میر حوسێنی کوردی یان ئەمیر حوسێن کوردی یان بە میر هوسێم بانگ دەکرا لەلایەن پورتوگالییەکان،حاکمێکی کورد بووە لە شاری جەدە لە دەریای سوور کە ئەوکات بەشێک بووە لە سوڵتانییەتی مەمالیکەکان لە سەرەتای سەدەی ١٦دەهەمدا ژیاوە.
ئەو دەریاوانی مەمالیکەکان بوو کە لەگەڵ هێزەکانی ئیمپراتۆریەتی پورتوگالەوە لە ئۆقیانووسی هیندیدا شەڕیان دەکرد. دوای ماوەیەکی کەم لە هاتنی پورتوگالیەکان بۆ دەریای هیندستان، میر حوسێن لەلایەن دوایین سوڵتانی مەمالیکەکان، ئەشرەف قەنسوح غوڕی نێردرا بۆ بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی لە دەریادا، لەنێویاندا بەرگریکردن لە بەلەمەکانی حاجیانی موسڵمان بۆ مەککە.
لە ساڵی ١٥٠٨دا پەیوەندی بە مالیک ئەیازەوە کرد کە دەریاوانێکی خەڵکی سوڵتانییەتی گوجەرات بوو، میر حوسێن وەک فەرماندەی گشتی دەریاوانی مەمالیکەکان لە شەڕی شاولدا شەری کردووە، لەوێ ڕووبەڕووی دەریاوان لۆرینسۆ دی ئەلمێدا کە کوڕی جێگری پاشای پورتوگالی هیندستان فرانسیسکۆ دی ئەلمێیدا ناردبووی ڕووبەروی بوونەوە بەڵام میر حوسێن شکستیانی پێهێنا. دوای ئەم شەڕە، لەلایەن خودی جێگری پاشاوە فرانسیسکۆ دی ئەلمێیدا بە توندی شەڕی لەگەڵدا کرا، کە لە ساڵی ١٥٠٩ و لە شەڕی دیودا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بەدوای میر حوسێن دەگەڕا تاکو تۆڵەی مردنی کوڕەکەی بکاتەوە و ئەو دیلە پورتوگالیانە ئازاد بکات کە لە ساڵی ١٥٠٨دا لە شاول دەستبەسەرکرابوون.
میر حوسێن لەگەڵ دەریاوانی عوسمانی سەلمان ڕەیس، لە ساڵی ١٥١٧دا بە سەرکەوتوویی بەرگرییان لە جەدە کرد دژی دەریاوانی پورتوگالی لۆپۆ سوارێس دی ئەلبێرگریا، پێش ڕووخانی ڕژێمی مەمالیکەکان وە جێگرتنەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article میر حوسێنی کوردی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.