دەتوانن ئاواش بەشداری بکەن. وا دیارە کاک چالاک لێرەش باسێکی وای کردووە، بەڵام ئەنجامی نەبووە. نازانم کێش بوو وتی «خۆی دەبووایە ویکیپیدیای ھەورامیشمان ھەبووایە.» من خۆم حەز دەکەم کوردی پتەو بێ، بەڵام ویکیپیدیا(ckb) شوێنی ئەوە نییە. ئیشەڵڵا لە داھاتوودا لەوانەیە شتێک بکەین کە لەڕێگەی دووگمەوە ناوچەکانی تریش بتوانن لانی کەم نیوەی سۆرانییەکە بە شێوازی خۆیان بخوێننەوە، بەڵام نووسینی بەو شێوازە کە لێتان تێگەیشوومە باشی لێ ناکەوێتەوە. دەبێت ئەوەشمان لەبیر بێت کە زۆرینەمان نەمان دەزانی ویکیپیدیا چییە ویکیپیدیا:نووسینی کوردیتان نووسیوە و بەتایبەتیش بڕواننە خاڵی یەکەم. گەر پێشتان خۆشە لە ئینکیوبەیتر پرۆژەیەک دروست بکەن و بزانن کە ئاخۆ چەند کەس و چۆن بەدەمییەوە دێن. گەر کرا، لەوانەیە ئەوکاتە شتێک بکرێت، بەڵام ماوەیە زۆر پێش ئێستا بەشداریمان لە ویکیفەرھەنگ کرد و تا نزیکەی ١٠٠٠ پەڕەیەکیشمان دروست کرد، بەڵام ھەر ئەو چەند بەکارھێنەرە بووین. لە فەیسبووکیش قوڕگمان دڕا ئەوەنە باسی ویکیپیدیا بکەین؛ کاکە کەس نایەت! بڵێین چی؟! ئینجا نەخوازا بۆ شتێکی تازەی ئاوا. لەبارەی کاک سەرچیاش ئاوا بیری لێ مەکەنەوە. من تا ڕاددەیەک ئاگادارم کە چیی بۆ زمانی کوردی کردووە و چوار سەرچیای ترمان لەسەر ئینتەرنێت ھەبایە، حاڵمان باشتر دەبوو. قسەم زۆر پێیە، بەس با بەس بێ. ھیوادارم خراپ بیرم لێ نەکەنەوە. لەگەڵ سپاسی -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٠، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
          کە ئەو باسەتان بەم شێوەیە درێژکرد دیارە تەمەزرۆیی و داواکارییەکی زۆر ھەیە بۆ نووسین بەو زارانە. باشە داواکارییەکە پێشکەشی ویکیمیدیا بکەن، بزانین ئەوان چ دەڵێن. پاشان کە قبوڵ کرا چاوەڕێی ئەو ھەموو خەڵکەی ناوچەکانی دیکە دەکەین کە دەست لە فارسی بەربدەن و بێن لێرە خزمەتی کوردی بکەن، کە بەحساب غەدریان لێکراوە و چەند ساڵە شوێنێکیان نەبووە بۆ نووسینی وتار. سەرچیا‏٢١:٤٦، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
            جارێ جنابت بەوانەی ھاوشاری خۆتن و لە ویکی عەرەبی خزمەت دەکەن بفەرموو بێنە ئێرە کوردی بنووسن (وەک ئەو برادەرە) دوایە باسی ئێمە بکەن. ئەوە ئێوە بە خێر بە کوردی فێر دەبن ئەوە بارودۆختانە، نازانم چۆن لە ڕووتان ھەڵ دێ باسی ئێمە بکەن بەردتان لێ دەبارێ.--چالاک وتووێژ ‏٢٢:٠٨، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
              هەڤالانی خۆشەویست، من وەکوو ئاخێوەری کوردیی باشووری (بنزاراوەی لەکی) کە زاراوەکانی دیکەی کوردییش دەزانم، پێم وایە کوردە سۆرانەکان و هەندێک لە کرمانجەکان بۆ دروست کردنی زاراوەی ستاندارد زۆر پەلەیان هەیە! هەڤالانی سۆران زووتر دەستیان کردووە بە نووسین و وێژە و چاپەمەنیان بە هۆکارەکانی سیاسی و ئابووری دەوڵەمەندترە و کرمانجی و دملکیش لە دەیەکانی دوایی بەرجەستەتر بوونە و وێژە و سایتی ئینترنەتی بەم شێووەزارانە زۆرتر بووە. تەنانەت بارودۆخی هەورامیش لە بەرامبەر کوردیی باشووری باشترە، چۆنکە نووسین بە کوردیی باشووری (لەکی و کەڵهوڕی) تەنیا لە سێ دەهەێ دوایی زێدەی کردووە و هێشتا بەو ئاستە نەگەیشتووە کە بتوانێت لەگەڵ کرمانجی و سۆرانی کێبڕکی بکات. بە ڕای من بۆ دروستکردنی زاراوەی ستاندارد دەبێت لە سەرەتادا نووسین بە هەر ٦ شێوەزاری کوردی (کرمانجی، سۆرانی، دملکی، هەورامی، لەکی، کەڵهوڕی) بە شێوەی جیاجیا بەهێز و گشتی بێت و خەڵک بتوانێت بە زمانی زگماکیی خۆی بنوسێت و بخوێنێت. ئەم قۆناخە دەبێت تێپەڕێت و پێویستە نووسەران و ڕۆشنبیرانی کورد لەم قۆناخە هۆشیار بن تا جگە لە زیندووکردن و بەنووساری کردنی زاراوەکەیان، لە وشەکانی زاراوەکانی دیکەی کوردی تێکەڵی چاپەمەنیان بکەن و وشەسازی و ڕستەسازییەکان پێکەوە نزیک بکەن تا بتوانن لە قۆناخی پاش، لە نزیک کردنی زاراوەکانی کوردی بە یەکتر، زاراوەیەکی ستاندارد بە دی بهینن. بەداخەوە کوردە سۆرانەکان چۆنکە دەسەڵات و دەوڵەتیان هەیە و خاوەنی چاپەمەنی و تلەڤیزیۆن و زانکۆ و قوتابخانەیەن، فکر دەکەن هەموو کوردەکان لە ئاستێکی یەکسان و هاوشێوەی خۆیانن، دیتر فکر ناکەن ئەگەر زمانی ستانداردی کوردی بەم شێوە چێ بکرێت، کوردە کەڵهوڕ و لەکەکان بە هیچ شێوەیەک ناتوانن بەو زمانە تێبگەن و ژیانی خۆیان لەگەڵ ئەو زاراوە تازەیە ڕێک بکەن. ئمجا کاتێک لە ڕۆژهەڵات و بە تایبەت کرماشان و ئیلام و لەکستان بە کار هینانی کوردی هێشتا قەدەخەیە، ئەمە چە کاتێکە بۆ دروستکردنی زاراوەیەکی ستاندارد؟ ئەم کردەوە هەر بە تەنیا کوردەکانی بەشەکانی باشوور لە شۆناسی کوردیی خۆیان دوورتر دەخات و ناهیلێت ئەم کوردانە کە لە قۆناخەکانی سەرەتایی لە بزۆتنەوەی شۆناسخوازانەی خۆیانن و نەیانتوانیوە میدیا و چاپەمەنی بۆ خۆیان بە دی بهینن و هیچ تلەڤیزیۆن و گۆڤار و ڕۆژنامەیەکیان نییە، بە سەربەخۆبوونێکی سەرەتایی بگەین و گەلی ئەم ناوچانە تووشی قەیرانی شۆناس دەکات. بە ڕای من دروست تر ئەوەیە کە لەم قۆناخە هەر کەس بە زاراوەی خۆی بنووسێت، بەڵام هەر ٦ زاراوەی کوردی ستانداردسازی بێت و لە هەر بەش، یەک زاراوەی ستاندارد چێ بکرێت. ئەم زاراوانە دەبێت لە باری وشەسازی و ڕستەسازی و ئیدیۆمەکان هێور هێور نزیکی یەکتر ببن. تەنیا ئەو کاتەیە کە دەتوانین سەبارەت بە زاراوەی ستاندارد قسە بکەین. کەواتە ئەمن زێزم لەگەڵ ئەم کەردەوە و بە ڕای من کارێکی هەڵە یە. سپاس و ڕێزم هەیە.پەڕاو (لێدوان) ‏٢٢:٤٠، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
                سپاس پەڕاو @Paraw: دەمێک بوو چاوەڕوانت بووم چونکە وا ئەزانم تەنیا کوردیی خوارەوەی کە لە ویکیپیدیای کوردی لەگەڵمانی، ببوورە بە زاری خۆت نایڵێم چونکە ڕەنگە هەندێ لەبەکارهێنەران تێی نەگەن. بەڵام کاکە خۆ ئێمە هیچمان لەبارەی زمانی ستاندارد نەوتووە تەنیا دەمانەوێ هەوڵێک بدەین کە کوردانی تر لە ویکیپیدیای کوردی کۆببنەوە هەر یەک بەزاری خۆی بنووسێت و بخوێنێتەوە. ئەمەش دەبێتە هۆی گەورەبوونی کۆمەڵگەکەمان و لێکنزیک بوونەوەمان و هەر کەس بەزمانی خۆی دەنووسێ و باسی زمانی یەکگرتوو نییە. دەزانم کە ئێوەش لە Incubator خەریکی کوردیی باشوورین بەم کارە پێویست ناکا خۆت ماندوو بکەیت و چاوەڕوان بی تا کو بێتە پرۆژەیەکی جیا. سپاس کاردۆ جاف (وتووێژ)‏٢٢:٥٢، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئێمە ئەوە یازدە ساڵە خەریکین ٢٦٠٠٠ وتارمان نووسیوە. خۆ ئەگەر ئەوانەی بە بۆت نووسراون پاکیان کەینەوە خودا دەزانێ چەندی تریش کەم دەبێتەوە. ئێستا ئێوە پێتان وایە ئەگەر ئێمە ڕێگە بدەین بۆ نموونە بە کەڵھوڕی وتار بنووسرێ پۆل پۆل خەڵک دێ وتار دەنووسێ؟! ماڵتە شتەکە بوا گەورە دەکەنەوە.
جنابت کاک ئارام کە دەڵێی قوڕگم دڕا کەسم بۆ خڕ نەبۆوە ئەوە بارودۆخی سۆرانی بێ پێت وایە بۆ کەڵھوڕی یا ھەورامی چەند کەس دێن یا چەند وتار دەنووسرێ؟ ماڵتە شتەکە زۆر ناخۆش دەکەن بێفایدەیە لێدوان.-- چالاک وتووێژ ‏٢٣:٠٦، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

      ڕێک وایە بەخوا،جا نازانم چ زەرەرێکی هەیە کە بۆ زاراوەکانی تریش تەبێک (Tab) لە پاڵ سۆرانییەکەدا نیشان بدرێت.کاردۆ جاف (وتووێژ)‏٢٣:٢٣، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
        قسەی ئێمە لێرە لەسەر چۆنیەتی دروستکردنی زمانێکی ستاندارد نەبوو، ئەو باسە وتووێژی زۆری دەوێت. بابەت ئەوەیە کە ئایا دەکرێ ئەم ویکییە بۆ زارەکانی دیکەش بەکاربێت. کێشەش ھەر تاب نییە، حەزدەکەن چوار پێنج تاب دادەنێین، بەس کە لەگەڵ ویکیداتا نەبەسترێتەوە و خەڵک کە دێتە ویکیپیدیا یەکسەر نەیان بینێت کەڵکی چییە، لەباتی ئەم دەردەسەرییانە با ویکیی سەربەخۆیان ھەبێت، بەم شێوەیە باشتریش خزمەت دەکرێن. بۆ ئەم ویکییەش ئەمە سێیەم جارە دەڵێم کە ھیچ کێشەیەک نییە لەنێو وتارەکان ئاماژە بە ناوی وتارەکە بکرێت بە ھەموو زارەکانی دیکە و ڕەوانەکەریش دروست بکرێت وەک پێشتریش کراوە. سەرچیا‏٢٣:٤١، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دە کاکە مەگەر نەمانگوت تابی سەرەکی هەر دەبێتە سۆرانییەکە ئەمە ئەم مانایەی هەیە کە پێویست ناکا لەگەڵ ویکیداتا ببەسترێتەوە چونکە هەر سۆرانییەکە دەبەسترێتەوە و ئەوانی تریش هەر لەگەڵ سۆرانییەکەن بەس لە تابی جیادا دەبینرێن. ئەمە بوو بە ڕۆژێک کە قسە لەسەر ئەم بابەتە دەکەین کە وادەزانم تۆش دژی ئەم بابەتە نەبیت. کاردۆ جاف (وتووێژ)‏٠٠:٠٩، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

هەڤالانی هێژا، من وامدەزانی دەتانهەوێت زاراوەیەکی ستاندارد دروست بکەین! بە هەڵە تێگەیشتم. ئێستاکە دەڵێم ئەم کارە کارێکی خراپ نییە، بەڵام بۆ ئێمە جێگای ویکیپیدیایەکی جیا بۆ کەڵهوڕی و لەکی و هەورامی پڕ ناکاتەوە، چۆنکە وشەکانی ئەم زاراوانە جیاوازن و لەلایەنی دیکەش ئەگەر پێتان وایە کە ئەم کارە دەبێتە سەبەبی گەشەبوونەوە و چالاکتربوونەوەی ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی، من پێم وانییە و هەروەها کە کاک چالاکیش گۆتی ویکیگەلی دیکە وەکوو لەکی و کەڵهوڕی و هەورامی ئەوەندە بەکارهێنەری چالاکیان نییە کە بتوانن ویکیی سۆرانی لەم نەجمی و بێ جم و جووڵی دەرباس بکەن. بۆیە دەڵێم لەسەرەتادا دەبێت هەموو زاراوەکان خاوەنی وەیکیپیدیا بن، ئەوسا دەتوانین پەڕەکانی ئەم ویکی کوردیانە بە یەکتر بەستەر بدەین یان هێور هێور بە یەکتر نزیکیان بکەینەوە. لە بەرامبەر هەمووتان لەگەڵ ڕێزم.پەڕاو (لێدوان) ‏١٢:٠٥، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

    کاک پاراو، ئێمەش ھەر ئەوەمان دەگووت. گەر بەڕاستی خەمخۆری بۆ ئەو زارانە ھەیە ئەوە زۆر چاکترە کە ویکیی سەربەخۆیان ھەبێت نەک تێکەڵی ئێرە بکرێن. کێشە لەوەیە ھەندێک وا تێگەیشتوون کە ئەم وەشانەی ویکیپیدیا (ckb) ھی ھەموو زارەکانە کە ئەلفوبێیان عەرەبییە، بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە کە ویکیپیدیاکە لەسەر زاریی کوردیی ناوەندی (سۆرانی) داڕێژراوە و ئەوەش شتێکی شاراوە نییە. لە پەڕی دەستپێک ئەوە بەڕوونی دیارە. کە ویکییەکان سەربەخۆ بوون ئەو کات بەکارھێنەر لە ھەر ویکپیدیایەک بێت دەتوانێت بەستەری ئەو وتارانەی بەو زارە نووسراون ببینێت، و دەتوانن ڕووکار و ھەموو بەشەکانیشی بەو زارە بنووسن. سەرچیا‏١٢:٤٦، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

    ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


کێشەی بۆشایی

دیوەخان  کرا. ئەو وشانە بەبێ بۆشایی دەنووسین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٣٦، ١٧ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)

    ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو @Serchia: @Pirehelokan: @Kushared: @Calak: @Aza: و ھاوڕێیانی تریش، وەک دیارە کە نووسین و نەنووسینی بۆشایی لە کات و شوێنی گونجاودا کێشەیەکی گەورەی خاڵبەندییە لە نووسیندا و تکام وایە کە بە ھەموومان ئێرە بکەینە کۆتا شوێن و بنبڕیان بکەین. بەڕاستی خۆم (جگە لەم باسە بچووکەی مامۆستا دیاکۆ ھاشمی) سەرچاوەیەکی وام پەیدا نەکردووە. کێشەکە لە ھەر سێ ئامرازی «بە، لە، و بۆ»ن (تکایە گەر ھی تریش ھەن، ئاماژەیان پێ بدەن) زۆرێک لە ئێمە (تەنانەت خۆشم) نازانین کە کام لەمانەی خوارەوە دروستن:

  • بەھۆی یان بە ھۆی؟
  • لەلایەن یان لە لایەن؟
  • لەژێر یان لە ژێر؟
  • بەپێی یان بە پێی؟
  • لەبەرئەوەی یان لەبەر ئەوەی؟
  • بۆسەر یان بۆ سەر؟
  • لەکاتێکدا یان لە کاتێکدا؟
  • ...

ئێستا تکام وایە کە ئێوە بەپێی سەرچاوە و شارەزاییی خۆتان ڕێنووسە دروستەکانی ئەم کێشەیەی کە خستوومەتە ڕوو، دیاری بکەن و منیش بەپێی توانام کار لە چارەکردنیان دەکەم و گەر نەشتوانین ھەموو وشەکان بە تووڵامراز چارەسەر بکەین، ئەوا خۆمان لە زۆر لەو وشە ھەڵانەی کە زۆر بەکاردێن بە دوور دەگرین. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٥، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

    سەرچاوەیەکی باشمان نییە بۆ ڕێنووسێکی دروست، بەڵام بابەتەکەش زۆر ئاڵۆز نییە. پێشنیازی من ئەوەیە کە ھەر ئامرازێک کە زۆر لەگەڵ وشەیەک دووبارە بوویەوە چاکترە کە بەیەکەوە و بێ بۆشایی بنووسرێن. لەو نموونانەی باست کردوون باشترە بۆشایی نەبێت (بەھۆی، لەلایەن، لەژێر، بەپێی) تەنیا (بۆ سەر و لە کاتێکدا) نەبێت کە پێم وایە بۆشایی پێویستە، و لەبەرئەوە بکرێت بە لەبەرەوە، وەک چۆن لە زۆر وشەی دیکە «ئـ» دەقرتێندرێت. سەرچیا‏١٩:١٦، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
      زۆر لەسەر ڕێنووس کارم نەکردووە. بەپێی پێشتر باسی کرابوو. بۆ نمووە بە پێی خۆم دەڕۆم جیایە بۆیە دەبێ بەپێی پرۆپۆزیشن بەسەریەکەوە بێ.--چالاک وتووێژ ‏٠٦:٢٢، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
        من خۆم «لەسەر» و «لەژێر» بەسەریەکەوە ئەنووسم، چونکە پێم وایە وا باوە ئێستا. بەڵام «لە لایەن» و «لە داوی» و ... پێم باشە جیا بن، تەنانەت «بە پێ»ش ھەروا. ئەگەر لەم حەددە بێ خراپ نییە بەڵام بەعزێ کەس ئیتر لە تام دەریان کردووە. بۆ نموونە ئەنووسن «دەستیانپێکردووە» لە جێگەی «دەستیان پێ کردووە». ئەمە ئیتر سەر لە خوێنەر ئەشێوێنێ. بە ڕای من ئێمە ئەبێ مەرجەعێ بدۆزینەوە. ئاکادیمیای کوردی چی ئەڵێ؟--Aza (لێدوان) ‏٠٨:١٩، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
          بە من بوایێ ھەموو شتێکم جیا ئەنووسی، بە سەر، لە سەر، بۆ سەر، بە ھۆی، لە کاتێکدا (ڕەنگە حەتتا «لە کاتێک دا»، من ئیستیدلالی ئەو کەسانە کە ئەڵێن ئەم «دا»یەش ئەبێ بلکێ، نانووسێ بە دڵمەوە). بەڵام بۆچوونی من گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە بگەڕینەوە بۆ مەرجەع.--Aza (لێدوان) ‏٠٨:٤٤، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
          ئەزانم. بۆ ئەوە لە شوێنێک خوێندبوومەوە کە ئەبێ وا بێ. منیش بێ ئەوە زۆر لێی ورد ببمەوە دووپاتم کردەوە. وا بزانم لە پاشکۆی فەرھەنگی زاراوەدا بوو کە بابەتێکیان دانابوو لە ژێر ناوی ڕێنووسی یەکگرتوودا. ئێستا ڕام گۆڕیوە. ئەبینم کە جیا بێ ھەم ئاسان تر ئەخوێنرێتەوە و ھەمیش کێشەیەکی وا ساز ناکا. ھەروەھا ئیستیدلالەکانی ئەوانەش کە ئەڵێن بەسەریەکەو بێ، ئیستیدلالگەلێکی بێھێزە (لانی کەم ئەوانەی کە بیستوومە). بۆ نموونە ئەڵێن لە بەر ئەوەی کە by یان on یان under لە ئینگلیزیدا یەک وشەیە، ئێمەش بەھۆی و لەسەر و لەژێر بکەین بە یەک وشە! دەی ئینگلیزی بە ئێمە چی؟
          بەڵام ھەر وا کە وتم ئەبێ ئێمە شوێنێ یا کەسێ یا کتێبێ بکەینە مەرجەع. ئەوەندە گرنگ نییە (ناڵێم ھیچ گرنگ نییە) ڕای من یا بەکارھێنەرانی تر چییە. -Aza (لێدوان) ‏١٠:٢١، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
            سپاس بۆ سەرجەم لێدوانەکانتان! چاوێک لە ئەم ڤیدیۆیە بکەن. ئێستا بۆ کاک @Serchia: ڕاستییەکەی منیش ھەر «بەھۆی، لەلایەن، لەژێر و بەپێی» دەنووسم، و بە بڕوای من «بۆسەر» ڕێک وەکوو «لەسەر» وایە و ھاوەڵکاری شوێنین و «لەکاتێکدا» ھاوەڵکارێکی کاتییە و سەرجەم دەبێت ئەوانیش بەسەریەکەوە بنووسرێن (لەوانەشە ھەڵە بم!). بۆ «لەبەرئەوەی یان لەبەر ئەوەی؟» بەڕاستی نازانم و سەبارەت بە قرتاندنی «ئـ»ەکەیش ئیشەڵڵا لە دەرفەتێکی تردا قسەی لێوە دەکەین. کاک @Calak: وایە و زووش لێرەدا و لەگەڵ کاک ژیار مشتومڕێکی باشمان لەسەر ئەمە کرد کە ئەمە بەشێکی لێدوانەکانمە:

            ڕوونکردنەوە بۆ ھەمووی ئەیەم. سەرەتا بۆ (بە) کە بەڕێزت بەم شێوەیە نوسیوتە.

            • ... بە پێی... منیش ئەڵێم ... بەپێی... ڕاستە چوونکە تەماشای نموونەکانی وەک... بکە:
              • بە پێی خۆت بڕۆ. لێرەدا مەبەست لە (پێ)ی مرۆڤ یان فڵانە.
              • بەپێی نەخشەکە بڕۆ. بەڵام لێرەدا مەبەست لە وشەئامرازەکانی (لەڕێگەی، بەھۆی) دێت.
              لەم ڕستانەدا بە ھیچ شێوەیەک ناتوانیت دەستکارییان بکەی!
              — بەکارھێنەر:Aram ٢٠:٥٤، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)
            کاک @Aza: بەڕاستی من ئاگاداری ئەکادیمیای کوردی نیم. گەر کەسێک شتێک بزانێ، بە بڕوام کاک سەرچیا بێ گەر نا، نییە. ھێشتا نەگەیشتووین بە شتێکی یەکلاکەرەوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٣، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
                      بۆ پرپۆزیشنەکان بلکێن باشترە بەپێی ستانداردی ئیمڕۆی سۆرانی کە قاعیدە گشتییەکەی لەسەر لکاندنە. ھەرچەند بە بڕوای خۆم بە جیا بنووسرێت باشترە بۆ فێرکاری و لە ڕووی ڕێزمانیشەوە. بۆ نموونە: لە ئامرازەکان دا باشترە، بەڵام لە ئامرازەکاندا دروستە ئیمڕۆ! بۆ کارەکانیش (فعل) با جیا بێت، بەڵام چاوگ بەسەریەکەوە بنووسرێت. بۆ نموونە جیاکردنەوە و جیا کرایەوە یا لەدایکبوون و لەدایک بوو یا فریودان و فریو درا. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٠٢، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

شتەکە زۆر ئاڵۆزە: لە ئامرازەکان دا؛ دەی لە پرۆپۆزیشنە و جیا نووسراوە یانی نەنووسراوە لەئامرازەکان. بەڵام دا پۆستپۆپزیشنە و لکاوە؟ بۆ؟ مەگەر یەک شت نین.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٣٠، ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

    بۆشایی تەنیا لە وشە درێژەکاندا بەکەڵکمان دێت. ھەر یەک لە «بەپێی» و «لەژێر» پێنج پیتن و ئاسان دەخوێندرێنەوە، بەڕای من بە دانانی بۆشایی خوێندنەوەیان قورستر دەبێت نەک ئاسانتر، چوونکە ئەو کات خوێنەر وەک دوو وشە چاویان لێ دەکات. بۆ بابەتی «دا»ی کۆتایی، ئێستا زۆرینە دەی لکێنن، و بەڕای من باشترە ھەر نەنووسرێت، تەنیا زیادەیەکە لە نووسینی کوردی. دەڵێن «لە کاتێکدا» «لە ماڵەوەدا»، چ کێشەیە گەر بنووسرێت «لە کاتێک» «لە ماڵەوە»؟ بەھەرحاڵ ئەوە بابەتێکی دیکەیە کە باشترە لە کاتێکی دیکە وتووێژی لەسەر بکرێت. بۆ ئەم بابەتەش ڕەنگە باشتربێت چاو لە ھەندێک سەرچاوە بکەین. لەم ماوەیە کتێبێک بە ناوی «دروستنووسیی زمانی کوردی» بڵاوکرایەوە، ھێشتا بەدەستم نەگەیشتووە، بەڵام پێدەچێ ئەم باسەی تێدا بێت. سەرچیا‏١٢:٢٣، ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐─────────────────────────────────└
سڵاو @Serchia: @Pirehelokan: @Calak: @Aza: ماوەیەکی زۆرە کەسمان قسەمان لەسەر ئەم بابەتە نەکردووەتەوە. بەپێی ئەوەی کە کەسمان شتێکی وامان نەکردووەتە سەرچاوە کە ھەموومان لەسەر بۆچوونێک قایل بکات، و بە دووبارە خوێندنەوەی وتووێژەکان، بەڕاستی بەوە گەیشتم کە بۆشایییەکان نەنووسین (واتە بەسەریەکەوە بن)باشترە. گەر قسەیەکتان نییە، من کاری لەسەر دەکەم. لەبیرتان بێت کە لە ١ی ئەیلوول دەست بە ئەرشیڤکردن دەکەین بۆیە، چی زووترە وتووێژە تەواو نەکراوەکان، تەواو بکەین باشترە. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٥٠، ٨ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

      وەک عەرزم کرد بۆ پرپۆزیشنەکان با بلکێ باشترە. بە دوو ھۆکار. یەکەم لە سۆرانیدا ھەمیشە ڕێنووسەکەیان بە لای لکاندنەوە بردووە (ھەرچەند لەگەڵی نیم وەک ئەو نموونەیەی چالاک باسی کرد). دووھەم ئەوانە وشەی سەربەخۆن و پێویستە لەسەریەک بنووسرێن وەک باقیی زمانە ھیندوئەورووپییەکان. بۆ نموونە لە ئینگلیزیدا: without, upon, underneath, یا لە فارسیدا (کە ھەرچەن ئەساس لەسەر نەلکانی وشەیە) لە زۆر کەیسدا دەیانلکێنن وەک بنابراین. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:٣٣، ٨ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

    ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


وشە سێحرییەکان

سڵاو لە بەڕێوەبەران @Serchia: @Pirehelokan: @Kushared: @Calak: @Aza: و سەرجەم بەکارھێنەرانی تریش، ھاوڕێیان من پێشتر لە فابریکەیتر داوای زیادکردنی وشەی سێحریی #ڕەوانەکەرم کردبوو کە لەپاڵ #REDIRECT دا کار بکات، و ئەمڕۆ داواکارییەکە پەسەند کرا. لەمەودوا لەکاتی داگرتنی دووگمەی ڕەوانەکردن، ویکیکۆدی #ڕەوانەکەر [[ناوی پەڕەی مەبەست]] دەبینن. ئێستا دەمەوێت داواکارییەکی تر پێشکەش بکەم کە ئەمجارە بەکۆمەڵ وشە سێحرییەکان بکەینە کوردی. گەر لاریتان نەبێت، پێڕستی وشەکان دادەنێم و بەیەکەوە وشەکان یەکلایی دەکەینەوە. لەگەڵ سپاسی -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣٣، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC) سڵاو. دەست خۆش کاکە. فەرموو دای بنێ با ڕای خۆمان بنووسین.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٠٠، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

    سپاس کاک @Calak:! ئەمەی خوارەوە پێڕستی وشە سێحرییەکانی ویکیپیدیای عەرەبییە (ئەوەندەی کە خۆمان ھەمانبوو جێگۆڕکێم پێیان کردووە).
    تێبینی:
    • لە وشە عەرەبییەکان زیاتر دەستکاریی ھیچ مەکەن (بەتایبەتی ئەندەرسکۆرەکان __WIKIPEDIA__).
    • دەتوانن بۆ ھەر وشەیەکی سێحری زیاتر لە دەستەواژەیەک دروست بکەن (تا ناچار نەبن مەیکەن).
    • دەتوانن لە گیتھەب لە فارسییەکەیش بڕوانن: بەستەر
    • تکام وایە زۆ زۆر بەوردی وشەی گونجاویان بۆ ھەڵبژێرن.
    سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:١٠، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
'redirect'                  => [ '0', '#ڕەوانەکەر', '#REDIRECT' ], 'notoc'                     => [ '0', '__لافهرس__', '__NOTOC__' ], 'nogallery'                 => [ '0', '__لامعرض__', '__NOGALLERY__' ], 'forcetoc'                  => [ '0', '__لصق_فهرس__', '__FORCETOC__' ], 'toc'                       => [ '0', '__فهرس__', '__TOC__' ], 'noeditsection'             => [ '0', '__لاتحريرقسم__', '__NOEDITSECTION__' ], 'currentmonth'              => [ '1', 'شهر_حالي', 'شهر_حالي2', 'CURRENTMONTH', 'CURRENTMONTH2' ], 'currentmonth1'             => [ '1', 'شهر_حالي1', 'CURRENTMONTH1' ], 'currentmonthname'          => [ '1', 'اسم_الشهر_الحالي', 'CURRENTMONTHNAME' ], 'currentmonthnamegen'       => [ '1', 'اسم_الشهر_الحالي_المولد', 'CURRENTMONTHNAMEGEN' ], 'currentmonthabbrev'        => [ '1', 'اختصار_الشهر_الحالي', 'CURRENTMONTHABBREV' ], 'currentday'                => [ '1', 'يوم_حالي', 'CURRENTDAY' ], 'currentday2'               => [ '1', 'يوم_حالي2', 'CURRENTDAY2' ], 'currentdayname'            => [ '1', 'اسم_اليوم_الحالي', 'CURRENTDAYNAME' ], 'currentyear'               => [ '1', 'عام_حالي', 'CURRENTYEAR' ], 'currenttime'               => [ '1', 'وقت_حالي', 'CURRENTTIME' ], 'currenthour'               => [ '1', 'ساعة_حالية', 'CURRENTHOUR' ], 'localmonth'                => [ '1', 'شهر_محلي', 'شهر_محلي2', 'LOCALMONTH', 'LOCALMONTH2' ], 'localmonth1'               => [ '1', 'شهر_محلي1', 'LOCALMONTH1' ], 'localmonthname'            => [ '1', 'اسم_الشهر_المحلي', 'LOCALMONTHNAME' ], 'localmonthnamegen'         => [ '1', 'اسم_الشهر_المحلي_المولد', 'LOCALMONTHNAMEGEN' ], 'localmonthabbrev'          => [ '1', 'اختصار_الشهر_المحلي', 'LOCALMONTHABBREV' ], 'localday'                  => [ '1', 'يوم_محلي', 'LOCALDAY' ], 'localday2'                 => [ '1', 'يوم_محلي2', 'LOCALDAY2' ], 'localdayname'              => [ '1', 'اسم_اليوم_المحلي', 'LOCALDAYNAME' ], 'localyear'                 => [ '1', 'عام_محلي', 'LOCALYEAR' ], 'localtime'                 => [ '1', 'وقت_محلي', 'LOCALTIME' ], 'localhour'                 => [ '1', 'ساعة_محلية', 'LOCALHOUR' ], 'numberofpages'             => [ '1', 'عدد_الصفحات', 'NUMBEROFPAGES' ], 'numberofarticles'          => [ '1', 'عدد_المقالات', 'NUMBEROFARTICLES' ], 'numberoffiles'             => [ '1', 'عدد_الملفات', 'NUMBEROFFILES' ], 'numberofusers'             => [ '1', 'عدد_المستخدمين', 'NUMBEROFUSERS' ], 'numberofactiveusers'       => [ '1', 'عدد_المستخدمين_النشطين', 'NUMBEROFACTIVEUSERS' ], 'numberofedits'             => [ '1', 'عدد_التعديلات', 'NUMBEROFEDITS' ], 'pagename'                  => [ '1', 'اسم_الصفحة', 'PAGENAME' ], 'pagenamee'                 => [ '1', 'عنوان_الصفحة', 'PAGENAMEE' ], 'namespace'                 => [ '1', 'نطاق', 'NAMESPACE' ], 'namespacee'                => [ '1', 'عنوان_نطاق', 'NAMESPACEE' ], 'namespacenumber'           => [ '1', 'عدد_نطاق', 'NAMESPACENUMBER' ], 'talkspace'                 => [ '1', 'نطاق_النقاش', 'TALKSPACE' ], 'talkspacee'                => [ '1', 'عنوان_النقاش', 'TALKSPACEE' ], 'subjectspace'              => [ '1', 'نطاق_الموضوع', 'نطاق_المقالة', 'SUBJECTSPACE', 'ARTICLESPACE' ], 'subjectspacee'             => [ '1', 'عنوان_نطاق_الموضوع', 'عنوان_نطاق_المقالة', 'SUBJECTSPACEE', 'ARTICLESPACEE' ], 'fullpagename'              => [ '1', 'اسم_الصفحة_الكامل', 'اسم_صفحة_كامل', 'اسم_كامل', 'FULLPAGENAME' ], 'fullpagenamee'             => [ '1', 'عنوان_الصفحة_الكامل', 'عنوان_صفحة_كامل', 'FULLPAGENAMEE' ], 'subpagename'               => [ '1', 'اسم_الصفحة_الفرعي', 'SUBPAGENAME' ], 'subpagenamee'              => [ '1', 'عنوان_الصفحة_الفرعي', 'SUBPAGENAMEE' ], 'rootpagename'              => [ '1', 'جذر_اسم_الصفحة', 'ROOTPAGENAME' ], 'rootpagenamee'             => [ '1', 'عنوان_جذر_الصفحة', 'ROOTPAGENAMEE' ], 'basepagename'              => [ '1', 'اسم_الصفحة_الأساسي', 'BASEPAGENAME' ], 'basepagenamee'             => [ '1', 'عنوان_الصفحة_الأساسي', 'BASEPAGENAMEE' ], 'talkpagename'              => [ '1', 'اسم_صفحة_النقاش', 'TALKPAGENAME' ], 'talkpagenamee'             => [ '1', 'عنوان_صفحة_النقاش', 'TALKPAGENAMEE' ], 'subjectpagename'           => [ '1', 'اسم_صفحة_الموضوع', 'اسم_صفحة_المقالة', 'SUBJECTPAGENAME', 'ARTICLEPAGENAME' ], 'subjectpagenamee'          => [ '1', 'عنوان_صفحة_الموضوع', 'عنوان_صفحة_المقالة', 'SUBJECTPAGENAMEE', 'ARTICLEPAGENAMEE' ], 'msg'                       => [ '0', 'رسالة:', 'MSG:' ], 'subst'                     => [ '0', 'نسخ:', 'SUBST:' ], 'safesubst'                 => [ '0', 'نسخ_آمن:', 'SAFESUBST:' ], 'msgnw'                     => [ '0', 'رسالة_بدون_تهيئة:', 'MSGNW:' ], 'img_thumbnail'             => [ '1', 'وێنۆک', 'thumb', 'thumbnail' ], 'img_manualthumb'           => [ '1', 'تصغير=$1', 'مصغر=$1', 'thumbnail=$1', 'thumb=$1' ], 'img_right'                 => [ '1', 'ڕاست', 'right' ], 'img_left'                  => [ '1', 'چەپ', 'left' ], 'img_none'                  => [ '1', 'بدون', 'بلا', 'none' ], 'img_width'                 => [ '1', '$1پیکسڵ', '$1عن', '$1px' ], 'img_center'                => [ '1', 'ناوەڕاست', 'center', 'centre' ], 'img_framed'                => [ '1', 'چوارچێوە', 'بإطار', 'frame', 'framed', 'enframed' ], 'img_frameless'             => [ '1', 'بێچوارچێوە', 'frameless' ], 'img_lang'                  => [ '1', 'لغة=$1', 'lang=$1' ], 'img_page'                  => [ '1', 'صفحة=$1', 'صفحة_$1', 'page=$1', 'page $1' ], 'img_upright'               => [ '1', 'معدول', 'معدول=$1', 'معدول_$1', 'upright', 'upright=$1', 'upright $1' ], 'img_border'                => [ '1', 'سنوور', 'border' ], 'img_baseline'              => [ '1', 'خط_أساسي', 'baseline' ], 'img_sub'                   => [ '1', 'فرعي', 'sub' ], 'img_super'                 => [ '1', 'سوبر', 'سب', 'super', 'sup' ], 'img_top'                   => [ '1', 'أعلى', 'top' ], 'img_text_top'              => [ '1', 'نص_أعلى', 'text-top' ], 'img_middle'                => [ '1', 'وسط', 'middle' ], 'img_bottom'                => [ '1', 'أسفل', 'bottom' ], 'img_text_bottom'           => [ '1', 'نص_أسفل', 'text-bottom' ], 'img_link'                  => [ '1', 'وصلة=$1', 'رابط=$1', 'link=$1' ], 'img_alt'                   => [ '1', 'بديل=$1', 'alt=$1' ], 'img_class'                 => [ '1', 'رتبة=$1', 'class=$1' ], 'int'                       => [ '0', 'محتوى:', 'INT:' ], 'sitename'                  => [ '1', 'اسم_الموقع', 'SITENAME' ], 'ns'                        => [ '0', 'نط:', 'NS:' ], 'nse'                       => [ '0', 'نطم:', 'NSE:' ], 'localurl'                  => [ '0', 'مسار_محلي:', 'LOCALURL:' ], 'localurle'                 => [ '0', 'عنوان_المسار_المحلي:', 'LOCALURLE:' ], 'articlepath'               => [ '0', 'مسار_المقالة', 'ARTICLEPATH' ], 'pageid'                    => [ '0', 'رقم_صفحة', 'PAGEID' ], 'server'                    => [ '0', 'خادم', 'SERVER' ], 'servername'                => [ '0', 'اسم_الخادم', 'SERVERNAME' ], 'scriptpath'                => [ '0', 'مسار_السكريبت', 'مسار_سكريبت', 'SCRIPTPATH' ], 'stylepath'                 => [ '0', 'مسار_الهيئة', 'STYLEPATH' ], 'grammar'                   => [ '0', 'قواعد_اللغة:', 'GRAMMAR:' ], 'gender'                    => [ '0', 'نوع:', 'GENDER:' ], 'bidi'                      => [ '0', 'ثا:', 'BIDI:' ], 'notitleconvert'            => [ '0', '__لاتحويل_عنوان__', '__لاتع__', '__NOTITLECONVERT__', '__NOTC__' ], 'nocontentconvert'          => [ '0', '__لاتحويل_محتوى__', '__لاتم__', '__NOCONTENTCONVERT__', '__NOCC__' ], 'currentweek'               => [ '1', 'أسبوع_حالي', 'CURRENTWEEK' ], 'currentdow'                => [ '1', 'يوم_حالي_مأ', 'CURRENTDOW' ], 'localweek'                 => [ '1', 'أسبوع_محلي', 'LOCALWEEK' ], 'localdow'                  => [ '1', 'يوم_محلي_مأ', 'LOCALDOW' ], 'revisionid'                => [ '1', 'رقم_المراجعة', 'REVISIONID' ], 'revisionday'               => [ '1', 'يوم_المراجعة', 'REVISIONDAY' ], 'revisionday2'              => [ '1', 'يوم_المراجعة2', 'REVISIONDAY2' ], 'revisionmonth'             => [ '1', 'شهر_المراجعة', 'REVISIONMONTH' ], 'revisionmonth1'            => [ '1', 'شهر_المراجعة1', 'REVISIONMONTH1' ], 'revisionyear'              => [ '1', 'عام_المراجعة', 'REVISIONYEAR' ], 'revisiontimestamp'         => [ '1', 'طابع_وقت_المراجعة', 'REVISIONTIMESTAMP' ], 'revisionuser'              => [ '1', 'مستخدم_المراجعة', 'REVISIONUSER' ], 'revisionsize'              => [ '1', 'حجم_المراجعة', 'REVISIONSIZE' ], 'plural'                    => [ '0', 'جمع:', 'PLURAL:' ], 'fullurl'                   => [ '0', 'عنوان_كامل:', 'FULLURL:' ], 'fullurle'                  => [ '0', 'مسار_كامل:', 'FULLURLE:' ], 'canonicalurl'              => [ '0', 'عنوان_قاعدة:', 'CANONICALURL:' ], 'canonicalurle'             => [ '0', 'مسار_قاعدة:', 'CANONICALURLE:' ], 'lcfirst'                   => [ '0', 'عنوان_كبير:', 'LCFIRST:' ], 'ucfirst'                   => [ '0', 'عنوان_صغير:', 'UCFIRST:' ], 'lc'                        => [ '0', 'صغير:', 'LC:' ], 'uc'                        => [ '0', 'كبير:', 'UC:' ], 'raw'                       => [ '0', 'خام:', 'RAW:' ], 'displaytitle'              => [ '1', 'عرض_العنوان', 'DISPLAYTITLE' ], 'rawsuffix'                 => [ '1', 'أر', 'آر', 'R' ], 'nocommafysuffix'           => [ '0', 'لا_سيب', 'NOSEP' ], 'newsectionlink'            => [ '1', '__وصلة_قسم_جديد__', '__NEWSECTIONLINK__' ], 'nonewsectionlink'          => [ '1', 'لا_وصلة_قسم_جديد__', '__NONEWSECTIONLINK__' ], 'currentversion'            => [ '1', 'نسخة_حالية', 'CURRENTVERSION' ], 'urlencode'                 => [ '0', 'كود_المسار:', 'URLENCODE:' ], 'anchorencode'              => [ '0', 'كود_الأنكور', 'ANCHORENCODE' ], 'currenttimestamp'          => [ '1', 'طابع_الوقت_الحالي', 'CURRENTTIMESTAMP' ], 'localtimestamp'            => [ '1', 'طابع_الوقت_المحلي', 'LOCALTIMESTAMP' ], 'directionmark'             => [ '1', 'علامة_الاتجاه', 'علامة_اتجاه', 'DIRECTIONMARK', 'DIRMARK' ], 'language'                  => [ '0', '#لغة:', '#LANGUAGE:' ], 'contentlanguage'           => [ '1', 'لغة_المحتوى', 'لغة_محتوى', 'CONTENTLANGUAGE', 'CONTENTLANG' ], 'pagesinnamespace'          => [ '1', 'صفحات_في_نطاق:', 'صفحات_في_نط:', 'PAGESINNAMESPACE:', 'PAGESINNS:' ], 'numberofadmins'            => [ '1', 'عدد_الإداريين', 'NUMBEROFADMINS' ], 'formatnum'                 => [ '0', 'صيغة_رقم', 'FORMATNUM' ], 'padleft'                   => [ '0', 'باد_يسار', 'PADLEFT' ], 'padright'                  => [ '0', 'باد_يمين', 'PADRIGHT' ], 'special'                   => [ '0', 'خاص', 'special' ], 'speciale'                  => [ '0', 'عنوان_خاص', 'speciale' ], 'defaultsort'               => [ '1', 'ترتيب_افتراضي:', 'مفتاح_ترتيب_افتراضي:', 'ترتيب_تصنيف_افتراضي:', 'ترتيب_غيابي:', 'DEFAULTSORT:', 'DEFAULTSORTKEY:', 'DEFAULTCATEGORYSORT:' ], 'filepath'                  => [ '0', 'مسار_الملف:', 'FILEPATH:' ], 'tag'                       => [ '0', 'وسم', 'tag' ], 'hiddencat'                 => [ '1', '__تصنيف_مخفي__', '__HIDDENCAT__' ], 'pagesincategory'           => [ '1', 'صفحات_في_التصنيف', 'صفحات_في_تصنيف', 'PAGESINCATEGORY', 'PAGESINCAT' ], 'pagesize'                  => [ '1', 'حجم_الصفحة', 'PAGESIZE' ], 'index'                     => [ '1', '__فهرسة__', '__INDEX__' ], 'noindex'                   => [ '1', '__لافهرسة__', '__NOINDEX__' ], 'numberingroup'             => [ '1', 'عدد_في_المجموعة', 'عدد_في_مجموعة', 'NUMBERINGROUP', 'NUMINGROUP' ], 'staticredirect'            => [ '1', '__تحويلة_إستاتيكية__', '__تحويلة_ساكنة__', '__STATICREDIRECT__' ], 'protectionlevel'           => [ '1', 'مستوى_الحماية', 'PROTECTIONLEVEL' ], 'protectionexpiry'          => [ '1', 'انتهاء_الحماية', 'PROTECTIONEXPIRY' ], 'cascadingsources'          => [ '1', 'مصادر_مضمنة', 'CASCADINGSOURCES' ], 'formatdate'                => [ '0', 'تهيئة_التاريخ', 'تهيئة_تاريخ', 'formatdate', 'dateformat' ], 'url_path'                  => [ '0', 'مسار', 'PATH' ], 'url_wiki'                  => [ '0', 'ويكي', 'WIKI' ], 'url_query'                 => [ '0', 'استعلام', 'QUERY' ], 'defaultsort_noerror'       => [ '0', 'لاخطأ', 'noerror' ], 'defaultsort_noreplace'     => [ '0', 'لاتستبدل', 'noreplace' ], 'displaytitle_noerror'      => [ '0', 'لا_خطأ', 'noerror' ], 'displaytitle_noreplace'    => [ '0', 'لااستبدال', 'noreplace' ], 'pagesincategory_all'       => [ '0', 'كل', 'all' ], 'pagesincategory_pages'     => [ '0', 'صفحات', 'pages' ], 'pagesincategory_subcats'   => [ '0', 'تصنيفات_فرعية', 'subcats' ], 'pagesincategory_files'     => [ '0', 'ملفات', 'files' ], 

تەنیا لەگەڵ وەڕگێڕانی ئەم وشانەم کە کوردییەکەی بەجوانی دەزانین و شک و گومانی تێدا نییە. بۆ زۆربەیان لەگەل ئەو وشە قۆڕە داتاشراوانە نیم و ھەر با ئینگلیزی بن. بۆ نموونە defaul کوا بەرامبەری رێک و گونجاوی کوردی ھەیە. دوور نەڕۆین کێ دەزانێ path بە کوردی دەبێتە چی؟--چالاک وتووێژ ‏٠٧:١٨، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دانانی بانەری پەیوەندیدار بە ویکیپیدیا

    ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو هاوڕێیان، بەپێی ئەوەی پرۆژەکەمان زۆر بچووکە، و ساڵانێکە خەریکین کەچی تا ئێستا ٢٦٬٤٥٨ وتارمان ھەیە و بەکارھێنەرانیش زۆر کەم ڕوو دەکەنە ئێرە جا لەوانەیە نەزانن چۆن دەست پێ بکەن بۆیە، پێم باشە کە ماوەیەک بەستەری تۆڕ و ھەر شتێکی تری پەیوەندیدار بە ویکیپیدیا بخەینە سەر ویکیپیدیا جا چ لە باشوور یان ڕۆژھەڵات یانیش ھەر شوێنێکی تر کە ھەر خەمخۆرێک خەریکی فێرکردن و ناساندنی ویکیپیدیا بێت بە خەڵکی. پێم خۆشە بزانم بۆچوونی ئێوە چییە؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٦، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]


    ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


براوە و براوەکان ھەڵەیە

دەیان پەڕە و پۆلمان ھەیە کە وشەی براوەیان تیایە بە مەعنای winner. بۆ نموونە ، ، پێڕستی براوەکانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی. ئەم وشەیە وشەیەکی داتاشراوی ھەڵەیە و پێویستە بسڕێتەوە.

ماف

سڵاو ھاوڕێیان پێشنیارێکم ھەیە، ئەویش ئەوەیە کە مافی پاسدان بدرێت بە بەکارھێنەران وەک ویکیپیدیای ئینگلیزی؟ Haryad Xasraw وتووێژ ‏٢١:٣٤، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داواکاری بۆ گۆرینی ناوی فرە وتارەکانی ویکیپیدیا وشە> (خانەدان)

دیوەخان  کرا — ئەم لێدوانە لەلایەن Sakura emad واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٧:٢٦، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)

    ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

دەمباش خوینەری بەرێز بەباشم زانی شتێک بخەمە ڕوو بۆتۆی ئەزیز، پێم وایە چەن وشەیەک بەھەڵە بۆ چەن ناوی بابەتێک دانراوە، بەھەرحال قسەکانم درێژ ناکەمەوە و ناوەکان ئەخەمە ڕوو

داواکاری گۆڕینی ناوی وتارەکان

دیارە وتارەکان لەسەر ئەم بنەماڵانەی سەرەوە نوسراون کە وڵاتیان بەڕێوە بردووە وەک خێزان بنەماڵەن بەڵام وەک فەرمانڕەوا ئەبێ پێیان بوترێ شانشینی (فلانە خێزان) نەک خانەدانی فلانە خێزان

تۆی بەڕێزیش ڕات چییە؟ 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٢٣:١٢، ٦ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەنجام

دیوەخان  کرا بڕوانە ئێرە — ئەم لێدوانە لەلایەن Sakura emad واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٧:٢٦، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)


    ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


داواکاری ناوگۆڕین بۆ وتارەکانی کۆمەڵگای پەلکەزێرینە پێشنیار

دیوەخان  کرا دوای تێپەربوونی دوو رۆژ بەسەری ناوەکان بەشێوەیەکی خۆگەر چاککرا. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:٠٢، ٥ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)

    ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

داواکاری یەکەم: داوا دەکەم وشەی ڕەگەزگۆڕ کە وشەیەکی ھەڵەیە بۆ وشەی ترانسجێندەر بگۆڕێدرێتەوە بە وشە ئینگلیزیەکەی تا وشەیەکی کوردی گونجاوی بۆ ئەدۆزرێتەوە

ئەمە جگە لەوەی وشەکە کێشە و ھەرایەکی گەورەی بۆ کەسانی ترانسجێندەر ناوەتەوە و وا پیشانی ئەدات ئەوان لە ھەسارەیەکی ترەوە ھاتوون و ژیانی بۆ ناخۆشتر کردوون بە تایبەت بەرامبەر بە کەسانێک ترانسفۆبیایان ھەیە و بێزاریان دەکەن.
داواکاری دووەم ھەریەک لە وتارەکانی خوارەوە داوا دەکرێت وشەی (ڕەگەز) بگۆردرێت بۆ (جێندەر)

  • وشەی ڕەگەزگۆر ھەڵەیە پێویستە بگۆردرێت بۆ ترانسجێندەر یان وشەیەکی ڕاستر لە کوردی
  • داوای ناوگۆڕین بۆ وتارەکانی ڕەگەزگۆڕ (کچ) و نائارامیی ڕەگەزی و نائاسوودەییی ڕەگەزی و لێدانی ڕەگەزگۆڕ و چارەسەری ھۆرمۆنی (ڕەگەزگۆڕ) و چارەسەری ھۆرمۆنی ڕەگەزگۆڕ (کچ بۆ کوڕ) و چارەسەری ھۆرمۆنی ڕەگەزگۆڕ (کوڕ بۆ کچ) و یاسای ناسنامەی ڕەگەزی

بانگھێشتنامە

@Serchia:, @Aram:, @Ahrirrr:, @Amine yousefi:, @Kushared:, @Pirehelokan:

ماوەی داواکاری

گەر ھیچ دەنگێکی دژ نەبوو یان ھیچ وەڵامێک نەبوو دوای سێ رۆژ گۆرانکارییەکان بەشێوەی خۆگەر جێبەجێ دەکرێت.

سوپاس بۆ خوێندنەوە —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٣:٤٢، ٣ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]


    ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


پڕۆژەی قوتابیانی زانکۆ

سڵاو بۆتۆی بەڕێز کە ئەم تێبینیە ئەخوێنیتەوە، لەم ماوەیە وادیارە ساتی دروستکردنی پڕۆژەیە لە زانکۆکان، لەم ماوەیە نامەیەکم بۆھات تا دوای دە رۆژی تریش تاگی سڕینەوە نەخرێتە سەر ئەو بابەتانە داوا دەکەم بەھیچ شێوەیەک ھیچ تاگێک نەخرێتە سەر ئەم بابەتانە تا دوای پێداچونەوەی لەلایەن مامۆستا یان لێژنەی زانکۆکە،

سیاسەتەکانمان

ڕاستە ئەمە دژایەتیەکی بەرچاوی سیاسەتەکانمان ئەکات بەڵام پێم وایە گەر بۆ ماوەیەکی کورت ھەل بدریتە ئەو قوتابیانە کاری خۆیان بکەن خراپ نابێت من ئێستا بابەتەکان لێرە تاگ ئەکەم داوا دەکەم دەستکاری نەکرێن

بابەتەکان

نوێ دەکرێتەوە ...

  • پڕۆژەی بەڕێوەبردنی ترافیکی ھەولێر
  • بەرێوبردنی پرۆژەی کار لە شاری ھەولێر
  • بەڕێوەبردنی پڕۆژەی ڕێستۆرانت لە شاری ھەولێر
  • ‏پڕۆژەی عەمبارکردنی شتومەک لە کۆگاکانی شاری ھەولێر
  • ‏پرۆژەی گەیاندنی خواردنی خێرا لە شاری ھەولێر
  • ‏بەڕێوەبردنی پڕۆژەی وێستگەی سووتەمەنی لە شاری ھەولێر
  • ‏پڕۆژەی بە بازاڕکردنی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان لە شاری ھەولێر
  • Restaurants project management in Sulaymaniyah city
  • Solar Energy generation project management system in Erbil city
  • Electricity stations in erbil city
  • پڕۆژەی زانکۆ نا حوکومیەکان لە شاری ھەولێر
  • Primary-schools-project-managment-system-in-Erbil-city
  • Industry Project Management in Sulaymaniyah City
  • پڕۆژەی گواستنەوە لە شاری ھەولێر‏

لێدوان

لەوانەیە بابەتی تریش بێت و دروست بکرێت تکایە دەستکاری مەکە تا ماوەیەکی دیاری کراو دواتر ئەتوانرێ بەپێی سیاسەتەکانی ویکیپیدیا مامەڵەیان لەگەڵ بکرێ خاوێن بکرێنەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:٣٢، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

    سڵاو @Sakura emad: ناکرێت بەبێ وەرگرتنی بۆچوونی تاکە بەکارھێنەرێکیش، خۆتان بیبڕن و بیدوورن. نازانم ئێوە ناوی چی لەم کارانە دەنێن، بەڵام من دەتوانم ناوی لێ بنێم ھەڵخەڵەتاندن. ئەمانە بەکەڵکی ویکیپیدیا نایەن چونکە توێژینەوەی کەسین و ویکیپیدیا شوێنی بڵاوکردنەوەی ئەوانە نییە، و دەکەونە قاڵبی ڕیکلامیشەوە. کێشەکانیان وان کە ناتوانم بەوردیش باسیان بکەم (و بڕواننە وپ:وچن). ئینجا درەنگ یان زوو ھەر دەسڕدرێنەوە جا بۆچی خۆیان ماندوو دەکەن؟ دەیان توانی کاری باشتر بکەن بەوەی وتارە ئینگلیزییەکان وەربگێڕن. دەبێت چاوێک لە en:Wikipedia:Student assignmentsیش بکەن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٣٤، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
      بەڵام @Aram:-سان ساڵانی پێشووتر ھەمان کار کراوە لەسەر قوتابیانی پزیشکی، ئێوە وەستان تا نمرەکانیان وەرگرن دواتر خاوێنکردنەوە کران. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٤٦، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
        ویکیپیدیا شوێنی دانانی ئەرکی قوتابخانە و زانکۆ نییە. ئێمە گەر تاگی سڕینەوەیان لێنەدەین و زوو لایان نەبەین تا ماوەیەکی دی لەبیرمان نامێنێ یان بەشێوەیەک ون دەبن. ئەوەی ئەوانە دەیکەن خزمەت نییە بە ویکیپیدیا، ویکیپیدیا پێویستی بە دروستکردنی وتاری ئینسایکلۆپیدیایی و پەرەپێدانی وتارەکانی دیکەیە، نەک بڵاوکردنەوەی پوختەی پرۆژە و توێژینەوەکان. سەرچیا‏١٦:٣٢، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
          ئەم چەند وتارەی کە دانراون لە ڕاپۆرت دەکەن نەک وتارێکی ویکیپیدیا، لەم یەک و دوو ساڵەی ڕابردووش چەندەھا قوتابی ھەبوون کە وتاری بەسوود و تێر و تەسەلیان لە زمانە ئینگلیزیەوە وەرگێڕایە زمانی کوردی. ھیوادارم ئێوەش وا بکەن وتارێک وەربگێڕن ھەم سوود بە خۆتان و ھەم سوودی بۆ کەسانی تریش ھەبێت. Arya sarhan (لێدوان) ‏١٦:٥٩، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
            @Sakura emad: دەزانم کە چاوتان لە من کردووە. ئەوانەی یەک دوو ساڵی پێشوو وتاری وەرگێڕدراو بوون و تا ڕاددەیەکی مامناوەندیش باش بوون و بە کەڵکی ویکیپیدیا دەھاتن (تەنیا ھەندێکیان نەبێت کە لە کۆڵی خۆیان کردبوویەوە و ئەوانەمان سڕییەوە)، بەڵام ئەمانە وتار نین و لە توێژینەوەی کەسی، ڕاپۆرت و شتی وا دەچن (و خۆزگە بە کەڵکی ویکیپیدیا بھاتایەن). نابێت وتاری ئینسایکڵۆپیدیایی و ئەو جۆرە نووسینانە بە یەک شت ھەژمار بکەین و زۆریان فەرقە. بەکورتی لە ھەر کەسێکی ویکیپیدیا و ھەر پڕۆژەیەک بپرسین یان شتێکی وا بکرێت، ئەوا قبووڵی ناکەن. وەک کاک سەرچیاش وتی، گەر ئێستا پاکیان نەکەینەوە، ئەوا دوای چەند ڕۆژێک لێمان ون دەبن. باشتریشە ئەوانیش بزانن کە بۆ ئەو کارەیان شوێنێکی تر ھەڵبژێرن یان ئەرکەکانیان بۆ وەرگێڕانی وتارەکان بگۆڕن و کاتیان بۆ وەھا شتێک تەرخان بکەن. سپاس بۆ خەمخۆریت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٥٤، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
            وەڵام بەڕێز @Aram:، @Arya sarhan:، @Serchia:، من پێشنیارێکی ترم ھەیە لە جیاتی سڕینەوەی وتارەکان بۆچی نەیان گوازینەوە بۆ پەڕەی خۆلەتەپانێی خۆیان؟ —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٣:٠٥، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەسەرداچوونەوەیەکی گشتی بۆ وتاری ھاوپۆلەکانی کۆمەڵگایی شاھانە

(داخەری وتووێژ بەڕێوەبەر نییە)

    ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو پێویستم بە پێشنیاری ئێوەی بەڕێز ھەیە لەسەر وشەی (Royal Society) لێرە من بە کۆمەڵگای شاھانە وەرگێراوە، ھەرچۆنێک بێت لە وتاری پێشوو تر بە ئەنجومەنی پادشایی وەرگێردراوە، ڕای ئێوە چییە؟ یەک وشە ھەڵبژێردرێ لەم نێوانە یەک ھەردووکیان بکرێنە یەک و ڕەوانەکەری بۆ دروست بکرێت

بابەتە پەیوەندیدارەکان

لێدوان

دیوەخان  لێدوان: سوپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٢٠، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]


    ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


وتارە پاسنەدراوەکانی ویکیپیدیا

دیوەخان  کرا —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠١:٠٧، ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC) (داخەری وتووێژ بەڕێوەبەر نییە)

    ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

بەڕێز @Aram:، @Aza:. @Calak:، @Kushared:، @Pirehelokan:، @Serchia:
لەم دواییانەدا وتارێکی زۆر دروستکراون لە ویکیپیدیای سۆرانی و چاودێریان نەکراوە و پاس نەدراون رۆژ لەدوای رۆژیش ویکیپیدیای سۆرانی زیاتر پێشدەکەوێت و وتارەکان زیاتر دەبن لە ئێستادا ئەوانەی ئەتوانن چاودێری وتار بکەن و بەسەریدا بچنەوە و وەک پاسدراو نیشانی بکەن دوو گروپن: بەڕێوەبەران و بەسەرداچوونەوەکەرانن ئایا ناتوانین ئەو مافە بدەینە ئەندامانی پاسدەرانی خۆگەریش؟ سوپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٤:٤٠، ١ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

    چەند بەڕێوەبەرێک ناتوانن بەسەر ھەموو شتێکدا بچنەوە. بەکارھێنەری چالاکیش دەتوانێت لەمە ھاوکاربێت بە چاککردنی کێشە و کەموکوڕیی وتارەکان. ئەو مافەی باسی دەکەیت، ئێستا لە دەستی بەڕێوەبەران نییە. بە ڕای منیش باشتر دەبێت گەر ھەندێک بەکارھێنەری چالاک ئەو مافەیان ھەبێت. سەرچیا‏١٥:١٤، ١ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

    ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


وتارەکانی ویکیپیدیای کوردی سۆرانی، داواکاری مافێکی نوێ

حاڵەت:

دیوەخان  کرا —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠١:٠٦، ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC) (داخەری وتووێژ بەڕێوەبەر نییە)

    ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

ڕوونکردنەوە

لەم دوایانەدا وتار گەلێکی زۆر دروستکراون و پێویستیان بە پاسدان و بەسەرداچوونەوە ھەیە، ئەمە جگە لەوەی ویکیپیدیای کوردی سۆرانی رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر پێشدەکەوێ و وتاری زیاتر دێنە ژوورەوە لە ئێستادا تەنھا شەش کەس توانای بەسەرداچوونەوە و پاسدانی پەڕەکانی ناوەوەی ویکیپیدیای کوردی سۆرانیان ھەیە، بۆ کوالێتییەکی باشتر و ویکیپیدیایەکی باشتر بەھۆی ئەوەی پەڕەکانی ویکیپیدیا نوێنەرایەتی خودی ویکیپیدیا و باگراوندی ویکیپیدیا ئەکەن داوا دەکەم ژمارەی ئەوانەی ئەتوانن بەسەر وتار دا بچنەوە زیاتر بکرێن ھەروەک لە بەشی داواکاری ڕوونی دەکەمەوە

داواکاری

داوای مافی بەسەرداچوونەوەکەر بۆ ھەر یەک لەوانە دەکەم کە شارەزاییان لە چۆنیەتی کارکردن و بەڕێوەچوونی ویکیپیدیا ھەیە لەناویاندا بەڕێز @-Haryad: داوا دەکەم دەنگ بدرێت بۆ ئەوەی بە زووترین کات مافەکە بەردەست بکرێت بۆ ویکیپیدیای کوردی ناوەندی تا بتوانرێ بە زووترین کات مامەڵە لەگەل پەرەکانی ویکیپیدیا بکرێت.

بانگھێتنامە

@Abdurhman Ahmad:، @Ahrirrr: @Amine yousefi: @AminiM24: @Aram: @Arya sarhan: @Aza: @Calak: @Danial2703kurdistan: @Darwen11: @Hamagelarai: @Hastyar Abdullah: @ئاراس نوری: @ئیلامی: @فەرهاد: @مامۆستا: @هیوا: @Khabat4545: @Khabat4545: @Khabat4545: @Kurd2021: @Kushared: @Min.neel: @Pirehelokan: @Serchia: @Shahid tahir: @ساکاتا گینتۆکی: @علاء:

English

Request for Accessing New Page Reviewer Permission in This Wikipedia, Therefore the permission shall be granted to whoever is qualified, By Accessing this Permission it can help us to Review and who can Mark new pages , as for now only fewer Users are available who can Mark new pages in the CKB Wikipedia and it's burdensome for them as our Wikipedia Grows numbers of new pages will increase as well, it will be more easier for us if we have More People who can help us review and keep Article's Fine Quality

دەنگدان

دیوەخان  پشتگیری

دیوەخان  بێلایەن

دیوەخان  دژایەتی

دیوەخان  لێدوانەکان


    ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


ھەڵبژاردن - پاڵاوتنی بەڕێوەبەڕی نوێ بۆ ویکیپیدیا

بابەت یەکلایی کرایەوە —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٨:٠٠، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC) (داخەری وتووێژ بەڕێوەبەر نییە)

    ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو لە گشت بەڕێوبەوەران و بانگھێشتیان دەکەم: @Aza, @Pirehelokan, @Kushared, @Aram, @Calak, @Serchia

خستنەڕوویەک

سپاسی گشت کار و خزمەتەکانتان دەکەم لە یەکەم کاتی دەست بەکاربوونتانەوە تا ئێستا، ھەر یەک لەو خزمەتانەی پێشکەشتان کردووە بۆ کۆمەڵگاکە لە بیر ناکرێت و جێگای دەستتان دیارە و ستایشکراوە بەتایبەت زۆر سپاس بۆ ئەوانەی ماندوبوون و تا ئێستاش لە خزمەتکردن دان، دیارە دەرفەت و ھەل لە یەکێکمان بۆ یەکێمان جیاوازە، سروشت و ژینگەی یەکێکمان بۆ یەکێکمان جیاوازە و ھەموومان وەک یەک ناژین و ئەمەش لەوانەیە کاریگەری کردبێتە سەر چالاکییەکانمان و ئەمەش گلەیی و گازاندەی لەسەر نییە و ڕەخنە لەکەس ناگرین چونکە ھەموومان دەزانین ویکیپیدیا چی نییە.

ھەنێک لە بەڕێوەبەران لەسەرەتای دەستپێکی پڕۆژەی ویکیپیدیای سۆرانی زۆر چالاک بوون و لەگەڵمان بوون دەستکارییەکەیان ئەمڕۆی دروستکرد، ھەروەھا دەستکاری ئەمرۆش بەیانی و ئاییندە دروست دەکات، قسەکانم زۆر درێژتر ناکەمەوە بۆ ئەوەی خوێنەر بتوانێت سوودی لێ وەربگرێت، ئەمڕۆ ئێمە لە کێشەیەک داین ئەویش کۆبونەوە و کەڵەکەبوونی کارەکانی بەڕێوەبەرایەتییە لە کۆمەڵگاکە، دیار لە چەندین شوێن سستی یان نەبوونی چالاکی دەبینرێت کە من نامەوێ ئاماژەی پێ بدەم چونکە ئەمەوێ ڕاستەوخۆ ادوای بەڵگەم لێ بکریت و منیش پێتی بدەم لەسەر ئەوەی چەندین شوێنمان ھەیە پێویستی بە بەڕێوەبەردن و چاکسازی ھەیە و کرداری بەڕێوەبەرایەتی یان سستە یان نییە لەم شوێنانە

ئەمەوێ بڵێم پێویستمان بە بەڕێوەبەری چالاک دەبێت لە بەڕێوەبردنی ویکیپیدیادا دەزانم ئێوە زۆرتان کردووە لە پێشوودا بەڵام بۆ ئیستا بۆ بارودۆخێکی وەک ئەمڕۆ کە چەندین کاری کەڵەکەبووی بەڕێوەبەرایەتی ھەیە و جێبەجێ نەکراوە و سستە لە جێبەجێ کردن ئەوە کێشە بۆ بەرەوپێشچوون و گەشەکردنی کۆمەڵگاکە دروست دەکات چەندین کەسی بەتوانا ھەیە لەناومان کە توانایەکی باشی بەڕێوەبردنیان ھەیە، و چەندین کاری گرنگیان پێدەکرێت و بەکارھێنەری شارەزان، بۆ ئەوەی لەم کێشانەی ئەمڕۆ ھەیە ڕزگارمان بێت و کێشەکان پەرە نەسەنێت لەوە زیاتر، بۆ ئەوەی ویکیپیدیاکەمان گەشە بکات و زیاتر کراوە بێت بەرەو خوێنەران و بەکارھێنەرە نوێییەکانی ویکیپیدیای ئێستا و ئایندە، پێویستمان بەوەیە متمانەی خۆمان ببەخشینە ئەو بەکارھێنەرانەی خۆیان سەلماندووە لە کۆمەڵگاکەمان

ئەو بەکارھێنەریان خۆیان سەلماندووە بە مامەڵەکردن لەگەڵ بەکارھێنەران، ئامادەبوون لەو ناوچانەی پێویستی بەبەڕێوەبردن ھەیە، لەجیاتی بەڕێوەبەر ھەنێک کار ئەنجام دەدەن کە لە توانیان دا ھەیە و ویکیمیدیا ڕیگەی پێداون، ئەو بەکارھێنەرانەی ڕێکخستن و دووبارە نوێکردنەوە دەکەن لە ویکیپیدیاکەمان ئەوە ئێستا کاتی ئەوەیە متمانەیان پێ بکەین و پێیان بڵێین شایەنی ئەو مافەیت و پێیانی بدەین.

دەستپێکردن و پلاندانان

بۆ بەرەوپێشبردنی ویکیپیدیا، بۆ کەمکردنەوەی لۆد (فشار) لەسەر بەڕێوەبەرانی تر، بۆ ئەوەی ویکیپیدیا پێشبکەوێت و گەشەبکات، بۆ ئەوەی کارە تەواو نەکراوەکان تەواو بکرێن و بەکارھێنەرانی شارەزا متمانەیان پێ بدرێت و بێنە سەر کار داوای ئەوە دەکەم دوو بەڕێوەبەری نوێ بۆ ماوەیەکی کاتی ھەڵبژێردرێن، کە شارەزان لە بەڕێوەبردن، کارەکانیان لە کۆمەڵگا دیارە لە شێوازی مامەڵە و بەڕێوەبردن. دەست دەکەین بە ڕێکخستنی پاڵاوتن بۆ بەکارھێنەرە شارەزاکان تا خۆیان بپاڵێون یان من دەیان پاڵێوم بۆ بەڕێوەبەڕایەتی دوای گفتوگۆ و وتووێژکردن لەسەری بۆ ماوەیەکی کاتی کە ماوەکەی لە نێوان 3 مانگ تا 6 مانگ دایە. کە لەم ماوەیەدا یارمەتی بەرێوەبردنی ویکیپیدیا دەدەن.


خستنەڕووی چالاکی بەڕێوەبەران

ئەوەش لەبیر نەکەین بەڕێوەبەران بە تایبەتی بەڕێز @Aram زۆر زۆر زۆر ماندووە بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە لە بنکەدراوە ویکیپیدیای سۆرانی وەرگیراوە[1] بەڕێوەبەرایەتی بەڕێز ئارام بۆ ساڵی 2021 ڕێژەی زیاتر لە %80 دەھێنێت و لە بەڕێوەبەردن دا تەواوی چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی بۆ 2021 دەباتەوە و دادەپۆشێت. کلیک لەم وێنەیە بکە دیوەخان  ئەمە ئامارێکی ناو ئەو لێکۆلینەوەیەیە لە سەرەوە ئاماژەم پێیدا بەڕاستی ئەگەر ویکیپیدیای سۆرانی لەسەر پێنج کۆڵەکە وەستابێت بەڕێز ئارام چوار کۆڵەکەی ویکیپیدیای گرتووە و بڕبڕەی پشتی ویکیپیدیای کوردی سۆرانی بووە لە تەواوی ساڵی 2021دا تا ئەمڕۆ، چونکە ئەم لێکۆڵینەوەیە لە تەواوی ساڵەکەدا کراوە تا بەرواری ئەم ئێوارەیەی ئەمڕۆ، ئێوارەی 12ی 9ی 2021ی بەکاتی کوردستان تکایە ئەوەش بزانە بەڕێز ئارام ماندووە، مرۆڤە ژیانی تایبەتی خۆی ھەیە بەتەنھا کارکردن ماندووی دەکات و ماندوو بووە دڵنیام.

بەڕێوەبەرانی تر ئەمساڵ بەڕێوەبەرایەتی تەواویان نەکردووە ئەگەر ھەڵەم تکایە ڕاستم بکەرەوە ئێمە لێرە ئاماژە بە چالاکی ئاسایی نادەین چونکە ھەموو بەکارھێنەران ئەتوانن چالاکی ئاسایی بکەن، ئێمە لێرە باسی چالاکی بەڕێوەبردن دەکەین کە کێشەکە لێرەوە دروست بووە.

دەستخۆشی تایبەت لەھەمووان دەکەم، بە تایبەتی بەڕێز @Aram و بەڕێز @Serchia. دەستەکانتان خۆش و زۆر ماندوو بوون. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٢:٢٢، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لێدوان

دیوەخان  لێدوان: لێدوانێک بنووسە دیوەخان  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٢:٣٠، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

  • @Sakura emad: زۆر سپاس بۆ بەڕێزت و ڕوونکردنەوەتان، ببورە ھاتمە ناو باسی پەیوەندیدار بە بەڕێوبەران، بەڵام گەر بمھەوێ وتووێژی خۆم بکەم؛ بەڵێ کاک ئارام لەو چەند ساڵانەدا ژمارە یەکی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی بووە، بەڵام جێگەی گلەیی لە ھیچ یەک لە بەڕێوبەرانمان نییە، چۆن بەڕێزان چالاک، ئازا و پیرەھەڵۆ لە ڕابردوودا زۆر بۆ ویکیپیدیای کوردی بەسوود بوون و توانیان ویکی کوردی تا ئەمڕۆ بێنن، ئەو سێ بەڕێزە تا ئێستاکانەش یارمەتییەکی زۆریان بە ویکیپیدیای کوردی بەتایبەت لە بەشی زمانەوانیدا کردووە. ھەروەھا ئێستاش کاک ئارام لە زۆربەی بەشەکانی ویکیپیدیا بەتایبەت لە بەشی داڕێژە، یارمەتیدانی بەکارھێنەران، چاکسازی و بەسەرداچوونەوە بۆ وتارەکان کەڵکێکی زۆر بەرچاو و گرنگی ھەبووە، کاک محەممەد (Kushared) لە وتارە ھەڵبژێردراوەکان، ژیاننامەکان و کەسایەتییەکان زۆری یارمەتی ویکی داوە، کاک سەرچیاش لە بواری زمانەوانی و گواستنەوەی وتارەکان بۆ ناوە گونجاوەکان توانیویەتی یارمەتی کۆمەڵگای ویکی کوردی بدات. بۆیە ھەموو بەڕێوبەران یارمەتی ویکیپیدیایان داوە، بەڵام ئێوە ڕاست دەکەن ئێمە شەش بەڕێوبەری مرۆڤمان ھەن (وابزانم یەک بەڕێوەبەر بۆتە) کە ئێستا سێیان چالاک و سێی تریش ناچالاکن کە ئێمە پێویستمان بە چەند بەڕێوبەرێکی دیکەش ھەیە. ئەم کێشەیە نە لەلای بەڕێوبەرانە، نە لەلای ئێوەوە و نە لەلایەن ھیچ کەسێکی ترەوە، دەبێت بەکارھێنەرێکی ئەو مافەی حەز لێیە لێرە داخوازی بدات، گەر چاو لە مێژووی ئەو داخوازییانە بکەن دەبینن کە بێجگە لە دوو کەسیان ھەموویان بوونە بەڕێوبەر، بەڵام ئەو شتەی من نیگەران دەکات ئەمەیە کە لە پارەکەوە ھیچ کەس داوای ئەو مافەی نەکردووە و ئەمە لە کاتێکدایە ئێمە چەندین بەکارھێنەری شایەن ئەو مافەمان ھەن. بۆیە زۆر چاک دەبێت گەر خۆشەویستانی شارەزا داوای ئەو مافە بکەن، ئێمەش پشتگیرییان دەکەین، ئەو کات ھەم ئێمە و کۆمەڵگای ویکی کوردی ئەم کێشەیەی چارەسەر دەبێت و ھەم ئەوانیش بەو شتەی کە شایەنییانە دەگەن. زۆر سپاس بۆ ھەموو لایەک. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٣:١٣، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • @Sakura emad: زۆر زۆر زۆر سپاس بۆ سەرجەم ستایش و ڕوونکردنەوەکانت، و من زۆر بەرزیان دەنرخێنم! گەر بڵێم ماندوو نیم، دەبێتە درۆ. ھەرچەندە ئیشێکی وام بۆ ویکیپیدیا نەکردووە کە شیاوی باس بێ. ئەوەی کردوومە تەنیا تەرخانکردنی کات بۆ ویکیپیدیا و چاودێریکردنی بووە. @Ahrir: قسەی منی کرد. من لەڕووی ناوەڕۆکەوە نیو چارەکی Kushared و ئێوەمانان خزمەتم نەکردووە و لە ڕووی ناوەڕۆکیشەوە زۆر تەمەڵم. جگە لە من کە تا ئێستاکە دوایین بەڕێوەبەرم، ئەوانی تر (بەوانەی ئێستا و پێشتریش) زۆر دەمێک پێش من خزمەتی باشیان لە پڕۆژەکە کردووە و ئێستاش کە ھەن و کات (گەر کەمیش بێ) بۆ پڕۆژەکە تەرخان دەکەن، جێگای قەدرە. با لە باسەکە لا نەدەم و وەک Ahrir وتی ھەمووان دەتوانن خۆیان بپاڵێون، و وەڵامی پرسیارەکانی بەکارھێنەران بدەنەوە. کێ لە خۆی ڕا دەبینێ، با بفەرموێت. دووبارە سپاس بۆ ئێوە! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:١٢، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • دیوەخان  ڕاستکردنەوەیەک بێگومان ئەوەشمان لەبیر بێت، من تەنھا ئەو بەرێوەبەرانەم ریزکردووە کە لە ئێستادا مافی بەرێوەبەرایەتییان ھەیە، بەڵام لە وتنی ئەو دەستکاریانەی ئەمریان بنیادنا مەبەستم لە گشت بەڕێوەبەرانی پێشوو و بەکارھێنەرە شارەزاکانی پێشووش دێت. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٨:٥٣، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دیوەخان  لێدوان: دەستتان خۆشبێت بۆ ڕوونکردنەوەکەتان. بەڕای من بۆ ویکییەکی بچووک، ژمارەی بەڕێوەبەرانی ئێستا کەم نییە. ئەگەر بایی پێویستیش چالاکی نەبێت، دەکرێت مافەکانیان ھەر بمێنێت تا کاتێک تەواو ناچاک دەبن، ئەو کات باس بکرێت کە ئیتر پێویستە ئەو مافەی بمێنێت یان نا. ھەر کەسێکیش ئارەزووخوازی ئەو مافانەیە، ھەموو کات دەرگا کراوەیە. ئەوەش بڵێم، بوونە بەڕێوەبەر ئەوەندە نابێتە ھاندەر تا یەکێک بەشدارییەکانی زیاتر بکات. لە کاتی دەنگدانیش، بۆ من گرنگترین مەسەلە شارەزایی کەسەکەیە لە ڕێزمان و ڕێنووسی کوردی. کەسێک نووسینی کوردی دروست نەبێت، کێشەیە ئەرکێکی لەم جۆرە وەربگرێت. سەرچیا‏١٢:٢٧، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

  • دیوەخان  وەڵامدانەوە و تێبینی:سپاس بەڕێز @Serchia بۆ وەڵامدانەوە و گرنگیدان بە بابەتەکە دیوەخان ، حەز دەکەم چەن تێبینییەک بدەم لەسەر قسەکانت، یەکەم ویکی سۆرانی لە ڕابردوودا بچووک بووە و بە بچووک ھەژمار کراوە ئەمە شتێکی لۆژیکانەیە و قسەمان لەسەری نییە، بەڵام لە ئەمڕۆدا لە شێوە و ستراکچەری بچووکی دەرچووە و دەچێتە پلەی ناوەند، ئیتر ناتوانین وەک بچووک مامەڵەی لەگەل بکەین، بۆ بەڕێوەبەرانی ئێستا من ھیچ کێشەیەکم نییە ھەرگیز باسی ئەوەش ناکەین مافەکانیان لێ بسەنینەوە چونکە دەزانین ویکیپیدیا ئەرک نییە و بارودۆخی ژیان و دەرفەتی ھەموومان وەک یەک ناڕوات ھیچ گلەییەک نییە لەسەریان با مافەکانیان ھەبێت وەک خۆت وتت تا ئەوکاتەی دەڵێن بمان کشێنەوە یان تا ئەوکاتەی سیستم پێمان دەلێت ئەوانە ناچالاکن (لەڕاستیدا من چاوەڕوانی چالاکبوونەوەیان دەکەمەوە، نەک ماف لێسەندنەوەیان)، تێبینیەکی گرنگی تر ھەموو مافەکانی ویکیپیدیا گرنگی خۆی ھەیە و ڕۆلێکی ھەیە لە بەرەو پێشچوونی زانستنامەکە بەڕێوەبەرایەتی ھەموو ڕۆلەکانی ھەیە جگە لەھەنێک کەوایە گرنگییەکی تایبەتی ھەیە لەبەرەو پێشچوونی، تەنھا ئەوەیە لێرە بوون بە بەرێوەبەر رێزی زیاترت پێ نادات یاخوود دەسەڵاتت یان پڕیڤلیج، نادات بەکەس زانستنامەکە وا دامەزراوە ھەموومان بەکارھێنەرین مافەکانمان جیاوازە بەھۆی شارەزایی و مانەوەمان و خزمەتمان لە زانستنامەکە نەک دەسەڵات، بەڕێز @Serchia ئەوە ڕاستە ئێرە ویکیپیدیای کوردییە پێویستە بەلایەنی کەمەوە بزانێت کوردی بخوێنیتەوە تا ببێت بە بەڕێوەبەر بەڵام چاکسازی ڕێنووس و ڕێزمان بەشێکی بچووکە لە کاری بەڕێوەبەران، ئەمە بەبەکارھێنەریش دەکرێت، بەڕێوەبەران ڕەچاوی شارەزاییەکی بەرزیان لێدەکرێت لە ١.مامەڵە لەگەڵ بەکارھێنەران، ٢.ئامادەبوون لەو شوێنانەی بەڕێوەبەرایەتی پێویستە وەک سکاڵاکردن لە خراپکاری و تاگ لێدانی سڕینەوە و ڕێکخستنەوە و بەڕێوەبردنی شوێنەکانی تایبەت بە بەڕێوەبردن، ئێمە ئەمانە ڕەچاو دەکەین لە بەکارھێنەرێک کە دەبێتە بەڕێوەبەر بڕوانە -> (WP:RFAADVICE، WP:ADMINNOTNEW، WP:NOTQUITEYET) دیوەخان  زۆر سوپاس! بۆ گرنگیدان دوبارە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٣:٣٣، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

    ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


کردنەوەی داوایەک بۆ ھەڵبژاردنی بەڕێوەبەری کاتی بۆ ویکیپیدیای کوردی سۆرانی

بابەت یەکلایی کرایەوە —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٧:٥٨، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)(داخەری وتووێژ بەڕێوەبەر نییە)

    ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

دەستپێک

سڵاو بەخێربێیت دیوەخان  خۆشحاڵم کە لێرەیت، بە لێرە بوونت ئەوە مانای ئەوەیە ئامادەییت نیشان داوە لەبەرەو پێشبردنی ویکیپیدیای کوردی سۆرانی لەم باروودۆخەی ئەمرۆ، کە کارە کەڵەکەبووەکانی بەڕێوەبەرایەتی بە ئاشکرا دەبینرێت، وەک ئەوەی باسم لە جاری پێشوو تر باسم کرد، کە سستییەکان چۆنن ھەنێک شوێن ھەیە بەرێوەبەرایەتی تیایدا سستە ھەنێک شوێنی تریش ھیچ چالاکییەکی بەڕێوەبەرایەتی لێ نییە، ئەمەش خراپە بۆ کۆمەڵگاکە و وادەکات بە سستی کارەکان بەڕێوەبچن و سست بێت لە پێشکەوتن ئێمەش ئەوەمان ناوێت، ئەمانەوێت ھەموو شتێک بەپێی کات و ساتی خۆی بڕوات و شتەکان مافی خۆیان پێ بدرێت، ھەربۆیە لێرەوە گفتوگۆ دەکەین لەسەر ھەڵبژاردنی دوو بەڕێوەبەر بە شێوەی کاتی کە ماوەکەی لە نێوان سێ مانگ بۆ شەش مانگە، بێگومان دوای ئەو ماوەیە گەر ھەستت کرد پێویستە لە مافی بەڕێوەبردن بمێننەوە ئەتوانن ئەمجارە داوایەک بکەنەوە بۆ ئەوەی مافەکە سنووردار نەبێت، بەڵام ئەمەی ئێستا کە دەیکەین بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەیە کە بەسەرماندا کۆبوونەتەوە

ھەنگاوی یەکەم

ئێمە سەرەتا گفتوگۆیەک دەکەینەوە ھەر لەم بابەتەی ئێرە، لە گفتوگۆکە ھەموو بەکارھێنەرانی چالاک بەشدار دەبن و گفتوگۆ لەسەر کێشە کەڵەکەبووەکان و پێشنیارەکان بۆ بەڕێوەبردن دەکەین، دواتر باس لەسەر ئەوە دەکرێت کە کامەمان شارەزاییمان ھەیە و لەگەڵ ئەوەشدا ئامادەین کە ئەو بەرپرسیارییەتییە بگرینە ئەستۆ بۆ ئەوەی بۆ ماوەی سێ بۆ شەش مانگی داھاتوو ویکیپیدیای کوردی بەڕێوە ببەین لەھەر شتێک رزگاری بکەین کە کۆبوەتەوە.

ھەنگاوی دووەم

دوای گفتوگۆکە دوو بەکارھێنەری شارەزا کە نوێ نین، ماوەیەکی باشە لە ویکیپیدیای کوردی سۆرانین، وە مامەڵەیان لەگەڵ بەکارھێنەران دیارە، وە ئامادەکارییان نیشان داوە لەو شوێنانەی بەڕێوەبردنی پێویستە نمونە بەشەکانی سڕینەوە، سکاڵا تۆمارکردن لە خراپکاری، چاودێریکردنی وتارەکان و پێداچوونەوەیان، بەکارھێنەرێکی چالاک بێت لەبیرت بێتدیوەخان  ئەگەر شارەزایشت ھەبێت بەڵام کاتی بۆ ویکیپیدیا نەبێت نابێت بە کاندیدێکی پاڵێوراو بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکە ئێمە کەسێکمان ئەوێت کاتی بۆ وییکیپیدیا ھەبێت بەلایەنی کەمەوە لە ھەفتەیەک چەن ڕۆژێک لێرە بێت و کێشەکان چارەسەر بکات دیوەخان  ، گەر دەزانیت کاتەکانت سنووردارن تکایە کاتێکی تر خۆت ھەڵبژێرەدیوەخان  چونکە ھەموو کات ئەتوانیت خۆت ھەڵبژێری ھەرکاتێکی تر کە بتەوێت.

کۆتا ھەنگاو

دوای کۆتایی ھاتنی گفتوگۆکە دوو کەس لە بەکارھێنەرانی شارەزا خۆیان دەپاڵێون بۆ مافی بەڕێوەبەر، بۆ ماوەی مافەکە (سێ-شەش مانگ) ئەوە دەکەوێتە سەر گفتووگۆی باسەکە کە لە گفتووگۆکە بەکارھێنەر تا چەند ئامادەباشی نیشان داوە و تاچەن دەتوانێت ئەو بەرپرسیاریەتییە پەسەند بکات و کاتی بۆ ویکیپیدیا ھەیە، لەبیرت بێتدیوەخان  پێویست ناکات ھەست بە سترێس یان شڵەژان بکەیت لە خۆپاڵاوتن ھەرکاتێک ماندوو بوویت ئەتوانیت بکشێیتەوە داوا بکەی کەسێکی تر بێتە شوێنت، لەبەر ئەوەی مافەکە کاتییە و تەنھا بۆ ئەوە تەرخان کراوە کە ویکی لەو بارودۆخە ڕزگار بکەین، بۆیە ھەرکاتێک ھەستت بە ماندوو بوون کرد لە بەڕێوەبردنی کارەکانی ناوەوەی ویکیپیدیا ھەمیشە جێگرەوەیەکی تر ھەیە و ئەتوانیت داوا بکەیت کەسێکی تر خۆی بۆ پاڵاوتن ئامادە بکات یان دوای گفتوۆگۆ لەگەڵ کردنی تۆ ئەتوانی ئەو بپاڵێوی.

مەرجەکانی پاڵێوراو بۆ مافی بەڕێوەبەر

  1. شارەزایی:: بەکارھێنەر نوێ نییە
  2. سیاسەت و ڕێسا:: بەکارھێنەر ماوەیەکی باشە لێرەیە و شارەزای سیاسەت و ڕێساکانی ویکیپیدیای کوردی سۆرانیە
  3. مامەڵە و ھەستی دادپەروەری:: بەکارھێنەر مامەڵەی باشە لەگەڵ بەکارھێنەران، شارستانییە و ئەتەکێت دەپارێزێت
  4. مێژووی بەکارھێنەر:: بەکارھێنەر ماوەی سێ مانگی پێشووی لە مێژووی دەستکارییەکانی ڕابردووی (بەربەستن، خراپکاری، یان ھیچ شتێکی تری نییە کە زیان لە ویکیپیدیا بدات.
  5. ڕێژەی دەستکاری::بەکارھێنەر ڕیژەیەکی بەرچاو لە دەستکاری ھەیە ڕێژەی بەرچاوی دەستکاری مانای ئەوەیە بەکارھێنەرێک چەن کاتی لە ویکیپیدیا بەسەر بردووە، مەرج نییە ھەموو ڕێژەی دەستکارییەک بە خزمەت ھەژمار بکرێت، چونکە ھەموو دەستکارییەک ھەژمار دەکرێت لێرە بەسوود بێت یان بێسوود.
  6. ئامانج بەکارھێنەر نابێتە بەڕێوەبەر مەگەر بۆ خزمەتکردن نەبێت لەبیرت بێتدیوەخان  بەتەنھا مافی بەرێوەبەری ڕێزت لەناو بەکارھێنەران زیاتر ناکات، وە نابێت بەڕێوەبەری بۆ شتێکی ئاوا بەکاربێت، وە بۆ ھەر کردەوەیەکی بەڕێوەبەری بیرت لە ئەنجامەکەی کردۆتەوە پێش ئەنجامدانی، ھەر کردەوەیەکی بەڕێوەبەری نەگوونجاو لەلایەن بەرێوەبەرێکی ترەوە دەگەڕێنرێتەوە.

ئامادەیت؟

تکایە ویکیپیدیا:بەڕێوەبەران بخوێنەوە و لە ویکیپیدیا:داواکردنی مافی بەڕێوەبەرایەتی خۆت بپاڵێوە دیوەخان  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:٣١، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گفتوگۆکردن

دیوەخان  لێدوان: سەرەتا ئەوە بڵێم کە ئەوەندە کاری بەڕێوەبەرایەتی کەڵەکە نەبووە کە لە توانا دەرچووبێت و ھەموو شتێک چەقی بێت! ئەگەر بەڕێوەبەران خۆشیان یەکسەر کاریان نەکردبێت، ئەوە کە بەکارھێنەران ئاگاداریان کردبێتنەوە وەڵامیان داوەتەوە. ئێستا تەواو نازانم مەبەستتان لەوە چییە و چۆن ئەمە دەبێتە ھۆی پێشکەوتنی ویکی! پێشتریش گوتم ڕێگەی خۆپاڵاوتن بۆ ھەر کەشێک کراوەیە کە پێی وا بێت شاینی مافەکەیە و ئامادەبێت خۆی بداتە بەر ئەو بەرپرسیارەتییە. باوەڕ ناکەم لە ھیچ ویکییەک بەم شێوەیە کرابێت کە ئەندام خڕبکرێتەوە بۆ پاڵاوتن، و پێم وانییە شتێکیش ھەبێت بە ناوی بەڕێوەبەری کاتی، ئەو مافە کە دەدرێت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو نییە. زۆرێک لەو بابەتانەی ھەشن دەکرێت بە ھاوکاریی بەکارھێنەری ئاسایی چاک بکرێن و بوونە بەڕێوەبەر شتێکی ئەوتۆ ناگۆڕێت. ئەگەر زۆریش سوورن لەسەر ئەمە، ئەو کێشانە دیاری بکەن کە پێتان وایە کەڵەکە بوون و دواتر دەکرێت قسەیەکی دیکەی لێ بکەین. سەرچیا‏١٦:٥٤، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC) UTC)[وەڵامدانەوە]

        سڵاو بەرێز @Serchia: سپاس کە ھاتیت و گرنگیت بە بابەتەکە دا خۆشحاڵ بووم، ئەمە مانای ئەوەیە بەڕێزتان خەمخۆی ویکیپیدیان، من وەڵام بۆ پرسیارەکانت و پێشنیارەکانت دەنووسم لەگەڵیشی ئاماژە بە سەرچاوەی قسەکانم دەکەم، بەھیوای ئەوەی گفتوگۆکەمان بەشێوەیەکی شارستانیانە و بەبێ ناکۆکی تەواو بێت، ھەنگاو بە ھەنگاو دەنووسم: یەکەم بێگومان کاری بەڕێوەبەرایەتی کەڵەکە بووە ھەر ئەمەش وایکردووە من بێمە دیوەخان دوو بابەتی درێژی لەسەر بنووسم وابزانم بەڕێزتان لەھەردوو بابەتەکە بەشداریتان کردووە ئاگادارن کە من ئاماژەم بە کارە کەڵەکەبووەکانی بەڕێوەبەرایەتی داوە[1] بەڕێز سەرچیا تکایە ڕێگەم بدە شتێکی تریش بخەمە ڕوو، وە دڵنیابە ھیچ گلەیەک یان رەخنەیەک نییە لەم قسەیەی ئەمەوێ بیخەمە ڕوو، بەڵام تکایە تێبنیی ئەوە بکە بەڕێزتان بەتەواوی ئاگاداری ویکیپیدیا نین و وەک بەڕێز ئارام چالاک نین، دڵنیابە گەر وەک ئەو لێرە بوان ئەتزانی کارە کەڵەکەبووەکان چەن ماندووکەرن، دووبارە ئەیلێمەوە من ھیچ ڕەخنەیەکم لەتۆ نییە چونکە ھەموومان ئەزانین ویکیپدییا ئەرک نییە بەڵام تکایە مەڵێ کاری بەڕێوەبەرایەتی کەڵەکە نەبوووە و ئەوەی من کردوومە زیادەڕەوییە، من لەو ماوەیە نامەیەکم بۆ بەڕێزت ناردووە بۆ ئەوەی کارێکی بەرێوەبەری جێبەجێ بکەی تا ئێستا و لەم دەقەیەش ھیچ وەڵامێکم نەدراوەتەوە [2]بێگومان زۆر شوێنی تریش ھەیە کە سستی و ناچالاکی بەڕێوەبەری تێدا ھەیە، بۆ پێشکەوتنی ویکیپیدیا لەسەرەوەی نامەکەم ئاماژەم پێداوە کە بەرێوەبەران چۆن ئەتوانن ویکیپیدیا پەرە پێبدەن لێرە ئاماژەی پێنادەمەوە چونکە قسەکانم درێژ دەکاتەوە و بۆ خوێندنەوە وەڕس دەبێت، سەبارەت بەوەی ئەیڵێی لە ھیچ ویکییەک ئەوە نەکراوە ئەوە دووبارە کێشەیە، ئێمە چاو لە ویکیەکی تر ناکەین بۆ ئەوەی کێشەی ئەم ویکیە چارەسەر بکەین، ھەر کۆمەڵگاییەک جیاوازە لەوەی تر و کێشەی ناکۆکییەکانیان وەک یەک نییە، وە سەبارەت بەوەی کە مافی بەرێوەبەری ھەمیشەیە یان کاتی، ئەوە ھەمیشەیی ھەیە و کاتیشی ھەیە بڕوانە (Wikimedia:Minimum voting requirements) باس لە مەرجەکانی داواکردنی ماف دەکات لە مێتا بۆ بەڕێوەبەری کاتی و ھەمیشەیی مەرج دانراوە بە زمانی کوردی و ئینگلیزی بەردەستە بەڕێزتان ئینگلیزی دەزانن دەتوانن بە ئینگلیزی بیخوێننەوە، لێرەشەوە ئەمەوێ بڵێم ھۆکاری بە کاتی بەرێوەبەر بوون بۆ چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبووەکانە، ئێمە چاوەڕێی ئەوە دەکەین بەڕێوەبەرانی پێشوو ھاوکارمان بن لە بەرەوپێشبردنی ویکیپیدیا، دیوەخان  نەک کارمان لەسەر قورستر بکەن و ڕەخنەمان لێ بگرن. وەک پێشووتریش باسم کرد[3] بەڕێوەبەری دەسەڵات نییە و خۆسەپاندن نییە، ئەگەرنا ڕۆلێکی بەرچاو و گەورەی ھەیە لە بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگاکە بڕوانە (بەڕێوەبەر چی نییە) وە دوایین قسەم من بەڕێزەوە گفتوگۆکردن لەسەر کێشە کەڵەکەبووەکان ڕەتدەکەمەوە و ئامادەنیم ئەم پاڵاوتنەی ئێستا بکشێنمەوە ھۆکارەکەشی لە تەواوی ئەو قسانەی سەرەوە دەبینرێت، و دوو پاڵێوراو خۆیان ھەڵدەبژێرن بۆ ئەوەی ببنە بەرێوەبەر بۆ ماوەیەکی کاتی، وە باوەڕیش دەکەم بەڕێزتان لەخەمی ویکیپیدیادان و پشتگیری پڕۆژەکەم دەکەن و دژایەتی ناکەن. وە زۆر داوای لێبوردن دەکەم گەر ھەر قسەیەکم بێ ڕێزی پێوە دیار بووبێت دیوەخان  زۆر سوپاس!—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٤١، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
      • بە بۆچوونی من پێویستمان بە دە بەرێوەبەرە،ئێستا حەوت دانەمان هەیە بۆ نەکرێت بە هەشت و نۆ ئەوە هیچ خراپیەکی تێدانیە،من داواکارم ژمارەی بەرێوەبەران بەرزبکرێنەوە بە شێوەیەکی هەمیشەیی،وێرای ئەوەی کە بەڕێوەبەران بە ڕاستی زۆر ماندوون من دەستی ماندووبوونیان دەکوشم،سەبارەت بە سستی بەڕێوەبەرایەتی ویکیپیدیا چەند هۆکارێک هەیە بە بۆچوونی من؛یەکەم هەر بەڕێوەبەرێک هەموو ئیشەکانی بەڕێوەبەری دەکات،ئەمە هەم دەبێتە هۆی ماندوێتی بەڕێوەبەرەکە هەمیش دەبێتە هۆی سستی و ناڕێکی لە ئیشەکان بۆیە دەبێت هەر بەڕێوەبەرێک دابەش بکرێت بۆ چەند ئیشێک ((دابەشکردنی ئیشەکان)).سستیەکان چین؟پەڕەی سەرەکی ویکیپیدیا پێویستی بەنوێکردنەوەی بەردەوام هەیە بە لایەنی کەمەوە ڕۆژانە پێنج جار،پۆڵ و ژێرپۆڵەکان دەوڵەمەند نین،دەروازەکان ناچاڵاکن،تاگ لێدان لە وتارەکان وەک بەڕێ کردنێک دەبینرێت،لە هەر هەمووی گرنگتر وتاری هەڵبژێردراو بۆ ماوەی مانگێک ناگۆڕدرێت ئەمە وایکردووە خەڵکانێکی کەم پەیوەندیمان پێوە بکەن،بەو بۆنەیەوە داواکارم وتارە هەڵبژێردراوەکان ڕۆژانە بەشێوەی خۆکار بگۆڕدرێت (دووبارەبوونەوەی وتارە کۆنەکان)) ئەمە دەبێتە هۆی جێگای سەرنج ڕاکێشی زیاتر،سپاس بۆ خەمخۆریتان دەستی خۆشی لە گشت لایەک دەکەم.فەرهاد (لێدوان) ‏١٧:١٣، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
          بەڕێز @فەرهاد من زۆر سپاسی پێشنیارەکانت دەکەم دیوەخان ، بێگومان بەڕێوەبەر زیادبوون خراپییەکی تێدا نییە و پێشکەوتنی ویکیپیدیایە، بەڵام بوونە بەڕێوەبەر دەکەوێتە سەر ئەوەی بەکارھێنەران چەن ئامادەباشیان تێدایە و دێن داوای دەکەن، ساڵی 2021 بەگشتی بەڕێز @Aram پێشڕەوێکی نموونەیی ویکیپدیای سۆرانی بوو، لەدوای ئەویش بەڕێز @Serchia و دوا بەدوای ئەوانەش بەڕێوەبەرانی تر، سستی و ناڕێکی کاتێک روودەدات کاتێک بە یەکگرتوویی کارەکان ناکرێت، ئێستا لە ویکیپیدیای ئینگلیزی کارەکان بە تیم و یەکگرتوویی ئەنجام ئەدرێت و کارە گەورە و قورسەکان وەک خۆت وتت دابەش دەکرێنە سەر چەن گروپێکی شارەزا، بۆ وتاری ھەڵبژێردراو بۆیە زوو نوێ ناکریتەوە چونکە دوبارە ئەندامێکی وا زۆر لە ویکی نین ھێشتا. بەڕاستی بەکارھێنەرانن ویکیپیدیا بەرەو پێش دەبەن. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١١:٥٩، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە کۆتایدا، پاڵاوتن

تکایە ھەرکەسێک ئامادەباشی تێدایە و مەرجەکانی سەرەوە دەبینێت ئەمڕۆ لێرە وەڵامێک بنووسێت و تا دواتر داوای مافەکە بکرێت دیوەخان  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:٣١، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]


    ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


Tags:

دیوەخان زمانی کوردی لە وەڕگێڕی گۆگڵدیوەخان وشە نالەبارەکاندیوەخان کێشەی پیتی «ی»دیوەخان ویکیپیدیا کوردییەکاندیوەخان کێشەی بۆشاییدیوەخان وشە سێحرییەکاندیوەخان دانانی بانەری پەیوەندیدار بە ویکیپیدیادیوەخان براوە و براوەکان ھەڵەیەدیوەخان مافدیوەخان داواکاری گۆڕینی ناوی وتارەکاندیوەخان داواکاری ناوگۆڕین بۆ وتارەکانی کۆمەڵگای پەلکەزێرینە پێشنیاردیوەخان پڕۆژەی قوتابیانی زانکۆدیوەخان بەسەرداچوونەوەیەکی گشتی بۆ وتاری ھاوپۆلەکانی کۆمەڵگایی شاھانەدیوەخان وتارە پاسنەدراوەکانی ویکیپیدیادیوەخان وتارەکانی ویکیپیدیای کوردی سۆرانی، داواکاری مافێکی نوێدیوەخان ھەڵبژاردن - پاڵاوتنی بەڕێوەبەڕی نوێ بۆ ویکیپیدیادیوەخان کردنەوەی داوایەک بۆ ھەڵبژاردنی بەڕێوەبەری کاتی بۆ ویکیپیدیای کوردی سۆرانیدیوەخانبەکارھێنەر:Aramلێدوانی بەکارھێنەر:Aram

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

یۆنانی کۆنمێژووی ھەولێرزانیاری زیاتر و وردتر لەسەر ئایدزشێرپەنجەی ئێسکشانۆڕەمزی نافیعمێکوتەئێزیدی (ئایین)کەرکووکمەکینەناسیۆنالیزممەتەڵماھیر حەسەنزارەکانی زمانی کوردیفیفاحیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانمەلا کرێکارخەیاڵچاندی کوردیقەڵای خانزادئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردیتەکنۆلۆژیای پەروەردەییمانگە کوردییەکانڕواندائەحمەد ھەردیفۆلکلۆرسەددام حوسێنمیرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانئیمپراتۆریەتیی عوسمانیکەعبەمادموراد قەرەیلانچاوگ (ڕێزمان)نیکۆلا تێسلامێشکڕشتەی مرواریکانزاڕەوشتمەلای باتەییکارۆموگناتیسیقەزای حەویجەموکریانیئەورووپانەجمەدین مەلاگرێبەستموعاویە کوڕی ئەبووسوفیانکرۆمۆسۆمزاخۆڕێزمانی کوردینووحھۆدارێتیکیبۆردی کۆمپیوتەرلەیلا و مەجنوونھۆڵەندامارکسیزمکلیتۆریسمەلەوانیھەڵەبجەپەخشانسیکس ئەکسیستالیسسەردەمی پێغەمبەرایەتیکلۆروەرزێریتاودانی زەویتیۆریی ئەتۆمیئەیووبپارێزگای ھەولێرسوننەئێکزیماپلەی گەرمیتەڵعەت تاھیرڕۆمانشێرزاد حەسەنباکووری کوردستانمایکرۆسۆفت ئۆفیسخالید کوڕی وەلید🡆 More