کۆنترین سیرەنوسەکان
ئەمانە کۆنترین لیستی کۆکەرەوەکانی فەرموودە و ژیاننامەن کە پسپۆڕ بوون لە بوارەکەدا
سەدەی یەکەمی کۆچی (٦٢٢–٧١٩ز)
- سەھل کوڕی حەسمە (سەردەمی موعاوییە - ٤١–٦٠ی کۆچی)، خۆی گەنجێکی ھاوەڵی پێغەمبەر بووە. ھەندێ لە نووسینەکانی لە ئەنسابی بەلازەڕی، تەبەقاتی ئیبن سەعد، و ئیشەکانی ئیمامی تەبەری و واقیدیدا ماونەتەوە
- عەبدوڵا کوڕی عەباس (مردن ٧٨ی کۆچی)، خۆی ھاوەڵی پێغەمبەر بووە و گوتەکانی لە جۆرەھا فەرموودە و سیرەدا ھاتوون.
- سەعید کوڕی سەعد کوڕی عوبادەی خەزرەجی، گەنجێکی تری ھاوەڵی پێغەمبەر بووە، نووسینەکانی لە موسنەدەکانی ئین حەنبەل، ئەبوو عەوانە و تەبەریدا ماونەتەوە.
- عوڕوە کوڕی زوبەیر (مردن ١٧٣). ئەو نامەی نوسیوە دەربارەی خولەفای ئەمەوی، عەبدولمەلیک کوڕی مەروان و وەلیدی یەکەم. کتێبی نەنوسیوە، و نەوەی دووەمی ئەبووبەکر و برا بچووکی عەبدوڵای کوڕی زوبەیر بووە.
- سەعید کوڕی موسەیەبی مەخزومی (مردن ٩٤ی کۆچی)، لە بەناوبانگەکانی تابیعون (شوێنکەوتوان) بووە و یەکێک لە مامۆستاکانی ئیب شیھابی زوھری بووە. وتەکانی لە شەش کتێبەکەدا (سەحیحی بوخاری و موسلیم، سونەنی نەسائی، سونەنی ئەبوو داوود، سونەنی ترمزی و سونەنی ئیبن ماجە) ھاتوون ھەروا لە سیرەی ئیبن ئیسحاق، ئەلناس و دیکەشدا.
- ئەبو فەزالە؛ عەبدوڵڵا کوڕی کەعب کوڕی مالیکی ئەنساری (مردن ٩٧ی کۆچی)، وتەکانی لەلایەن ئیبن ئیسحاق و تەبەرییەوە گێڕدراونەتەوە.
- ئەبان کوڕی عوسمان کوڕی عەفان (مردن ١٠١–١٠٥ی کۆچی)، کوڕی عوسمانی کوڕی عەفان بووە و نامیلکەیەکی بچووکی نوسیووە.
- ئەمیر کوڕی شەراحیل ئەلشەعبی (مردن ١٠٣ی کۆچی).
- حەممام کوڕی مونەببیھ (مردن ١٠١ی کۆچی)، نووسەری سەحیفەیە کە خۆشی قوتابی ئەبوو ھورەیرە بووە.
سەدەی دووەمی کۆچی (٧٢٠–٨١٦ز)
- قاسم کوڕی محەممەد کوڕی ئەبووبەکر (مردن ١٠٧ی کۆچی)، یەکێکی تر لە کوڕەزاکانی ئەبووبەکر. وتەکانی لە نوسراوەکانی تەبەری، بەلازەری و واقیدیدا ھاتووە.
- وەھب کوڕی مونەبیھ (مردن ١٤٤ی کۆچی). چەند کتێبێک ھەن کە دەگوترێ ئەو نوسویەتی و ھیچ یەکیشیان ئێستا نەماون. وتەکانی لەلای ئیبن ئیسحاق، ئیبن ھیشام، تەبەری و ئەسفەھانیدا ھاتووە.
- ئیبن شیھابی زوھری (مردن ١٤٤ی کۆچی)، کەسێکە وەک چەقی سیرە وەک کۆکەرەوەی فەرموودە و ھەواڵ دەنسارێت، لەلایەن ئەمەوییەکانەوە پشتگیری کراوە بۆ کارەکانی و داوای لێکراوە دوو کتێب بنوسێت، یەکەمیان پوچەڵکرایەوە و دوەمیش نەنوسرا یان نەماوە.
- موسا کوڕی عوقبە، قوتابی زوھری بووە، کیتاب المغازی (پەرتووکی غەزوەکان)ی نوسیووە کە بریتی بووە لە دەفتەرێکی تێبینی بۆ قوتابییەکانی، ئێستا ون بووە.
- محەممەد کوڕی ئیسحاق - ئیبن ئیسحاق (مردن ١٤٤ی کۆچی) قوتابی زوھری بووە، کە بۆخۆی وتەو گێڕانەوەکانی کۆکردووەتەوە بۆ نموونە سیرة ڕسول اللە ھەروا سەرچاوەی نووسینەکانی ئیبن ھیشام و تەبەری بووە.
- ئیبن جورەیج (مردن ١٥٠ی کۆچی) ھاوسەردەمی ئیبن ئیسحاق بووە و دەگوترێ ئەمیش سەرچاوەیەکی دیاری ڕکابەر بووە لە مەککە.
سەدەی سێیەمی کۆچی (٨١٧ - ٩١٣ز)
- ئیبن سەعد (موحەممەد ئیبن سەعدی بەغدادی) نوسەری ٨ موجەلەد بەناوی تەبەقات (الطبقات الكبير)
- ئەبوو عیسا موحەممەدی ترمزی نوسەری گشتەی موحەممەدی (الشمائل المحمدية)
سەدەی چوارەمی کۆچی (٩١٤-١٠١٠ز)
- موحەممەد ئیبن جەریری تەبەری نوسەری سیرەی بەناوبانگ "مێژووی پێغەمبەران و پاشایان" (تاريخ الرسل والملوك)
سەدەی پێنجەمەی کۆچی (١٠١١-١١٠٨ز)
- ئەبوو نوعەیمی ئەسفەهانی
- ئەبوبەکری بەیهەقی یان ئیمامی بەیهەقی کە نوسەری "دلائل النبوة ومعرفة أحوال صاحب الشريعة"یە
- بەغاوی نوسەری ڕووناکیەکانی پێغەمبەری هەڵبژێردراو (الأنوار في شمائل النبي المختار)
سەرچاوەکان
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article لیستی سیرەی پێغەمبەر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.