سۆران عومەر سەعید (لەدایکبووی ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٨، لە قەرەداغ) سیاسەتوان و ڕۆژنامەوانێکی باشووری کوردستانە.
ئەندام و سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ بووە لە پەرلەمانی کوردستان.
سۆران عومەر | |
---|---|
لەدایکبوون | |
نیشتەجێی | سلێمانی |
نەتەوە | کورد |
پیشە | سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی کوردستانە |
چالاکبوون | ٢٠٠٩ - ئێستا |
حیزبی سیاسی | کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان |
ئایین | ئیسلام |
ھاوسەر | شنۆ عەبدوڵڵا پێنجوێنی |
سۆران عومەر بڕوانامەی بەکالۆریۆسی وەرگرتووە لە ئامار و ڕاگەیاندن. ڕاوێژکاری ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بووە، و لە میدیاکانی ئەو حیزبە کاری کردووە. سەرنووسەری ھەردوو گۆڤاری ڕێگا و ڕێگا مەگەزین بووە. خاوەنی کۆمپانیایەکی دابەشکردنی ڕۆژنامە و گۆڤار بووە.
سۆران عومەر لە تەمەنی لاوێتیدا شیوعی بووە، دواتر چووەتە نێو ڕیزەکانی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان. لە سەرەتای ١٩٩٩ مەلا کرێکاری ناسیووە و بووەتە ئەندامێکی کارای بزووتنەوەی باڵی ئیسڵاح کە مەلا کرێکار سەرپەرشتی کردووە. پاشان بووەتە سەرنووسەری گۆڤاری مەئوا کە مەلا کرێکار خاوەن ئیمتیازی بووە. دواتر پەیوەندییان تێکدەچیت. سۆران عومەر دەلێت لە ٢٠٠٩ لەسەر بڵاوبوونەوەی وێنەیەک نێوانیان بەتەواوی تێکچووە و لە ٢٠١٢ نامیلکەیەکی بڵاوکردووەتەوە بە ناوی «حەقیقەتی مامۆستا کرێکار». ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات لەو کاتەوە ھەر ھێرشێک کە مەلا کرێکار دەیکاتەسەری لە کاردانەوەی ئەو نووسینەیە.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سۆران عومەر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.