حسێن کوڕی عەبدوڵڵای دووەم کوڕی حسێن (٢٨ی حوزەیرانی ١٩٩٤ / ١٩ی موحەڕەم ١٤١٥ی کۆچی) شازادەی جێنشینی شانشینی ھاشمی ئوردن لە ٢ی تەممووزی ٢٠٠٩ ـەوە، (بەپێی ھێڵی جێنشینی بۆ تەختی ئوردن) میراتگری تەختی شانشینی ھاشمی ئوردنە دوای باوکی پاشا عەبدوڵڵای دووەم کوڕی حوسێن، ئەو یەکێکە لە ئەندامەکانی بنەماڵەی ھاشمی کە لە ساڵی ١٩٢١ فەرمانڕەوایی ئوردنیان کردووە، لە ساڵی ٢٠١٢ی زایینییەوە شازادە حسێن گەیشتە تەمەنی پێگەیشتنی یاسایی، لە ھەندێک کاتدا وەک حاکمێک لەسەر تەختی شانشینی ئوردن چەندین بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ گرت، ھەروەھا لە ژمارەیەک سەردانی نێودەوڵەتی و ناوخۆییدا یاوەری باوکی شا عەبدوڵڵای دووەم بووە، شازادە حسێن لە ساڵی ٢٠١٥ کە گەیشتە بیستەمین ساڵی تەمەنی بوو بە گەنجترین کەس کە سەرۆکایەتی دانیشتنێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی کردبوو، ھەروەھا دەرکەوتنێکی جیھانی کرد کاتێک لە مانگی ئەیلوولی ئەو ساڵەدا وتارێکی پێشکەش بە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد لە ساڵی ٢٠١٩دا کە باسی لە توندڕەوی و تیرۆر و چۆنییەتی پاراستنی گەنجان لە گرووپە تیرۆریستییە توندڕەوەکان کرد، شازادە حسێن کوڕی عەبدوڵڵا چل و دووەمین نەوەی پێغەمبەر محەممەدە.
Hussein | |||||
---|---|---|---|---|---|
شازادەی جێنشینی ئوردن | |||||
| |||||
خێزان | ھاشمی | ||||
باوک | عەبدوڵڵای دووەم | ||||
دایک | رانیا ئەلیاسین | ||||
لەدایکبوون | عەممان, ئوردن | ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٩٤ ||||
ئایین | موسڵمانی سوننە | ||||
واژوو |
ناوی حوسێنی کوڕی عەبدوڵڵای دووەمی کوڕی حوسێنی کوڕی تەلالی کوڕی عەبدوڵڵای یەکەمی کوڕی حوسێنی کوڕی عەلی عونی عەبدەلی قەتتادی حوسێنی، عەلەوی ھاشمی قورەیشییە.
شازادە حوسێن بن عەبدوڵڵای دووەم لە عەممان لە ١٩ی موحەڕەمی ساڵی ١٤١٥ی کۆچی کە ھاوتایە لەگەڵ ٢٨ی تەمموزی ١٩٩٤ی زایینی، کوڕە گەورەکەی شا عەبدوڵڵای دووەم کوڕی ئەلحوسێنە لە ھاوسەرەکەی شاژن رانیا ئەلعەبدوڵڵا، خاوەنی یەک برایە بە ناوی شازادە ھاشم، و دوو خوشک بە ناوەکانی شازادە ئیمان و شازادە سەلمە، حوسێن لە ساڵی ٢٠١٢ خوێندنی ناوەندی لە قوتابخانەی کینگز ئەکادیمی لە شاری مەدابە لە ئوردن تەواو کردووە، ھەروەھا خوێندنی لە زانکۆی مێژووی نێودەوڵەتی لە شاری جۆرج تاون لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەدەستھێناوە، کە لە ساڵی ٢٠١٦دا تێیدا دەرچووە، و شازادە حوسێن دەرچووە لە ئەکادیمیای سەربازی شاھانەی ساندھێرس لە بەریتانیا لە ساڵی ٢٠١٧، لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ پلەی کاپتنی لە ھێزە چەکدارەکانی ئوردن - سوپای عەرەبی بەدەستھێناوە.
کە ھەمان ئەکادیمیایە کە باوکی شا عەبدوڵڵای دووەم و باپیرەی خوا لێخۆشبوو شا حسێن کوڕی تەلال لێی دەرچوون، بەشداری لەگەڵ ئەندامانی ھێزە چەکدارەکانی ئوردن کردووە لە زۆرێک لە خولی ڕاھێنانی سەربازی و تایبەتمەند لە بواری مەیدان و بازدانی پەرەشوت و ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان و ھێزی دەریایی، ھەروەھا ڕاھێنانی لە جۆرەھا کارامەیی و ئۆپەراسیۆنی شەڕەکاندا کردووە، خولێکی سەرکردایەتی بەلەم و خولێکی تاکتیکی ژێردەریایی(غەواسە) لە ھێزی دەریایی شاھانەی ئوردن وەرگرت، ھەروەھا بەشداری لە کۆمەڵێک بەلەمی شەڕکەردا کردووە لە ئەرک و دەوریە و مەشقەکاندا لە ساڵی ٢٠١٩، ھەروەھا بەشداری لە مەشقەکانی بازدانی پەرەشوت کردووە لە ئەمریکا، و شانبەشانی ئەندامانی ھێزە چەکدارەکانی ئوردن بەشداری کردووە، و لە چەندین خولی مەشقی سەربازی و تایبەتمەندی مەیدانیدا.
ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ئابی ٢٠٢٢، دادگای شاهانەی هاشمی دەستگیرانی شازادە حوسێنی لەگەڵ خاتوو ڕەجوە خالید کوڕی موساعید کوڕی سەیف کوڕی عەبدولعەزیز ئەلسەیف ڕاگەیاند.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە حسێنی کوڕی عەبدوڵڵای دووەم تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article حسێنی کوڕی عەبدوڵڵای دووەم, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.