زمانی پاڵەویی ئەشکانی یان زمانی پارتی کە ھەندێک جار «پاڵەوی باکووری»شی پێدەڵێن زمانی ھۆزی پارت بوو.
ئەم زمانە لە سەردەمی ئیمپراتۆرێتی ئەشکانیدا، یانی لە ساڵی ٢٥٠ی بەر لە زایین و ھاتنە سەر کاری ئەشکی یەکەم ھەتا ساڵی ٢٢٤ی دوای زایین و ڕوخانی دەستەڵاتی ئەشکانییەکان زمانی ڕەسمی بووە. لە دوای پاڵەویی ئەشکانی، زمانی پاڵەویی ساسانی جێگای ئەم زمانەی گرتەوە.
زمانی پاڵەوی ئەشکانی لکێکە لە زمانە ھیندوئورووپایییەکان و سەر بە زمانەکانی ئێرانیی باکووری ڕۆژاوایە و لەگەڵ زمانی کوردی یەک بنەماڵەن.
زمانی کوردی | زمانی پاڵەوی ئەشکانی | |||||
---|---|---|---|---|---|---|
ک. باکووری | ک. ناوەندی | ک. باشووری | لەکی | ھەورامی | زازاکی | |
با | با | وا | ڤا | وا | ڤا | وات |
باران | باران | واران، وارشت | واران، ڤەشت | واران، وەشت | ڤاران | واران |
بێژ- | وێژ- | ویش- | ڤێژ- | واچ- | ڤاج-، ڤاژ- | واژ- |
زاڤا | زاوا | زاوا | زوما | زەما | زاما | زامات |
ڕۆژ | ڕۆژ | ڕووژ | ڕووژ | ڕۆ | ڕۆجە، ڕۆژە | رۆژ |
ژن | ژن | ژن | ژەن | ژەنی | جەنی | ژەن |
خوارن | خواردن | خواردن | ھواردن | واردەی | وەردەنە | وخاردەن |
ماسی | ماسی | ماسی | - | ماساو | ماسە | ماسیاگ |
نڤێژ، نمێژ | نوێژ | نویژ | نماژ- | نما | نماژ | نماژ |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زمانی پاڵەویی ئەشکانی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article زمانی پاڵەویی ئەشکانی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.