زانکۆی زاخۆ: زانکۆیەکە لە باشووری کوردستان

زانکۆی زاخۆ زانکۆیەکی حکومیە، لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بەڕێوە دەچێت، دەکەوێتە شارۆچکەی زاخۆ لە پاڕێزگای دھۆک لە کوردستانی باشوور.

مێژوو

لە ساڵی ٢٠١٠ وەک زانکۆیەکی سەربەخۆ ڕاگەیێنرا بەڵام خۆی لەبنەڕەتدا لە ساڵی ٢٠٠٥ دوو کۆلێژی لێکرایەوە وەک پاشکۆیەک سەربە زانکۆی دھۆک لە لایان بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی ئەوکاتی ھەرێمی کوردستان، دوو کۆلێژەکەش کۆلێژی پەروەردە و بازرگانی بوون کە دواتر بوون بە بندەک بۆ زانکۆی زاخۆ، زانکۆیەکە بەشێوەی سەربەخۆ لەگەڵ سێ زانکۆی تر دامەزران بە بریارێکی پەرلەمانی کوردستانەوە وەک چارەسەریەک بۆ پتربوونی خواستی خوێندن لەھەرێمدا.

کۆلێژەکان

کۆلێژی زانست

دوای ڕێکخستن و دامەزراندنی پەیکەربەندی زانکۆکە ھەردوو کۆلێژی پەروەردە و بازرگانی کە وەک پاشکۆی زانکۆی دھۆک بوون گوازرانەوە بۆ زانکۆی زاخۆ لە چوارچێوەی کۆلێژی زانست گونجاندنیان لەژێر ناوی کۆلێژی زانست و زانستە مرۆییەکان، کە بۆ خوێندنی ٢٠٠٥–٢٠٠٦خوێندکاریان وەرگرت، دوای ڕاگەیاندنی زانکۆی زاخۆ وەک زانکۆیەکی سەربەخۆ بەپێی بریاری وزاری ژماڕە ١٦٧٠ لە یۆلیۆی ٢٠١٠ و بریاری ٦٤٤ی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ١٢یۆلیۆی ٢٠١٠. [١]

کۆلێژی زانست پێنج بەش لەخۆ دەگرێت:

  • بەشی زیندەزانی
  • بەشی کیمیا
  • بەشی فیزیا
  • بەشی زانستە ژمێرەییەکان (کۆمپیوتەر)
  • بەشی بیرکاری
  • بەشی ژینگەزانی (٢٠١١)

ماوەی خوێندن لەکۆلێژەکان چواڕساڵە کە دواتر بڕوانامەی بەکالۆریۆس دەبەخشن بە دەرچوانیان. ئەم کۆلێژە کورسی خوێندنی باڵای بۆ بروانامەکانی ماجستێر و دکتۆرا دابین کردووە.

دەستەی فێرکردن و مامۆستایان خاوەنی بڕوانامەی بەرزن و کەسانی بەھرەمەندن کە بەشێوەیەکی نوێ و ھاوچەرخ فێرخوازان پێدەگەیێنن بە پشت بەستن بە پەیرەوی نوێ و گونجاو لەگەڵ سەردەم. کۆلێژەکە سەدان خول و ڕاھێنانی کردارەکی بۆ کارمەند و مامۆستایان و خوێندکاران کردۆتەوە.

کۆلێژی ئەندازیاری

کۆلێژی ئەندازیاری لە ٢٠١٣ کرایەوە. زانکۆی زاخۆ کۆلێژی ئەندازیاری نەوتی وەک یەکەم بەشی کۆلێژەکە ڕاگەیاند لە ٢٠١٣، ئەمەش بەھۆی داواکاری گۆرەپانی کوردستان بوو لەم بوارەدا بەھۆی دۆزینەوە و دەرھێنانی نەوت لەکوردستاندا، ماوەی خوێندن لە کۆلێژەکە چوارساڵە، خوێندکارانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس وەردەگرن لەبواری ئەندازیاری نەوتدا، کۆلێژەکە لەلایەن دەستەیەکی پسپۆر و لێھاتوو بەڕێوە دەچێت کە پەیرەوی بەرنامەی نوێ و ھاوچەرخ دەکەن. کۆلێژەکە پەیوەندیەکی پتەوی دروستکردوە لەبوارەکانی پیشەسازی و ھاریکاری ئەکادیمی لەگەڵ کۆلێژەکانی تری کوردستان و جیھان، وەک زانکۆی سەلاحەددین و زانکۆی کۆیە و زانکۆی سلێمانی و زانکۆی لیدز و زانکۆی دێربی و زانکۆی نۆتنگھام و زانکۆی کۆلۆرادۆ.

کۆلێژەکە دوو بەش لەخۆدەگرێت کە بریتین لە:

  • بەشی ئەندازیاری نەوت
  • بەشی ئەندازیاری تەکنیکی

کۆلێژی زانستە مرۆییەکان

کۆلێژەکە شەش بەش لەخۆ دەگرێت

  • بەشی زمانی کوردی
  • بەشی زمانی ئینگلیزی
  • بەشی زمانی عەرەبی
  • بەشی زمانی تورکی
  • بەشی مێژوو
  • بەشی خوێندنی ئیسلامی

کۆلێژی پەروەردە

کۆلێژەکە سێ بەش لەخۆ دەگرێت کە بریتین لە:

  • کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی
  • کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی
  • کۆلێژی پەروەردەی دەرونزانی و دەرونناسی گشتی

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

زانکۆی زاخۆ مێژووزانکۆی زاخۆ کۆلێژەکانزانکۆی زاخۆ سەرچاوەکانزانکۆی زاخۆ بەستەرە دەرەکییەکانزانکۆی زاخۆباشووری کوردستانحکوومەتی ھەرێمی کوردستانزاخۆپارێزگای دھۆک

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

نووسینی بزماریخشتەی خولی.acشەڕی براکوژیعەلی وەردیکوردیی باشووریگورجستانبالەئەنادۆڵبێخودکوردیی باکووریپارتی کرێکارانی کوردستانمحەممەد شادڵزارخورماسەردەمی پێغەمبەرایەتیتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاننەوید محەممەدزادەدەزگای خێرخوازیی بارزانیئێزیدی (ئایین)گۆرانیمیرنشینی شەدادیپەیکەری ئازادیڕێکەوتننامەی ١١ی ئازارسۆمەربۆسنیا و ھەرزەگۆڤینادوورگەی گەنجینەنوێژی عەسرعومەر کوڕی عەبدولعەزیززمانی گورجیئەتلەتیکۆ مەدریدکەرکووکمۆرفیملیۆنارد ئۆیلەرزانیاری زیاتر و وردتر لەسەر ئایدززەکەریا عەبدوڵڵاقازژیریی دەستکردجوگرافیای عێراقپێشڕەو دزەییلینوس تۆرڤاڵدسئەرژەنتینشیزۆفرێنیادەوڵەتی سەلجووقیئەڵمانیاناحیەی شۆڕشکوردماکسدیموکراسیجەیران (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)دراگۆن بۆڵ زێدکوردستانی سوورقەڵای کەرکووکڤایرۆسپارتی دیموکراتی کوردستانشەڕی ٢٠٢٣ی ئیسرائیل و حەماسماددەی تاریکگۆڕەپان و مەیدانئھ‌رخھ‌میدسڕۆمانکوێستان و باغی نیشتمانی کلوێن١٥ی حوزەیراننزار قەبانیئەبووبەکری سدیقفۆلکلۆرئیمپراتۆریەتیی ساسانیگەرمبوونی زەویڕۆمانتیزمھەرێمی کوردستانمحەممەد ئەمین زەکی بەگمیرنشینی ئومولقیوەین🡆 More