ڕۆمان منداڵباز: ڕۆمانێک لە نووسینی فەرھاد پیرباڵ

منداڵباز ڕۆمانێکی کوردییە لە نووسینی فەرھاد پیرباڵ.

بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٠٣ بڵاو کرایەوە. ڕۆمانەکە باس لە دیاردەی منداڵبازی لە دەیەکانی ڕابردووی گەڕەکەکانی ھەولێر دەکات.

منداڵباز
ڕۆمان منداڵباز: ڕۆمانێک لە نووسینی فەرھاد پیرباڵ
نووسەرفەرھاد پیرباڵ
وڵاتکوردستان
زمانکوردیی ناوەندی
بابەتڕۆمان
بڵاوبوونەوە٢٠٠٣
جۆری کتێبچاپ
لاپەڕەکان٢٠٥

چیڕۆک

ڕۆژێکیان یووسف، کە نەوجەوانێکی ١٥ ساڵانە، لە بەیانییەکی زوو دەچێتە کڕینی سەموون، بەڵام ناگەڕێتەوە. ھەر لەو ڕۆژەدا پیرەژنێک و کوڕە لاوێک لە ھەمان ئەو سەموونخانەی کە یووسف بۆی چووە گەواھیدەری ڕووداوێکی منداڵبازی دەبن. کوڕە لاوەکە ھاوار دەکات تاکو پۆلیس بگەن، بەڵام کاتێک پۆلیس دەگاتە شوێنەکە ئەوان لەوێ نەماون، بە گوتەی پۆلیس منداڵباز و منداڵەکە لە سەربانەوە ھەڵاتوون. ھەر لەدوای ئەم ڕووداوەوە چیتر یووسف نەگەڕاوەتەوە ماڵ. خێزانی یووسف (باوک و دایک و براکەی) گومان دەکەن ئەو ڕووداوە بەسەر یووسفدا ھاتبێت، ھەر بۆیەش سکاڵا لەسەر خاوەنی سەموونخانەکە، کە مەلایەکە، لەگەڵ چەند منداڵبازێکی ناسراوی دەوروبەری ناوچەکە تۆمار دەکەن. پۆلیس و دادگا دەست بە لێکۆڵینەوە دەکەن لەسەر ئەم بابەتە. دواتر ڕووداوێکی دیکە دێتە گۆڕێ، کە لە ھەمان ڕۆژدا حاڵەتێکی دیکەی منداڵبازی تۆمار کراوە، تێیدا باوکی منداڵە قوربانییەکە کوڕەکەی و ھەروەھا منداڵبازێکی کوشتووە، و دواتریش ھاتووە و خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە. لە درێژەی بابەتەکەی یووسف، دایکی بەرەو شێتبوون دەچێت، ھەروەھا باوک و براکەی چاوەڕێی ئەنجامەکانی پۆلیس دەکەن و ڕۆژ بە ڕۆژ لەو چاوەڕوانییەش بێ ھیوا دەبن، چونکە دەنگۆی ئەوەش دێتە کایەوە کە یووسف دەستدرێژی نەکراوەتە سەر، بەڵکو لەلایەن بەعسەوە ڕفێندراوە چونکە پێشتر بینراوە کە ڕاگەیەندراوەکانی پێشمەرگەی بەناو شاردا بڵاو کردووەتەوە.

چاپەکان

ڕۆمانەکە لە ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن ماڵی شەرەفخانی بەتلیسی بڵاو کرایەوە. چاپی دووەمیش لە ئازاری ٢٠٠٦. نوێترین چاپی ڕۆمانەکەش لە ساڵی ٢٠٢٢ لە خانەی کەلتوور بڵاو کرایەوە.

سەرچاوەکان

Tags:

زمانی کوردیفەرھاد پیرباڵمناڵبازیڕۆمانھەولێر

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

دەوڵەتی سەلجووقیبەکتریاقەرەداغزمانی گورجیئوردنویلیام شێکسپیردەفری شووشەییپێڕستی گوندەکانی پارێزگای سلێمانیقورئانزیووسئاوات بۆکانیناسالەیلا قاسمزمانی تایلەندییەکێتیی سۆڤیەتڕۆمانتیزمدڵزارمێژووی مایکرۆسۆفت وۆردھیندستانزانستە کۆمەڵایەتییەکانکوردیی باشووریئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیزاگرۆسمیتافیزیککەرتی غەززەناتۆ.bnفریشتە لە ئیسلامداکتێبخانەئازادیڕەپبوونی کێرڕووسیائەسکەندەری مەزنوزەی گەرمیپارێزگازانستە مرۆڤییەکانسولەیمانسەرئێشەئیدریسکۆمافایەق بێکەسویکیپیدیای کوردیکیمیابارانی ھەڵەبجەدادپەروەریدڵگەلەستێرەسنەکارەبادیناری عێراقیعەلی خامنەییوزەی خۆریمەحرەم (ئیسلام)بافڵ تاڵەبانیوێنەگربەکرێگیراووەیباک مەشینشەڕی جەمەلقەڵادزێئیمپراتۆریەتیی ساسانیقەرەباغنووحلۆژیکتۆڕە کۆمەڵایەتییەکانئەحمەدی نالبەندکاتترسیەکێتیی ئەورووپاپیسبوونی ژینگەنەژادی ئاریڕووناکیئیسلامتەممووزخورماپێڕستی شارەکانی تورکیاپەرەسەندن🡆 More