مەراسیمی ناشتنی شازادە دایانا دەستی پێکرد لە ڕۆژی ٦ی ئەیلوولی ١٩٩٧ لە کاتژمێر ٩:٠٨ خولەکی بەیانی بە کاتی لەندەن لە دوای ئەوەی زەنگی وێستمینستەر ئابێ لێیدا.
دوای مانەوەی بۆ ٥ ڕۆژ لە کۆشکی سانت جەیمس تەرمی دایانا بردرا بۆ کۆشکی کینزیگتن بۆ ئامادەکارییەکان. دوای دەستپێکردنی مەراسیمەکە تەرمی دایانا لە کۆشکی کینزیگتنەوە و دوای تەقاندنی تۆپی سەربازی دووبارە بردرایەوە بۆ کۆشکی سانت جەیمس و دواتر بۆ وێستمینستەر ئابێ کە لەوێ مەراسیمەکە کاتژمێر ١١ بە فەرمی دەستیپێکرد. بۆ یەکەمجار لە مێژووی بەریتانیا ئاڵای بەریتانیا لەسەر کۆشکی خێزانی شاھانە بۆ نیوە داگیردرا لەسەر داوای شاژن و ھەر بۆ یەکەم جاریش لە مێژوودا شاژن لە پەخشی ڕاستەوخۆ و پێچەوانەی یاساکانی خێزانی شاھانە وتارێکی پێشکەشکرد. مەراسیمی فەرمی، کە لە کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ لە وێستمینستەر ئابێ دەستی پێکرد، کۆتایی ھات بە ناشتنی دایانا لە ماڵی خێزانەکەیان لە ئالسۆرپ. دوو ھەزار کەس بەژداری ئاھەنگەکە بوون لە وێستمینستەر ئابێ لەکاتێکدا ملیۆنان بەریتانی لەسەر شەقامەکانی لەندەن و ٣٢ ملیۆن بەریتانی دیکە لە ڕێگەی تەلەڤزیۆنەوە بینەری مەراسیمەکە بوون لەگەڵ زیاتر لە ٢ ملیارد و ٥٠٠ ملیۆن کەس لە جیھاندا کە بەنزیکەیی نیوەی دانیشتووانی ئەوکاتەی جیھان بوو کە نزیک لە ٦ ملیارد بوو.
ڕێکەوت | ٦ی ئەیلوولی ١٩٩٧ |
---|---|
کات | ٩:٠٨–١٥:٣٢ BST (UTC+01:00) |
خایاندن | ٣٨٤ خولەک |
شوێن | وێستمینستەر ئابێ, لەندەن |
ئاراستەکان | 51°29′58″N 00°07′39″W / 51.49944°N 0.12750°W 00°07′39″W / 51.49944°N 0.12750°W |
جۆر | مەراسیمی خێزانی شاھانە |
بەشداربووان | خێزانی شاھانەی بەریتانیا خێزانی سپێنسەر گۆرانیبێژانی بی بی سی لین داوستن تۆنی بلێر ئێڵتن جۆن |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مەراسیمی ناشتنی شازادە دایانا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مەراسیمی ناشتنی شازادە دایانا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.