ناحیەی سەید سادق یەکێکە لە دوو ناحیەی قەزای سەید سادق لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق.
ناوەندەکەی شارۆچکەی سەید سادقە.
ناحیەی ناوەندی قەزای سەید سادق | |
---|---|
بە عەرەبی: ناحیة مرکز قضاء سیدصادق بە ئینگلیزی: Central District Saidsadiq County | |
پۆتانەکان: 35°21′10″N 45°52′01″E / 35.35278°N 45.86682°E 45°52′01″E / 35.35278°N 45.86682°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | کوردستان (ھەرێمی کوردستان) |
پارێزگا | سلێمانی |
قەزا | قەزای سەید سادق |
مەڵبەند | سەید سادق |
ژمارەی گوندەکان | ٦٤ |
بوون بە ناحیە | ١٩٥٥ |
دەسەڵات | |
• بەڕێوەبەر | دیار ڕەفیق |
بەرزایی | ٥٠٩ مەتر (١٬٦٧٠ پێ) |
بەرزترین بەرزایی | ١٠٧٥ مەتر (٣٬٥٢٧ پێ) |
نزمترین بەرزایی | ٤٦٨ مەتر (١٬٥٣٥ پێ) |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦ بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٣ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
وێبگە | http://www.slemani.gov.krd/ku/ |
ناحیەی سەید سادق لە ساڵی ١٩٥٥دا دروستکراوە و سەر بە قەزای ھەڵەبجە بووە، بەڵام بە ھۆی فراوان بوونی و زۆر بوونی ژمارەی دانیشتوانی لە ٢ی١٢ی٢٠٠٧ بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرایە قەزا و لە دوو ناحیە درووستکرا؛ کە ناحیەی سەید سادق بوو کرایە ناوەندی قەزا و ناحیەی سرۆچک لە قەزای شارباژێڕ دابڕێنرا و خرایە سەر قەزای سەید سادق.
سەیدسادق بە ناوی پیاوچاکێک بە ناوی «سەید محەمەدسادق کوڕی شێخ عیسای بەرزنجە کوڕی بابا عەلی ھەمەدانی» ناو نراوە کە گۆڕەکەی بە سەر شاخی سەید سادقەوەیە. سەید سادق برای (شێخ عەباس) بووە کە گەڕەکی شێخ عەباسی شاری سلێمانی بە ناوی ئەوەوە ناو نراوە ھەروەھا برای سوڵتان ئیسحاقە کە کاکەییەکانیش بە ڕێبەرێکی گەورەی خۆیانی دەزانن.
ناحیەی سەید سادق لە باکوورەوە ھاوسنورە لەگەڵ ناحیەی ناڵپارێز و ناحیەی سرۆچک، لە باشوورەوە لەگەڵ ناحیەی سیروان و ناحیەی. وارماوە لەڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ناحیەی خورماڵ و لەڕۆژاواوە لەگەڵ ناحیەی تانجەرۆ .
ناوەندی قەزا شارۆچکەی سەید سادقە.
قەزای سەید سادق قەزایەکی پارێزگای سلێمانییە کەوتۆتە ڕۆژھەڵاتییەوە. لەڕووی ئیدارییەوە لە قەزای سەید سادق و ناحیەکانی ناحیەی سەید سادق(ناوەند) و ناحیەی سرۆچک پێکھاتووە، لەگەڵ ٩٩ گوند.
لە ٦٤ گوند پێکھاتووە:
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ناحیەی ناوەندی قەزای سەید سادق, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.