ناحیەی زەڕایەن

ناحیەی زەڕایەن ناحیەیەکە لە قەزای شارەزوور لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق.

ناوەندەکەی شارەدێی زەڕایەنە.

ناحیەی زەڕایەن
ناحیەی وارماوا
بە عەرەبی: ناحیة زراین
بە ئینگلیزی: Zarayan Sub-District
نەخشەی کارگێڕی ناحیەی زەڕایەن
نەخشەی کارگێڕی ناحیەی زەڕایەن
ناحیەی زەڕایەن
پۆتانەکان: 35°18′42″N 45°39′32″E / 35.31178°N 45.65883°E / 35.31178; 45.65883 45°39′32″E / 35.31178°N 45.65883°E / 35.31178; 45.65883
وڵاتناحیەی زەڕایەن عێراق
ھەرێمی فێدراڵناحیەی زەڕایەن کوردستان
(ھەرێمی کوردستان)
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای شارەزوور
مەڵبەندزەڕایەن
ژمارەی گوندەکان٤٨
بوون بە ناحیە١٩٢٥
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەرئاوارە حەمە شەریف
ڕووبەر
 • ناحیە١٨٠١ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦٩٥ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٥٦٧ مەتر (١٬٨٦٠ پێ)
بەرزترین بەرزایی
١٣٥٥ مەتر (٤٬٤٤٦ پێ)
نزمترین بەرزایی
٤٧٣ مەتر (١٬٥٥٢ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • ناحیە٢٦٩٤٠
 • شاری
١٧٦٠٤
 • لادێیی
٩٣٣٦
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/

ناو

ناوی ناحیەکە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارەدێی زەڕایەنە، زەڕایەن واتای (خاکی بە پیت و فەڕ).

جوگرافیا

  • ناحیەی زەڕایەن ھاوسنوورە لەگەڵ؛ لە باکوورەوە ناحیەی سەید سادق و ناحیەی تانجەرۆ ، لە باشوورەوە ناحیەی باوەخۆشێن و ناحیەی دەربەندیخان ، لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی سیروان ، لە ڕۆژاواوە ناحیەی ناوەندی قەزای قەرەداغ.
  • بەپێی بازنەکانی پانی دەکەوێتە نێوان (٣٥٬١٥–٣٥٬١٨)ی باکوور ھێڵەکانی درێژی (٤٥٬٣٩–٤٥٬٤٤)ی خۆرھەڵات.
  • سەبارەت تۆبۆگرافیای ناحیەی زەڕایەن درێژییەکەی لە ڕۆژھەڵاتەوە بۆ ڕۆژاوا(٤٥)کم پانییەکەی(١٥–٢٠)کم وەبەرزییەکەی لەنێوان (٤٥٠–٦٠٠)م وەشاخەکانی ھەورامان و چوارتاو باڵامبۆدەوریان داوە لەباکوری ڕۆژاواوە دەبەسترێتەوە بەدەشتی سلێمانی، ئەم دەشتە بە بەپیترین دەشت دادەنرێت لەھەرێمی کوردستاندا بەھۆی نیشتوی ڕووبارەکانەوە کە لەشاخەکاندا دێتە سەرئەم دەشتە ڕووباری تانجەرۆ و ئاوی زەڵم و چەقان و ڕووباری تابین لەبەشی ڕۆژاوایەوە دەڕژێتە ناوی.

مێژوو

سەردەمی عوسمانی

لە سەردەمی عوسمانیدا ناوی ئەم ناوچەیەی کە لە ئێستادا قەزای شارەزوورە، بە وارماوا ناودەبرا.

  • لە نێوان ساڵانی(١٨٥١–١٨٦٩)دا؛ سیستەمی کارگێڕی ئەم قۆناغە لەژێر ھەژموونی دابەشبوونی جوگرافیای ھۆزەکاندا بووە، ناوی ھەر قەزایەک فرە ناوەند بووە و لەم سەردەمەدا ناحیە نەبووە لە سیتەمی کارگێڕیدا، بۆیە وارماوا لە تەک ئەم ناوانەدا ھاتووە؛ قەزای (گوڵعەنبەر و ھەڵەبجە و وارماوا).
  • لە نێوان ساڵانی(١٨٦٩–١٨٧٢)دا؛ قۆناغی (مەدحەت پاشا)یە کە بۆ ماوەی سێ ساڵ والی بەغدا بوو، ھەرچەندە تەمەنی ئەم قۆناغە کەم بوو، بەڵام تێیدا گۆڕانکاری جەوھەری ئەنجامدرا. ھەڵوەشاندنەوی فرە ناوەندی قەزاکان، بەشێکی زۆری قەزاکان فرە ناوەند بوون و بەشێکی ئەم ناوەندانە بەناوی ھۆزەکانەوە بوو، لەم قۆناغەدا فرە ناوەندەکان ھەڵوەشێنرانەوە و لە جیاتی ئەوە یەک ناوی بۆ دانرا. گوڵعەنبەر لە جیاتی (گوڵعەنبەر، ھەڵەبجە و وارماوا). ئیتر لەم ڕێکەوتە بەدواوە ناوی وارماوا وندەبێت.

سەردەمی پاشایەتی

نەخشەی لیوای سلێمانی لە ١٨٦٩–١٨٧٢
نەخشەی کارگێڕیی لیوای سلێمانی لە ١٩٣٦
نەخشەی کەرتەکانی قەزای دەربەندیخان لە ۱۹۷۱، کە ناحیەی زەڕایەن بەشێک بوو لە قەزای دەربەندیخان
نەخشەی کەرتەکانی ناحیەی زەڕایەن لە ١٩٧٩
  • لە نێوان ساڵانی(١٩١٨–١٩٣٦)دا؛ لەم ڕێکەوتەوە ناوی وارماوا دەردەکەوێتەوە کە ئەویش بە ناوی (ناحیەی وارماوا)یە و گوندی قلیجە ناوەندی بووە، کە ناحیەیەکە سەر بە قەزای ھەڵەبجە بووە.
  • لە نێوان ساڵان(١٩٤٧–١٩٥٨)دا؛ ناوەندی ناحیەی وارماوا گواسترایەوە بۆ دەربەندیخان و ھەر سەر بە قەزای ھەڵەبجە مایەوە.

سەردەمی کۆماری

  1. ھێنانەکایەی (قەزای الاخوة) ناوەندەکەی لە موجەمەعی (الاخوة - برایەتی - باریکە) بوو و ناحیەی تانجەرۆی لەسەر بوو.
  2. ھەڵوەشاندنەوەی قەزای ھەڵەبجە و ھێنانەکایەی ناحیەی ھەڵەبجە ناوەندەکەشی ھەڵەبجەی تازە بوو بەسترایەوە بە (قەزای الاخوة)، بەپێی فەرمانی کۆماری ژمارە(١٠٤٧) لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨دا.
  3. گۆڕینی ناوی شارۆچکەی ھەڵەبجەی تازە بۆ (صدامیة حلبجة).
  4. (أ) گۆڕینی ناوی (قەزای الاخوة) بۆ (قەزای صدامیة حلبجة) و گواستنەوەی ناوەندەکەی بۆ شارۆچکەی صدامیة حلبجة(ھەڵەبجەی تازە). (ب) گۆڕینی ناوی ناحیەی تانجەرۆ بۆ (ناحیەی الاخوة) و ناوەندەکەشی لە موجەمەعی (الاخوة - برایەتی - باریکە) بوو. (ج) گۆڕینی ناوی ناحیەی زەڕایەن بۆ (ناحیەی شارەزوور) و دابڕانی لە قەزای دەربەندیخان و لکاندنی بە (قەزای صدامیة حلبجة) و، بەپێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٣١١) لە ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٨٩دا.
  5. دابڕانی (ناحیەی الاخوة) لە (قەزای صدامیة حلبجة) و لکاندنی بە قەزای سلێمانییەوە.

دوای ڕاپەڕین

  • لەدوای ڕاپەڕینی بەھاری ١٩٩١ و بەبرِیاری پارێزگاری سلێمانی ئەوکات لە ساڵی ١٩٩٢دا ناوەکەی گۆردرا بە (پێشەوا) و دواتر بەھۆی فراوانبوونی ناوچەکەوە لەمانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٥ز بەفەرمانێکی ئەنجومەنی وەزیران-ئیدارەی سلێمانی کرا بە قەزا و ناویشی لێنرا (قەزای شارەزوور) و ھەڵەبجەی تازە کرا بە مەڵبەندی قەزاکە. یەک ناحیەی ھەیە کە ئەویش ناحیەی زەڕایەنە، سەرەتا ناوی ناحیەی وارماوا بوو.

زەڕایەن نیوز تاکە پەیجى فەرمى زمانحاڵى ناحیەى زەڕایەنە (https://www.facebook.com/zarayannews1978)

خوێندن

  • دوای دروستکردنی شارەدێی زەڕایەن لە ساڵی ١٩٧٨، یەکەم قوتابخانە کە دروست کرا قوتابخانەی ھەواران بوو. ئەم قوتابخانەیە بەفەرمی لە ٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٨ دەوامی تێداکرا و ئەمانەش بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکە بوون:
  1. مەحموود خورشید سلێمان لە ساڵی ١٩٧٨–١٩٧٩
  2. سەلوی محەممەد عومەر لە ساڵی ١٩٧٩–١٩٨٣
  3. فائیق مەجید ئەحمەد لە ساڵی ١٩٨٣–١٩٨٤
  4. ئەکرەم ساڵح فەتوڵڵا لە ساڵی ١٩٨٤–١٩٨٦
  5. سالار محەممەد ئەحمەد لە ساڵی ١٩٨٦–١٩٨٩
  6. مەحموود ساحب نەجمەدین لە ساڵی ١٩٨٩–١٩٩١
  7. عەلی محەممەد حەمەد سعید لە ساڵی ١٩٩١–٢٠٢٠
  8. عەبدولڕەحمان ئەمین عەزیز لە لەڕۆژی ١–٧ ٢٠٢٠
  • مێژووی دامەزراندنی یەکەم خوێندنگای ناوەندی و ئامادەیی لە زەڕایەن. دوای دروستبوونی زەڕایەن لە ساڵی ١٩٧٨ ھەر لەسەرەتاوە قوتابخانەی سەرەتایی تێداکرایەوە، بەڵام ھیچ خوێندنگایەکی ناوەندی و ئامادەیی تێدا نەبوو تا لە ساڵی ١٩٨٢ بۆ یەکەمجار خوێندنگایەکی ناوەندی بەناوی (متوسط زراین للبنین) کرایەوە لەبینای قوتابخانەی کاروان ئێستا. لە ساڵی ١٩٨٦ خوێندنگای دواناوەندی بەناوی (ثانویة زراین للبنات) کرایەوە.
    • لە ساڵی ١٩٩١ دواناوەندی زەڕایەنی کوڕان کرایەوە،
    • دواتر لە ساڵی ٢٠٠٤ ناوەندی (کوردۆ) و لە ساڵی ٢٠٠٦ ناوەندی (نیشتیمان) لێ جیابووەتەوە.
    • لە ساڵی ٢٠٠٨ بوەتە ئامادەیی شەھید سەرچڵ کوڕان.
  • یەکەم بەڕێوەبەر ناوی (تاھر حەمەخان قادر) بووە لە ساڵی (١٩٨٢ تا ١٩٨٧) بەڕێوەبەر بووە.
  • ناوی بەڕێوەبەرەکان:
  1. تاھر حەمەخان قادر (١٩٨٢ تا ١٩٨٧)
  2. مھاباد فەرەج محەممەد (١٩٨٧ تا ١٩٩٠)
  3. عومەر ئەحمەد مەحموود (١٩٩٠ تا ١٩٩٢)
  4. عزەت عارف ئەحمەد (١٩٩٢ تا ١٩٩٥)
  5. ئیبراھیم ڕەشید فەرەج (١٩٩٥ تا ١٩٩٦)
  6. ئازاد عەبدوڵا سەعید (١٩٩٦ تا ١٩٩٧)
  7. مەحموود ئەحمەد کاکە (١٩٩٧ تا ٢٠٠٢)
  8. ئەحمەد حەمەکەریم ڕەحیم (٢٠٠٢ تا ٢٠٠٥)
  9. ئیبراھیم محەممەد عەزیز (٢٠٠٥ بەکاتی)
  10. مەحموود حەمەئەمین (٢٠٠٥ – چەند مانگی)
  11. لقمان محەممەد قادر (٢٠٠٦ تا ٢٠٠٩)
  12. سەباح فەتاح ئەحمەد (٢٠٠٩ تا ٢٠١١)
  13. لقمان محەممەد قادر (٢٠١١ - ۲۰۲۰)
  14. ئیسماعیل ئەحمەد عەبدوڵا ( ۲۰۲۰ تائێستا)

مزگەوت

مزگەوتی کانی ئاسکان یەکەم مزگەوتی ناوچەکەیە لە ڕووی مێژوویی ناوچەکەوە و ساڵی ١٩٧٩ بنیاتنراوە بە ھەوڵ و ماندووبوونی (مامۆستا مەلا محەممەدی تاوگۆزی) و چەند کەسێکی دڵسۆزەوە بەقەبارەی ١٥×١٠ دواتر لە ساڵی ١٩٨٦ دا بەشیکی دیکەی بۆ زیادکراوە لەلایەن (حاجی حەسەن باجەڵان)ەوە. دواتر لە ساڵی ٢٠١٤دا لەلایەن خێرخوازانەوە بەسەرپەرشتی (محەممەد سۆفی محمود گڵێجاڵ)ییەوە سەرلەنوێ بنیاتنراوەتەوە. یەکەم پیشنویژ و وتاربێژی (مەلا فایەق قەڵپ)ی بووە. دواتر بۆ ماوەی نزیکەی پینج مانگ مامۆستا (مەلا محەممەدی سەرشاتە) وتاربیژ بووە. دوای ئەویش بۆ چەند مانگیک (مامۆستا مەلا سەعیدی گڵێجاڵ) وتاربێژ بووە. پاشان دووبارە (مامۆستا مەلا فایەق) گەڕاوەتەوە بۆ ھەمان مزگەوت و وەک وتاربێژ کاری کردووە. لە ساڵی ١٩٩٣یشەوە (مامۆستا مەلا مەحموودی تاوگۆزی) وەک پیشنویژ و وتاربێژ دەستبەکاربووە تاکۆتایی ساڵی ٢٠١٥ و لەوکاتە بەدواشەوە (مامۆستا مەلا محەممەدی) کوڕی ئەو ئەرکەی گرتوەتە ئەستۆ و لە وتاربیژی بەردەوامە. ھەروەھا ئەم مامۆستایانە ھەریەکەو بۆ ماوەیەک وەک ئیمام لەوی کاریان کردووە:

  • م. مەلا ڕزگار
  • م. مەلا فەرھاد
  • م. مەلا قادر
  • م. شێخ حسێن شەمیرانی

فەرمانگەکان

  1. بنکەی پۆلیسی دارستانی زەڕایەن
  2. بنکەی پۆلیسی زەڕایەن
  3. بنکەی پۆلیسی ھاتوچۆی زەڕایەن
  4. بەڕێوەبەرێتیی ناحیەی زەڕایەن
  5. سەرۆکایەتیی شارەوانیی زەڕایەن
  6. فەرمانگەی ئاوی زەڕایەن
  7. فەرمانگەی داراییی زەڕایەن
  8. فەرمانگەی ڕۆشنبیری و ھونەریی زەڕایەن
  9. فەرمانگەی کارتی نیشتیمانیی زەڕایەن
  10. فەرمانگەی کارەبای زەڕایەن
  11. کتێبخانەی زەڕایەن
  12. مەڵبەندی تەندروستی شەھید دکتۆر چیا
  13. کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق/ ناوەندی زەڕایەن
  14. بنکەی ئاگرکوژێنەوەی زەڕایەن

مزگەوتەکانی زەڕایەن

  • مزگەوتی گەورە
  • مزگەوتی کانی ئاسکان
  • مزگەوتی مەولەوی
  • مزگەوتی شێخ ساحێب
  • مزگەوتی سەلاحەدین
  • مزگەوتی پیر خدری شاھۆ
  • مزگەوتی دەروازە
  • مزگەوتی مەحوی
  • مزگەوتی تەقوا

قوتابخانە و خوێندنگاکانی زەڕایەن

  • قوتابخانەی ھەوارانی بنەڕەتی
  • قوتابخانەی کاروانی بنەڕەتی
  • قوتابخانەی دانای بنەڕەتی
  • قوتابخانەی کانی میل بنەڕەتی
  • قوتابخانەی کوردۆی بنەڕەتی کوڕان (٧–٩)
  • قوتابخانەی شەھید مامۆستا ستاری بنەڕەتی کچان (٧–٩)
  • ئامادەییی نیشتیمانی کچان
  • ئامادەییی شەھید سەرچڵی کوڕان

کارگێڕی

ناحیەی زەڕایەن دەکەوێتە باشووری ڕۆژھەڵاتی شاری سلێمانی بە دووری ٣٦ کیلۆمەتر. لە ڕۆژھەڵاتەوە قەزای قەزای سەید سادق چەمی تانجەرۆ لە یەکتریان جیادەکاتەوە. لە بەنداوی دەربەندیخان تادەگاتە گوندی قەرەگۆل لەوێدا ناحیەی تانجەرۆ ھاوسنورە لە گەڵیدا، لە خۆراواوە سنوورەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ گوندەکانی بناری قەرەداخ لە گوندی ئاوەکەڵەوە بەبنارەکەدا تێدەپەڕی تاگوندی چەم و ژاڵە لەوێشەوە دەپەڕێتەوە گوندی میرەدێ تا دەگاتە گوندەکانی کانی بەردینە و دەق.

گوندەگانی سنووری ناحیەی زەڕایەن، لە ٤٨ گوند پێکھاتووە:

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان


Tags:

ناحیەی زەڕایەن ناوناحیەی زەڕایەن جوگرافیاناحیەی زەڕایەن مێژووناحیەی زەڕایەن خوێندنناحیەی زەڕایەن مزگەوتناحیەی زەڕایەن فەرمانگەکانناحیەی زەڕایەن کارگێڕیناحیەی زەڕایەن ئەمانەش ببینەناحیەی زەڕایەن سەرچاوەکانناحیەی زەڕایەنزەڕایەنعێراققەزای شارەزوورپارێزگای سلێمانیھەرێمی کوردستان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

کاتعیەکێتیی ئەورووپاحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانئینتەرنێتقەزای سەید سادقموفتی پێنجوێنیبەقەرەگوڵمارکێتینگعەبدوڵڵا کوڕی زوبێرتاوانمحەممەد مەلا فایەقکامپ نۆئێزیدییەکاندەوڵەتی ئەییووبیفۆنیمناحیەی ڕزگاریمافی دەنگدانڕۆژژمێری زایینیڕەواندزمەحموود دەروێشبەردی زراومەککەلیۆناردۆ دا ڤینچیپارتی دیموکراتی کوردستانسووریائەسکەندەری مەزنھاروون ڕەشیدخۆشەویستیمحەممەد ماملێمەلا کرێکارزمانی عەرەبیمانگە کوردییەکانیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدئەحمەد شەماڵدەستپێکژان ژاک ڕوسۆمایکرۆسۆفت ئۆفیسشێخ ڕەزای تاڵەبانیپیرەمەگروونھێرشی ٢٠٢٤ی ئێران بۆ سەر ئیسرائیلبانەبەرنامەی خۆڕایی و سەرچاوەکراوەسۆدیۆمعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبمافی کارکردنئایەتەلکورسیڕۆمانی ڕۆمانسیسنەئیراسموسقسەی نەستەقێگۆران (تیرە)میرنشینی سۆرانباڵەکایەتیکەرەی پاقلەقەڵای دمدمشاجیھانئاسیاسێڵپارێزگای دھۆکخولی نایابی ھۆڵەندالەیلا قاسمقەڵای مەریوانتوندوتیژی خێزانیورمێجلی کوردیقەرەداغکلاسیزمئەدۆڵف ھیتلەرپەڕەشووتمۆرگرێی خۆ بە گەورە زانینشێخ مەحموودی حەفیدفیرعەون🡆 More