دێبوکری، هۆزێکی ناوچەی موکریانه.
ئەو عەشیرەتە لە دوایین ساڵەکانی سەڵتەنەتی نادرشای هەوشار و سەرەتای هاتنە سەر کاری کەریمخانی زەند، لە ئامەدی باکووری کوردستانەوە هاتوونە موکریان. هەوەڵجار لە گوندی بەیرەمۆی نزیک شاوەلەی پیرانشار نیشتەجێ بوون و پاشان بە یەکجاری هاتوونە گوندی دێبوکر و هەر بەو بۆنەشەوە بە دێبوکری نێو براون. بەڵام بەر لە هاتنیان، لە ئامەد بە عەشیرەتی قارەمانی ناسراون و ئێستاش یەکێک لە تیرەکانی دێبوکری، لە ناوچەی موکریان، ئەو ناوەیان وەک شۆرەتی بنەماڵە، هەر لە سەر ماوە.
لە سەردەمی هاتنیان بۆ ناوچەی موکریان، سەرۆکایەتیی عەشیرەکە بە دەست بەیرەمئاغاوە بووە. گڵکۆی بەیرەمئاغا لە گۆڕستانی پیروبایزی باشووری رۆژئاوای مەهاباد، بە وارشێک نیشانەکراوە و ئێستا ماوە. ئەو گۆڕستانە دەکەوێتە نێوان دوو گوندی دێبوکر و قازیاوا.
بەیرەمئاغا، کوڕی عەڕەبئاغا، کوڕی ئەحمەدئاغا بووە و لەو ساڵەدا بە ئامانجی وەدەستخستنی ژینگەیەکی باشتر، عەشیرەتی قارەمانی ڕێبەری کردووە و کۆچی پێداون تا لە موکریان گیرساندوونییەوە. ئێلی "ئەشکەوتی"ش لەو کۆچەدا بەشدارییان کردووە و لە ئامێدەوە لەگەڵ قارەمانییەکان هاتوونە موکریان.
هاتنی عەشیرەتی دێبوکری بۆ موکریان، ئاڵوگۆڕێکی بەرچاوی لەم ناوچەیەدا بەدی هێنا. ئەوان بە پێی پلان و بەرنامەیەکی ڕێکوپێک و لە ژێر دەسەڵاتی سەرۆکایەتییەکی لێهاتوو و بە هێزدا توانییان شوێنە گرینگەکانی مەهاباد و میاندواو و بۆکان بگرنە ژێر دەسەڵاتی خۆیان و بۆ ئاوەدانکردنەوەیان تێبکۆشن. گەورەترین بەرهەمی کشتوکاڵیان تێدا وەدەست هێنان و خوێندنگە و مزگەوتی ئاوەدانیان تێدا وەڕێخستن و مامۆستای زانا و لێهاتوویان بۆ دابین کردن. تەنانەت لە شاری سابڵاغیشدا تا سەردەمی ئێمە، شوێنەوارەکانی دێبوکرییان، بەتایبەت هەباسئاغای دێبوکری، هەر ماون.
هەروەها لە ڕووداو و کارەساتە مێژوویییەکانی موکریاندا هەمیشە دەوری بەرچاویان هەبووە و لە شەڕی یەکەمی جیهانیدا بە ماوەی بیستوچوار سەعات لە "کلکەی قەمچی" نزیک میاندواو، توانییان لە بەرامبەر چاردەهەزار کەس قشوونی ڕووس بە سەرۆکایەتیی ژێنێڕاڵ ڕیبال چینکۆڤدا ڕاوەستن.
ئێڵی دێبۆکری له (٥) بهره و (٣٠) بنهماڵهپێکهاتووه، بهم چهشنه:
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دێبوکری, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.