مارلین مۆنڕۆ (١ ی حوزەیران ی ١٩٢٦ - ٥ ی ئابی ١٩٦٢) (ناوی کاتی لەدایکبوون: نۆرما جین مۆرتێنسن) بەڵام بەئەنقەست کراوە بە نۆرما جین بەیکر، ھونەرمەند و گۆرانییبێژ و مۆدێلگەری ئەمریکی بوو.
ئەفسانەی سینەمای ئەمەریکیی بوو، کە لە ڕووداوێکدا بەھۆی خۆ کوشتنەوە گیانی لەدەستدا بە دەرزییەکی زۆرتێکراو لە دەرمان پێش ئەوەی ببێتە ٣٧ ساڵ، و لەوکاتەوە لەشێوەی جوانیی و مێییەتی و ساویلکەیی ئەو دەرنەکەوتووە، بەڵام لە نامەیەکدا کە مارلین مۆنرۆ لە ساڵی ١٩٦٠ دا نووسراوە، واتە پێش کۆچی دوایی، ھێندی ئەو ئازار و ناخۆشییەی کە چەشتبووی و ھەستی پێدەکرد دەرکەوت، لەنامەکەیدا ھاتووە و نووسراوە: (ھەستێکی قووڵم ھەیە بەوەی کە من تەواو (ڕاستی) نیم، بەڵکو من (فێڵێکی کارلێکراوم و زۆر بە لێھاتووییانە درووستکراوم)، ھەموو مرۆڤێکیش لەم جیھانەدا ئەو ھەستەی بۆ دێت لە نێوان کاتێکەوە بۆ کاتێکی تر، بەڵام من ئەم ھەستە بەدرێژایی کات ئەچێژم، بگرە ھەندێک جار پێموایە کە من جگە لە (بەرھەمێکی سینەمایی ھوونەریی) کە زۆر لێھاتووییانە درووستکرابێت، زۆرتر، ھیچی تر نیم. .
مارلین مۆنرۆ | |
---|---|
لەدایکبوون | ١ی حوزەیرانی ١٩٢٦ |
پیشە | ئەکتەر، گۆرانیبێژ، مانکەن |
چالاکبوون | ١٩٤٧-١٩٦٢ |
نۆرما جین مۆرتێنسن لە یەکەم ڕۆژی مانگی حوزەیرانی ١٩٢٦ بە ناوی ئاماژە پێکراوەوە لەدایکبووە، بەڵام دواتر ناوەکەی گۆڕدرا بۆ نۆرما جین بەیکر بەپێی وتەی دایکی، زۆر دڵنیا نەبووە لە باوکایەتی باوکی بۆیە خرایە ھەتیوخانە لەتەمەنی نۆ ساڵیدا لەکاتێکدا کە دایکی مارلین بەخێوکردن و لەئەستۆگرتنی ڕەتکردەوە و پێی ڕازیی نەبوو، مۆنڕۆ لەنێو گەلێک خێزاندا پێچی خواردبوو و زۆر خێزانی دیبوو، زۆر جار تووشی دەستدرێژیی نا ئەخلاقیی دەبۆوە، بەڵام ئەو بەسترایەوە بە ھۆلیودەوە، ھەمیشە خەونی بەوەوە دەدی کە ببێتە ئەستێرەیەکی ناسراوی ھۆلیوود. لەتەمەنی ١٦ ساڵیدا شووی کرد بە دراوسێ باڵغبووەکەی کە تەمەنی ٢١ ساڵ بوو، کە دووری خستەوە لەماڵی ھەتیوان. مارلین لەڕێگەی پڕۆژەیەکی رۆناڵد ڕیگنەوە کە کاتێ ھونەرمەند بوو، دۆزرایەوە و دەرکەوت، و یەکەم دەستکەوتی ھونەری ساڵی ١٩٤٥ دەستکەوت لەدوای جەنگ ڕاستەوخۆ، و ناسراو بوو دوای ئەوەی کە وێنەکەی دانرا وەک مۆدێل/مۆدێلگەر لە لایەن کۆمپانیایەکی ڕیکلامەوە، ئەو کات تەمەنی ١٩ ساڵ بوو، بەرەبەرە بەرەو لووتکە دەڕۆیشت. دەوترێت کە گوایە دانەکانی و شەویلگەی و لوتی بۆ چاککراوە، بەڵام کاتێک بە قژە زەردەکەیەوە دەرکەوت بوو بە (ھەورەبرووسکەی مێینەتی). مارلین مۆنڕۆ نموونەی ئەو وێنەیە بوو کە ئەمەریکا دەیویست تێیدا ببێت پاش جەنگی جیھانیی دووەم، بۆیە وەک ڕەخنەگران دەیانووت مارلین مۆنڕۆ درووستکراوە و ھیچ شتێکی تێدا نییە کە ڕاستیی بێت.
مارلین مۆنڕۆ لە ڕۆژی ٥ ی ئابی ١٩٦٢ دا کۆچی دوایی کرد، بەجۆرێ کە لەسەر سیسەمەکەی خۆی لە مەڵەکەیدا لە لۆس ئانجلەس بەڕووتی بەبێ ھیچ بەرگێک دۆزرایەوە، لەو کاتەدا تەمەنی ٣٦ ساڵ بوو، باڵای ١٦٦ سانتیمەتر بوو، و نزیک بە ٥١ کیلۆگرام دەبوو، لە ڕووداوێکی ئاڵۆز تا ئێستا کۆچی دوایی کرد، بەڵام وەک (خۆکوشتن بەھۆی حەبی خەولێخەر و کھولییەوە) تۆمارکرا. جەماوەر لەڕۆژی یادی مارلین مۆنڕۆدا لەبەردەمی گۆڕەکەیدا یادییان کردەوە، بەجۆڕی کە ھەموو جەماوەرەکەی گوومانی ئەوەیان ھەبوو کە کوژرا بێت لەسەر دەست موخابەرات، بۆ دەستکەوتنی ڕۆژانەکەی و بەڵگەنامەی گرینگ.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مێرلن مۆنرۆ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مێرلن مۆنرۆ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.