فێرگە یان قوتابخانە (لە عەرەبییەوە: كُتّاب، بەپێی کات پیتی «ک» بوو بە «ق» و «خانە»ی بۆ زیادکرا) یان خوێندنگا شوێنێکە بۆ پێگەیاندنی لاوان بە زانست و ھۆشیاری، بەگشتی لە فێرگەکانی جیھان تیشک دەخریتە سەر بوارە زانستیەکان وەک کیمیا، فیزیا، بیرکاری، زمانەکان وەلەبەشیکیش لە فێرگەکان بەتایبەتی فێرگە وێژەییەکان بابەتی مێژوویی و جوگرافیای جیھان و وەرزش و ھونەر دەخوێنرێ یان گرنگی پێ دەدرێت، لە زۆرێ ووڵاتان فێرگەکان بە پارەن واتە دەبێ دایک و باوک یان کەسێکی قوتابیەکە پارە بات بە فێرگەکە بۆ ئەوەی قوتابیەکە لەلایەن فێرگەکە وەرگیرێ، لە جیھاندا زۆرینەی ئەو فێرگانەی بەپارە قوتابی وەردەگرن لەلایەن کەرتی تایبەتەوە فێرگەکە بەڕێوە دەچێت لەنموونەی ووڵاتانیش ووڵاتی تورکیا سەرجەم فێرگەکانی بەپارەن، فێرگەش بەگشتی لەچەند یەکەیەک پێکدێت کە دەستپێکیان فێرگەی سەرەتاییە ئینجا ناوەندی وەپاشان ئامادەیی ئینجا کۆلێژەکان ە یاخوود پەیمانگاکان، لە ھەرێمی کوردستان یش ھەردوو ئاستی سەرەتایی و ناوەندی بوونەتە یەک ئاست بەنێوی بنەڕەتی وە لەزۆربەی ووڵاتان قوتابی لە شەش ساڵانەوە دەچێتە فێرگەکان، زۆرێ لە کەسان پێیان وایە فێرگە تاکە ڕیگایە بۆ سەرکەوتنی گەلێ بۆ بنیاد نانی نەوەی دواڕۆژ.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فێرگە تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article فێرگە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.