شانشینی میسر (بە عەرەبی: المملكة المصرية) شانشینێکی سەربەخۆ بوو کە لە نێوان ساڵانی ١٩٢٢ ھەتا ١٩٥٣ لە وڵاتانی سەردەمی میسر و سوودان لە سەر کار بوو.
لە سەردەمی ئەم شانشینەدا دەسەڵات بە تەواوی لە ئەستۆی دەوڵەتی میسر نەبوو، ئەمەش بە ھۆی داگیر بوونی وڵات بوو لە لایەن ھێزە چەکدارەکانی شانشینی یەکگرتوو. ئەم لاواز بوونی دەسەڵاتە بە تایبەت لە بەشی سووداندا زۆر بەرچاو بوو کە ڕەنگە شانشینی میسر، ھیچ دەسەڵاتێکی ئیداری و فەرمت لەوێ نەبوو.
سەردەمی شانشینی میسر بە ھۆی ڕۆڵی زۆری بریتانیا لە وڵات (بۆ وێنە دەسەڵاتی تەواوی بریتانیا بە سەر نۆکەندی سوێسدا) بوو بە سەردەمێک بۆ بووژاندنەوەی ھێزە عەرەبییەکان، ئیسلامییەکان و کۆمۆنیستەکان. ھەر لەم سەردەمەدا بوو کە یەکەم جار کۆمەڵەی برایانی موسوڵمان و پارتە کۆمۆنیستەکان سەریان ھەڵدا. کە دواتر بوون بە کۆڵەکەی ژیانی سیاسی میسر.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شانشینی میسر تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شانشینی میسر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.