مەنسوور ئاروەند زیندانییەکی سیاسیی کوردی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو کە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لەلایەن ئێرانەوە لە سێدارە درا.
مەنسوور ئاروەند Mansur Arvand (Arwand) | |
---|---|
مەرگ | ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٥، ٢٤ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی کۆچیی ھەتاوی گرتووخانەی میاندواو |
ھۆکاری مەرگ | لە سێداەدان |
شوێنی گۆڕ | نادیار |
نیشتەجێی | مەھاباد |
نەتەوە | کورد |
تۆمەتی تاوانباری | ئەندامییەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک) |
سزای تاوانباری | سێدارە |
مناڵ(ەکان) | سومەیە، سۆژین |
مەنسوور ئاروەند چوار مانگ بێھەواڵ بوو تا ئەوەیکە ١٣ی ڕەزبەری ١٣٩٠ ئیزنی پێ درا لە ماوەی یەک خولەکدا، بە تەلەفۆن بە بنەماڵەکەی ڕابگەیەنێت دەنێردرێەوە مەھاباد. تەنانەت لەو ماوەیەدا ئیزنی ھەبوونی پارێزەریشی نەبوو؛ بەگشتی دوایەش خۆیان پارێزەرێکیان ھەروا بە ڕوالەت بۆ دانا؛ بەشێوەیەک کە مەنسوور قەت چاوی پێی نەکەوت. مەنسوور ئاروەند لەژێر ئەشکەنجەدا شەویلکەی خوارێی، کەپۆی و پێنج - شەش ددانی شکابوو؛ چەند نینۆکی نەمابوو؛ ھێندەیان چاو بەستبوو دەوری چاوی چلکی کربوو؛ وە لەرزە کەوتبوو؛ بۆ ماوەیەکی زۆر بە میچەوە ھەڵیانداوەسی؛ تکە تکە ئاوی ساردیان پێ دادەکرد؛ بە بەرقەوەیان دەکرد، بە شێوەیەک کە مۆرەیەکی پشتی لە فشاری ئەو بەرقە شکابوو؛ گورچیلەکانیشی ساغ نەمابوون و کێشەی ھەناسەشی لێ پەیدا ببوو. لە ئاکامدا لەژێر ھەڕەشەی دەستدرێژی بۆ سەر کچ و بنەماڵەکەی ناچار بە دابپێدانانی زۆرەملی ببوو کە لە ھاوینی ١٣٩١دا پرێس تیڤی بڵاویان کردەوە.
١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٢ - ٢٣ی جۆزەردانی ١٣٩١ لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەھاباد بەتۆمەتی دژایەتی لەگەڵ خودا واتە محاربە و ئەندامییەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک) بە سێدارە حوکم درا. ٢٣ی سەرماوەزی ١٣٩٣، لە زیندان بە مەنسوور ڕاگەیەندرا حوکمەکەی بۆ زیندانی ھەتاھەتایی کەم بووەتەوە.
٧ی ئایاری ٢٠١٥ - ١٧ی گوڵانی ١٣٩٤ مەنسوور ئاروەند بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. ١٥ی حوزەیران - ٢٥ی جۆزەردان داوایان لە بنەماڵەکەی کرد بچنە کن بەرپرسی گرتووخانەی میاندواو. لەوێ پێیان وتن ڕۆژێک لەوە پێش واتە (١٤ی حوزەیران - ٢٤ی جۆزەردان) لە سێدارە دراوە؛ دە حاڵێکدا لە گەوایی مردنەکەیدا ڕێکەوت (٢٧ی ئایار - ٦ی جۆزەردان) و ھۆکاری مردنەکەیشی نادیار و شوێنی گۆڕەکەیشی میاندواو نووسراوە. ئیزنی دوایین دیدار بە بنەماڵەی مەنسوور ئاروەند نەدرابوو، کەلۆپەلەکانیشی نەدراوە بە کەسوکارەکەی؛ ھەروەھا نەیانھێشت لە مزگەوت سەرەخۆشی بۆ دابنێن.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مەنسوور ئاروەند, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.