لێکۆڵەر کۆنان: زنجیرەیەک مانگای گۆشۆ ئۆیاما

لێکۆڵەر کۆنان (بە ژاپۆنی: 名探偵コナン، دەوترێت مێتانتێ کۆنان واتە لێکۆڵەری مەزن کۆنان) بریتییە لە زنجیرەیەک مانگا کە لەلایەن گۆشۆ ئۆیاماوە نووسراونەتەوە.

لێکۆڵەر کۆنان: چیرۆک, کەسایەتییەکان, دەرچوونەکان  ئەم وتارە سەبارەت بە لێکۆڵەر کۆنان نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە کۆنان (ڕوونکردنەوە).

ئەم مانگایە کراوە بە زنجیرەیەک ئەنیمێ و ئۆڤا و فیلمی ئەنیمێ و یاری ڤیدیۆ و کۆمەڵێک شتی تری ژاپۆنی. مانگاکە لە ١٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٤ دەستی پێکرد مانگاکە لە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦ لە ژاپۆن کرا بە ئەنیمێ. ئەم مانگایە بەردەوام بوو لە بڵاوبوونەوە، تا گەیشت بە زیاتر لە ١٠٠٠ بەش، ئەمەش وایکرد کە مانگای تایبەت بە لێکۆڵەر کۆنان بچێتە پلە ٢٢ لە درێژترین مانگا دەرچووەکان. مانگاکە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست ھێنا دوای ئەوەی ژمارەی تیراژە فرۆشراوەکانی لە ژاپۆندا گەیشتە زیاتر لە ١٢٠ ملیۆن تیراژ. لە ٨ی ئابی ٢٠١٧ مانگای لێکۆڵەر کۆنان گەیشتە ١٠٠٠ بەش. مانگاکە ھەفتانە لە گۆڤاری ھەفتانەی شۆنن سندی بڵاودەکرێتەوە لە ١٨ی حوزەیرانی ١٩٩٤ەوە. زنجیرە ئەنیمێکانی لە ڕێگەی ستودیۆی تۆکیۆ موڤی شینشا دێتە بەرھەمھێنان، زنجیرەکان لەلایەن کینجی کۆداما و یاسویچیرۆ یامامۆتۆوە دەردەھێنرێن، و لە ژاپۆندا لە ڕێگەی کەناڵی نیپۆن تیڤی و کەناڵی یۆمیوری و ئەنیماکسەوە پەخش دەکرێن.

لێکۆڵەر کۆنان
لێکۆڵەر کۆنان: چیرۆک, کەسایەتییەکان, دەرچوونەکان
لێکۆڵەر کۆنان: چیرۆک, کەسایەتییەکان, دەرچوونەکان
لە سەرەوە: لۆگۆی نا فەرمی کوردی
لە خوارەوە: بەرگی یەکەم پەرتووکی مانگای لێکۆڵەر کۆنان
名探偵コナン
(Mei-tantei Conan
لێکۆڵەری مەزن کۆنان
)
چەشنوێژەی پۆلیسی، دراما، لێڵی، فیلمی جوڵە و وروژێنەر
مانگا
نووسەرگۆشۆ ئۆیاما
بڵاوکەرەوەشۆگاکوکان
دێمۆگرافیاشۆنن
گۆڤارھەفتانەی شۆنن سندی
وەشانی ڕەسەن١٨ی حوزەیرانی ١٩٩٤ – ئێستا
بەرگەکان٩٣
ئەنیمێ
دەرھێنەرکینجی کۆداما
یاسویچیرۆ یامامۆتۆ
بەرھەمھێنەرماساھیتۆ یوشیکاوا
میکیھیکۆ سۆوا
نووسەرگۆشۆ ئۆیاما
ئاوازدانانکاتسۆ ئۆنۆ
ستودیۆتۆکیۆ موڤی شینشا
بڵاوبوونەوە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦ – ئێستا
لێکۆڵەر کۆنان: چیرۆک, کەسایەتییەکان, دەرچوونەکان دەروازەی ئەنیمێ و مانگا

زجیرەی یەکەم لە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٤ پەخشکرا، زنجیرەکان بە ڕیزبەندی پەخشکران تا گەیشتن بە زیاتر لە ۹۳۰ زنجیرە، و بەمەش پلەی پێنجەمی «خشتەی زۆرترین ئەنیمێکان لە ڕووی ژمارەی زنجیرەکانەوە» ی بەرکەوت. ھەفتانە یەک زنجیرە لە ئەنیمێکە لەسەر نیپۆن تیڤی پەخش دەکرێت، بێجگە لەو کاتەی فیلمەکان نمایش دەکرێت، کە لەوانەیە بۆ ماوەی دوو ھەفتە یان زیاتر دوا بخرێت. بەشێوەیەکی گشتی، ماوەی ھەر زنجیرەیەک نزیکەی ٢٥ خولەکە، بەڵام لە ھەندێک دۆخدا ستۆدیۆکە ھەندێک زنجیرەی درێژ پەخش دەکات، کە بە (زنجیرەی تایبەت) ناسراون. ئەم زنجیرانە پێکھاتوون لە زنجیرەی تایبەت بە لێکۆڵەر کۆنان، بەڵام درێژیی ماوەی پەخشەکانیان جیاوازە، کە لە نێوان ٤٥ خولەک بۆ دوو کاتژمێر دەبێت. لە سەرەتای دەستپێکردنی زنجیرەی لێکۆڵەر کۆنان لەسەر تەلەڤیزیۆن لە ساڵی ١٩٩٤وە، تا ئێستا نزیکەی ٣١ زنجیرەی تایبەت پەخش کراوە، یەکەم زنجیرە لەو زنجیرانە پێکھاتبوو لە «زنجیرەی ٤٣ - فڕاندنی کۆنان ئێدۆگاوا» کە لە ڕێکەوتی ٨ی نیسانی ١٩٩٦ پەخشکرا، و کۆتا زنجیرەشی بریتیبوو لە «زنجیرەی ٨٠٥ - کۆنان و ئیبیز و گەشتی کابۆکی لێڵ» کە لە ڕێکەوتی ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ پەخش کرا. ھەروەھا ئەم زنجیرەیە ٢١ فیلمی لەسەر دروستکراوە، کە ھەمان نووسەری ڕەسەن، گۆشۆ ئۆیاما، ھەموویانی نەنووسیوەتەوە، بەڵکو نووسەری تر بوونیان ھەیە و بەشدارن لە دروستکردنی فیلمەکاندا. ھەندێک جار فیلمێک لەلایەن یەک نووسەر دەنووسرێت، و ساڵانە لە مانگی تشرینی دووەمدا ڕێکلامی بۆ دەکرێت و لە مانگی نیساندا دەخرێتە بازاڕەوە زنجیرە فیلمەکان بە دەرچوونی فیلمی یەکەم بە ناونیشانی «کاتی تەقاندنەوەی تەلارە بەرزەکە» لە ١٩ی نیسانی ١٩٩٧ دەستیان پێکرد، و دواتر فیلمەکانی تر بە تێکڕای یەک فیلم بۆ ھەر ساڵێک دەرچوون، و کۆتا فیلم لە زنجیرە فیلمەکان لە ١٥ی نیسانی ٢٠١٧ بە ناونیشانی «نامەی خۆشەویستی سوور» دەرچووە. ھەروەھا ١٢ کورتە زنجیرەی ڤیدیۆیی دەرچووە، کە ماوەی ھەر یەکێکیان نزیکەی ٢٥ خولەکە.

تا ئێستا ٥ دەرچوون دەرکراوە لە زنجیرەی دەرچوونە تایبەتەکاندا، کە یەکەمیان لە ساڵی ٢٠٠٧ بوو، کە لەژێر ناونیشانی «ڕێکخراوی ڕەش: مێژووی ڕەش» پەخش کرا. ئەم دەرچوونە لە زنجیرەیەکی تایبەت بەرھەمھێنراوە، وەک پێشەکییەک بۆ زنجیرە ئەڵقەکانی «بەریەککەوتی سوور و ڕەش»، و دواتر زنجیرەی «لوپینی سێیەم دژی لێکۆڵەر کۆنان» کە لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٠٩دا پەخشکرا. لە ٢٣ی نیسانی ٢٠١٤دا، زنجیرەی «ھەڵاتوو: کۆگۆرۆ مۆری» پەخشکرا، و بە بۆنەی تێپەڕبوونی ٢٠ ساڵ بەسەر مانگای لێکۆڵەر کۆنان ئاھەنگ گێڕدرا. لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ زنجیرەیەکی تایبەت بە ناوی «دیارنەمانی کۆنان ئێدۆگاوا: خراپترین دوو ڕۆژ لە مێژوودا» پەخشکرا؛ و کۆتا دانە لەو دەرچوونە تایبەتانە لە کانوونی دووەم لە ساڵی ٢٠١٥ دا بوو، لەژێر ناونیشانی «ساڵێکی نوێی خۆش، کۆگۆرۆ مۆری.» بەڵام گەر باسی زنجیرە دراماکان بکەین، ئەوا دوو زنجیرەی سەربەخۆ پەخشکرا، یەکەمیان چوار زنجیرە درامای تایبەت بوو لە لێکۆڵەر کۆنان کە لەسەر شێوەی جووڵەی زیندوو بوو (واتە ڕۆڵ گێڕانی ئەنیمێ لە شێوەی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی کە تێیدا ئەکتەری ڕاستەقینە بەشداری دەکات). زنجیرەی یەکەم و دووەم لە ٢٠٠٦ و ٢٠٠٧ دا پەخشکران، لەکاتێکدا زنجیرەی سێیەم و چوارەم لە ساڵی ٢٠١١ و ٢٠١٢ دا پەخشکرا. ھەروەھا دووەم زنجیرە لە ٧ی تەممووزی ساڵی ٢٠١١ دەستی پێکرد، کە لە ١٣ زنجیرەی بەدوایەکھاتوو پێکدێت لە درامای لێکۆڵەر کۆنان. ئەم زنجیرانە تا ٢٩ی ئەیلوولی ھەمان ساڵ بەردەوام بوون. ئەنیمێکە بۆ ماوەی زیاتر لە ١٨ ساڵ لەلایەن بنکەی گوڵەوە دۆبلاژکراوەتە سەر زمانی عەرەبی، لە ساڵی ١٩٩٨ بۆ ساڵی ٢٠١٤، بۆ یەکەم جار لەسەر کەناڵی قەتەر پەخشکراوە، و زنجیرە دۆبلاژکراوەکان گەیشتوونەتە ٤٠٤ زنجیرە (٣٧٨ بە سیستەمی ژاپۆنی) لە ۹۳۰ زنجیرە.

ئەم کارە ھونەرییە بە «زیندووکردنەوەی کەسایەتی لێکۆڵەر شێرلۆک ھۆڵمز بە وێنەیەکی سەردەمی» دادەنرێت. ئەم زنجیرەیە لە چوارچێوەی ڕووداو کە تایبەتمەندە بە تاوان و لێڵی لەگەڵ کەمێک ڕۆمانس خۆی دەبینێتەوە؛ و ھەروەھا کارە ھونەرییەکە بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا چاند و ژیانی ھاوچەرخ لە ژاپۆن بۆ بینەرەکانی دەگوازێتەوە؛ ئەمە بە شێوەیەکی ڕوون دیارە لە فیلمەکاندا. گۆشۆ ئۆیاما بۆ ماوەی زیاتر لە بیست ساڵ بەرپرس بووە لە گێڕانەوەی ڕووداوەکانی زنجیرەکە و بەستنەوەی زنجیرەکان بەبێ تێھەڵچوون لە ڕێگەی مانگاکەوە، و ھەروەھا ئاوازدانەر کاتسۆ ئۆنۆ سەرکەوتوو بووە لە پاڵپشتیکردنی چیرۆکەکە لە ڕێگەی موزیک و گۆرانی سەرەتا و کۆتایی زنجیرە و فیلمەکان.

چیرۆک

لێکۆڵەر کۆنان: چیرۆک, کەسایەتییەکان, دەرچوونەکان 
پاڵەوانی ئەنیمێ قوتابی ئامادەیی گشتی شینچی کودۆ.

چیرۆکەکە بە دەرکەوتنی کەسایەتی سەرەکی شینجی کودۆی تەمەن حەڤدە ساڵان دەست پێدەکات، ئەو قوتابییەکە لە قوتابخانەی ئامادەیی و لێکۆڵەرێکە کە یارمەتی پۆلیس و پشکنەر میگۆری دەدات لە شیکارکردنی ھەندێک دۆسیەدا. ئەم کەسایەتییە بە زیرەکیی و بلیمەتییەکەی بەناوبانگە، کە ھەمووان سەرسام دەکات بەو لێکدانەوانەی کە پێچەوانەی پێشبینییەکانە. لە یەکێک لە ڕۆژەکانی پشوودا، لەگەڵ یەکئک لە ھاوڕێکانی مناڵی بە ناوی ڕان مۆریدا چووە دەرەوە بۆ شاری یاری، و تاوانێکی کوشتن ڕوویدا لە ناو «ڕێگای مەرگدا» و وەک ھەموو جارێک بە زیرەکی و تواناکەی شیکاری کرد، لەو کاتەی لەوێدا بوو، شینچی کودۆ سەرنجی پیاوێکی پۆشاک ڕەشی دا کە دەستدەکات بە ھەڕەشەکردن. ئەو ویستی چیرۆکەکە بزانێت، کە بووە ھۆی ئەوەی لە دواوە لێی بدرێت و بێھۆش ببێت، و دواتر ناچار دەکرێت گولاجێکی ژەھراویی نوێ بخوات، پێشتر تاقی نەکراوەتەوە، تەنھا لەسەر مشک نەبێت. پیاوە پۆشاک ڕەشەکە پێی وابوو کە دەیکوژێت و ھیچ شوێنەواری ژەھراوی بوون جێ ناھێڵێت؛ بەڵام گولاجە ژەھراوییەکە بووە ھۆی بچووکبوونەوەی لاشەی و بوونی بە کوڕێکی تەمەن حەوت ساڵان. ئەو ڕووداوەی کە لە شاری یاری ڕوویدا بووە ھۆی لەدایکبوونی پاڵەوانی زنجیرەکە کۆنان ئێدۆگاوا، و لەمەشەوە ژیانی شینچی کودۆ دەگۆڕدرێت.

من لێکۆڵەری قوتابی ئامادەیی شینچی کودۆم، ئەو کاتەی لەگەڵ ھاوڕێی مناڵیم ڕان مۆریدا بووم لە شاری یاری، سەرنجی پیاوێکی ڕەش پۆشم دا کە بە کاری سەیر ھەڵدەستا، بۆیە گومانم لێکرد و دوای کەوتم، لەو کاتەی من بە چاودێریکردنی ڕێکەوتنە نھێنییەکەیان سەرقاڵبووم، کە ڕێگەی دا بە ھاوکارەکەی لە دواوە ھێرش بکاتە سەرم بێ ئەوەی ئاگام لێبێت. ناچاریان کردم کەپسولەیەکی ژەھراوی بخۆم و پاشان ڕایان کرد. ئەو کاتەی بە ئاگا ھاتمەوە لاشەم بچووک بووبووەوە، ئەگەر ڕێکخراوەکە بزانێت کە من زیندووم ئەوا ھەموو ئەوانەی دەوروبەرم دەکەونە مەترسییەوە، دکتۆر ئەگاسا یارمەتیدام بۆ شاردنەوەی کەسایەتیم، و ئەو کاتەی ڕان لێی پرسیم ناوت چییە پێم وت کۆنان ئێدۆگاوا، ھەروەھا بۆ ئەوەی بە دوای پیاوانی ڕێکخراوی ڕەشدا بگەڕێم بڕیارمدا بچم لەلای باوکی ڕان بژیم لەبەر ئەوەی ئەو خاوەنی بنکەیەکی لێکۆڵینەوەیە.

شینچی کودۆ، پێشەکی فیلمەکان

ئەو کاتەی لە ماڵەکەی بوو لەگەڵ ئەگاسا ھیرۆشیدا، ھاوڕێکەی ڕان مۆری، ھاتە ژوورەوە بۆ پرسیارکردن دەربارەی شینچی، و سەرنجی کۆنانی دا و پێی وت کە ناوت چییە، ئەویش بە کۆنان ئێدۆگاوا وەڵامی دایەوە. ھۆکاری ھەڵبژاردنی ئەم ناوە دەگەڕێتەوە بۆ خۆشەویستییە زۆرەکەی کۆنان بۆ کەسایەتی شێرلۆک ھۆڵمزی نووسەر کۆنان دوەیل، ئەمەش کاتێک کە ناوی ئێدۆگاوا لە ناوی ڕەخنەگر و نووسەری ژاپۆنی ئێدۆگاوا ڕامبۆوە ھاتووە کە نووسەری ڕۆمانەکانی لێکۆڵینەوە و لێڵەکانە. کۆنان بڕیاریدا لەگەڵ ڕاندا لە ماڵی باوکیدا، کۆگۆرۆ مۆری، بژی. مۆری خاوەنی بنکەیەکی لێکۆڵینەوەی تایبەتە، بۆ ئەوەی بتوانێت زیاتر دەربارەی ڕێکخراوەکە بزانێت. بۆیە چووە ناو قوتابخانەی تیتانی سەرەتایی و بوو بە ئەندام تیمی لێکۆڵەرە بچووکەکان.

دواتر کەسایەتییەکی تر دەردەکەوێت، کە ئەویش شیھۆ میانۆیە. نانزناوەکەی ئەو ھایبەرایە و زانایەکی کیمیایی و ئەندامێکی پێشووی ڕێکخراوی ڕەشە. ئەو ئەو کەسەیە کە بە پێشخستنی گولاجەکەی لێکۆڵەر کۆنان ھەستاوە - بەڵام بەھۆی کوشتنی خوشکەکەی ئاکیمی میانۆ لەلایەن ڕێکخراوەکەوە یاخیبووە لێیان. دواتر چەند ڕووداوێک ڕوو دەدات کە وا لە کۆنان دەکات بچێتە ڕیزی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدرالی دوای ئەوەی یارمەتی ئەندامێکی ئەوانی دا بە ناوی جودی سانتیملیون لە گەڕان بە دوای ڕێکخراوەکەدا و ڕزگارکردنی لە بۆسەی ئەندامی ڕێکخراوی ڕەش ڤێرمۆس. یەکێک لە ئەندامانی ڕێکخراوی ڕەشیان گرت بە ناوی میزوناشی ڕێنا کە نازناوەکەی بریتیبوو لە «کیر»، بەڵام دواتر ڕوون بووەوە کە ئەو ئەندامێکی دەزگای ھەواڵگیریی ناوەندییە. ھەر بۆیە ڕێکەوتنێک لەگەڵ شویچی ئەکای دەکات بەوەی زانیاری بدات بە نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدرالی، لە بەرامبەردا یارمەتی دەدات بگەڕێتەوە ناو ڕێکخراوەکە و براکەی، ئێسوکی ھۆندۆ، لە مەترسی ڕێکخراوەکە بپارێزێت بە دانانی لەژێر بەرنامەی پاراستنی گەواھیدەر.

لێکۆڵەر کۆنان: چیرۆک, کەسایەتییەکان, دەرچوونەکان 
شینچی کودۆ دوای ئەوەی لاشەی بچووک بووەوە بەھۆی گولاجی ژەھراوی APTX-4869 کە دواتر دەبێتە کۆنان ئێدۆگاوا.

ڕێکخراوی ڕەش گوومان لە میزوناشی ڕینا دەکات دوای فڕاندنی لەلایەن نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدرالی، بۆیە دەیانەوێت لە وەفاداری ئەو دڵنیا ببنەوە، بۆیە جین میزوناشی ڕێنا ناچار دەکات چاوپێکەوتنێک لەگەڵ شویچی ئەکای بکات. ئەو بە ئەکای دەڵێت کە ئەو دەیەوێت نھێنیێەکانی ڕێکخراوەکە ئاشکرا بکات، بەڵام ئەو دەیەوێت بە تەنھا ھاتنی ئەکای بەکاربێنێت و بیکوژێت. ھەر بەڕاست ئەوە ڕوویدا کە جین پیلانی بۆ گێڕا، و شویچی ئەکای لەناوبرا، و ڕاستی ئەم ڕووداوە نازانرێت کە ئایە ئەمە پێشتر پیلانی بۆ گێڕدراوە لە نێوان شویچی ئەکای و میزوناشی ڕینا، یان ئەمە ڕێکەوتە و ئەو بەھۆی پیلانەکەی جینەوە کوژراوە. بۆ دڵنیابوونەوە ڕێکخراوی ڕەش یەکێک لە ئەندامەکانی خۆیان بە ناوی بۆربۆن بۆ لێکۆڵینەوە دەنێرن. ئەو خۆی دەگۆڕێتە سەر شێوەی ئەکای و چەند نیشانەیەکی سووتانیش لەسەر ڕوخساری دادەنێت بە یارمەتی ڤێرمۆس بۆ دڵنیا بوونەوە لە مردنی ئەکای، ئەمەش بە خۆ دەرخستن لە بەرامبەر ھاوکار و ھاوڕێ نزییکەکانی و بینینی کاردانەوەیان، ھەروەھا بۆربۆن ھەڵسا بە کارکردن وەک گارسۆنێک لە کافتریای ژێر بنکەکەی کۆگۆرۆ مۆری بۆ لێکۆڵینەوە و دڵنیا بوونەوە لە مردنی شویچی ئەکای. بەڵام بە یارمەتی کۆنان ئێدۆگاوا و دکتۆر ھیرۆشی ئەگاسا، ئۆپراسیۆنی کوشتنی ئەکای دروست کرا و ھیچ کەسیش بەوەی نەزانی، و ئەکای خۆی گۆڕی بۆ کەسایەتی سوبارو ئۆکیا.

جارێکی تر کەسایەتییەکی نوێ دەردەکەوێت بە ناوی ماسومی سیرا، ئەو خوشکی فەرمانبەری نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدرالی شویچی ئەکایە. ماسومی سیرا ھەوڵدەدات بە دوای براکەیدا بگەڕێت، بەڵام بەر بۆربۆن دەکەوێت، ئەندامێکی ڕێکخراوی ڕەش کە لەکاتی بینینی ماسومی گومان دەیگرێت؛ و بە ڕێکەوت بۆربۆن شوێنی ھایبەرا دەزانێت، و ڕێکخراوی ڕەش ھەوڵی کوشتنی ھایبەرا دەدات کاتێک پێیان زانی کە ئەو لە ناو شەمەندەفەری خێرادایە، بە یارمەتی دایکی شینچی یۆکیکۆ کودۆ و کایتۆ کید (کە ئەو کاتە کایتۆ کیدیش لە ناو شەمەنەفەرەکە بوو)، ھایبەرا توانی لە ڕێکخراوە ڕەشەکە ڕابکات کە پێیان وابوو لە تەقینەوەی شەمەندەفەرەکەدا مردووە بەڵام لە ڕاستیدا خۆی شاردبووە و ھیچ شتێکی لێ نەھات. بۆربۆن لە گەڕان بە دوای ھۆکاری مردنی ئەکایدا بەردەوام بوو، و لە ئاشکراکردنی پلانەکەی ئەکای نزیک بووەوە، بەڵام کۆنان ڕێگری لە ئاشکرابوونی خۆ گۆڕینەکەی دەکات، و بەڵکو تەنانەت ڕاستییەکەی ئاشکرا دەکات لە ڕێگەی کاردانەوەی دەربارەی وشەی (زیرۆ) کە گومانی لای دروست کرد، تا بەوە گەیشت کە ئەو سیخوڕە و ڕێکخراوە ڕەشەکەی تێپەڕاندووە بە ناوی ھێمایی بۆربۆن. و ئەو لە ڕاستیدا کار بۆ پۆلیسی نھێنی ژاپۆن دەکات و ناوی ڕاستەقینەی ڕی فوریایە.

کەسایەتییەکان

زیاتر لە ٢٠ کەسایەتی سەرەکی لە زنجیرەکەدا دەرکەوتوون، بێجگە لە کۆنان ئێدۆگاوا، شینچی کودۆ، ڕان مۆری و کۆگۆرۆ مۆری، چەندین کەسایەتی دیاری تر دەرکەوتوون، وەک: ئێری کیساکی (دایکی ڕان مۆری)، یوساکو کودۆ و یوکیکۆ کودۆی (دایک و باوکی شینچی کودۆ)، لێکۆڵەری ڕۆژاوا ھیجی ھاتۆری و ھاوڕێکەی کازۆھا تۆیاما، پڕۆفیسۆر ھیرۆشی ئەگاسا، ئای ھایبەرا، و تیمی لێکۆڵەرە بچووکەکان، و سۆنۆکۆ سوزوکی ھاوڕێی ڕان مۆری، سوبارو ئۆکیا و ماسومی سیرا. ھەروەھا چەند کەسایەتییەکی گەوھەری دەرکەوتووە، وەک ئەندامەکانی ڕێکخراوی ڕەش: جین، ڤۆدکا، ڤێرمۆس، کیانتی، کۆرن، کیر و بۆربۆن)، ئەندامەکانی پۆلیسی تۆکیۆی پایتەخت (پشکنەر میگۆری، واتارو تاکاجی، میواکۆ ساتۆ، یۆمی، شیراتۆری، چیبا)، و ڕی فورویا فەرمانبەری پۆلیسی نھێنی، ھەروەھا فەرمانبەرانی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدرالی وەک جەیمس بلاک و شویچی ئەکای و جودی ستارلینگ و ئەندرێ کامیل، و ھیدیمی ھۆندۆ فەرمانبەری دەزگای ھەواڵگیریی ناوەندی، و دزی فڕیو کایتۆ کید و چەندین کەسایەتی تر.

تیمی لێکۆڵەرە بچووکەکان

تیمی لێکۆڵەرە بچووکەکان (بە ژاپۆنی: 少年探偵団) ھاوڕێکانی کۆنانن (یۆشیدا ئایۆمی، تسوبورایا میتسوھیکۆ، کۆجیما گینتا) ئەم تیمە لە ئەڵقەی «تاوانی کوشتن لە ژوورێکی داخراوی کچە ئەکتەرێک» دروست بوو بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانەی پێویستییان بە یارمەتییە. ئەندامانی ئەم تیمە کۆنانیان ناچارکرد بێتە ناو تیمەکەوە. دکتۆر ئەگاسا نیشانەکانی تیمەکەی دروست کردووە کە مۆبایلی ھەوایی لەگەڵدایە، ھەروەھا کاتژمێرە دەستییە ڕووناک کەرەوە دژە ئاوییەکانیش ئەو دروستی کردووە. تیمی لێکۆڵەرە بچووکەکان ڕۆڵێکی گەورەیان ھەبوو لە شیکارکردنی زۆرێک لە دۆسیەکان ئەمەش بە یارمەتی کۆنان. دوای ئەوەی ئای ھایبەرا لە دەستی ڕێکخراوی ڕەش ڕای کرد لە ئەڵقەی ١٢٩ «ئەو کچەی لە ڕێکخراوی ڕەشەوە ھاتووە»، بووبە ئەندامی گرووپەکە.

پیاوانی پۆلیس

لێکۆڵەر کۆنان: چیرۆک, کەسایەتییەکان, دەرچوونەکان 
ئەفسەرانی بەشی پۆلیسی تۆکیۆی پایتەخت.

پۆلیسی ژاپۆنی (بە ژاپۆنی: 日本警察) بریتییە لەلایەنی بەرپرس لە جێبەجێکردنی یاسا لە ژاپۆندا، ئەوان بریتیین لە یەکێک لەلایەنە سەرەکییەکانی ئەنیمێ و مانگای لێکۆڵەر کۆنان، کە لەلایەن نووسەر گۆشۆ ئۆیاماوە دروست کراوە. پۆلیسی ژاپۆنی بۆ چەند بەشێک دابەش دەبێت بەپێی ناوچەکان، وەک پۆلیسی تۆکیۆ، شیزوئۆکا، ئۆساکا، گونما، ناگانۆ، کاناگاوا، نارا، کیۆتۆ و سایتاما. ھەموو بنکەیەکی پۆلیسی ناوچەکە شوێنی بنکەی پۆلیسی ھەرێمی لە پارێزگاکەی دەکەوێت بێجگە لە پۆلیسی تۆکیۆی پایتەخت و پۆلیسی ھۆکایدۆ. بەشی پۆلیسی تۆکیۆی پایتەخت (بە ژاپۆنی: 警視庁) ئەو بەشەیە کە زۆرترین دەرکەوتنی ھەیە لە زنجیرەی کۆناندا، ئەمەش چونکە ڕووداوەکانی چیرۆکە سەرەکییەکە ھەموو کات لە تۆکیۆی پایتەخت ڕوو دەدات. باوکی ھاکوبا ساگورو سەرۆکایەتی پۆلیسی تۆکیۆ دەکات. زۆرێک لە لێکۆڵەر و پشکنەرەکان لە پۆلیسی تۆکیۆ کار دەکەن کە تێیدا میگۆری و واتارو تاکاجی و میواکۆ ساتۆ و یۆمی و شیراتۆری نیزابۆرۆ و چیبا و ماتسۆدا جینپێ (کە مرد لە کاتی جێبەجێ کرنی ئەرکدا) تێدایە.

نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدرالی

نووسینگەی لێکۆڵینەوە فیدرالییەکان بە کورتکراوەکەی (ئێف-بی-ئای) ناسراوە، پێکھاتووە لە دەزگایەکی حکوومی کە شوێنکەوتەی دەزگای دادی ئەمریکییە و وەک دەزگای ھەواڵگیریی ناخۆیی کاردەکات و ھێزێکە بۆ جێبەجێکردنی یاسا لە دەوڵەتدا. ئێف-بی-ئای یەکێکە لەلایەنە سەرەکییەکانی ئەنیمێ و مانگای لێکۆڵەر کۆنان. نووسینگەی لێۆکۆڵینەوەکان لە ژاپۆندا لە لێکۆڵینەوەی تایبەت بە دۆسیەکانی ڕێکخراوی ڕەش بەرپرسە. جەیمس بلاک سەرۆکایەتی بنکەی لێکۆڵینەوەکان لە تۆکیۆ دەکات، و چەندین فەرمانبەری وەک شویچی ئەکای و جودی ستارلینگ و ئەندرێ کامیل کار دەکەن لەژێر دەستیدا.

« ترس لە مردن لە خودی مردن خراپترە » – ئەکای شویچی، بۆ ئەندرێ کامیل لە ژمارەی ٦٠٢.

دەسپێکەکەی ئەمە لە بیست ساڵ لەمەو پێشەوە دەست پێدەکات کاتێک نووسینگەی لێکۆڵینەوە فیدرایییەکان ھەڵدەستێت بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی ڕێکخراوی ڕەش. یەکەم بەریەککەوتن لە نێوان دوو لایەنەکە ئەو کاتە ڕوویدا کە ڤێرمۆس بە کوشتنی دایک و باوکی جوودی ستارلینگ ھەڵسا کاتێک جوودی تەمەنی تەنیا ھەشت ساڵ بوو. دوای کوشتنی باوانی جوودی، ماڵەکەیانیان سووتاند و فایلەکانی باوکی جوودیان لەناوبرد کە ڕێکخراوەکەی تۆمەتبار دەکرد. ھاوڕێکانی باوکی جوودی ستارلینگ ھەڵدەستن بە دانانی جوودی لە بەرنامەی پاراستنی گەواھیدەر، بە تایبەتی دوای زانینی ڕێکخراوی ڕەش دەربارەی بوونی ئەو لە ژیاندا. بەڵام زۆر وا نامێنێتەوە، ئەمەش چونکە ئەو دەبێت بە ئەندام لە نووسینگەی لێکۆڵینەوە فیدرالییەکان بۆ تەواوکردنی ئەو لێکۆڵینەوەیەی باوکی دەستی پێکرد. پێش پێنج ساڵ بریکاری نووسینگەی لێکۆڵینەوە فیدرالییەکان، ئەکای شویچی، دزە دەکاتە ناو ڕێکخراوی ڕەشەوە لەژێر ناوی دای موروبوشی، و ڕاستەوخۆ لەژێر دەستی جیندا کاری دەکرد. نووسینگەی لێکۆڵینەوە فیدرالییەکان پیلانێکی دانا بە ھیوای گرتنی جین لە کۆگایەکی کۆندا، بەڵام بەھۆی ھەڵەیەکی ئەندرێ کامیل ئاشکرا بوو، بەمەش ئەرکەکەی شکستی ھێنا و ناچار لە ڕێکخراوەکە دەرچوو. دوای ئەوە، جین ھەڵدەستێت بە کوشتنی ھاوڕێکەی، بەمەش ئەکای دەبێتە دوژمنی ئەو.

دەزگای ھەواڵگیریی ناوەندی

دەزگای ھەواڵگیریی ناوەندی (بە ژاپۆنی: 中央情報局)، بە کورتکراوەیی بە «سی-ئای-ئەی» ناسراوە، بریتییە لە یەکێک لە دەزگا ھەواڵگیرییە سەرەکییەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. ھەروەھا بە ھەمان شێوە یەکێکە لەلایەنە سەرەکییەکانی ئەنیمێ و مانگای لێکۆڵەر کۆنان. نووسینگەی دەزگاکە لە ژاپۆن لە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانی ڕێکخراوی ڕەش بەرپرسە، و زۆرێک لە فەرمانبەرانی وەک ھیدیمی ھۆندۆ و ئیسان ھۆندۆی ھەیە.

بنکەی دەزگاکە دەکەوێتە لانگلی لە ویلایەتی ڤیرجینیا، لە دووری چەند میلێک لە ڕۆژاوای واشنگتنی پایتەخت. ئەم دەزگایە تاکە دەزگای سەربەخۆیە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا، کە سەربەخۆیانە ڕاپۆرت بۆ بەڕێوبەری لێکۆڵینەوە نەتەوەیییەکان دەنێرێت. دەزگای ھەواڵگیریی سێ ئەرکی سەرەکی ھەیە: یەکەمیان کۆکردنەوەی زانیارییە دەربارەی حکوومەت و کۆمپانیا و کەسە بیانییەکان، دووەمیان شیکردنەوەی ئەو زانیارییانەیە، سێیەمیشیان خستنەڕووی ئەو زانیارییە ھەواڵگیرییانەیە کە دەزگا ھەواڵگیرییە ئەمریکییەکانی تر کۆیان کردووەتەوە، لە پێناو پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێکی تەواو بۆ کەسانی خاوەن بڕیار لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، و دواتر گرتنە بەری ھەموو جۆرە ڕێوشوێنێکی پێویست.

ڕێکخراوی ڕەش

ڕێکخراوی ڕەش (بە ژاپۆنی: 黒の組織) بریتییە لە کۆمەڵەیەکی تاوانکاریی کە لە ژاپۆن سەری ھەڵداوە. ڕێکخراوەکە مەترسیدارترین ڕێکخراوی تاوانکارییە لە ژاپۆندا، لەگەڵ ئەوەی چالاکییەکانی تەنھا لە ژاپۆندا نییە، بەڵکو لە سەرانسەری جیھاندا چالاکییان ھەیە. ئەوان بە ئەنجامدانی چەندین چالاکیی تاوانکاری ھەڵدەستن، کە گرنگترینیان بریتییە لە کوشتن، ھەڕەشەکردن، دزی، قاچاغچێتی. ھەموو ئەندامەکانی ڕێکخراوەکە ھەڵگری ناوی خواردنەوە کحولییەکانن. تا ئێستا ڕێک نازانرێت کێ سەرۆکی ڕێکخراوەکەیە، و دەربارەی ئەو ھیچ نەبیستراوە، تەنھا لە کورتە نامەوە نەبێت. کۆنان ئێدۆگاوا توانی ژمارەی تەلەفونەکەی (#٩٦٩#٦٢٦١) بزانێت لە زنجیرەیەکدا، دوای ئەوەی ڤێرمۆت پەیوەندی پێوەکرد و گۆرانی حەوت مناڵەکەی (بە ژاپۆنی: 七つの子 Nanatsu no Ko) بیست.

لێکۆڵەر کۆنان: چیرۆک, کەسایەتییەکان, دەرچوونەکان 
ئەندامەکانی ڕێکخراوی ڕەش لە ڕاستەوە: کیانتی و جین و ڤێرمۆت و ڤۆدکا.

ڕێکخراوی ڕەش ئەو ڕێکخراوەیە کە لە مناڵبوونەوەی شینچی کودۆ بەرپرسە. شینچی ھەوڵی گرتنیان دەدات لە پێناو بردنی نموونەیەک لە ژەھرەکە بۆ دروستکردنی دژە-ژەھرێک تاکوو بیگێڕێتەوە بۆ لاشەی ڕەسەنی خۆی، واتە کاریگەرییەکە پێچەوانە بکاتەوە. ھەروەھا نووسینگەی لێکۆڵینەوە فیدرالییەکان و دەزگای ھەواڵگیریی ناوەندیش بە دوایەوەن. تا ئێستا نزیکەی ١٨ ئەندامی ڕێکخراوەکە دەرکەوتووە، و مەترسیدارترین ئەندامەکانی ڕێکخراوەکە بریتین لە جین و ڤۆدکا و ڤێرمۆت و کیانتی و کۆرن و کیر و بۆربۆن.

دواتر ڕوون دەبێتەوە کە ئامانجی ڕێکخراوەکە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی زانستی وەک دروستکردنی گولاجە لە پێناو گەنجی ھەتاھەتایی، بەڵام زانیاری دەربارەی تاقیکردنەوە زانستییەکانیان کەمە. ھەندێک لە ئەندامەکانیان پۆشاکی ڕەش دەپۆشن. ئەندامە پلە بەرزەکان ناوی تایبەتیان ھەیە کە لە ناوی خواردنەوە کحولییەکانەوە وەرگیراوە. ژمارەی ئەندامەکانیان زۆرە (زاناکان دەگرێتەوە)، و چالاکییە تاوانکارییەکانیان زۆر نھێنییە. لە دەرەوەی ژاپۆنیش دەنگیان داوەتەوە، بە تایبەتی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئەمەش دەردەکەوێت کاتێک نووسینگەی لێکۆڵینەوە فیدرالییەکان بە سەرۆکایەتی جەیمس بلاک و ھەر یەکێک لە بریکار جودی ستارلینگ و شویچی ئەکای ھەوڵدەدەن بیانوەستێنن، ھەر لەبەر ئەمەش دوای یەکێک لە ئەکتەرە گومان لێکراوەکان (ڤێرمۆت) کەوتوون لە یەکێک لە دۆسیەکاندا لە ویلایتە یەکگرتووەکان. ھەروەھا دەزگای ھەواڵگیریی ناوەندی بە بەکارھێنانی سیخوڕەکانی: ھیدیمی ھۆندۆ و بریکاری پێشوویان ئیسان ھۆندۆ، ھەوڵدەدات بیانخات. سەرۆکی ڕێکخراوەکە نەناسراوە و تەنھا جین و ڤێرمۆت دەربارەی دەزانن.

گولاجی APTX4869

گولاجی APTX4869 بریتییە لە گولاجێکی ژەھراوی کە لەلایەن میانۆ شیھۆوە پەرەی پێدراوە. ڕێکخراوەکە ناوێکی ھێمایی شێری پێداوە ئەو کاتەی بۆ سوودی ڕێکخراوی ڕەش کاری دەکرد. ئەم گولاجە دەبێتە ھۆی دروستکردنی ژەھرێکی بکوژ کە ھیچ شوێنەوارێک لە لاشەدا جێناھێڵێت، ئەمە ھەمان گولاجە کە بووە ھۆی بچووک بوونەوەی شینچی کودۆ دوای ئەوەی لەلایەن پیاوانی ڕێکخراوی ڕەشەوە ناچار کرا بیخوات. APTX 4869 بۆ وشەی 4869 Apoptoxin دەگەڕێتەوە، کە ئەویش لێکدراوی دوو وشەیە: وشەی یەکەم بریتییە لە «Apoptosis» کە واتای «مردنی خانەی ڕێکخەر» دەدات، وشەی دووەمیش بریتییە لە «Toxin» کە واتای «ماددەی ژەھراوی» دەدات، و ژمارەکانی ٤٨٦٩ لە ناوی گولاجەکەدا ئاماژەیە بۆ وشەی (شی-یا-رو-کو) ئەوەش کاتێک بەسەر یەکەوە دەخوێندرێتەوە. ئەمەش ڕێگەی ژاپۆنییەکانە بۆ خوێندنەوەی شێرلۆک.

ئەم گولاجە زۆر بکوژە، شێوەی کارکردنی گولاجەکە لەناوبردن و تێکشکاندی ھەموو خانەکانی لاشەی مروڤ دەگرێتەوە، و وا لە مەبەستەکەی دەکات کە بەبێ بەجێھێشتنی ھیچ ئاسەوارێک بۆ ژەھراوی بوون بمرێت. دیاریکردنی ھۆکاری سەرەکی مردنەکە مەحاڵە. لە حاڵەتی دەگمەندا، گولاجەکە لەسەر ھەموو خانەکان، بێجگە لە خانەکانی کۆئەندامی دەمار، کاردەکات، کە دەبێتە ھۆی بچووک بوونەوەی کەسەکە، بەمەش ھەموو تواناکانی مێشکیان دەمێنێتەوە و تەنھا مناڵ دەبنەوە. شینچی کودۆ و شێری میانۆ و شارۆن ڤینیارد ھەموو ئاوایان بەسەرھات. کە بە ڕیزبەندی گۆڕان بۆ کۆنان ئێدۆگاوا و ئای ھایبەرا و ڤێرمۆت.

ئەوانەی ڕاستییەکەی شینچی دەزانن

  • دکتۆر ئەگاسا: ڕاستییەکەی دەزانێت لە زنجیرەی ٢: «دۆسیەی فڕاندنی کچی سەرۆک کۆمپانیا»، دوای ئەوەی کۆنان پەنای بۆ دەبات لەبەر ئەوەی ئەو دراوسێیەتی. لە سەرەتادا دکتۆر ئەگاسا بڕوا ناکات کە ئەو شینچی کودۆیە و وا بچووک بووەتەوە، بەڵام دوای ئەوەی کۆنان ئەو شتەی دەیڵێت دەسەلمێنێت لە ڕێگەی ھەندێک لێکدانەوە و وتنی چەند شتێک لەسەر دکتۆر ئەگاسا کە تەنھا شینچی دەیزانێت (وەک ھەبوونی نیشانەیەکی گەورە لەسەر پشتی) ئەوا ئەویش باوەڕ دەکات، و ھەروەھا ھەر ئەو بوو ئامۆژگاری کۆنانی کرد بە شاردنەوەی کەسایەتییەکەی تا نزیکەکانی تووشی مەترسی نەبن بەھۆی ڕێکخراوی ڕەشەوە.
  • یوساکۆ کودۆ و یوکیکۆ کودۆ دایک و باوکی شینچی، بۆ یەکەم جار لە «فڕاندنی کۆنان ئێدۆگاوا» دەرکەوتن، لە ھەمان زنجیرەشدا ڕاستی ئەو بەسەرھاتەیان زانی کە بەسەر کوڕەکەیان ھاتووە، پێشنیاری ئەوەیان پێکرد لەگەڵیاندا گەشت بکات بۆ دەرەوە، بەڵام کۆنان ڕەتیکردەوە و وتی کە ئەمە تەنھا گرفتی خۆیەتی و خۆی بەتەنیا دەتوانێت چارەسەری بکات.
  • ھیجی ھاتۆری: ئەو لێکۆڵەرێکە لە ئۆساکاوە، و ھەروەھا ھاوڕێی نزیکی شینچییە و ڕاستی کۆنانی لە ئەڵقەی «تاوانی کوشتنی ئاڵودەبووانی ھۆڵمز» ئاشکرا کرد، ئەمەش دوای ئەوەی کۆنان ھەوڵیدا ھیجی بێھۆش بکات بۆ ئەوەی دۆسیەکە شیکار بکات ڕوویدا، بەڵام ئەو بە ئاگا ھات دوای ئەوەی لەلایەن کۆگۆرۆ مۆرییوە لێیدرا، بەڵام ئەو بەردەوام بوو لە ڕۆڵگێڕان وەک ئەوەی بێئاگایە تا تەواوبوونی شیکارکردنی دۆسیەکە.
  • ڤێرمۆت: ئەندامێکی دیارە لە ڕێکخراوی ڕەشدا، و ھەروەھا خۆشەویستترین ژنە لەلای سەرۆکی ڕێکخراوەکە، بۆ یەکەم جار لە زنجیرەی «شینچی کودۆ لە نیویۆرک» وەک ئەکتەر شارۆن ڤێنیار دەرکەوت، ھاوکاری یوکیکۆ کودۆی دایکی شینچی. ئەو نھێنییەکەی شینچی کودۆ دەزانێت لەگەڵ نھێنییەکەی ئای ھایبەرا، بەڵام بەھۆی خۆشەویستییەکەی بۆ شینچی و شێوەی بیرکردنەوەی، و ڕزگارکردنی لە مردن لەگەڵ ڕان مۆریدا لە نیویۆرک، ئەو نھێنییەکەی نەدرکاندووە و بەڵێنی پێداوە دوای شێری نەکەوێت. ھەروەھا وەک ڕوویدا لە زنجیرەی ٣٤٥ (ڕکابەرییەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕێکخراوی ڕەش: دوو مەتەڵ لە شەوی مانگی تەواو).
  • ھایبەرا ئای ئەندامێکی یاخیبووی ڕێکخراوی ڕەشە و داھێنەری گولاجەکەیە، کە بۆ یەکەم جار لە زنجیرەی ١٢٩ «ئەو کچەی لە ڕێکخراوی ڕەشەوە ھاتووە» دەرکەوت، ئەمیش گولاجەکەی خواردووە و بچووک بووەتەوە و بووە بە شینچی. و دکتۆر ئەگاسا ھەڵی گرتووەتەوە لەبەر ئەوەی ھیچ شوێنێکی نەبووە دوای مردنی خێزانەکەی و کوژرانی ئاکیمی میانۆی خوشکی لەلایەن ڕێکخراوی ڕەشەوە.
لێکۆڵەر کۆنان: چیرۆک, کەسایەتییەکان, دەرچوونەکان 
ھیجی ھاتۆری بەناوبانگترین لێکۆڵەری شاری ئۆساکا لە ڕۆژاوای ژاپۆن، و ھاوڕێی نزیکی شینچی کودۆ.
  • ئاکیمی میانۆ: ئەو خوشکی شیھۆ میانۆیە، و ھەروەھا ئەو ئەندامێک بوو لە ڕێکخراوی ڕەشدا و بەرپرسبوو لە دزییەک، کۆنان ئێدۆگاوا ڕاستییەکەی خۆی پێ وت پێش چەند ساتێک لە مردنی.
  • کایتۆ کید: تا ئێستا تەنھا لە فیلمەکاندا ڕاستی کۆنانی زانییەوە، و تا ئێستا لە ٤ فیلمدا خۆی بۆی گۆڕیوە، کە یەکەمیان فیلمی سێیەم (جادووگەری سەدەی کۆتایی) بوو، ئەمەش تا کۆنان بپارێزێت لە ئاشکرا کردنی ڕاستییەکەی. و جارێکی تر خۆی بۆ گۆڕی لە فیلمی ھەشتەمدا (جادووگەری ئاسمانی زیوی)، بۆ یارمەتیدانی تا پۆلیس ھەڵخەڵەتێنێت لە ئۆپراسیۆنی دزینی ئەو گەوھەرەی کە ئەو کاتە دەیکرد. و ئەمەش لەکاتێکدا کە لە فیلمی چواردەدا (کەشتییەکی ونبوو لە ئاسماندا) یارمەتی کۆنانی دا بۆ چوونە ناو باڵۆنەکە. و کۆتا فیلم کە خۆی گۆڕی بۆ کەسایەتی شینچی بریتییە لە فیلمی نۆزدە (تەپکە گوڵەبەڕۆژەیییە دۆزەخییەکان) ئەمەش تا بتوانێت بێ ئەوەی گومانی لێبکرێت بچێتە ژوورەوە بۆ نمایشخانەکە.
  • سوبارو ئۆکیا: قوتابییەکی زانکۆ و خاوەن توانایەکی بەرزە لە لێکۆڵینەوەدا، ئەو ئەکای شویچییە بە گۆڕاوی، و ڕاستی کۆنانی لە زنجیرەکانی ٦٩٠–٦٩١ «دۆسیە بەستووەکەی یوساکو کودۆ» زانی دوای ئەوەی ئەوی بینی لەکاتی قسەکردن لەژێر ناوی شینچی کۆدۆ. وا دادەنرێت کە ئەکای ماوەیەک بووە ڕاستییەکەی کۆنانی زانیوە، بەھۆی ھەندێک لە ڕوونکردنەوەکانی ڕان مۆری دەربارەی شینچی کودۆ، و کاتێک گواستییەوە بۆ ژیان لە ماڵی خێزانەکەی شینچی کودۆ گومانەکانی زیادی کرد، بەڵام ئەو بەڵگەی تەواوی پێ نەبوو، و ئەوە ئەوەبوو کە بەڵگەی دۆزییەوە لە زنجیرەکانی ٦٩٠–٦٩١.
  • ھۆندۆ ئیسۆکی: ئەو برای میزوناشی ڕینای بریکاری دەزگای ھەواڵگیریی ناوەندییە، کە سیخوڕی بەسەر ڕێکخراوی ڕەشەوە دەکات، و ھەروەھا ڕاستی کۆنانی زانی لە زنجیرەی ٥٠٨ (خاڵە کوێرەکەی دووکانی کاراوکی) ئەمەش دوای ئەوەی کۆنان خۆی پێی وت تا بوەستێت لە بەدواکەوتنی ڕان.

دەرچوونەکان

مانگا

لێکۆڵەر کۆنان: چیرۆک, کەسایەتییەکان, دەرچوونەکان 
ڕێکلامی فیلمی دە (میلۆدی ماڵاوایی لێکۆڵەرەکان) کە تێیدا ھەموو کەسایەتییە سەرەکییەکان و زۆربەی کەسایەتییە لاوەکییەکان دەردەکەوێت.

نووسین و بەرھەمھێنانی بەشەکانی مانگای لێکۆڵەر کۆنان بە گشتی لە دروستکردنی گۆشۆ ئۆیامایە، کە یەکەم تیراژ لە مانگاکە لە ١٨ی حوزەیرانی ١٩٩٤ دەرچوو. تیراژەکان بەردەوامبوون لە دەرچوون تا گەیشت بە زیاتر لە ١٠٠٠ بەش کە بەمەش مانگای لێکۆڵەر کۆنانی خستە پلەی ٢٢ لە ڕووی زۆرترین مانگای دەرچوو (چاپکراو)، و لە ١٨ی تەممووزی ٢٠١٣ توانرا بگەینرێت بە کتێبی ھەشتا لە زنجیرەکە، کاتێک یەکەم دەرچوون لە ١٩٩٤ بوو. و لە ٨ی ئابی ٢٠١٧ مانگای لێکۆڵەر کۆنان گەیشت بە ١٠٠٠ بەش لە بەشەکانی زنجیرەکە.

ڕەزامەندی بڵاوکردنەوەی زنجیرە مانگاکە لە چەندین وڵاتی جیھاندا وەرگیرا، لەوانە: چین، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیندۆنیزیا و فینلاند. لە ویلایەتە یەکگرتووەکان فەنیمەیشن بۆ کاتبەسەربردن مافی ئەنیمێکەی وەرگرت، و Viz Media مافی چاپکردنی مانگاکەی وەرگرت و ناوەکەی گۆڕی بۆ Case Closed (یان دۆسیەکە داخرا) ئەمەش لەگەڵ گۆڕینی ناوی ھەندێک لە کەسایەتییەکان بۆ خۆلادان لە تێھەڵچوون دەربارەی مافی خاوەندارێتی بیرۆکە. یەکەم تیراژ بە زمانی ئینگلیزی لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٤ دەرچوو، بەڵام لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠٠٩ ڤیز میدیا مافی بڵاوکردنەوەی مانگاکەی لەسەر تەونی بەربڵاوی جیھانی وەرگرت، ھەر بۆیە یەکەم بەش لەسەر ئینتەرنێت لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ بڵاوکرایەوە.

ئەنیمێ

زنجیرە ئەنیمێکانی لێکۆڵەر کۆنان لەلایەن ستۆدیۆی تۆکیۆ موڤی شینشا و کۆمپانیای ڕاگەیاندنی یۆمیوری بەرھەمدێت، کە لە دەرھێنانی ھەر یەکێک لە کینجی کۆداما و یاسویچیرۆ یامامۆتۆیە. ماوەی ھەر زنجیرەیەک نزیکەی ٢٥ خولەکە کە لە ھەفتانەی شۆنن سەندەی نمایش دەکرێت. زنجیرەی یەکەم لە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦ پەخشکرا و زنجیرەکان بە ڕیزبەندی پەخش دەکرێن تا ۹۳۰ی تێپەڕاند، و بەمەش چووە پلەی پازدەوە لە خشتەی زۆرترین ئەنیمێکان لە ڕووی ژمارەی زنجیرەکانی. ھەفتانە یەک زنجیرە لە ئەنیمێکە لەسەر نیپۆن تلڤیژن پەخش دەکرێت، تەنھا لە حاڵەتی پەخشکردنی فیلمەکان یان کێشەیەک نەبێت کە دوا دەخرێت بۆ ھەفتەیەک یان زیاتر. ھەر زنجیرەیەک ماوەکەی نزیکەی ٢٥ خولەکە، بەڵام لە ھەندێک کاتدا ستۆدیۆکە ھەندێک زنجیرەی درێژ پێشکەش دەکات، کە بە «زنجیرە تایبەتەکان» ناسراوە. زنجیرە تایبەتەکان بریتین لە چەند زنجیرەیەک کە شوێنکەوتەی زنجیرە ئەڵقەکانی لێکۆڵەر کۆنانە، بەڵام بە درێژیی ماوەکەی تایبەتمەندە، کە ماوەی پەخشەکەی لە نێوان ٤٥ خولەک بۆ دوو کاتژمێرە. لەو کاتەوەی لێکۆڵەر کۆنان لە ساڵی ١٩٩٦ دەستی کردووە بە پەخشکردن لەسەر تەلەڤیزیۆن، تا ئێستا نزیکەی ٣١ زنجیرەی تایبەت پەخشکراوە، یەکەم ئەڵقەی ئەو زنجیرانە بریتیبوو لە «زنجیرەی ٤٣ - فڕاندنی کۆنان ئێدۆگاوا» کە لە ڕێکەوتی ٨ی نیسانی ١٩٩٦ پەخشکرا، و کۆتا زنجیرەشی بریتیبوو لە «زنجیرەی ٨٠٥ - کۆنان و ئیبیز و گەشتی کابۆکی لێڵ» کە لە ڕێکەوتی ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ پەخشکرا.

فیلمەکان

تا ئێستا ٢١ فیلم لە زنجیرە فیلمەکانی لێکۆڵەر کۆنان دەرچووە کە ھەموو لەلایەن نووسەر گۆشۆ ئۆیاماوە نەنووسراون، بەڵکو نووسەری تر ھەن بەشدارن لە نووسینی فیلمەکاندا، و ھەندێ جار یەک فیلم لەلایەن یەک نووسەرەوە دەنووسرێت. بە گشتی وا باوە فیلمەکان لە مانگی نیسانی ھەر ساڵێک لە سینەمادا دەرچێت (ژاپۆن). زنجیرەکە لە ١٩ی نیسانی ١٩٩٧ کە یەکەم فیلم لەژێر ناوی «کاتی تەقاندنەوەی تەلارە بەرزەکە»، و لەو کاتەوە مانگی نیسانی ھەموو ساڵێک گەواھیدەری فیلمێکی نوێیە کە زیاد دەکرێت بۆ زنجیرە فیلمەکانی لێکۆڵەر کۆنان.

کۆتا دانە لەو فیلمانەی پێشکەشکراوە بریتییە لە فیلمی ژمارە ٢١: «نامەی خۆشەویستی سوور» کە لە ١٥ی نیسانی ٢٠١٧ پێشکەشکرا. لە لایەکی ترەوە، فیلمی بیستەم «ڕەشترین مۆتەکە» بە تایبەت دادەنرێت، چونکە فیلمەکە بە بەشێک لە ئاھەنگگێڕانی تیمەکە بە تێپەڕبوونی ٢٠ ساڵ بەسەر مانگاکە دادەنرێت، و فیلمەکە پێشکەشکرا لە ١٦ی نیسانی ٢٠١٦. لەگەڵ ئەوەی فلیمی ھەشتەم «جادووگەری ئاسمانی زیوی» بەرزترین ڕێژەی فرۆشی بۆ فیلمە بەرھەمھاتووەکان لە ژاپۆن بەدەستھێنا بۆ ئەو ساڵە بەڵام فیلمی ٢١: «نامەی خۆشەویستی سوور»، بەرزترین ڕێژەی فرۆشتنی بەدەستھێنا لە زنجیرە فیلمەکانی لێکۆڵەر کۆنان بە قازانجێک کە گەیشتە ٨٧٫٦ ملیارد یەنی ژاپۆنی، کە دەگاتە ٦٣٫١ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی. بەدوایدا فیلمی بیستەم (ڕەشترین مۆتەکە) دێت، کە دووەم بەرزترین ڕێژەی فرۆشتنی بەدەستھێنا لە زنجیرە فیلمەکانی لێکۆڵەر کۆناندا بە قازانجێک گەیشتە ٦٫٢٦ ملیارد یەنی ژاپۆنی، کە دەگاتە ٥٫٥٧ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی. دواتر فیلمی نۆزدە «تەپکە گوڵە بەڕۆژەی دۆزەخی» دێت کە بووە خاوەنی قازانجێک کە گەیشتە ٤٥٫٤ ملیارد یەنی ژاپۆنی. دواتر فیلمی ١٨: «نیشانەشکێن لە گەردوونێکی ترەوە» دێت کە بووە خاوەنی قازانجێک کە گەیشتە ٤ ملیارد یەن، کە بە ڕۆڵی خۆی سەرکەوت بەسەر فیلمی ١٧: «چاوێکی شاراوە لە دەریایەکی دوور» کە بووە خاوەنی قازانجێک کە گەیشتە ٥٫٣ ملیارد یەن، کە بەمەش سەرکەوت بەسەر فیلمی ١٣: «بەدواکەوتووی ڕەش» کە تێیدا ڕێکخراوی ڕەش دەردەکەوێت؛ و ئەوەش شایەنی باسە کە لە فیلمی دووەمەوە «ئامانج چواردە» و تا ئێستا، فیلمەکانی لێکۆڵەر کۆنان ھەموو کات لە پلەیەکدا بوون کەمتر نەبووە لە پلەی بیستەم لە زۆرترین فیلمە قازانجکراوەکان لە ژاپۆن.

ئۆڤاکان

ئۆڤا (بە ئینگلیزی: OVA) بریتییە لەو زنجیرە تایبەتانەی ناوەڕۆکەکەی پەیوەندی لەگەڵ زنجیرە ئەڵقەکانی لێکۆڵەر کۆنان یان فیلمە ئەنیمێکانییەوەی نییە، و ھەندێ جار کەسایەتی دەرەکی تێدایە لە باتی کەسایەتییەکانی زنجیرە ئەنیمێکە. تا ئێستا ١٢ زنجیرەی تایبەت بەرھەمھێنراوە، و ھەندێک لە زنجیرەکان چەند کەسایەتییەکی تێدایە کە لە کارەکانی تری نووسەر گۆشۆ ئۆیاماوە وەرگیراوە، وەک کایتۆ کید و یایبا. ماوەی یەک زنجیرە دەگاتە ٢٣ بۆ ٢٥ خولەک. ھیچ یەکێک لە زنجیرەکان بۆ زمانی کوردی دۆبلاژ نەکراوە.

ژمارە ناونیشانی ئۆڤا لێکۆڵەر کۆنان: چیرۆک, کەسایەتییەکان, دەرچوونەکان  ژاپۆن ڕێکەوتی پەخشی ژاپۆنی
١ کۆنان دژی کید دژی یایبا ٢٠٠٠
٢ شازدە گومانلێکراوەکە ٢٠٠٢
٣ کۆنان و ھیجی و منداڵە ونبووەکە ٢٠٠٣
٤ کۆنان، و کید، و دایکە بلۆرییەکە ٢٠٠٤
٥ ئامانجەکە بریتییە لە کۆگۆرۆ ٢٠٠٥
٦ گەڕان بەدوای گەوھەرە ونبووەکە کۆنان.. ھیجی.. دژی کید ٢٠٠٦
٧ نامەیەکی ڕکابەری لە دکتۆر ئەگاساوە بۆ لێکۆڵەرە بچووکەکان ٢٠٠٧
٨ دۆسیەی بیرکەرەوە خوێندکارە لێکۆڵەرەکەی قوتابخانەی ئامادەیی سوزوکو سۆنۆکۆ ٢٠٠٨
٩ نامۆکە دوای تێپەڕبوونی ١٠ ساڵ ٢٠٠٩
١٠ کید لە دوورگەیەکی بۆسەکراو ٢٠١٠
١١ داوایەکی نھێنی لە لەندەنەوە ٢٠١١
١٢ پەرچووی ئێکسکالیبۆر ٢٠١٢

دەرچوونە تایبەتییە تەلەڤیزیۆنییەکان

ساڵی ٢٠٠٧ گەواھیدەری دەستپێکی زنجیرە تایبەتەکانی لێکۆڵەر کۆنان بوو، زنجیرەیەکی تایبەت بە ناونیشانی ڕێکخراوی ڕەش: مێژووی ڕەش (بە ژاپۆنی: 黒の組織: 黒歴史، بە رۆماجی: no soshiki: kuro rekishi ) پەخشکرا، کە بریتییە لە زنجیرەیەکی پێشەکی وەک پێشەکییەک بۆ زنجیرە ئەڵقەکانی «بەریەککەوتنی سوور و ڕەش» بەرھەمھاتووە. پاشان زنجیرەی لوپینی سێیەم دژی لێکۆڵەر کۆنان (بە ژاپۆنی: ルパン三世vs名探偵コナン، بە رۆماجی: no soshiki: kuro rekishi ) پەخشکرا لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٠٩ کە لەلایەن ستۆدیۆکانی TMS و تەلەڤیزیۆنی نیپۆن و کۆمپانیای یۆمیوری بۆ ڕاگەیاندن بەرھەمھێنرا.

لە ٢٣ی نیسانی ٢٠١٤، زنجیرەی «ھەڵھاتوو: کۆگۆرۆ مۆری» (بە ژاپۆنی: 逃亡者・毛利小五郎، بە رۆماجی: Tōbōsha Mōri Kogorō ) پەخشکرا کە لەسەر بەشی مانگای ژمارە ٥٩٤ دروستکراوە، لەسەر نۆت تیڤی. وەک ئاھەنگگێڕان بەسەر تێپەڕبوونی ٢٠ ساڵ بەسەر مانگای لێکۆڵەر کۆناندا، لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ دەربارەی زنجیرەی «دیارنەمانی کۆنان ئێدۆگاوا: خراپترین دوو ڕۆژ لە مێژوودا» ڕاگەیاندرا (بە ژاپۆنی: 江戸川コナン失踪事件~史上最悪の二日間، بە رۆماجی: Edogawa Conan Shissō Jiken ~Chijō Saiaku no Futsukakan~ ) کە بریتییە لە زنجیرەیەکی تایبەت ماوەکەی دوو کاتژمێرە، و لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ پەخشکرا.

ئەم دەرچوونانە پەخشکرا وەک دەرچوونی تایبەت لەسەر تەلەڤیزیۆن نەک وەک زنجیرەی ئاسایی، کە پەیوەندی نییە بە چیرۆکی سەرەکی زنجیرەکە.

دەرچوون ناونیشان لێکۆڵەر کۆنان: چیرۆک, کەسایەتییەکان, دەرچوونەکان  ژاپۆن ڕێکەوتی پەخشی ژاپۆنی ماوە
١ لوپینی سێیەم دژی لێکۆڵەر کۆنان ٢٧ی ئازاری ٢٠٠٩ دوو کاتژمێر
٢ ھەڵاتوو: کۆگۆرۆ مۆری ٢٣ی نیسانی ٢٠١٤ ٢٣ خولەک
٣ ڕێکخراوی ڕەش: مێژووی ڕەش ٢٠٠٧ ٢٥ خولەک
٤ دیارنەمانی کۆنان ئێدۆگاوا: خراپترین دوو ڕۆژ لە مێژوودا ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ دوو کاتژمێر
٥ ساڵێکی نوێی خۆش، کۆگۆرۆ مۆری ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ٢٣ خولەک
لێکۆڵەر کۆنان: چیرۆک, کەسایەتییەکان, دەرچوونەکان 
بەرگی دراماکە، کە تێیدا ئەکتەر شۆن ئۆگوری کە بە ڕۆڵی شینچی کودۆ بەشداری کرد دەردەکەوێت.

درامای تەلەڤیزیۆن

چوار زنجیرەدرامای جووڵەزیندوو تایبەت بە لێکۆڵەر کۆنان پەخشکراوە. ئەڵقەی یەکەم و دووەم لە ساڵی ٢٠٠٦، و ٢٠٠٧ پەخشکرا کە تێیدا شۆن ئۆگوری لە دراماکەدا بە ڕۆڵی شینچی کودۆ بەشداری کرد، ئەمەش لەکاتێکدا درامای سێیەم و چوارەم لە ساڵی ٢٠١١، و ٢٠١٢ پەخشکرا کە تێیدا جایومبی میزوباتا بە ڕۆڵی شینچی کودۆ بەشداری کرد. و پاشان لە ٧ی تەممووزی ٢٠١١ زنجیرە درامایەک کە لە ١٣ زنجیرە پێکدێت دەستی بە پەخشکردن کرد و لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١١ کۆتایی ھات.

یاری ڤیدیۆیی

لێکۆڵەر کۆنان: چیرۆک, کەسایەتییەکان, دەرچوونەکان 
بەرگی یەکەم ئەلبومی مۆسیقای تۆمارکەری ئەنیمێی لێکۆڵەر کۆنان

لێکۆڵەر کۆنان بۆ یاری ڤیدیۆیش تەشەنەی کرد دوای ئەو سەرکەوتنە مەزنەی ئەنیمێکەی، لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٦ یاری (مێ-تانتێ کۆنان: چیکا یۆئانوچی ساتسوجین جیکین)[نووسینی ژاپۆنی داواکراوە] بۆ گەیم بۆی دەرچوو، و لەو کاتەوە زیاتر لە ٢٠ یاری دەرچووە. زۆربەی یارییەکان تەنھا لە ژاپۆن دەرچوون. یارییەکانی لێکۆڵەر کۆنان تایبەت بە گەیم بۆی و ئامێرەکانی یاری سۆنی و وۆندەر سوان و نینتندۆ دی ئێس لەلایەن کۆمپانیای باندایەوە پەرەی پێدراوە، و بانپریستۆ یارییەکانی لێکۆڵەر کۆنان تایبەت بە گەیم بۆی کۆلەر و گەیم بۆی ئەدڤانس پێشخستووە، ئەمەش لە کاتێکدایە مارفلۆس ئینتەرتەینمەنت یاری «لێکۆڵەر کۆنان: لێکۆڵینەوەکانی میرابۆلسی» پێشخستووە.

مۆسیقا

کاتسۆ ئۆنۆ (بە ژاپۆنی: 大野克夫ئاوازدانەر و بڵاوکەرەوەیەکی ژاپۆنییە، کە لە بەرھەمھێنان و دروستکردنی مۆسیقای تۆمارکەری ئەنیمێی لێکۆڵەر کۆنان بەرپرسە. نزیکەی ٢٣ سیدی یەکگرتوو لە بازاڕەکاندا بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا ھەموو ئەو کارانەی تێدایە کە بۆ ئەنیمێکە کراوە. بێجگە لە مانەش، گۆرانی زۆرێک لە کەسایەتییەکان و گرووپە مۆسیقییە بەناوبانگەکان ھەڵبژێردراوە وەک دەستپێک بۆ زنجیرەکانی ھاوشێوەی B'z و زارد و گارنت کرۆ.

  • مۆسیقای فیلمەکان: ھەر فیلمێک لە فیلمەکانی لێکۆڵەر کۆنان خاوەنی سیدییەکی یەکگرتووی تایبەت بە خۆیەتی کە کۆمەڵێک گۆرانی و ئاوازی مۆسیقی تێدایە کە لە فیلمەکەدا نمایشکراوە.
  • مۆسیقای زنجیرەکان: ٧ دیسکی یەکگرتوو بڵاوکراوەتەوە کە ھەموو گۆرانییەکانی دەستپێک و کۆتاییی تێدایە.
  • دەرچوونی تایبەت: دوو ئەلبومی مۆسیقی بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا زۆرێک لەو گۆرانییانەی تێدایە کە ئەو کەسانەی ڕۆڵی دەنگی کەسایەتییەکان دەگێڕن لە زنجیرەی لێکۆڵەر کۆناندا وتوویانە.

پەخشکردن

ژاپۆن

لێکۆڵەر کۆنان: چیرۆک, کەسایەتییەکان, دەرچوونەکان 
پەیکەری کۆنان کاتێک سەیری گەشتیارانی شاری لێکۆڵەر کۆنان لە شارۆچکەی ھۆکای دەکات.

مانگای لێکۆڵەر کۆنان لە نێوان درێژترین زنجیرە مانگاکان ھەژمار دەکرێت، چونکە لە کاتی دەستپێکردنی مانگای لێکۆڵەر کۆنان لە ١٩٩٤ و تا ئێستا، زیاتر لە ١٤٠ ملیۆن تیراژی لێ فرۆشراوە، کە خستییە ڕیزبەندی پێنجەم لە خشتەی پڕ فرۆشترین مانگا لە مێژووی ئەنیمێدا. ئەم بڕە زەبەلاحە لە فرۆشتنەکان یەکسان بوو لەگەڵ بەدەستھێنانی مانگاکە بۆ ڕیزبەندێکی پێشکەوتوو لە خشتەی پڕ فرۆشترین مانگادا. و لە ساڵی ٢٠٠١ـدا، خەڵاتی شۆگاکوکین لە ڕێگەی ڕاپرسییەک لەسەر ئینتەرنێت بردەوە، ئەمەش لەکاتێکدا زۆربەی بەشداربووان لەو گەنجانە بوون کە تەمەنیان لە ناوەڕاستی بیستەکاندا بوو، و ھەر بەمەش بە یەکێک لە سێ گەورەترین مانگا دانرا کە خوێنەرەکانی دەیانەوێت بەردەوامبێت لە بەردەوامبوون.

لێکۆڵەر کۆنان لە ژاپۆن لەسەر کەناڵی نیپۆن تیڤی، کەناڵی یۆمیوری، کەناڵی ئەنیماکس و کەناڵی YTVی ژاپۆنی پەخش دەکرێت. لێکۆڵەر کۆنان ناوبانگێکی گەورەی بەدەستھێنا لە ژاپۆن ئەمەش دوای ئەوەی پلەیەکی لە نێوان شەش پلە یەکەمینەکان لە شەش ئاھەنگی جیاوازدا داگیرکرد. و بەپێی ڕاپرسییەک کە لەلایەن گۆڤاری ئەنیمێجەوە کراوە، ئەنیمێکە لە نێوان باشترین ٢٠ ئەنیمێی دەرچوو لە نێوان ساڵی ١٩٩٦ بۆ ساڵی ٢٠٠١ دادەنرێت. ھەروەھا لێکۆڵەر کۆنان پلەی بیست و سێیەمینی لە نێوان خشتەی ١٠٠ باشترین ئەنیمێیدا داگیرکرد، کە لەلایەن ھێڵی ئاساھی ژاپۆنی لە ساڵی ٢٠٠٥ ئەنجامدرا.

فیلمەکانی لێکۆڵەر کۆنان بێبەش نەبوون لەو سەرکەوتنانەی کە زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکە بوونە خاوەنی، ئەمەش دەردەکەوێت دوای ئەوەی زۆرێک لە فیلمەکانی پاڵێوران بۆ ھەندێک خەڵاتی ناوخۆیی؛ و فیلمی نۆیەم (ستراتیجی سەرو قوڵایی) پاڵێورا بۆ خەڵاتی باشترین فیلمە گێڕانەوەیییەکان لە فیستیڤاڵی پێنجەمی تۆکیۆ بۆ خەڵاتی ئەنیمێ. ئەمەش لەکاتێکدا ئەو پێنج فیلمەی بەدوای فیلمی نۆیەمدا ھات پاڵێورا بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ وێنەی جووڵاو بۆ ئەو ساڵە. لە ساڵی ٢٠٠٦، حکوومەتی ژاپۆن ناوبانگی لێکۆڵەر کۆنانی بەکارھێنا بۆ بڵاوکردنەوەی ژیری لە نێوان منداڵاندا، لە ھەڵمەتێکدا سەیرکەرانی ئەنیمێی کردە ئامانج. و دوای دروستکردنی کەسایەتییەکە لە شاری تۆتۆری شارێکی یاری تایبەتیان دروستکرد کە پێی دەڵێن دایای یان شاری کۆنان تێیدا ھەزارەھا پەیکەری کەسایەتییەکانی زنجیرەکە و مۆزەخانە و بازاڕی کەل و پەلی تێدایە کە ھەر شتێک پەیوەندی بە ئەنیمێکەوە ھەبێت تێیدا دەفرۆشرێت.

جیھان

لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و کەنەدا زنجیرەی لێکۆڵەر کۆنان بە دۆبلاژ و وەرگێڕدراو بۆ زمانی ئینگلیزی لە ڕێگەی خزمەتەکانی FUNIMATION بۆ پەخشکردن لەسەر ئینتەرنێت پێشکەش دەکرێت، بەڵام دۆبلاژکردنەکەی کاتێک گەیشت بە زنجیرەی ١٣٠ وەستێنرا. دەزگای پەخشی کرانچی ڕۆڵ لە ١٠ تشرینی یەکەمی ٢٠١٤دا ڕایگەیاند دەربارەی دابینکردنی کۆتا زنجیرەکانی لێکۆڵەر کۆنان دوای یەک کاتژمێر لە پەخشکردنی لە ژاپۆن بە وەرگێڕدراوی و جۆرییەتییەکی بەرز. و یەکەم زنجیرەی ئەو زنجیرانە بریتیبوو لە زنجیرەی ٧٥٤ (ڕووداوی ژنە سوورەکە) لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤دا پەخشکرا ھەروەھا لێکۆڵەر کۆنان لەسەر کەناڵەکانی دەرەوەی ژاپۆن پەخش دەکرێت وەک RTL 2ی ئەڵمانی و سپەیستوون و سپەیسپاوەری عەرەبی کە لەلایەن بنکەی گوڵەوە دۆبلاژکراوە بۆ عەرەبی، و یەکەم پەخشی دۆبلاژە عەرەبییەکە لەلایەن کەناڵی قەتەرەوە بوو لە ساڵی ١٩٩٨دا، واتە پەخشکردنی لەسەر کەناڵی سپەیستوون دواکەوت. ئەم زنجیرەیە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بە Case Closed یان دۆسیەکە داخرا ناو دەبرێت ئەمەش لەژێر داوای بەرھەمھێنەری ژاپۆنی بۆ خۆلادان لە شەڕ دەربارەی مافی خاوەندارێتی بیرۆکەیی لەگەڵ دەزگای کۆنان بەربەری لەو کاتەی زنجیرەکە بە زمانی ئینگلیزی پەخشکرا. لە چین، بوو بە خاوەنی ناوبانگێکی گەورە و بوو بە دووەم زۆرترین ئەنیمێی لە ڕووی پەخشکردنەوە لە ساڵی ٢٠٠٤دا.

لێکۆڵەر کۆنان: چیرۆک, کەسایەتییەکان, دەرچوونەکان 
گۆرانی دەستپێکی لێکۆڵەر کۆنان لە جیھانی عەرەبیدا

جیھانی عەرەبی

ئەنیمێی لێکۆڵەر کۆنان لە جیھانی عەرەبیدا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستھێنا، ھەروەھا بنکەی گوڵ ھەڵدەستێت بە کاری دۆبلاژکردنی بۆ عەرەبی، و تا ئێستا ٤٠٤ زنجیرەی (٣٧٨ بە سیستەمی ژاپۆنی) دۆبلاژکردووە بۆ سەر زمانی عەرەبی.

لێکۆڵەر کۆنان لە ڕاستیدا

شاری کۆنان

شاری کۆنان (بە ژاپۆنی: コナン町) بریتییە لە شارێکی بچووک لە تشرینی دووەم لە ساڵی ٢٠٠٥ دروستبووە، کە دەکەوێتە ناو شارۆچکەی ھۆکای لە پارێزگای تۆتۆری. ئەمەش چونکە لە ژاپۆن کەسایەتییەکانی وێنەی جوڵاو بە ڕاستی سەیر دەکرێت و زەوییەکی بچووک لە شارۆچکەی ھۆکای لە پارێزگای تۆتۆری کە گۆشۆ ئۆیامای نووسەری زنجیرەکانی لێکۆڵەر کۆنان تێیدا لەدایکبووە گۆڕیوە بۆ مۆزەخانەیەک و شوێنێکی گەشتیاری کە کەسایەتییەکانی زنجیرەکەی تێدایە؛ و ئەم شارە بچووکە لەناو شارێک دروستکراوە کە بریتییە لە بەشێک لە شاری تۆتۆری، تێیدا پردی کۆنانی لێیە کە لە سەریدا ھەندێک لە پەیکەرەکانی کەسایەتییەکانی زنجیرەکە تێیدا دانراوە.

پۆستەرەکانی نامە

  • حکوومەتی ژاپۆن ھەڵساوە بە بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک پۆستەری نامە ئەمەش وەک خووەکانی تری کە ھەڵدەستێت بە بڵاوکردنەوەی ئەو پۆستەرانەی پەیوەندیان بە ئەنیمێوە ھەیە کە بە یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی وڵاتەکە دادەنرێت.
  • حکوومەتی چین ھەڵساوە بە چاپکردنی کۆمەڵێک پۆستەری نامە بۆ ڕێکلامکردن بۆ شوێنە گەشتیارییەکانی چین لەسەر شێوەی ٦ جووتە، ھەر جووتێک پۆستەرێکی تێدایە، پۆستەری یەکەم یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی تێدایە و پۆستەری دووەم یەکێک لە کەسایەتییەکانی زنجیرەکەی لەسەرە ئەوەش لە ساڵی ٢٠٠٧ی زایینی.

تێبینییەکان


سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

    مانگا
    ئەنیمێ
    دراما


Tags:

لێکۆڵەر کۆنان چیرۆکلێکۆڵەر کۆنان کەسایەتییەکانلێکۆڵەر کۆنان دەرچوونەکانلێکۆڵەر کۆنان پەخشکردنلێکۆڵەر کۆنان لە ڕاستیدالێکۆڵەر کۆنان تێبینییەکانلێکۆڵەر کۆنان سەرچاوەکانلێکۆڵەر کۆنان بەستەرە دەرەکییەکانلێکۆڵەر کۆنانئەنیمێتۆکیۆ موڤی شینشازمانی ژاپۆنیمانگا (کۆمیک)مانگای لێکۆڵەر کۆناننیپۆن تیڤیپێڕستی ئۆڤاکانی لێکۆڵەر کۆنانپێڕستی فیلمەکانی لێکۆڵەر کۆنانپێڕستی یارییە ڤیدیۆیییەکانی لێکۆڵەر کۆنانژاپۆنکینجی کۆداماکەناڵی یۆمیوریگۆشۆ ئۆیاماھەفتانەی شۆنن سەندەییاسویچیرۆ یامامۆتۆ

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ڤایرۆسگوندکامەران موکریزانستچارڵی چاپلنئیدریسیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدناحیەی سیروانگوێزپێکھاتەی بازاڕمافی مەدەنی و سیاسیخولی نایابی کوردستانزمانی ئینگلیزیکۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانشەڕی بەدرچاوگ (ڕێزمان)سوقراتخانزادی سۆرانئۆتیزمزمانی فارسیئیمام شافعیڤێنیزوێلائامارشیعەکارڵ گۆستاف یۆنگماھیر حەسەنڕەگەزپەرستیسۆمەریەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانفەرھاد پیرباڵشەڕی براکوژیئاشوورییەکانعیساڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردیشۆڕشنزار قەبانیکاتسۆسیالیزمتا (نیشانەی نەخۆشی)کردەوەی ماموتدەمارگیریمافی کارکردنوەرزێریکارۆموگناتیسیئەمنە سوورەکەقەزای پێنجوێنئومێد خۆشناوئەسیریسەروەریی یاسامافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووریڕۆژھەڵاتی ناویننالیئەشکەوتی شانەدەرمحەممەد ماملێگرەوی بەختی ھەڵاڵەستیڤن ھۆکینگمیرنشینە کوردییەکانگرێبەستڕۆژژمێری کوردیسیستمی بەکارخەریبەڕێوەبەریقەڵای شێروانەئامێدیباشووری ئاسیابانگنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤچاندی کوردیلیمابافڵ تاڵەبانیمەسروور بارزانیبانکنەخۆشییەکانی مەمکیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان🡆 More