مۆنتسکیۆ

شارڵ لویس دۆ سێکۆندا، بارۆن دۆ لا برێد و مۆنتسکیۆ (١٨ی کانوونی دووەمی ١٦٨٩ – ١٠ی شوباتی ١٧٥٥)، کە بەگشتی بە مۆنتسکیۆ ناو دەبرێت، دادوەر، وێژەوان، مێژوونووس و، فەیلەسووفێکی سیاسیی فەڕەنسی بوو.

مۆنتسکیۆ
شارڵ مۆنتسکیۆ

مۆنتسکیۆ سەرچاوەی سەرەکیی تیۆریی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکانە، کە لە زۆرێک لە دەستوورەکانی سەرتاسەری جیھاندا جێبەجێ دەکرێت. ھەروەھا بەوە ناسراوە کە زیاتر لە ھەموو نووسەرێکی دیکە کاری کردووە بۆ جێگیرکردنی شوێنی وشەی زۆرداری (ملھوڕی) لە فەرھەنگی سیاسیدا. مۆنتسکیۆ نووسەری کتێبی ڕۆحی یاسا (١٧٤٨)یە کە بەبێ ناوی بڵاو کرایەوە و ھەم لە بەریتانیا و ھەم لە کۆلۆنییەکانی ئەمریکا پێشوازییەکی باشی لێ کرا. ئەم کتێبە لەسەر باوکانی دامەزرێنەری ئەمریکا لە داڕشتنی دەستووری ئەمریکادا کاریگەریی دانا.

ژیاننامە

مۆنتسکیۆ لە شاتۆ دۆ لا برێد لە باشووری ڕۆژاوای فەڕەنسا لەدایک بووە کە ٢٥ کیلۆمەتر لە باشووری شاری بۆردۆوە دوورە. باوکی، ژاک دۆ سێکۆندا (١٦٥٤–١٧١٣)، سەربازێک بوو کە زنجیرەیەکی دوورودرێژ لە باوباپیرانی نەجیبزادەی ھەبوو. دایکی، ماری فرانسوا دۆ پێسنێل (١٦٦٥–١٦٩٦) کە کاتێک شارڵ تەمەنی حەوت ساڵ بوو کۆچی دواییی کرد، میراتگرێک بوو کە نازناوی بارۆنی لا برێد-ی ھێنایە بنەماڵەی سێکۆندا. مۆنتسکیۆ دوای مردنی دایکی ڕەوانەی کۆلێژی کاتۆلیکی ژویلی کرا، کە قوتابخانەیەکی دیار بوو بۆ منداڵانی نەجیبزادەکانی فەڕەنسا. ئەو تا لە ١٧٠٠ تا ١٧١١ لەوێ مایەوە. باوکی لە ساڵی ١٧١٣ کۆچی دواییی کرد و چووە ژێر سەرپەرشتیی مامییەوە کە ناوی بارۆن دۆ مۆنتسکیۆ بوو. لە ساڵی ١٧١٤ بوو بە ڕاوێژکاری پەرلەمانی بۆردۆ، مەیلی بۆ مەزھەبی پرۆتستانت ھەبوو و لە ساڵی ١٧١٥ لەگەڵ ژان دۆ لارتیگ کە پرۆتستانت بوو، ھاوسەرگیریی کرد و بوونە خاوەنی سێ منداڵ.

سەرەتاکانی ژیانی مۆنتسکیۆ لەگەڵ گۆڕانکاریی بەرچاوی حکوومەت هاوکات بوو. ئینگلتەرا لەدوای شۆڕشی شکۆمەندی خۆیەوە (١٦٨٨-١٦٨٩) خۆی وەک پاشایەتییەکی دەستووری ڕاگەیاندبوو و لە ساڵی ١٧٠٧ لەگەڵ سکۆتلاند لە چوارچێوەی یەکێتییەکدا بە ناوی شانشینی بەریتانیای مەزن یەکیان گرت. لە فەڕەنسا، لویسی چواردەیەم، کە ماوەیەکی زۆرە حوکمڕانیی دەکرد، لە ساڵی ١٧١٥ کۆچی دواییی کرد و لویسی پازدەیەمی تەمەن پێنج ساڵ چووە سەر تەختی پاشایەتی. ئەم گۆڕانکارییە نیشتمانییانە کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر مۆنتسکیۆ دانا؛ ئەو لە کارەکانیدا چەندین جار ئاماژەی پێ دەکردن.

مۆنتسکیۆ دەستی لە کاری پارێزەری کشایەوە بۆ ئەوەی خۆی بۆ خوێندن و نووسین تەرخان بکات. بە بڵاوکردنەوەی کتێبی نامە فارسییەکان لە ساڵی ١٧٢١ (بە فەڕەنسی: Lettres persanes) سەرکەوتنی ئەدەبیی بەدەست هێنا. ئەم کتێبە تەنزێک بوو کە تێیدا کۆمەڵگا لە چاوی دوو سەردانکەری فارسی پاریسەوە دەبینرێت. کتێبەکە زیرەکانە ڕەخنەی لە بێمانایییەکانی کۆمەڵگەی هاوچەرخی فەڕەنسی دەگرت. مۆنتسکیۆ ساڵی ١٧٢٢ دەچێتە پاریس و بە یارمەتیی دووکی بێرویک، کە کاتێک بێرویک حاکمی سەربازی بوو لە شاری بۆردۆ ناسیبووی، دەچێتە ناو بازنەکانی دەربارەوە. ئەو هەروەها خۆی بە سیاسەتمەداری ئینگلیزی ڤیسکۆنت بۆلینگبرۆک ئاشنا کرد و، دواتر بۆچوونە سیاسییەکانی خرایە ناو شیکارییەکانی مۆنتسکیۆ بۆ دەستووری ئینگلیز. هەڵبەت ئەو بە هۆکاری تەکنیکیی نەژیانی لە پاریس، بۆ ئەندامێتی لە ئەکادیمیای فەڕەنسی وەرنەگیرا و لە ساڵی ١٧٢٦دا بەهۆی ناڕەزایەتی لەوەی کە کەسە نزمترەکان لەو لە بواری هزریدا لە دەربار لەو بەرزتر کراونەتەوە و سامانێکیان وەچنگ خستووە، ئۆفیسەکەی فرۆشت. لە کۆتاییدا سازانی کرد و لە کانوونی دووەمی ١٧٢٨دا لە ئەکادیمیا وەرگیرا.

سەرچاوەکان

Tags:

دادوەرفەڕەنسامێژووناس

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئەحمەد ھەردیئایینی زەردەشتیمۆرگریگۆر مەندلھەوکردنی گوێی ناوەڕاستزەکەریا عەبدوڵڵاسۆسیالیزمپانپانۆکێپلاندانانی شاریمیقداد میدحەد بەدرخاننیشتمانچاڤی ھێرناندێزپەندی پێشینانخۆشەویستیی ڕزگارکەر (فیلم)ناوی زانستیپێڕستی پایتەختەکانحەسەن سیساوەییحیزبی بەعسدوبەیگۆران (تیرە)یەکێتیی ئەورووپاپیرباڵ مەحموودکیم جونگ-نانزەمبیلفرۆشگۆڵفزمانی کوردیتێنسکەرەی پاقلەفیفتی-سیکس (ئارکانساس)مایکرۆسۆفت ئۆفیسدارستانی ئەمازۆنقەزای خانەقینحوزەیرانمیرنشینی بۆتانڕەواندزئەفریقاپێرستی ڕاپەڕینی کوردانپارێزگای ھەڵەبجەکۆچەر بیرکارڕووحوڵڵا خومەینیقەزای چەمچەماڵبێکاریچینکیمیابارانی ھەڵەبجەسێکسمەولانای ڕۆمیسپی میدیاخەلافەتی عەباسیمامۆستافەرمانبەرمەولەویکرۆمۆسۆمکازم ساھرحیزبی بەعسی عێراقگامڵانزێرەڤانیمەلای جزیریگالیلێو گالیلەیگرێبەستگەدەگۆتیکەعبەناونیشانی ئای پیڕەوشتناپۆلیۆن بۆناپارتماھیر زەینسۆران (شار)وەلی دێوانەتیشکی گاماکیک بۆکسینگمێژووعەرەبستانی سعوودیدیجلەکوردسات🡆 More