مریەمی پاکیزە (بەعیبری: מרים، Miriam; بەئارامی: Maryām; بەعەرەبی:مريم، Maryam)، کەسایەتییەکی مەزنە لەنێو پەیمانی نوێ و قورئاندا وەکوو دایکی یەسووعی ناسڕی بەسکپڕبوونێک و لەدایکبوونێکی پاکیزانە بەبێ هەبوونی رەگەزی نێر، بەپێی باوەڕی مەسیحییەت و ئیسلام.
مریەمی پاکیزە מרים ܡܪܝܡ ܒܬܘܠܘܬܐ | |
---|---|
لەدایکبوون | ٨ ی سێبپتەمبەر نەزانراو |
مەرگ | ١٥ ی ئاب نەزانراو |
ناوەکانی تر | دایکی خودا، شەفیعە و هتد... |
خزمەکان | یوسفی دارتاش - دەزگیران |
بەپێی بیروباوەڕی مەسیحییەت، مریەم دەزگیرانیدار بووە لەگەڵ یوسفی دارتاشدا کاتێ کە فریشتە جبرائیل مزگێنی دەداتێ بە لەدایکبوونی یەسووع. مریەم لەگەڵ یەسووعدا تا کاتی لەخاچدانەکەی دەمێنێتەوە. پەڕتووکە ئەپۆکریفییەکان و نووسراوەکانی باوکانی کڵێسا، باس لەژیانی دەکەن لە سەرەتاکانی ژیانیەوە هەتا دەستپێکردنی بانگهێشتە ئاشکراکەی یەسووع، ئەو پەڕتووکانەش بە رێژەیەکی نیوەیی پەسەندکراون لەلایەن کڵێسا جیاوازەکانی مەسیحییەتەوە. لێرە بەدواوە کۆمەڵێک باوەڕی جیاواز لەمەسیحییەتدا درووست دەبن ناو دەبرێن بە بیروباوەڕە مریەمییەکان، کە باس لە مریەمی پاکیزە و رۆڵی دەکەن، لێرەدا کڵێسا کۆمەڵێک نازناوی بەسەر مریەمدا رژاندووە، وەکوو شاژن، پیرۆز، شەفیعە و هتد. لەو نازناوانەی کە دانراون بۆ بەرز راگرتنی مریەم. لەم رێیەدا، کۆمەڵێکی زۆر لە یاد و بۆنە هەیە کە وەک رێزێک لەشکۆمەندی مریەم دانراون. زانستی لێکۆڵینەوە لەسەر مریەم و رۆڵێ ئەو لە کتێبی پیرۆز و مەسیحییەتدا، ناو دەبرێت بە ماریۆلۆجیا.
لەئیسلامدا، مریەمی پاکیزە رێز و پلە و پایەیەکی بەرزی هەیە، و باشترینی نێو ژنانە و سورەتێکیش لەنێو قورئاندا بەناوییەوە ناو نراوە، هاوکات سورەتی ئالی عیمرانیش کە دەربارەی کەسووکارەکەی ئەوە، پەیوەندیدارە پێوەی. ناوی مریەم کە لە زمانی عیبرییەوە دێت، بەواتای تاڵی و ناخۆشی دێت، ناوێکی بەربڵاویش بووە لەنێو کۆمەڵگەی یەهوودی کۆندا.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مریەم تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مریەم, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.