لەسێدارەدانی فیرعەون

لەسێدارەدانی فیرعەون (بە فارسی: اعدام فرعون‎، بە «تیرۆرکردنی فیرعەون»یش ناسراوە، کە لە بوارەکانی ڕاگەیاندندا بڵاوکرایەوە کە ھاوشانی «تِرُور فرعون»ی فارسییە) فیلمێکی بەڵگەنامەیییە، کە لە بەرھەمھێنانی لیژنەی ڕێزلێنانی شەھیدەکانی جووڵەی جیھانی ئیسلامیی ئێرانییە.

لەسێدارەدانی فیرعەون
(بە فارسی: اعدام فرعون‎)
لەسێدارەدانی فیرعەون
دەرھێنەرموحسین یەزیدی
بەرھەمھێنەرلیژنەی ڕێزلێنانی شەھیدەکانی جووڵەی جیھانی ئیسلامی
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەھەمان لیژنەی سەرەوە
ڕێکەوتی دەرچوونھاوینی ٢٠٠٨
ماوەی فیلم٦٢ خولەک
وڵاتلەسێدارەدانی فیرعەون ئێران
زمانبە عەرەبی، لەگەڵ ژێرنووسی فارسی
بەشی دواتر٣٤ فیشەک بۆ فیرعەون

فیلمەکە باسی ئۆپراسیۆنی تیرۆرکردنی سەرۆکی پێشووی میسر ئەنوەر سادات دەکات، و تێیدا ڕەخنە لە سیاسەتەکانی سادات دەگرێت و پاڵپشتیی ئۆپراسیۆنی تیرۆرکردنەکە دەکات، کە بەھۆیەوە لەلایەن بوارەکانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامە میسری و سینەمایییەکان و ئەکتەرە میسرییەکانەوە ڕەخنەی بڵاوی لێ گیرا. ماوەی فیلمەکە شەست و دوو خولەکە و بە زمانی عەرەبییە لەگەڵ ھەبوونی ژێرنووسی فارسی.

لێکۆڵینەوە لەسەر فیلمەکە لە ئێران ئەنجامدرا، و ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە ھات و دەرکەوت کە ھەر لە سەرتاوە فیلمەکە لە بەرھەمھێنانی ئێرانی نییە، بەڵکو لە فیلمێکی بەڵگەنامەیی بەرھەمھێنرا و دەرچووی کەناڵی جەزیرە وەرگیراوە. فیلمەکەی جەزیرە بەشێک لە زنجیرەفیلمێکی بەڵگەنامەییی بەرنامەیەک بە ناوی «تاوانی سیاسی» بوو. کەناڵی جەزیرە لێکۆڵینەوەیەکی دەربارەی فیلمەکە کردەوە، و فیلمەکەیان بە «تاوانی ڕاگەیاندنی و دزی و شێواندن» بۆ ئەو بەرنامەی کە دروستکرابوو ڕاگەیاند.

باسکردنی فیلمەکە

لەسێدارەدانی فیرعەون 
دیمەنێکی شاشەی سەرەتایی فیلمەکە کە ھەڵگری نووسینێکی فارسییە، وەرگێڕانەکەی: «پێشکەشە بە ڕۆحی شەھید کاپیتان خالید ئیسلامبوڵی و ھاوڕێ شەھیدەکانی».

گرێنتییەکان

لەسێدارەدانی فیرعەون 
سەرۆک ئەنوەر سادات و مێناچیم بێجن لە کاتی ئامادەبوونی سەرۆکی ئەمریکی جیمی کارتەردا تەوقە دەکەن.
لەسێدارەدانی فیرعەون 
شۆستەی ٦ی تشرینی یەکەم کە سەرۆکی پێشووی میسر، ئەنوەر ساداتی لێ کوژرا.

فیلمەکە لەسەر کۆمەڵێک گرتەی ئەرشیفی وەرگیراوە، کە لە نێوانیاندا وێنەیەکی کرداری سەرەکی ئۆپراسیۆنی تیرۆرکردنی ساداتی لە کاتی نمایشە سەربازییەکانی تێدایە، ھەروەھا لەگەڵیادا واژووکردنی ڕێکەوتنامەی کامپ دەیڤد لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نێوان سەرۆکی میسر ئەنوەر سادات و سەرۆکی ئیسرائیل مێناچیم بێجن بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەمریکی جیمی کارتەر تێدایە؛ و ھەروەھا کەمێک لە وتارەکانیشی تێدایە. فیلمەکە چەند چاوپێکەوتنی تەلەڤیزیۆنی لەخۆ گرتبوو کە بە تایبەتی بۆ فیلمەکە بەرھەمھێندرابوو و لە نێوانیاندا چەوپێکەوتنی ئەرشیفی لەگەڵ شارەزایانی سیاسیی و ئاسایشیی تێدابوو. دوو بیرۆکەی سەرەکی فیلمەکە کە بووە ھۆی وروژاندنی ھەندێک لە بوارەکانی میسر، یەکەمیان بریتیبوو لەوەی فیلمەکە سەرۆکە میسرییەکە بە ناپاکی تۆمەتبار دەکات ئەمەش بەھۆی واژووکردنی ڕێکەوتنامەی کامپ دەیڤد، کە لە فیلمەکەدا ھاتبوو کە ھۆکاری تیرۆرکردنی سادات بریتییە لە "واژووکردنی سەرۆکە ناپاکەکە لەسەر ڕێکەوتنامەی کامپ دەیڤدی ھیچ"، و دووەمیان بریتییە لە شکۆ نیشاندان بۆ بکوژەکانی خالید ئیسلامبوڵی و عەتا تایڵ و عەبدولحەمید عەبدولسلام و بە شەھید داننانیان. ھەروەھا فیلمەکە لە لێواری ڤیستیڤاڵی لیژنەی جیھانی بۆ ڕێزلێنان لە شەھیدانی ھەڵسانەوە لە ئێران نمایشکرا. ھەروەھا فیلمەکە بەم ناوەوە بەھۆی دەستەواژەیەک کە ئیسلامبوڵی کاتێک بەرەو کوشتنی سادات بەڕێکەوت وتی، کە بریتیبوو لە «مردن بۆ فیرعەون» ناونراوە.

ئەو کەسایەتییانەی فیلمەکە گەواھیپێداوان

  • جیھان سادات (ھاوسەری ئەنوەر سادات)
  • مستەفا خەلیل (سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی میسر)
  • نەبەوی ئیسماعیل (وەزیری ناوخۆی ئەو کاتەی میسر)
  • ئەبو عەلا مازی (سەرۆکێکی پێشووی کۆمەڵەی ئیسلامی لە میسر)
  • فوئاد عەلام (سەرۆکی لێکۆڵینەوەی ئاسایشی دەوڵەتی میسری کۆن)

فروز ریجائی فر سەرۆکی ڕێکخراوی ڕێزلێنانی شەھیدانی شۆڕشی ئێران وتی: ڕێکخراوەکە زۆرێک فیلمی پەیوەندیدار بەو پاڵەوانانەی کە ھەڵساون بە ئۆپراسیۆنی شەھیدانە لە فەڵەستین بەرھەمھێناوە، کە ئاماژەبوو بۆ فیلمەکە کە لە چەندین بەڵگەنامە لە کەناڵی ئاسمانی جەزیرە و چەند سەرچاوەیەکی ئەمریکی وەرگیراوە".

کەناڵی جەزیرە

دواتر لە ئێران لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی فیلمەکە ئەنجامدرا، و بەرپرسی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ئاگەداری بەرژەوەندییەکانی ئێران لە قاھیرە وتی کە خودی فیلمەکە لە سەرەتاوە لە فیلمێکی بەڵگەنامەیی کەناڵی ئاسمانی جەزیرە وەرگیراوە. لەمەشەوە جەزیرە دەستی بە لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی گرتەی بەرنامە بەڵگەنامەیییە دزەپێکراوەکانی بۆ کۆمەڵەی ئێران کرد. مەبەست لە بەرنامەکە بەرنامەی "تاوانی سیاسییە" و ماوەکەی دوو کاتژمێرە و بیروڕای شیکەرەوە و گەواھیدەرەکانی سەدەی ڕووداوی تیرۆرکردنەکە لەخۆدەگرێت. جەزیرە ئەوەی کۆمەڵەی ئێرانی ئەنجامیدا بە "تاوانی ڕاگەیاندنی" و پێشێلکارییەکی گەورەی مافی خاوەندارێتی بیرۆکەیی داینا. دەرھێنەری بەرنامەی «تاوانی سیاسی» تامیر موحسین وتی ئەو کاتەی سەیری «لەسێدارەدانی فیرعەون»م کرد ڕوونبووەوە کە زۆربەی گرتەکانی لە بەرنامەکەی ئەوەوە براوە، بەڵام بە گرێنتی لەو فیلمەی کە ئەو پێشکەشی کردووە دەرنەکەوتووە، ھەروەھا ئاماژەی کرد کە فیلمەکە گرتەی نوێی تێدایە کە لە بەرنامەکەی ئەودا نەبوو، و ھەروەھا زۆرێک لە گرتەکانی بەرنامەکەی ئەو سڕدراوەتەوە. ئەو گرتانەش پەیشیمانی ئەو کۆمەڵەی ئیسلامییەی کە ھەڵساوە بە تیرۆرکردنەکە دەردەخات.

بەھۆی ئەم لێدوانانەوە، کەناڵی جەزیرە لە ٦ی ئابی ٢٠٠٨ ئاگەدارییەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ھاتبوو کە فیلمی «لەسێدارەدانی فیرعەون» ھیچ پەیوەندییەکی بە کەناڵەکەوە نییە. ھەروەھا جەزیرە وتی «لەسێدارەدانی فیرعەون» بریتییە لە لادان و تێکدانی بەرنامەی تیرۆرکردنی سادات کە کەناڵەکە بە درێژایی سێ ساڵی ڕابردوو پەخش کردووە، ھەروەھا سەرسامی بینەری بۆ لێکدانەوە دەقاودەقەکانی بەدەستھێنا، و بەپێی لێدوانکەی کەناڵەکە ھیچ بەرھەڵستییەکی دروست نەکرد، ھەروەھا کەناڵەکە ئەوەشی باس کرد کە فیلمەکە بۆ نیوە کورتکراوەتەوە و پاشان دروستکراوەتەوە، ھەروەھا ڕیکلامی سیاسی تێدا دەرکەوتووە کە پێشتر لە فیلمی «تیرۆرکردنی سادات»دا کە بەرھەمیان ھێنابوو نەبوو.

ھەروەھا دەرھێنەر تامیر موحسین لەسەر ئەو فیلمە بەڵگەنامەیییەی دەریھێناوە و بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٠٦ لەسەر جەزیرە لە ڕۆژی یادکردنەوەی تیرۆرکردنی ساداتدا پەخشکرا قسەی کرد؛ و دەڵێت ھیچ دیمەن یان گرتەیەک لە فیلمەکە نەسڕدراوەتەوە، و بە تەواوەتی بە دوو بەش پەخشکراوە، و ئەو نەیدەزانی کە فیلمەکەی لە "لەسێداەدانی فیرعەون"دا بەکارھاتووە تەنھا ئەو کاتە نەبێت کە "ھاوڕێکانم لەسەر ماڵپەڕی یووتیووب سەیریان کرد و پێیان وتم ئەم فیلمە لە فیلمێکی منەوە وەرگیراە، بەپێی قسەیان.

وەڵامدانەوەی میسر

وەڵامدانەوەی فەریمی میسر

لە لێدوانێکی وەزارەتی دەرەوەی میسردا ئەوە ھات کە یارمەتیدەری وەزیری دەرەوەیی بوارەکانی ئاسا دیبلۆماس «تامر خەلیل» چاوی بە سەرۆکی نووسینگەی ئاگەداری بەرژەوەندییەکانی ئێران لە قاھیرە کەوت، ھەروەھا بۆ دیبلۆماسییە ئێرانییەکەی دووپات کردووەتەوە کە «ئەم فیلمە بۆ پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە خراپە، و ئەم جۆرە شتانە ڕاست نییە و بە ھیچ شێوەیەک ئاماژە نادات کە ئێران لە ھەستییارییەکان میسر تێدەگات، کە دواتر فیلمەکە کاریگەری لەسەر پێشخستنی ئەرێنییانەیی پەیوەندییە میسرییە - ئێرانییەکان ھەیە».

ھەروەھا وەزیری دەرەوەی میسر ئەحمەد ئەبول غەیت وتی: «ئێمە بە ھەموو شێوەزارێک لۆمەی ئەم فیلمە دەکەن» ھەروەھا وتی: «دەربارەی فیلمەکە، بەڕاستی شتێکی خەمبارە کۆمەڵگای ئیسلامی ڕێگە بە ھێرشکردنە سەر ئەم سەرۆکە نیشتیمانپەروەرە گەورە میسرییە دەدات».

لە دانیشتنێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی میسردا لە ڕۆژی ١٠ی تەممووزی ٢٠٠٨، ئەوە دووپات کرایەوە کە "بەرھەمھێنانی فیلمەکە بۆ میسر و سەرۆکەکانی خراپ ڕەفتارکردنە و بە ھەڵسوکەوتێکی نا بەرپرسانەیە و دژایەتی سادەترین تێگەیشتنی دیبلۆماسی و دراوسێیی و عورفی نێودەوڵەتی دەکات". ھەروەھا سەرۆکی ئەنجومەنی شوری میسری سەفوەت ئەلشەریف لە لێدوانێکیدا وتی: «وەستاندنی پەخشی فیلمەکە دەکرێت باشی خواستی ئێرانی بسەلمێنێ لە ھەوڵدانی بۆ گێڕانەوەی پەیوەندییە سروشتییەکان لەگەڵ میسر».

لە دانیشتنێکی تری ئەنجومەنی نوێنەرانی میسردا ڕۆژی ١٣ی تەممووزی ٢٠٠٨، ئەنجومەنەکە بانگێشەی بۆ ڕاگرتنی پەخشی فیلمەکە لە ھەموو بوارەکانی ڕاگەیاندنە فەرمی و نافەرمییەکاندا کرد بەو پێیەی ژیاننامەی ئەنوەر سادات دەشێوێنێت، ھەروەھا لە لێدوانەکەی ئەجومەنەکەدا ھات: «قسەکانی ئێران، کە فیلمەکە ھەڵوێستی فەرمی نانوێنێت ناکرێت بە ئاسانی قوبووڵ بکرێت لەبەر ئەوەی ھەموو کات تێکەڵ کردنێک لە نێوان ھەڵوێستە فەرمی و نافەرمییەکاندا لە تاران ھەیە و ئێران شتێکی نییە کە بتوانێت لە بوواری ئازادی ڕا دەربڕیندا شانازی پێوە بکات».

یەکێتی تۆپی پێی میسر بڕیاری ھەڵوەشانەوەی یارییە دۆستییەی کە بڕیار بوو لە نێوان ھەڵبژاردەی تۆپی پێی میسر و ئێراندا ڕووبدات لە ٢٠ی ئابی ٢٠٠٨ دا. ھەروەھا سەرۆکی یەکێتییەکە سەمیر زاھر وتی کە ئەو لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی میسر بە درێژایی ١٠ ڕۆژ بۆ گەڕان لە بابەتەکەدا لە پەیوەندیدا بووە، تا بڕیار لە ھەڵوەشاندنەوەی یارییەکە درا.

ھەروەھا میسر بڕیاری کەمکردنەوەی ئاستی ڕۆڵگێڕان لە کۆبوونەوەی وەزیرە دەرەکییەکان کە لە تاران، لە ماوەی ٢٦ بۆ ٣٠ی تەممووزی ٢٠٠٨ بەسترا دا. کاتێک باڵیۆز نائیلەت جەبر یارمەتیدەری وەزیرەی دەرەوە بۆ پەیوەندییە سیاسییە نێودەوڵەتییەکان ڕۆڵی میسری لە کۆبوونەوەکەدا گێڕا. کە شتکە وەک بەردەوامبوونی ھەڵوێستی میسر بەرامبەر فیلمەکە شیکرایەوە.

ئەلئەزھەر

کۆمەڵەی ئیسلامی لە ئەلئەزھەر شەریف کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی بۆ گەڕان بەدوای بابەتی فیلمەکە ئەنجامدا. ھەروەھا ڕۆژی دوو شەممە ١٤ی تەممووزی ٢٠٠٨ لێدوانێک دەربارەی بڵاوکرایەوە تێیدا باسی ئەوانە دەکات کە فیلمەکەیان بەرھەمھێناوە: «جۆرێکی سەرشێوای خەڵافێنەرنی ئێران فیلمێکی ناشرینیان بەرھەمھێناوە تێیدا سووکایەتییەکی گەورە بە سەرۆکی شەھید محەممەد ئەنوەر سادات کراوە، و تێیدا گەورەکردن بۆ ئەوانەی ناپاکانە تیرۆر و زینا و گومڕابوونیان کرد تێدایە» دواتر شێخی ئەلئەزھەر محەممەد سەید تانتاوی داوایەکی دبلۆماسییە ئێرانییەکان بۆ گەشتکردن بۆ ئێران لە پێناو کەمکردنەوەی دوودڵییەکانی نێوان دوو وڵاتەکەی ڕەتکردەوە، ھەروەھا شێخی ئەلئەزھەر داوای لە دەسەڵاتە ئێرانییەکان کرد ڕێوشوێنی کرداری بۆ سەلماندنی ھەڵسوکەوتە فەرمییەکەیان ھەبێت، وەک گۆڕینی ناوی شەقامی ئیسلامبولی لە تاران. ھەروەھا وتی: "لەگەڵ ھەوڵەکانمان بۆ نزیکردنەوەی ڕێبازە ئیسلامییەکان و بەتایبەتی سونە و شیعە، بەڵام تاران بە بەرھەمھێنانی فیلمی "لەسێدارەدانی فیرعەون" ئامانجی تێکدانی ئەم نزیککەوتنە و دروستکردنی کینەی زیاتر و گرتنە لە ڕێگەی بەرھەمھێنانی ئەم فیلمە کە "جۆرێکی سەرشێواوی ئێرانی" بەرھەمیھێناوە".

ئێران ئەو کاتە داوای کردنەوەی بەشێک لە ئەلئەزھەر ئەلشەریفی لە تاران کردبوو، بەڵام شێخی ئەلئەزھەر داواکەی ڕەتکردەوە، و وتی: ئێمە لەگەڵ ئێران لە پەیوەندییەکی باشدا بووین، بەڵام کاتێک لایەنە ئێرانییەکان فیلمی "لەسێدارەدانی فیرعەون"یان بڵاوکردەوە ڕێوشوێنێکمان گرتەبەر کە گەڕانەوە لێی نییە، کە گەر فیلمەکە نەسوتێنن جیابوونەوەی ئێمە و ئەوان تا مردنە".

بەرەی زانایانی ئەلئەزھەر ڕەخنەی لە لێدوانەکانی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی ئیسلامی شوێنکەوتەی ئەلئەزھەر گرت و وتی: "بە سوتاندنی لەسێدارەدانی فیرعەون" و دژایەتی "بەکارھێنانی ڕێکخراوە ئاینییەکان و پێشخستنی بۆ خزمەتی بایە سیاسییەکان" کرد.

داوا یاسایییەکان

رەقیە سادات کچی ئەنوەر سادات داوایەکی بۆ دادگای دادوەری بەڕێوبەری بەرزکردەوە تێیدا داوا بە دەرکردنی بڕیارێک دەکات کە ڕێگە لە بڵاوکردنەوەی فیلمەکە لە میسر و ھەموو جۆرە بوورایییەکانی تری ڕاگەیاندن بگرێت، ھەروەھا داوای ناوزڕانی بەرامبەر دادگای جەنح عابدین دژی دەرھێنەری فیلمەکە و سەرۆکی ئێرانی مەحموود ئەحمەدینەژاد بەرزکردەوە و ئاگەداری بۆ مەحموود ئەحمەدینەژاد نارد کە داوای لێ دەکات بڵاوکردنەوەی فیلمەکە ڕابگرێت. و بەپێی سەرچاوەکان، داوای نیو ملیارد دۆلاری کردووە. و وا بڕیار بوو دادگای جەنح عابدین سەیری داوای ڕەقیە سادات بکات کە لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ پێشکەشی کرد، داواکەی ناوزڕاندن تا ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ بەھۆی نەبوونی تایبەتمەندێتی ژمارەیی ڕاگیرا. لە دانیشتنەکەی ٣٠ی تشرینی دووەمدا، ڕاگەیەندرا داواکەی بۆ ناوزڕاندن ڕەتکراوەتەوە، و لە ھۆکارەکانی بڕیارەکەدا ڕاگەیندرا کە دەبوو ڕێوشوێنە یاسایییەکان لە ڕێگەی جێگری گشتی بکرایە، ئەمەش چونکە ڕاستی ناوزڕاندنەکە لە دەرەوەی وڵات ڕوویداوە. پارێزەرەکەی ڕەقیە سادات وتی کە بڕیارەکە لە ڕووی یاساوە گونجاو نەبوو، چونکە فیلمەکە لەسەر ئینتەرنێت بڵاو کراوەتەوە، و زۆرێک لە میسرییەکان سەیریان کردووە، و بەمەش دۆسیەیەکی ناوزڕاندن لەسەر زەوییە میسرییەکانە، و بەپێی قسەکانی ماف بە دادگا میسرییەکان دەدات، ھەروەھا وتی داوایەکی بەردەوامبوون بۆ دادگای جێگری گشتی پێشکەش دەکات، و داوای بەردەوامبوونە ئاسایییەکەی کە ڕەقیە سادات پێشکەشی کردووە بە قەرەبووی مادی سووک دەکرێت. داوای ناوزڕانەکە لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ بەرامبەر دادگای جەنح عابدین بەردەوامبوو. بڕیاردرا داوای ڕێگریکردن لە بڵاوکردنەوەی فیلمەکە تا ٢٥ی تشرینی دووەم دوابخرێت، پاشان دیسانەوە بۆ ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ داوخرا، و بەپێی سەرچاوەکانیش بۆ بەسەرداچوونەوە و پێشکەش کردنی داواکان بووە. و لە دانیشتنی ٢ی کانوونی یەکەمدا، بڕیاریدا کە سەیرکردنی دۆسیەکە بۆ ١٦ی ھەمان دوا بخرێت، تا چاو بە زانیارییەکاندا بخشێننەوە. ھەروەھا جیھان ئەلسادات دەربارەی بێزاری خۆی لە ھەڵسوکەوتەکەی ڕەقیە ئەلسادات ڕایگەیاند، کاتێک وتی نابێت کەس بە ناوی ئەلساداتەوە بازرگانی بکات. بەڵام دەربارەی فیلمە ئێرانییەکە وتی کە لە "سووکێتی و ڕقەبەرایەتی" دەردەچێت.

سینەما و تەلەڤیزیۆن

چەند پارچەیەک لە فیلمە ئێرانییەکە لەسەر کەناڵی ئاسمانی ئەلحیوار لە ڕێگەی ئەڵقەیەکی بەرنامەی گوفتوگۆیی پێشکەش کرا، و بەژداربووان فیلمەکەیان بە «فیلمێکی میسری وەرگێڕاو بۆ فارسی» پێناسە کرد و لە کۆکردنەوەی چەند پارچەیەک زیاتر نییە کە لە چەند ئەڵقەیەک دەربارەی تیرۆرکردنی سادات لەسەر کەناڵە ئاسمانییە عەرەبییەکان لە ساڵەکانی پێشوودا پەخشکراوە.

ھەروەھا سەرنووسەری ڕۆژنامەی ڕۆژی ئەمڕۆ محەممەد حەسەن ئەلئالفی لە پارتی نیشتیمانی میسری فەرمانڕەوا لە میسر دەربارەی ویستی بۆ بەرھەمھێنانی فیلمێک چیرۆکی سەرکەوتنی سیاسی ڕووحوڵڵا خومەینی بە ناونیشانی «خومەینی ئیمامی خوێن» تۆمار بکات ڕاگەیاند. و ماڵپەڕی مەسڕاوی دەربارەی تەرخانکردنی ٢٠ ملیۆن جونەی بۆ بەرھەمھێنانی فیلمەکە باسکرد و بۆ دەرھێنانی فیلمەکە محەممەد فازڵ دانرا.

سەرۆکی سینەمایییە میسیرییەکان محەممەد لسینی ڕایگەیاند کە ئەو خەریکی بەرھەمھێنانی فیلمێکی گێڕانەوەیی درێژ لەسەر ژیانی ئایەتولڵایە، وتی کە فیلمەکە پەیوەندی بە "ئەلخومەینی ئیمامی خوێن" نییە و بەڵکو "فیلمێکە تایبەتمەندە بە بڕێکی گەورە بابەتێتی، و وەک ئەوە نییە کە لەگەڵ "لەسێدارەدانی فیرعەون" کردیان کە سادات وەک ناپاک دەردەخات" پێشکەش دەکات.

لە شوێنێکی تردا، داوایەکی یاسایی دژی وەزیری فەرمانبەرە گشتییە مسرییەکان عائیشە عەبدولھادی بەرزکرایەوە ئەمەش لەبەر ئەوەی ڕێگەی بە بەژداریکردنی چوار پسپۆڕی جوانکاری لە زنجیرەی سەرۆک کۆماری پێشووی میسر جەمال عەبدولناسر دابوو. داواکە پسپۆڕی جوانکاری میسری محەممەد عەشوب بەرزی کردبۆوە، لەبەر ئەوەی ھەر وەک خۆی دەڵێت «ئەم ڕێوشوێنە دەکرێت مەترسی لەسەر ئاسایشی نەتەوایەتی ھەبێت» ئەمەش «لەبەر توانای ئەوان کە دەتوانن سیمایی ھەر کەسێک بگۆڕن». ھەروەھا ڕەقیە سادات لێدوانی لەسەر ئەمە دا، کە ئەو ئێرانییە ناتوانن بەژداری لە ناشرین کردنی ھێمایەک لە ھێماکانی میسر بکەن، ئەمەش لەگەڵ بوونی لێھاتووی نەتەوەیی بە توانا.

کەناڵی جیھان

دەربارەی ئەوەی فیلمەکە بۆ پەیوەندییە میسرییە ئێرانییەکان دروستی کردووە، دەسەڵاتی ئاسایشە میسرییەکان لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٠٨ بەسەر کەناڵی جیھانی ئێرانیان دا کە بە زمانی عەرەبی لە قاھیرە کار دەکات، و بەپێی قسەی سەرچاوە ئاسایشە میسرییەکان بێت بەڵگەنامەیی پێویستیان نەبووە، ئەوەش شایەنی باسە کە ئەوان بە گرتنی چەند کۆمپیوتەر و ئامێرێکی تر ھەڵسان. ئەحمەد سیوفی بەڕێوبەری کەناڵەکە لە قاھیرە بوونی ھەر پەیوەندییەک لە نێوان فیلمی لەسێدارەدانی فیرعەون و کەناڵەکەی ڕەتکردەوە. ھەروەھا بەڕێوبەری کەناڵەکە داخستنی کەناڵەکەی ڕەتکردەوە، و وتی ئەوان لەگەڵ حکوومەتی میسردا بۆ ڕێگری کردن لە داخستنی کەناڵەکە لە دانوستاندان.

ڕێوشوێنی ئێران

بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن لە نووسینگەی چاودێری سوودمەندی ئێرانی لە قاھیرە لەسەر فیلمەکە وتی «دەربارەی ھەڵوێستی فەرمی کۆماری ئێرانی ئیسلامی دەرنابڕێت، بەڵکو ئمانە ھەڵسوکەوتێکن کەسانێک کە لە خۆیانەوە جووڵە دەکەن ئەنجامی دەدەن، و ئێمەش بۆ ئەوەی گوازراوەتەوە داوای لێبووردن دەکەین». لەسەر زاری بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ھات کە فیلمەکە لەگەڵ بیروباوەڕی حکومی نییە، و لەلایەن حکوومەت بەرھەمنەھێنراوە، کە ئاماژەیە کە بابەتەکانی فیلمەکە بە شێوەیەک یان نا ڕێوشوێنی ئێران دەرنابڕێت. محەممەد حسێن سەفار وەزیری ڕاگەیاندن و ڕێوشێوینی ئیسلامی قسەکەی دووپات کردەوە.

لەسێدارەدانی فیرعەون 
خۆپیشاندەران لە بەرامبەر بنکەی نێردراوی دیبلۆماسی میسری لە تاران بۆ پاڵپشتی کردنی فیلمەکە.

لە ڕۆژی سێ شەممە ھاوڕێکەوتی ٥ی ئاب ٢٠٠٨ ئامرازەکانی ڕاگەیاند لێدوانەکانی کەریم عەزیزی ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی نووسینگەی بەرژەوەندییەکانی ئێران لە قاھیرە گواستەوە. تێیدا ھاتبوو کە وەزارەتی ڕۆشنبیری ئێرانی لێکۆڵینەوەیان دەربارەی لەسێدارەدانی فیرعەون کردووە و گەشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە فیلمەکە خۆی لە فیلمێکی تر بەڵگەنامەیی وەرگیراوە کە لەلایەن کەناڵی جەزیرە بەرھەمھێنراوە. عەزیزی ھەروەھا وتی لیژنەی ڕێزلێنانی شەھیدەکانی ئیسلامی ئێرانی سوودیان لە ئەم فیلمە بەڵگەنامەیییەیان بینیوە و بۆ فارسی وەریانگێڕاوە و لەسەر سیدی بڵاویان کردووەتەوە و لۆگۆی کەناڵەکەیان لابردووە و لۆگۆی لیژنەکەیان لە شوێنی داناوە. ھەروەھا بەرپرسی ئێرانی ڕوونیکردەوە کە ئەو لێکۆڵینەوانەی وەزارەتی ئێرانی ئەنجامی داوە گەیشتووەتە بە ڕاستی فیلمەکە دوای دانپێنانی ئەندامەکانی کۆمەڵەی "ڕێزلێنانی شەھیدەکانی ئیسلام". ھەروەھا کەریم عەزیزی ئاماژەی بەوە دا کە فیلمەکە نافەرمییە و ئەو ڕێگەپێدانی بڵاوکردنەوە یان لەبەرگرتەوەی لە وەزارەتی ڕۆشنبیری ئێرانی وەرنەگرتووە ھەر بۆیە بەێی قسەی ئەو نافەرمی و نایاسایییە.

ھەروەھا کەریم عەزیزی بە ڕۆژنامەی ئەلمیسری ئەلیەومی ڕاگەیاند کە پێوایە ئەو کێشەی فیلمەکە دروستیکردبوو تەواوبووە ئەمەش دوای ئەوەی ڕاگەیەندرا کە فیلمەکە لە بەرھەمھێنانی ئێرانی نییە، و ھەروەھاش وتی کە ھەموو ئەوەی لیژنەی شەھیدەکانی ئیسلام کردویەتی وەرگێڕانی فیلمەکە بۆ فارسی و گۆڕینی ناوەکەی بووە. ھەروەھاش وتی کە «بوارەکانی ڕاگەیاندنی میسری لە وروژاندنی بابەتەکە وەستاوە دوای ئەوەی زۆرێک لە پێنووسەکان بەر ڕەخنە و جمێن کەوتن لەگەڵ ئەوەی سەیری فیلمەکەیان نەکردووە.»

لە کاتێکی تردا، دەسەڵاتە ئێرانییەکان ماڵپەڕی ئینتەرێنتی لیژنەی ڕێزلێنانی شەھیدەکانی جووڵەی جیھانی ئیسلامی داخست؛ و بوارە ڕاگەیاندنەکان ڕایگەیاند کە داخستنەکە لە ئەنجامی ئەو گرژییەی کەوتە پەیوەندییە میسرییە ئێرانییەکان بەھۆی ئەو فیلمەی کە ئەم ڕێکخراوە بەرھەمھێناوە بوو.

خۆپیشاندان لەبەردەم بنکەی دیبلۆماسی میسر لە پایتەختی ئێران تاران ئەنجامدرا. دواتر لەبەردەم بنکەکەدا چەند خۆپیشاندانێک بۆ داخستنی سنووری ڕەفح و بەژداری میسر لە ئابڵوقەی غەزەت ئەنجامدرا، و لەم خۆپیشاندانانەدا داوای کوشتی سەرۆکی ئێستای میسر محەممەد حوسنی موبارەک کرا، کە ھەروەھا بە فیرعەون پێناسەکرا. خۆپیشاندەران ھەروەھا وێنەی خالید ئیسلامبولی ھڵگرتبوو و لەسەری نووسرابوو "ئێمە ھەموومان خالید ئیسلامبولین".

لە ٢٤ی ئەیلوول ٢٠٠٨دا، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی میسر محەممەد ھریدی بە حەسەن ڕەجبی کە لە نووسینگەی چاودێری بەرژەوەندییەکانی ئێران لە قاھیرە دەمایەوە کەوت؛ و لەم چاوپێکەوتنەدا بەرپرسی ئێرانی ڕایگەیاند کە تاران بە فەرمی بڵاوبوونەوەی فیلمی "لەسێدارەدانی فیرعەون"یان ڕاوەستاند.

لە ڕۆژنامەکاندا

ڕۆژنامە و بوارەکانی ڕاگەیاندنی میسر فیلەکەیان بە شێوەی جیاواز دەربارەی ناوەڕۆکی فیلمەکە دواون، ئەمەش لە ڕۆژنامە میسرییە نیوە فەرمی بڵاوکرایەوە، لەکاتێکدا نووسەرە کۆنەکان ناڕەزای ئەوەیان دەربڕی کە دەوڵەت بۆ فیلمەکانی تر کە وڵات و گەل بە شێوەیەکی ناشرین دەردەخات کاردانەوەی نەبووە.

  • لە ڕۆژنامەی ئەلجومھوریەتدا، سەرنووسەری ڕۆژنامەکە مەحەممەد عەلی ئیبراھیم وتی:
«من لەو بوختانە بێڕەوشتییەی ئێران و مەلاکانی سەرسامبووم.. ئەوان کێن تا سەرۆکی قارەمان بە ناپاکی بانگ بکەن، ئەو کە شەڕی کرد و سینای بۆ دۆڵەکەی گێڕایەوە و سامانە سروشتییتکانی میسری وەک نەوت و زێڕ و فۆسفات و ھیتری بۆمان گێڕایەوە.»
  • لە ڕۆژنامەی ڕۆز ئەلیوسفدا، وتارێک بە ناونیشانی «بێئابڕوویییە نوێیەکەی ئێران بەرامبەر میسر» ھات، تێیدا ھاتبوو:
«ئەوەی ئێران کردویەتی ھیچ شتێکی قوبوڵکراو نییە و دیسانەوە سروشتی ویستەکانی ئێران بەرامبەر میسر و گەل و سەرۆکەکانی پشتڕاست دەکاتەوە. ئێران پاڵپشتی تیرۆرستان بە چەندین ڕێگەی جیاواز دەکات، و ئەو سووکایەتییە دووبارەبووانە تەنھا کینەی دیاری فارسی دەردەبڕێت، و ھۆکارە ڕاستەقینەکانی کە وا لە میسر دەکات پەیوەندی لەگەڵ ئێران دروستنەکاتەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە ێران نێوان موسوڵمانەکان تێکدەدات و سووکایەتی بە سەرۆکێکی باوەڕداری کۆچکردوو دەکات، و بە ناپاکی تۆمەتباری دەکات، و ئەو ڕێکەوتنامەی کە ھێشتا واژومان لەسەرێتی بە "چەپەڵ" پێناسە دەکات، و ئەو فیلمە ھەڵمەتێکی تایبەت نییە و بەڵکو یەکێک لە ھەڵمەتە بەردەوامەکانی ئێران دژی میسرە.»
  • لە ڕۆژنامەی ئەلمیسری ئەلیەومدا، مەحەممەد عەبدول ھادی نووسی و ئاماژەی بەوە دا کە حکوومەتی میسری بەھەمان شێوە لە ڕووداوە ھاوشێوەکان مامەڵەی نەکردووە، وەک فیلمی ڕۆح شاکید ئیسرائیلی، کە لەسەر تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئیسرائیل پەخشکرا، کە تێیدا بە بەڵگەکردن و دانپێنانی سەربازی یەکەیەکی سەربازی ئیسرائیلی بەھەمان ناوی ھەڵگرتبوو، و بە لەسێدارەدانی سەربازی میسری دەستگیرکراو ھەڵسابوون.
  • لە ئێرنن مەحەممەد حەەن زادە، پسپۆڕی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی دەزگای ھەواڵەکانی مەھر، وتارێکی بە ناونیشانی «٣٤ فیشەک بۆ فیرعەونەکانی میسر» نووسی، تێیدا ھاتبوو:
«لەگەڵ ئەوەی ئەم فیلمە لە میسر نەناسراوە و ھیچ کەسێک سەیری گرتەیەکی لێ ناکات بەڵام وادیارە زۆڕنای فیرعەونەکان پێش ڕووداوەکە کەوتووە و تۆمەت دژی ئێران دەبارێنێت و وەک ئەوەی حکوەتی ئێرن ئەو فیلمەیان بەرھەمھێناوە.»

گوومان

کاتی بڵاوبوونەوەی فیلمەکە و وەڵامدانەوەی میسر کە بە زیادەڕۆیی پێناسەکراوە لە کاتی تێکچوونی پەیوەندی ئێران و وڵاتە زلھێزەکاندا لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانی گوومان دروستکەر بوو. کە وای لە چاودێران کرد تێکچوونی فەرمی میسر بە بەشێک لە پیلانی ئەمریکی و ئیسرائیل بۆ ئامادەکردنی شەقامەکانی میسر و جیھانی عەرەبی بۆ بەریەککەوتن لەگەڵ ئێراندا پێناسەبکەن. کاتێک جێگری میسری تەڵعەت سادات وتی «بەپێی خوێندنەوەم فیلمی ڕاستەقینەی تیرۆرکردنی سادات لە بەرھەمھێنانی ئەمریکییە و سیناریۆ و گوفتوگۆی ئیسرائیلییە و کوڕە جێبەجێکارەکان لەلای ئێمە تووشی مێشک شووشتن بوون»، ھەروەھا لە ڕاگەیاندنەکانی بۆ ڕۆژنامەی ئەلرایەت وتی «گەر سەرۆک زیندووبووایە ئەوا ئاوڕی بۆ ئەم فیلمە نەدەدایەوە لەبەر ئەوەی ئەو باوەڕی بە ئازادی ڕا و بیر و باوەڕ ھەبوو.»

ھەروەھاش وابیردەکرێتەوە کە لیژنەی ڕێزلێنانی شەھیدەکانی جووڵەی جیھانی ئیسلامی، کە ڕێبازی ڕەسەنایەتی لە ئێران دروستیکرد، لە پشتی بەرھەمھێنانی فیلمەکە ئامانجی تێکدانی ھەوڵەکانی ڕێبازی چاکسازییە کە ھەوڵدەدات پەیوەندییە ئێرانییە میسرییەکان ڕێکبخاتەوە.

لەگەڵ ئەوەی حکوومەتی ئێرانی ڕەتیکردەوە کە ھیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ ڕێکخراوی بەرھەمھێنەردا ھەبێت، بەڵام سەرچاوەکان لیژنەی ڕێزلێنانی شەھیدەکانی جووڵەی جیھانی ئیسلامی و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بەیەکەوە بەستەوە.

٣٤ فیشەک بۆ فیرعەون

لیژنەی ڕێزلێنانی شەھیدەکانی جووڵەی جیھانی ئیسلامی بە بەرھەمھێنانی «٣٤ فیشەک بۆ فیرعەون» وەک بەشی دووەم یان تەواوکەرێک بۆ لەسێدارەدانی فیرعەون ھەڵدەستێت. وا چاوەڕێ دەکرێت بەشی دووەمی دوای دوو مانگ دەربچێت، و فیلمەکەش وابڕیارە چاوپێکەوتنی نێوان «پسپۆڕانی پەیوەندییە میسرییە ئیسرائیلییەکان» لەگەڵ ڕێکەوتنی کامپ دەیڤیدی تێدا بێت.

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

لەسێدارەدانی فیرعەون باسکردنی فیلمەکەلەسێدارەدانی فیرعەون کەناڵی جەزیرەلەسێدارەدانی فیرعەون وەڵامدانەوەی میسرلەسێدارەدانی فیرعەون ڕێوشوێنی ئێرانلەسێدارەدانی فیرعەون لە ڕۆژنامەکاندالەسێدارەدانی فیرعەون گوومانلەسێدارەدانی فیرعەون ٣٤ فیشەک بۆ فیرعەونلەسێدارەدانی فیرعەون سەرچاوەکانلەسێدارەدانی فیرعەون بەستەرە دەرەکییەکانلەسێدارەدانی فیرعەون

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاپەتاتەپۆرن ھابگرانەتاکووزەڵەئاوات بۆکانیکاربۆنمافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووریقوباد تاڵەبانیمەرزیە فەریقیباساوێبراحاجی قادری کۆییڕاپەڕینی ١٩٩١ڕەمەزانکاژیکپلەی سەربازیگەردیلە ژمارەھەژارگورچیلەھەولێرلووشەپێرسئیندۆنیزیاپەندی پێشینانڕۆژھەڵاتی ناوینئەحمەد شەماڵچڕیمەلا عەبدولکەریم مودەریسزمانی ئینگلیزیسیزیۆمپارێزگاکانی کوردستانئەفغانستانزێڕپارێزگای ھەولێرپەردەی کچێنیشرکەتی سنوورداری تایبەتسوورەتی ئەنفالمێژووموعاویە کوڕی ئەبووسوفیانناوچەی ٥١ئازەربایجانتیک تۆکزمانەوانیکانی ماران، حاجیاوالا لیگائەڵمانیاکوردیی ناوەندیکەعبەمایکڵ سکۆفێڵدشێخ ڕەزای تاڵەبانیموحسین لوڕستانیشاڵاوی ئەنفالزمانی تایلەندیکەنگربزووتنەوەی گۆڕانچەنگیزخانھێرشە مووشەکییەکانی ھەرێمی کوردستان و سووریا (٢٠٢٤)زانیاریزستانجووناسائادەممەسروور بارزانیجەیران (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)دووزخورماتووپەروەردەسوێدمارف خەزنەدارماددەجوگرافیای باشووری کوردستانمێژووی کۆریافیلمکرۆمۆسۆمحەمزە زارعیسۆمەر🡆 More