دندووک ئەندامێکی دەرەکییە کە دەکەوێتە بەشی پێشەوەی سەری ھەموو باڵندەیەک، بەڵام جۆرەکەی لە باڵندەیەک بۆ باڵندەیەکی دی دەگۆڕێت.
ھەروەھا بێجگە لە باڵندەکان چەندین جۆر گیانلەبەری تریش دندووکیان ھەیە. دندووک بەکاردێت بۆ خواردن، جەنگان، گەڕان بۆ خۆراک، گۆڕانکاریکردن لە کەلوپەلەکان.
جۆرە دندووکێک ھەیە کە قەوسە و زیاتر ئەو باڵندانە خاوەنین کە میوە خۆرن یان گۆشت خۆرن، لە میوە خۆرەکان وەک(کۆکاتۆ، ماکاو، باڵندەی خۆشەویستی، دوڕە و کۆنور... ھتد)، گۆشت خۆرەکانیش وەک (کوندە پەپو، ھەڵۆ، واشە، داڵ و باز... ھتد).[ژێدەر پێویستە]
جۆرە دندووکێک ھەیە کە تیژە زیاتر ئەو باڵندانە خاوەنین کە مێروو خۆرن، وەک (چۆلەکە، خورمایی، کاردیناڵ، مینا و فنس... ھتد).[ژێدەر پێویستە]
باڵندە دندووک بەکار دەھێنێت بۆ
١ خواردنی خۆراک.
٢ ھەڵگرتنی پووش و دروستکردنی ھێلانە.
٣ کونکرنی دار، وەک (دارکونکەرە).
٤ شەڕکردن.
٥ پێدانی خواردن بە بەچکەکانی.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دەنووک تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دەنووک, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.