مووشەکی دژەتانک (ئینگلیزی: Anti-tank missile) چەکێکی بەھێزی سەربازییە کە دژی ئۆتۆمبێلە سەربازییە زرێپۆشەکان و تانکی سەربازی بە مەبەستی تێکشکاندن و پەکخستنیان بەکار دەھێندرێت.
لە ئێستادا ٢٢ وڵات خاوەنی چەندین دژەتانکی جیاواز و ھاوبەشن. کە یەکێک لە دژە تانکە ھابەشەکان چەکی (میلان)ە کە چەکی ھاوبەشی نێوان وڵاتانی ئەڵمانیا و فەرەنسایە.
وڵاتی ئەڵمانیا لە مێژوو یەکەمین جۆری چەکی دژەتانکیان بەرھەم ھێنەوە کە ناوی بریتی بوو لە (Ruhrstahl X-4) کە لە جەنگی جیھانی دووەمدا بەکار ھێندراوە، کە لە ڕێگەی ئاسمانەوە دە ھاوێشترا. بەڵام دژە تانکی جۆری (SS.10) یەکەمین دژەتانک بوو کە لە سەر زەویەوە ئاراستەی ئامانجی دیاریکراو کراوە، کە خاوەنەکەی فەرەنسا بوو.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مووشەکی دژەتانک تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مووشەکی دژەتانک, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.