محەممەد ئەحمەد ئەربیلی (ناوی تەواو: محەممەد ئەحمەد شێخ فەتحی؛ لە دایکبووی ١ی تەممووزی ١٩٣٣ — مردووی ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢) مەقامبێژ و گۆرانیبێژی کورد بوو.
لەوانەیە ئەم وتارە لە https://xelk.org/xezan/375692/ (دووپ دێت · کۆپی ڤایۆز) لەبەرگیرابێتەوە، لەوانەیە ئەم کارە دژی سیاسەتی مافی لەبەرگرتنەوەی ویکیپیدیا بێت. (تەممووزی ٢٠٢٢) |
ئەو بە زمانەکانی کوردی، تورکی و عەرەبی گۆرانی گوتووە، بەهۆی گۆرانی یەڵا شوفێر ناوبانگی زۆر پەیدا کرد، کە دواتر ئیبراھیم تاتلیسس گۆرانییەکەی دووبارە کردووەتەوە. یەکێک لە بەناوبانگترین گۆرانییەکانی، بەرھەمی “ھەولێرە”یە، کە لە ناو خەڵكدا بە گۆرانیی “لێرەمە لە ھەولێرێ، دڵدارم لە ھەولێرە” ناسراوە. چەند بەرهەمێکی محەممەد ئەربیلی لە لایەن ھونەرمەندی دیاری دەرەوەی کوردستانەوە وتراونەتەوە وەک مەیادە حەناوی و جۆرج وسوف و ئیبراهیم تاتلیسەس و چەند ھونەرمەندێکی دیکەش. ناوبراو ژیانی ھاوسەرێتی پێکھێناوە و خاوەنی شەش کوڕ و سێ کچە. لە ئێستاشدا خێزانەکەی لە شاری زێڕین لە دەوروبەری ھەولێر دەژین.
محەممەد ئەحمەد ئەربیلی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٣٣ ھەولێر |
مەرگ | ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (٨٩ ساڵ) ھەولێر |
نەتەوە | کورد |
ناوەکانی تر | محەممەد ئەربیلی |
پیشە | دەنگبێژ |
چالاکبوون | ١٩٤٤ |
ئایین | ئیسلام |
ھاوسەر | حاجی کافیە |
لە ساڵی ١٩٣٣ لە گەڕەکی تەعجیل کۆڵانی (سەعدوناوا)ی شاری هەولێر لەدایکبووە. لە لێدوانێکدا خۆی گوتوویەتی: ئێمە خەڵکی دەربەندی ڕایەتین لە دەڤەری باڵەکایەتی و خزمەکانمان لە گوندەژۆرن". باوکی ئەحمەد شێخ فەتحی لە ساڵی ١٨٩٨ لە گوندی باوەکراوەی ناوچەی باڵەکایەتی ڕوودەکاتە ھەولێر و نیشتەجێ دەبێت تاوەکو لە ساڵی ١٩٧٢ کۆچی دوایی دەکات. لە ساڵی ١٩٤٤ دەچێتە بەرخوێندن لە قوتابخانەی ئەربیل ئولا تاوەکوو ساڵی ١٩٤٩ لە خوێندن بەردەوام دەبێت دواتر بەھۆی خراپی بژێوی ژیانیان ناچاردەبێت دەست لە خوێندن ھەڵبگرێت. بە ھۆی دەنگخۆشییەوە دەبێتە جێگای سەرنجی بەڕێوەبەر و مامۆستایانی قوتابخانەکەی، لە تەمەنی زۆر منداڵیەوە بەشداریی لە چاڵاکییە مۆسیقییەکانی قوتابخانە دەکات کە ڕۆژانە دەستپێکی خوێندن بە سروودە نیشتمانییەکانی ھونەرمەند دەستی پێدەکرد، ھەریەک لە سروودە نیشتمانییە بەناوبانگەکانی نەورۆز و ئەی دلێران و لاوانی کورد لە لایەن ھونەرمەندەوە ئاوازی بۆ دانراوە لە تەمەنی منداڵی قوتابخانەییدا.
لە ساڵی ١٩٥٦ کاتێک مەلیک فەیسەڵی دووەم پاشای عێراق سەردانی ھەولێر دەکات لە دیوەخانی مەلا فەندی چەندین مەقام و گۆرانی فۆلکلۆر پێشکەش بە پاشا دەکات وەک ئاھەنگی پێشوازی کە دەبێتە جێی سەرنجی پاشا و میوانانی دیوەخان، ھونەرمەند لە لایەن مۆسیقاژەن مەجید فەتاح گرنگی زیاتری پێدەدرێت و مامۆستا عیزەددین فەیزی دەبێتە ھاندەری ڕاستەوخۆی تاوەکو بە ڕێچکەی ھونەردا بڕوات، بۆیە زۆرینەی گۆرانی و بەستەی کوردی و تورکمانییەکانی ئەو کاتی ھەولێرێ لەبەردەکات و لە کۆڕ و بۆنەکان دەیھۆنێتەوە.
ساڵی ١٩٥٣ چووەتە ئەرکی سەربازی و دوای تەواوکردنی ئەرکەکەی لە ساڵی ١٩٦٠ لە نەخۆشخانەی کۆماریی شاری ھەولێر بە شوفێر دامەزراوە. بەدەم کارەکەیەوە گۆرانیی یەڵڵا شۆفێری ئامادە کردووە و بەهۆیەوە نێوبانگی پەیدا کردووە، دواتر لە لایەن ژمارەیەک لە هونەرمەندان گوتراوە، لەوانە حەسەن زیرەک و ئیبراهیم تاتڵیساس. محەممەد لە ساڵی ١٩٥٩ دەچێتە ڕادیۆی بەغداد و لە بەشی تورکمانی غەزەلێک و چوار قۆریات تۆمار دەکات و دوای بڵاوبوونەوەی بەرهەمەکانی، ناو دەردەکات و دەنگ و هونەرەکەی لە دڵی خەڵکیدا جێی خۆی دەکاتەوە. ئەربیلی وەک خۆی دەڵێ، لە سەرەتای ساڵی ١٩٥٩ چووەتە ئێزگەی بەغدا و ئەو رۆژە یەکەم گۆرانی بە ناوی (مهن ئهربیلده چختم) واتا لە ھەولێر دەرچووم، تۆمار کردووە، ئەمەش یەکەم وێستگەی بڵاوبوونەوەی دەنگی محەممەد ئەحمەد ئەربیلی دەبێت و ئەم گۆرانییەش ھەر زوو بە گوێی ھەوادارانی میوزیک و گۆرانی بڵاو دەبێتەوە". بەڵام پێشتریش گۆرانیی دیکەی هەبووە. بە گوتەی نامیق هەورامی، گوتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیری، محەممەد ئەربیلی بە هۆی گوتنی سروودی "ئەی دلێران" و "لاوانی کورد" لە لایەن حکوومەتی ئەو کاتی عێراقەوە دەستگیرکراوە.
لە ساڵی ١٩٧٣ بە مەبەستی ئەنجامدانی حەج ڕوودەکاتە سعوودیە بەمە دەبێتە حاجی محەممەد ئەربیلی، لەگەڵ ھونەرمەند مشکۆ دەبن بە ھاوڕێ و چەندین ئاھەنگ و بۆنە لە شارەکانی ھەولێر و کەرکووک و سلێمانی ئەنجام دەدەن.
محەممەد ئەربیلی دوای دەنگدانەوەی گۆرانی یەڵا شوفێر بەناوبانگ دەبێت، و گۆرانیەکەی لە لایەن چەندین ھونەرمەندی مەزنی ئەوکات وەکو حەسەن زیرەک و ئیبراھیم تاتڵیسەس دەگوترێتەوە. ئیتر پەرەی زیاتر بە خۆی دەدات و کات تەرخان دەکات بۆ نووسینی ھۆنراوە و دانانی ئاواز بۆیان و وەک مەقام و بەستە بە زمانەکانی کوردیی و تورکمانیی تۆماریان دەکات، ھەروەھا لەگەڵ ھونەرمەندان عەبدولواحید گۆزەچی و نەجات توتنچی و یونس توتنچی ئاھەنگی گێڕاوە و چەندین ئاوازی بۆ داناون ھەر بە ھۆی محەممەد ئەربیلی جەباری براشی برەو پەیدا دەکات.
ھونەرمەند لە مەقامەکانی نەھاوەند و سەبا و کورد و بەیات توانایەکی سەرسوڕھێنەری ھەیە بۆیە لە زۆرینەی ئاھەنگ و بۆنەکان بانگھێشت دەکرێت بە تایبەت دوای ڕاپەرینە مەزنەکەی بەھاری ١٩٩١ دەرگای زۆرتر و ئازادی پتری بە ڕوودا دەکرێتەوە بە جۆرێک دەتوانێت چەندین گەشت بۆ وڵاتی تورکیا ئەنجام بدات و ھەوادارانی تورکیا بەسەربکاتەوە بە ھۆی ئەوەی مەقام و بەستەی زۆری بە زمانی تورکمانی تۆمار کردووە.
لهناوهڕاستی ساڵانی ھهشتاكانی سهدهی پێشوو، ههندێک تەکسی له ڕێگهی نێوان (ھهولێر – ئهستهمبۆل) کاریان کردووه، یهکێک لهو شۆفێرانه به ناوی (غازی حوسێن جهوان) ھهوادار و ھۆگری دهنگی ھهردوو ھونهرمهند (محهممهد ئهحمهد ئهربیلی و ئیبراھیم تاتڵیسهس) بووه، له یهکێک له گهشتهكانی ل هساڵی ١٩٨٧ کاسێتێکی دهنگیی محهممهد ئهربیلی لهگهڵ خۆیدا دهبات بۆ تاتڵیسهس، کاتێک گوێی له دهنگ و گۆرانییهکانی ئهربیلی دهبێت، پرسیار دهکات ئهم ھونهرمهنده خهڵکی کوێیه و له کوێ دهژی و دهتوانرێ ببرێته لای؟ غازی ئهو پرسیار و سهرسامبوونهی ئیبراھیم دهگهیێنێتهوه به ئهربیلی، ئهربیلیش له گێڕانهوهی یادهوهرییهکانی بهیهکگهیشتنی لهگهڵ ئیبراھیم تاتڵیسهسدا دهڵێت: دووجار داوهت کرام بۆ ئهستهنبۆڵ، جاری یهکهم ساڵی ١٩٩٣ میوانی ئیحسان دۆغرهمهچی و جاری دووهم ١٩٩٤ میوانی ئیبراھیم تاتڵیسهس بووم، ٣٥ ڕۆژ نهیھێشت بێمهوه، ١٢ گۆرانیی خۆمم دایه، لهوانهی که له ڕادیۆی بهغدا تۆمارم کردبوون، یهکێک له گۆرانییهکانیش یاڵلا شۆفێره. ئیبراھیم لهو ٣٥ ڕۆژهدا بهردهوام گوێی بۆ ئهربیلی گرتووه و دهنگ و گۆرانییهکانی به کامێرا تۆمار کردووه و زۆر پێی سهرسام بووه.
محەممەد لە ١٥ی حوزەیران بەهۆی خراپی بارودۆخی تەتدروستی لە کارکەوتنی یەکێک لە گورچیلەکانی لە نەخۆشخانە ژین لە شاری هەولێر خەوێندرا ، لەماوە مانەوەی لە نەخۆشخانە، لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان خەڵک هیوای زوو چاک بوونەوەیان بۆخواست ،بەهۆی خراپتر بوونی دۆخی تەندروستی ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە نەخۆشخانەی ژین کوچی دواییکرد. لە هەمان ڕۆژ تەرمەکەی لە ڕێوڕەسمێکدا بەئامادەبوونی پارێرزگاری هەولێر ، کەس وکاری محمەد ئەربیلی و نوێنەری چەند لایەنێکی سیاسی و هونەرمەندان و هاوڵاتیانی شارەکە لە پارکی سەنتەری شار (پارکی بەردەم قەڵای هەولێر) بەرەو گۆڕستانی کەسنەزان بردارو لەوێ بەخاک سپێدرا .
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article محەممەد ئەحمەد ئەربیلی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.