زەینەدین زیدان (بەفەڕەنسی: Zinédine_Zidane) ناسراو بە زیزۆ (٢٣ی حوزەیرانی ١٩٧٢) یاریزانی پێشووی تۆپی پێ.
بەشی دەستپێکی ئەم وتارە لەوانەیە زۆر درێژ بێت. |
بەیەکێک لەباشترین یاریزانەکانی مێژوو دادەنرێت. زێدان یاری درووستکەرێکی ناوەڕاستبوو بەھۆی تەکنیک و باشی کۆنتڕۆڵکردنی تۆپ دەناسرایەوە. زێدان یاری بۆ یانەکانی کان و بۆردۆی فەڕەنسی، یۆڤانتۆسی ئیتالی وە ڕیاڵمەدریدی ئیسپانی کردوە. لەسەر ئاستی یانەکان، زێدان براوەی دوو خوولی ئیتالییە لەگەڵ یۆڤانتۆس، ئەمەش بەرلەوەی لە ساڵی ٢٠٠١ بەبڕی ٧٧٫٥ میلیۆن یۆڕۆی پەیوەندی بکات بەیانەی ڕیاڵمەدرید کە ڕیکۆردی جیھانی بوو بۆ کڕینی یاریزانێک. لە ئیسپانیا، زێدان خوولی ئیسپانی وە جارێکیش خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای بردەوە لە ساڵی ٢٠٠٢ کە لەیاری کۆتایی گۆڵێکی بەقاچی چەپی تۆمارکرد و بەیەکێک لەجوانترین گۆڵەکان دادەنرێت لەم پاڵەوانیەتییە. جگەلەوانەش بووەتە براوەی ئینتەرناسیۆنال کەپ و جامی سووپەری ئەورووپی.
زانیاری کەسایەتی | ||||||||||||||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ناوی تەواو | زینەدین یەزید زێدان | |||||||||||||||||||||||
ڕێکەوتی لەدایکبوون | ٢٣ی حوزەیرانی ١٩٧٢ | |||||||||||||||||||||||
شوێنی لەدایکبوون | مارسیلیا، فەڕەنسا | |||||||||||||||||||||||
باڵا | ١٫٨٥ م | |||||||||||||||||||||||
ئەزموونی گەنجی | ||||||||||||||||||||||||
١٩٨١–١٩٨٣ | US Saint-Henri | |||||||||||||||||||||||
١٩٨٣–١٩٨٦ | SO Septèmes-les-Vallons | |||||||||||||||||||||||
١٩٨٦–١٩٨٩ | یانەی کان | |||||||||||||||||||||||
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ* | ||||||||||||||||||||||||
ساڵەکان | یانەکان | یاری† | (گۆڵ)† | |||||||||||||||||||||
١٩٨٩–١٩٩٢ | یانەی کان | ٦١ | (٦) | |||||||||||||||||||||
١٩٩٢–١٩٩٦ | یانەی بۆردۆ | ١٣٩ | (٢٨) | |||||||||||||||||||||
١٩٩٦–٢٠٠١ | یانەی یۆڤانتۆس | ١٥١ | (٢٤) | |||||||||||||||||||||
٢٠٠١–٢٠٠٦ | ڕیال مەدرید | ١٥٥ | (٣٧) | |||||||||||||||||||||
سەرجەم | ٥٠٦ | (٩٥) | ||||||||||||||||||||||
هەڵبژاردەی نیشتمانی | ||||||||||||||||||||||||
١٩٨٨–١٩٨٩ | فەڕەنسای خوار ١٧ ساڵان | ٤ | (١) | |||||||||||||||||||||
١٩٨٩–١٩٩٠ | فەڕەنسای خوار ١٨ ساڵان | ٦ | (٠) | |||||||||||||||||||||
١٩٩٠–١٩٩٤ | فەڕەنسای خوار ٢١ ساڵان | ٢٠ | (٣) | |||||||||||||||||||||
١٩٩٤–٢٠٠٦ | فەڕەنسا | ١٠٨ | (٣١) | |||||||||||||||||||||
ڕاهێنەرایەتی | ||||||||||||||||||||||||
٢٠١٤–٢٠١٦ | یانەی کاستیای ڕیال مەدرید | |||||||||||||||||||||||
٢٠١٦–٢٠١٨ | ڕیال مەدرید | |||||||||||||||||||||||
٢٠١٩– | ڕیال مەدرید | |||||||||||||||||||||||
خەڵاتەکان
| ||||||||||||||||||||||||
|
زێدان ١٠٨ یاری بۆ ھەڵبژاردەی فەڕەنسا کردووە. لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی بووەتە براوەی جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨، لەیاری کۆتایی مۆندیالی ٩٨ توانی دوو گۆڵ تۆماربکات و ناو لەباشترین پێکھاتەی مۆندیالەکەش ھات. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٠، بووەتە پاڵەوانەی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا، نازناوی باشترین یاریزانی پاڵەوانییەتیەکەشی وەرگرت. بەبردنەوەی جامی جیھانی ١٩٩٨، زێدان بووە پاڵەوانی وڵاتەکەی و خەڵاتی لێجنی شەڕەفی وەرگرت لەلایەن حکوومەتەوە. ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٦، خەڵاتی باشترین یاریزانی جامی جیھانی بردەوە وێڕای ئەوەی لەیاری کۆتایی بەکارتی سوور کرایە دەرەوە و یاری کۆتایشییان دۆڕاند. دوای مۆندیالی ٢٠٠٦، زێدان وازی لەیاریکردن ھێنا بۆ یانە و ھەڵبژاردەکەی.
زێدان چەندین دەستکەوتی دیکەی تاکەکەسی بەدەستھێناوە، لەوانە ناوی لەلیستی باشترین یاریزانەکانی ١٩٩٨، ٢٠٠٠ و ٢٠٠٣ی فیفادا ھاتووە. لە ساڵی ۱۹۹٨، خەڵاتی باڵۆندۆری بردەوە. لە ساڵی ١٩٩٦، باشترین یاریزانی خوولی فەڕەنسی دیاریکرا. لە ساڵی ٢٠٠١، باشترین یاریزانی خوولی ئیتالی. لە ساڵی ٢٠٠٢، باشترین یاریزانی بیانی لە خوولی ئیسپانیا دیاریکرا. ساڵی ٢٠٠٤، زێدان ناوی لەلیستی فیفا ١٠٠ ھات کەلیستێک بوو لەلایەن یاریزان پێلێ دیاریکرا بۆ ١٠٠ باشترین یاریزانی تۆپی پێ کە لەژیاندان. زێدان لەو تەنیا ٨ یاریزانەیە کە توانیویەتی ببێتە براوەی جامی جیھانی، خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا وە ببێتە براوەی باڵۆندۆر. زێدان باڵیۆزی قەتەڕ بوو بۆ پێشبڕکێکردن بۆ میوانداریکردنی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢. سەرەنجام قەتەڕ سەرکەوتووبوو لەو پێشبڕکێیە و بووە یەکەمین وڵاتی عەرەبی کە میوانداری مۆندیال بکات.
لەدوای وازھێنان لەیاریکردن، زێدان بوون بەڕاھێنەری تۆپی پێی ھەڵبژارد. لەسەرەتادا بووە ڕاھێنەری یانەی لاوانی ڕیاڵمەدرید. بۆماوەی دووساڵ لەو ئەرکەی مایەوە تاکوو لە کانوونی دووەمی ٢٠١٦ بەفەرمی بووە ڕاھێنەری یانەی ڕیالمەدرید. لەماوەی دوو وەرز و نیویدا لەگەڵ ڕیالەمدرید، زێدان بووە براوەی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بۆ سێجار لەسەریەک، جارێکیش خوولی ئیسپانیا وە جامی سووپەری ئیسپانی. دووجاریش جامی جیھانیی یانەکان، سووپەری ئەورووپی. لە ساڵی ٢٠١٧، لەلایەن فیفاوە، بەباشترین ڕاھێنەری ساڵ دەستنیشانکرا. لە ئایاری ٢٠١٨، دەستی لەڕاھێنەرایەتی ڕیاڵمەدرید کێشایەوە. دواتر بەھۆی ئەنجامە خراپەکانی ڕیاڵمەدرید، لە ئازاری ٢٠١٩ گەڕایەوە بۆ پلەی ڕاھێنەری یانەکە.
باوک و دایکی، ئیسماعیل و مەلیک، لە جەزائیرەوە بەرەو پایتەختی فەڕەنسا، پاریس گەشتییان کرد. باوکی بەرەو مارسیلیا گەشتی کرد چونکە کاری بەدەست نەکەوت لە پاریس. لە ٢٣ی حوزەیرانی ١٩٧٢، زینەدین یەزید زیدان لە مارسیلیا، فەڕەنسا لەدایکبوو. زیدان پێنجەم مندالی دایک و باوکی بوو.
گۆڵەکانی بۆ فەڕەنسا
ھەڵبژاردە | ساڵ | یاریکردن | گۆڵەکان |
---|---|---|---|
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا | ١٩٩٤ | ٢ | ٢ |
١٩٩٥ | ٦ | ٢ | |
١٩٩٦ | ١٢ | ١ | |
١٩٩٧ | ٨ | ١ | |
١٩٩٨ | ١٥ | ٥ | |
١٩٩٩ | ٦ | ١ | |
٢٠٠٠ | ١٣ | ٤ | |
٢٠٠١ | ٨ | ٢ | |
٢٠٠٢ | ٩ | ١ | |
٢٠٠٣ | ٧ | ٣ | |
٢٠٠٤ | ٧ | ٤ | |
٢٠٠٥ | ٥ | ٢ | |
٢٠٠٦ | ١٠ | ٣ | |
کۆی گشتی | ١٠٨ | ٣١ |
لە ساڵی ٢٠٠٩ دوای ئەوە فلۆرەنتینۆ پیرێز ھەڵبژێردرا وەک سەرۆکی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی ناوبراو ھەستا بەدانانی زینەدین زێدان وەک ڕاوێژکاری یەکەمی خۆی وە بۆکڕینی یاریزان و بڕیارە چارەنووسازەکانیش بڕیاری زێدان وەردەگی
لەدوای وازھێنانی لەیانە و ھەڵبژاردەکان زێدان کاری خێرخوازی ئەنجام دەدات لەڕێگای یاریکردن کە داھاتەکەی بۆ کاری خێرخوازی خەرچ دەکرێت
خولی ئیسپانی ساڵی ٢٠١٧ لەگەڵ ڕیاڵمەدرید:
یانە | وەرز | خوول | جام | خوولی کیشوەری | گشتی | |||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ئاست | یاری | گۆڵ | یاری | گۆڵ | یاری | گۆڵ | یاری | گۆڵ | ||
کانس | ١٩٨٨–٨٩ | خوولی فەرەنسی | ٢ | ٠ | ٠ | ٠ | — | ٢ | ٠ | |
١٩٩٠–٩١ | ٢٨ | ١ | ٣ | ٠ | ٣١ | ١ | ||||
١٩٩١–٩٢ | ٣١ | ٥ | ٣ | ٠ | ٤ | ٠ | ٣٨ | ٥ | ||
گشتی | ٦١ | ٦ | ٦ | ٠ | ٤ | ٠ | ٧١ | ٦ | ||
بۆڕدۆ | ١٩٩٢–٩٣ | خوولی فەرەنسی | ٣٥ | ١٠ | ٤ | ١ | — | ٣٩ | ١١ | |
١٩٩٣–٩٤ | ٣٤ | ٦ | ٣ | ٠ | ٦ | ٢ | ٤٣ | ٨ | ||
١٩٩٤–٩٥ | ٣٧ | ٦ | ٥ | ١ | ٤ | ١ | ٤٦ | ٨ | ||
١٩٩٥–٩٦ | ٣٣ | ٦ | ٣ | ٠ | ١٥ | ٦ | ٥١ | ١٢ | ||
گشتی | ١٣٩ | ٢٨ | ١٥ | ٢ | ٢٥ | ٩ | ١٧٩ | ٣٩ | ||
یۆڤانتۆس | ١٩٩٦–٩٧ | خوولی ئیتاڵی | ٢٩ | ٥ | ٢ | ٠ | ١٠ | ٢ | ٤١ | ٧ |
١٩٩٧–٩٨ | ٣٢ | ٧ | ٥ | ١ | ١١ | ٣ | ٤٨ | ١١ | ||
١٩٩٨–٩٩ | ٢٥ | ٢ | ٥ | ٠ | ١٠ | ٠ | ٤٠ | ٢ | ||
١٩٩٩–٢٠٠٠ | ٣٢ | ٤ | ٣ | ١ | ٦ | ٠ | ٤١ | ٥ | ||
٢٠٠٠–٠١ | ٣٣ | ٦ | ٢ | ٠ | ٤ | ٠ | ٣٩ | ٦ | ||
گشتی | ١٥١ | ٢٤ | ١٧ | ٢ | ٤١ | ٥ | ٢٠٩ | ٣١ | ||
ڕیال مەدرید | ٢٠٠١–٠٢ | خوولی ئیسپانی | ٣١ | ٧ | ٩ | ٢ | ٩ | ٣ | ٤٩ | ١٢ |
٢٠٠٢–٠٣ | ٣٣ | ٩ | ١ | ٠ | ١٤ | ٣ | ٤٨ | ١٢ | ||
٢٠٠٣–٠٤ | ٣٣ | ٦ | ٧ | ١ | ١٠ | ٣ | ٥٠ | ١٠ | ||
٢٠٠٤–٠٥ | ٢٩ | ٦ | ١ | ٠ | ١٠ | ٠ | ٤٠ | ٦ | ||
٢٠٠٥–٠٦ | ٢٩ | ٩ | ٥ | ٠ | ٤ | ٠ | ٣٨ | ٩ | ||
گشتی | ١٥٥ | ٣٧ | ٢٣ | ٣ | ٤٧ | ٩ | ٢٢٥ | ٤٩ | ||
کۆی گشتی | ٥٠٦ | ٩٥ | ٦١ | ٧ | ١١٧ | ٢٣ | ٦٨٤ | ١٢٥ |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زینەدین زیدان تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article زینەدین زیدان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.