قەیرانی ساڵی ١٩٤٦ی ئێران کە ھەروەھا ناسراویشە بە کێشەی ئازەربایجان (بە فارسی: غائلە آذربایجان) یەکێک بوو یەکەمین کێشەکانی جەنگی سارد کە دەستی پێکرد بەھۆی ئەوەی جۆزێف ستالینی سەرۆکی یەکێتیی سۆڤیەت ڕەتی کردەوە لە ئێران بکێشێتەوە سەرەڕای ئەوەی پێشتر بەڵێنی دابوو.
بەپێی بەڵێننامەیان بە ئێران ھێزەکانی ھاوپەیمانان دەبوو لە کۆتایی جەنگی جیھانیی دووەم بکێشێنەوە لە وڵاتەکە، بەڵام ئەو ھێزانەی لە سۆڤیەتەوە نزیک بوون کۆماری میللی ئازەربایجان و کۆماری مەھابادیان دامەزراند بە پشتیوانی سۆڤیەت. ئەمریکا زەختی لە سۆڤیەتەکان کرد بۆ کشانەوە ھەر دوای ئەوەی نیشانە سەرەتایییەکانی سەرکەوتن دەرکەوتن، ئەمەش بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی کۆمۆنیزم بوو.
قەیرانی ١٩٤٦ی ئێران | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|
بەشێک لە جوداخوازیی کوردان لە ئێران | |||||||
کۆماری میللی ئازەربایجان و کۆماری کوردستان لە ساڵانی ١٩٤٥–١٩٤٦ | |||||||
| |||||||
شەڕکەرەکان | |||||||
ئێران بە پشتیوانی: شانشینی یەکگرتوو ویلایەتە یەکگرتووەکان | کۆماری میللی ئازەربایجان کۆماری کوردستان تۆڕی سەربازی تودە بە پشتیوانی: یەکێتیی سۆڤیەت | ||||||
فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||
محەممەدڕەزا پەھلەوی عەلی ڕزمارا | جەعفەر پیشەوەری | ||||||
ھێز | |||||||
ھێزەکانی ئیمپراتۆری ئێران | میلیشیا ئازەرییەکان
| ||||||
زەرەر و زیانە گیانییەکان | |||||||
نەزانراو | نەزانراو | ||||||
بە تێکڕا: ٢٬٠٠٠ کوژران |
لە مانگەکانی ئاب و ئەیلوولی ١٩٤١ ئێرانی پەھلەوی لەلایەن ھێزەکانی سۆڤیەت لە باکوورەوە و بەریتانیا لە باشوور و ناوەڕاستەوە داگیرکرا. ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا ئێرانیان بەکارھێنا بۆ گواستنەوەی ھاریکاری سەربازی و ئابووری بۆ سۆڤیەتەکان لە شەڕیان دژ بە ئەڵمانیای نازی
دوای داگیرکاری ئێران ئەو ھێزانەی ھاوپەیمانان بەڵێنیان دا کە شەش مانگ دوای کۆتایی جەنگەکە لە ئێران پاشەکشە بکەن بەڵام دوای کۆتایی جەنگەکە ھێزەکانی سۆڤیەتی جۆزێف ستالین مانەوە. ھەرزوو ھێزە کوردی و ئازەرییەکان لەلایەن سۆڤیەتەکانەوە مەشقیان پێکرا و بە چەکی سۆڤیەتی کەوتنە جەنگەوە لەگەڵ ئێرانییەکان کە ٢٬٠٠٠ قوربانی لێکەوتەوە. دانوستان لەلایەن سەرۆک وەزیرانی ئێران ئەحمەد قەوام زەختی ئەمریکا لەسەر سۆڤیەت لەکۆتاییدا بوو بەھۆی کشانەوەی ھێزەکانی سۆڤیەت. دوای کشانەوەی ھێزەکانی سۆڤیەت ئێران دەستی کرد بە ھێرش بۆسەر کورد و ئازەرییەکان و ھەردوو کۆماری میللی ئازەربایجان و کۆماری مەھاباد کۆتاییان پێھێندران لەلایەن ئێرانییەکانەوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە قەیرانی ١٩٤٦ی ئێران تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article قەیرانی ١٩٤٦ی ئێران, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.